کام ئایفۆن بکڕم؟ (ڕێنمایی کڕینی ئایفۆن بۆ سەرەتای ٢٠١٩) سەرنجێک بنووسە

کام مۆبایلەی ئەپڵ شایەنی ئەوەیە بیکڕیت؟

ساڵی ٢١٠٨ ساڵێکی پڕ بەرهەم بوو بۆ ئەپڵ، کە تێیدا هەریەک لە مۆبایلەکانی iPhone XS، iPhone XS Max ی تێدا ڕاگەیاند و دواتریش مۆبایلی iPhone XR ی ڕاگەیاند. ئێستا کە هەموویان بەردەستن، ئایا باشترین کاتە بۆئەوەی بڕیار بدەیت ئایفۆن بكڕیت بەڵام کامەیان؟

ئەگەر دەگەڕێیت بەدوای مۆبایلێکی درەوشاوە کە ئەپڵ درووستی کردبێت، ئەوا شوێنێکی باشت هەڵبژاردووە لێرەدا هەر لە مۆبایلی بچووکی iPhone SE تا مۆبایلی گەورە و تازەی XS Max دەخرێتە بەرباس وەک یارمەتیدەرێک بۆتۆ بۆئەوەی بڕیار بدەیت کام مۆبایل بۆتۆ گونجاوە. هەڵبەت دەتوانیت بچیتە پەڕەی هەریەکێک لە مۆبایلەکان و بە درێژی لەسەریان بخوێنیتەوە.

١. ئایفۆن ئێکس ئێس و ئایفۆن ئێکس ئێس ماکس
iPhone XS & iPhone XS Max

لایەنە باشەکان:

  • شاشەی ناوازە
  • کارکردنی بەهێز
  • تایبەتمەندی Face ID وەک باشترین ناسەرەوەی دەموچاوە

لایەنە خراپەکان:

  • گرانبەهایە
  • سیستمی iOS ەکەی لەگەڵ شاشە گەورەکەی ڤێرژنی Max تەواو گونجاو نییە
  • شەحنکەرەوەی خێرای لەگەڵدا نییە

ئەم مۆبایلە هەرە تازانەی ئەپڵ؛ iPhone XS و iPhone XS Max، ئێستا بە لووتکەی مۆبایلەکانی کۆمپانیاکە دادەنرێن. بەپێچەوانەی ڤێرژنەکانی پێشووی ئایفۆن کە بە دوو جۆر قەبارە بەردەست بوون، ئەم دوو مۆبایلە لەڕاستییدا هەمان مۆبایلن بەڵام بە شاشەی جیاوازەوە.  هەردووکیان خاوەنی شاشەی OLED Super Retina ین کە Dolby Vision ی پڕڕەنگیان هەیە. پڕۆسێسەری بەهێزی A12 Bionic بەکاردەهێنن و ڕامەکەیان ٤ گێگا بایتە. هەروەها سێنسەری TrueDepth هەیە بۆ هەریەک لە Face ID خێرا و Animoji. لەڕووی کامێراوە دەبڵ کامێرای ١٢ مێگاپێکسڵ بە دەبڵ OIS لەسەر پشتەکەی هەیە.  مۆبایلی iPhone XS بۆ ئەوانەیە کە هەمان باشترین وردەکارییەکانی iPhone X یان دەوێت، ئەمە لەکاتێکدا مۆبایلە گەورەترەکەی iPhone XS Max شاشەی ٥.٨ ئینچ دەکات بە ٦.٥ ئینچ ئەمەش بۆ مێدیا و گەیمینگ زۆر بەچێژە.

٢. ئایفۆن ئێکس ئاڕ
iPhone XR

لایەنە باشەکان:

  • تەمەنی باترییەکەی نایابە
  • تایبەتمەندییەکانی XS ی هەیە بە نرخێکی کەمتر
  • کارکردنی ناوازە
  • کامێرایەکی زۆر بەتوانا

لایەنە خراپەکان:

  • شەحنکەرەوەی خێرای لەگەڵدا نییە
  • بۆ هەندێک کەس زۆر گەورەیە

دوای ڕاگەیاندنی هەریەک لە XS و XS Max  هەدێک کاتی پێچوو تا ئەپڵ ئەم مۆبایلەی ڕاگەیاند. کاتێک بەراوردی دەکەیت لەگەڵ هاوڕێکانی ٢٠١٨ ی بژاردەیەکی هەرزانترە. بەنرخێکی زۆر هەرزانتر زۆربەی ئەو ئەزموونە پێشکەش دەکات کە XS پێشکەشی دەکات.

هەمان پڕۆسێسەری A12 Bionic ی بەتوانای ئەپڵ بەکاردەهێنێت، هەمان ڤێرژنی iOS بەکاردەهێنێت و هەمان کامێرای سەرەکیی ١٢ مێگا پێکسڵی پاڵپشتیکراو بە OIS ی هەیە. شاشە٦.١ ئینچییە Liquid Retina LCD ەکەی وەکو شاشەی OLED ی خاوەن HDR سەرنجڕاکێش نییە بەڵام هێواشتریش نییە. قەبارەکەشی لەنێوانی ئەو دوو مۆبایلەی تردایە کە لە ٢٠١٨ ڕاگەیەنراون و ئاستێکی مامناوەندیی هەیە. دیزاینی پشتەکەی لە شووشەیە و چوارچێوەی ئەلەمنیۆمی هەیە. بەم شێوەیە پشتگیری شەحنکردنەوە بە وایەرلێس دەکات، پێوەری IP67ی بۆ بەرگری بۆ تێچوونی ئاو و تۆزوخۆڵ هەیە و بە چەندین ڕەنگی جیاواز بەردەستە. ئەوەی کە شاشەکەی گەورەکراوە مانای ئەوەیە Touch ID بەتەواوی لابراوە، بەم شێوە کەلێنەکە پیشانی دەدات کە Face ID ئێستا لەکاردایە. تایبەتمەندی ناسینیەوەی دەموچاو بەشێوەیەکی سەلامەت پێشکەش دەکات بۆ کردنەوەی مۆبایلەکە.

٣. ئایفۆن ئێکس
iPhone X

لایەنە باشەکان:

  • شاشەی ناوازە
  • بەهێز لە کارکردندا

لایەنە خراپەکان:

  • لەچاو مۆدێلەکانی پێش خۆی نرخەکەی زۆر بەرزە
  • شەحنکەرەوەی خێرای لەگەڵدا نییە

چەند ساڵێک پێش ئێستا کە دەمانبینی کەسێک٠٠ ١٣ دۆلار دەدات بە مۆبایلێکی زیرەک پەسەندکراو نەبوو لامان. بەڵام لەدوای ٢٠١٧/٢٠١٨ بەهۆی گەیشتنی مۆبایلی قەشەنگی iPhone X ئایدیاکە زۆر لە شتێکی ئاساییەوە دوور نییە. ئەم مۆبایلە گرانبەهاترین مۆبایل بوو کە ئەپڵ درووستی کردبێت، بەلایەنی کەمەوە تاوەکو ساڵێک دواتر مۆبایلی iPhone XS Max گەیشت. گەیشتنی ئەم مۆبایلەی دواییان مانای ئەوەیە کە ئەپڵ بەشێوەی ڕاستەوخۆ iPhone X نەفۆرشێت بەڵام هێشتا لەبازاڕدا بە نرخێکی کەمترەوە هەیە.  درووستکردنی دیزاینێکی قەشەنگ و بەنزیکەیی بێ ئەوەی شاشەکەی لاتەنیشتی هەبێت، هەروەها پێشکەشکردنی ئەو تەکنەلۆجیایانەی کە سەروی ئەو ئاستەن تۆ چاوەڕوانیان دەکەی هەموو ئەمانە لەم مۆبایلەدا کۆبوونەتەوە و وایلێدەکەن هێشتا بژاردەیەکی نایاب بێت. تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی بەم شێوەیەن؛ کامێرایەکی تەلەفۆتۆی نایابی هەیە، تەمەنی باترییەکەی سەرنجڕاکێشە و تایبەتمەندی Face ID هەیە کە ڕێگەت پێدەدات بەهۆی دەموچاوتەوە مۆبایلەکە بکەیتەوە.

٤. ئایفۆن ٨ پڵەس
iPhone 8 Plus

لایەنە باشەکان:

  • سپیکەرەکانی نایابن
  • شاشەکەی گەورەیە
  • تەمەنی باترییەکەی درێژە

لایەنە خراپەکان:

  • زۆر گەورەیە
  • دیزاینەکەی ناوازە نییە

ئەم مۆبایلە وەکو هەریەک لە iPhone XS و iPhone XR سەرنجڕێکێش نییە، بەڵام ئەگەر شتێکی ئاشنات دەوێت ئەوە هێشتا بژاردەیەکی باشە. مۆبایلەکە A11 Bionic CPU بەکاردەهێنێت، وایلێدەکات یەکێک لە خێراترین مۆبایلەکان بێت. هەروەها کامێرا ١٢ مێگا پێکسڵەکەی وێنەی تێرتر و پڕڕەنگتر دەگرێت لە پڵەسەکانی پێشتر. شووشەی سەر پشتەکەی ڕێگە بە شەحنکردنەوەی Qi وایەرلێس دەدات، هەرچەندە لەناو کارتۆنەکەیدا پادی لەگەڵدا نییە. شاشەکەی سوودمەندە لە تەکنەلۆجیای TrueTone ی ئەپڵ کە بەپێی ژینگەی دەوروبەر ئاستی ڕەنگەکان دەگۆڕێت.

٥. ئایفۆن ٧ پڵەس
iPhone 7 Plus

لایەنە باشەکان:

  • بۆ iOS 12 بەرزکراوەتەوە
  • هەمان دیزاینی iPhone 8 Plus هەیە و هەرزانترە
  • هێشتا کامێرایەکی باشی هەیە

لایەنە خراپەکان:

  • شوێنی هێدفۆنی نییە

لەوانەیە ئێستا ئەم مۆبایلە تەمەنی چەند ساڵێک بێت، بەڵام هیشتا مۆبایلێکی لێوەشاوەیە، بەتایبەت کاتێک کە نرخە دابەزیوەکەی لەبەرچاو بگریت. یەکەم مۆبایلی ئایفۆن بوو کە دوو کامێرای لەسەر پشتەکەی جێگیرکراوبوو کە کامێرای دووەمیان وەکو تەلەفۆتۆ کاربکات. هێشتا کامێرا سەرەکییە ١٢ مێگا پێکسڵییەکەی وێنەی باشتر دەگرێت، لەبەرئەوەی کرانەوەی هاوێنەی فراوانە و بریتییە لە f/1.7. ئەمە جیا لەوەی تایبەتمەندی جێگیربوونی وێنەی ئۆپتیکاڵی هەیە. کامێرای دووەم یارمەتی  Portrait Mode ی مۆبایلەکە دەدات بۆئەوەی وێنەی جوانی bokeh (باگراوند تەڵخ) بگرێت.  هەروەها شاشەیەکی پێشکەوتووی 1080p ی هەیە (بەبەراورد بە 6 Plus )  و بریتییە لە ٥.٥ ئینچ. کاتێک بەراوردی دەکەیت لەگەڵ ڕکابەرەکانی زەبەلاح دەرناکەوێت بەڵام هێشتا وادەکات مۆبایلێکی گەورە بێت. وردەکارییەکانی تری وەکو iPhone 7  وان: A10 Fusion CPU، میمۆری بنەڕەتی بەبڕی ٣٢ گێگا بایت و بەرزکرانەوەی سۆفتوێرەکەی بۆ iOS 12.

٦. ئایفۆن ئێس ئی
iPhone SE

لایەنە باشەکان:

  • قەبارەی خنجیلانە
  • شاشەی ڕوون
  • میمۆری ٦٤ گێگا بایت

لایەنە خراپەکان:

  • لەڕووی ناوەوە پێویستی بە تازەکردنەوە هەیە

ئەم مۆبایلە بچووکترین و تاقانەترین مۆبایلە لە خێزانی ئایفۆن-دا. ئەگەر تۆ ئایفۆنت دەوێت بە هەمان قەبارەی iPhone 5 یان iPhone 5S ئەوا ئەمەیان خۆیەتی.  مۆبایلەکە هەرزانە، خێرایە و یەکەی کامێراکەی وەکو هی iPhone 6S وایە. باترییەکەی بەئاسانی بەشی دوو ڕۆژ دەکات. قەبارە بچووکەکەی وادەکات بۆ بەکارهێنان بە یەک دەست تەواو گونجاو بێت. تایبەتمەندی 3D Touch لەسەر شاشەکەی نییە و لەسەر کامێراکەی تایبەتمەندی جێگیربوونی وێنەی ئۆپتیکاڵی نییە بەڵام سۆفتوێری تازەکراوەی iOS 12 ی پێدەگات کە دڵنیایی خێرایی مۆبایلەکە دەکات. هەروەها بەم دواییانە ئەپڵ میمۆرییەکەی لە ١٦ بۆ ٣٢ بەرزکردۆتەوە کە هەواڵێکی باشە. هەروەکو iPhone X، ئەپڵ ڕاستەوخۆ مۆبایلەکە نافرۆشێت بەڵام هێشتا دەست دەکەوێت.

ئەم مۆبایلە لە ئێستادا لە وێبسایتی شتومەک بەردەست نییە.

٧. ئایفۆن ٦ ئێس پڵەس
iPhone 6S Plus

لایەنە باشەکان:

  • هەرزانە
  • وردی پیشاندانی شاشەکەی وەکو هی 7 Plus و 8 Plus وایە.
  • بەرزکراوەتەوە بۆ iOS 12

لایەنە خراپەکان:

  • وەکو هەریەک لە iPhone 7 Plus و 8 Plus خۆگر نییە

مۆبایلی گەورەی ئەپڵ بۆ ساڵی ٢٠١٦- واتە ئەم مۆبایلە- لەلایەن ئەپڵەوە نافرۆشرێت، بەڵام هێشتا بژاردەیەکی باشە بۆ ئەوانەی دڵخوازی شوێنی هێدفۆنن و پێویستیان بە دەبڵ کامێرا نییە و دەیانەوێت هەندێک پارە گلبدەنەوە. زۆربەی وردەکارییەکانی وەکو هی 6S وان. پڕۆسێسەری Apple A9 CPU بەکاردەهێنێت، میمۆرییەکەی ١٦ گێگا بایتە و ئێستا بەرزکراوەتەوە بۆ iOS 12. تاکە تازەکردنەوەی بەرچاو لەچاو iPhone 6 ئەوەیە کە کامێرا ١٢ مێگا پێکسڵییەکەی تایبەتمەندی جێگیربوونی وێنەی ئۆپتیکاڵی هەیە. هەروەکو ئەوەی لەناو مۆدێلەکانی ئەپڵدا شتێکی ئاساییە، تەمەنی باترییەکەی زۆر زیاترە لە مۆدێلە بچووکترەکان. هەرچەندە کاتێکی زیاتریشی دەوێت بۆ شەحنکردنەوە چونکە تایبەتمەندی خێرا شەحنکردنەوەی نییە.

٨. ئایفۆن ٦ ئێس
iPhone 6S

لایەنە باشەکان:

  • بەرزکراوەتەوە بۆ iOS 12
  • قەبارەکەی شاشەکەی جوانە

لایەنە خراپەکان:

  • ئەگەر iOS 11 بەکاربهێنێت دەکرێت خاوبێت

ئەم مۆبایلەی ئەپڵ کە سەرمەشقی مۆبایلەکانی ئەپڵ بوو لە ٢٠١٦ هێشتا دەست دەکەوێت و نرخەکەی باشە. بژاردەیەکی باشە بۆئەوانەی دەیانهەوێت هەندێک پارە گلبدەنەوە و نایانهەوێت شوێنی هێدفۆن لەدەست بدەن. ئەم مۆبایلە لێوەشاوەیە و لە مۆدێلە تازەترەکانی وەک iPhone 8 دەچێت. دەوترێت کە تەنانەت تەمەنی باترییەکەی لە iPhone 7 باشترە. هەرچەندە کرانەوەی هاوێنەی بچووکترە و تایبەتمەندی جێگیربوونی وێنەی ئۆپتیکاڵی نییە. پڕۆسێسەری خێرای A9 CPU بەکاردەهێنێت و ڕامەکەی ٢ گێگا بایتە. میمۆرییەکەی ١٦ گێگا بایتە و شاشەی پڕڕەنگی IPS ی ٤.٧ ئینچی هەیە. دەکریت بۆ iOS 12 بەرزبکرێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *