دەربارەی ئێمە

کاری گەورە بە هەنگاوی بچوک دەستپێدەکات،
گرنگە هەنگاوەکانمان هەرچەند بچوک بن کاریگەر بن و بەرەو ئامانجە گەورەکە ئاڕاستەمان بکەن.

شتومەک چییە؟

وێبسایتی شتومەک بازارێکی ئۆنڵاینی هاوشێوەی بازاڕە ئۆنلاینە جیهانییەکانی وەک Amazon، AliExpress، Digikala ە لە هەرێمی کوردستان. کاڵاکان لە کۆگاکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە ماوەی کەمتر لە ١ بۆ ٢ ڕۆژە لە دەستی براندەکانەوە دەگەیەنێتە بەردەم ماڵی کڕیار بە کەمترین تێچووی گەیاندن. وێبسایتەکە لە لایەن ستافێکی گەنجەوە بە شێوەیەکی ئەکادیمی بەڕێوە دەبرێت.

ئامانجی وێبسایتی شتومەک چییە؟

ئامانجی وێبسایتی شتومەک وەرچەرخانێکی شۆڕشگێڕانەیە لە شێوازی بازاڕکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستاندا بەوەی کە کڕیار پێش كڕینی هەر کاڵایەک وردەکاری و زانیاری تەواو و دروست دەربارەی کاڵاکە بزانێت و ئاگاداری لایەنە باش و خراپەکانی کاڵاکەی بێت بۆ ئەوەی بتوانێت بە دڵنیاییەوە هەم لە ڕووی کوالیتی و هەم لە گونجاوی نرخەکەی بیکڕێت و ڕازی بێت لە کڕینەکەی.

شتومەک بۆ کێیە؟

شتومەک بۆ سەرجەم خەڵکی هەرێمی کوردستانە جا دانیشتووی هەر شار و شارۆچکەیەک بن. ئامانجی سەرەکی ئێمە گەیاندنی باشترین کاڵاکانە بە بەرزترین کوالیتی بۆ سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بە کەمترین تێچووی گەیاندن بە سادەترین شێواز و لە هەژماری تایبەت بە خۆیەوە لە وێبسایتی شتومەک.

پارێزگای هەولێر ناوەندی هەولێر و سەرجەم ناوچەکانی پارێزگای هەولێر

پارێزگای سلێمانی ناوەندی سلێمانی و سەرجەم ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی

پارێزگای کەرکوک شاری کەرکوک و دەورووبەری

پارێزگای دهۆک ناوەندی دهۆک و شار و شارۆچکەکانی پارێزگای دهۆک

پارێزگای هەڵەبجە ناوەندی هەڵەبجە و سەرجەم ناوچەکانی پارێزگای هەڵەبجە

شار و شارۆچکەکانی تر ناوچە کێشە لەسەرەکان و شارەکانی عێراق

خزمەتگوزارییەکانی شتومەک

سەرجەم کاڵای براندەکان کە گەرەنتییان لە گەڵدایە ئۆرجیناڵن و لە دەستی بریکاری سەرەکییەوە دابین دەکرێن و کڕیار دەتوانێت دڵنیا بێت لە بەرزی کوالیتی کاڵاکەی.

نرخەکانی گەیاندن کەمترین نرخن لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان. سیستمی گەیاندنەکە بە شێوەیەک داڕێژراوە کە بە پێی جۆری کاڵا دەگۆڕێت و لە کاتی کڕینی زیاتردا تێچووی گەیاندنەکە کەم دەبێتەوە لە قازانجی کڕیار.

وردی و تەواوی زانیاریی کاڵاکان لە وێبسایتی شتومەکدا بێ هاوتایە. بایەخی تایبەت دراوە بەوەی کە کڕیار پێش کڕینی کاڵاکەی بتوانێت دەربارەی سەرجەم تایبەتمەندییەکانی کاڵاکەی بزانێت و بە دڵنیایی تەواوە کاڵاکەی هەڵبژێرێت و داوای بکات.