هاوبەشی فرۆش چییە؟

بە هۆی سیتسمی هاوبەشی فرۆش هەموو کەسێک دەتوانێت لە ڕێگای بوون بە هاوبەشی فرۆش و یارمەتیدان لە فرۆشتنی کاڵاکان لە وێبسایتی شتومەک، لە کاتی فرۆشرانی هەر کاڵایەک، ڕێژەیەکی دیاریکراو پارە وەربگرێت و ئەمەش ببێتە سەرچاوەیەکی داهاتی بەردەوام بۆی. ئەم ڕێگایە یەکێکە لە باوترین و ئاسانترین ڕێگاکانی دەستکەوتنی داهات لە ئینتەرنێتەوە.

چۆن وەک هاوبەشی فرۆش قازانج دەکەم؟

ئەگەر خاوەنی کەناڵێکی یوتیوبیت یان پەیجی فەیسبووک یان ئینستاگرام یان هەر شوێنێکت هەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەتەوێت پارەیەک بە دەست بهێنیت ئەوا ئەم سیستمە بۆ تۆ دەگونجێت. بوون بە هاوبەشی فرۆش پڕۆسەیەکی ئاسان و ڕوونە. شێوازی کارەکە بەو جۆرەیە کە لە ناو وێبسایتی شتومەکدا بەشێکی تایبەت بە خۆت دەبێت وەکوو هاوبەشی فرۆش، لە ناو ئەو بەشەدا لینکێکی تایبەت بە خۆت دروست دەکەیت تەنها بە ١ کلیک و پاشان لینکەکە لە کەناڵ یان پەیجەکەت یان هەر شوێنێک کە پێت وایە خەڵکانێکی زۆر دەیبینن شەیر دەکەیت و کڕیارەکان کلیکی لەسەر دەکەن و بە هۆیەوە دێنە ناو وێبسایتی شتومەک. هەر یەکێک لەو سەردانکەرانەی کلیک لەسەر لینکەکەی تۆ دەکەن کاتێک کاڵایەک دەکڕن تۆ بڕێکی دیاریکراو قازانج دەکەیت و مانگانە یاخود بە ڕێکاری دیاریکراو لەسەر خواستی خۆت دەتوانیت داهاتەکەت بە شێوەی کاش وەربگریت یاخود لە کڕینی کاڵا لە وێبسایتی شتومەکدا بەکاری بهێنیت.

چۆن ببمە هاوبەشی فرۆش؟

بوون بە هاوبەشی فرۆش خۆڕاییە و تەنها لەسەرت پێویستە کە لە سایتەکەدا خۆت تۆمار بکەیت و پەیوەندیمان پێوە بکەیت. لە کاتی پەیوەندیکردندا پێویستە ناونیشان، ئیمەیڵ هەروەها لینکی کەناڵی یوتیوب یان پەیجەکەت بنێریت. ئێمە ئەکاونتێکی تایبەتت بۆ دروست دەکەین و بەشیکی تایبەتت دەبێت لە ناو وێبسایتی شتومەکدا بۆ ئەوەی بتوانیت لینکی تایبەت بە خۆت دروست بکەیت، هەروەها لەو پەڕەیەدا دەتوانیت سات بە سات ئاگاداری داهاتەکەت و ئاماری سەردانکەران و ژمارەی کلیکەکانی لینکەکەت یان بڕی داهاتی ئێستا و ڕابردووت بیت.

ئاسیا: 07705054777

کۆڕەک: 07505454777

هەموو ڕۆژەکانی هەفتە – کاتژمێر ٨ی بەیانی تا ١٢ی شەو


ژمارەی نۆرماڵ: 0533202003

ڕۆژانی شەممە تا پێنچشەممە – کاتژمێر ٨ی بەیانی تا ٥ی ئێوارە