پرسیار و وەڵام

ئەم پەڕەیە پرسیارە زۆر دووبارە بۆوەکان لە خۆ دەگرێت و بەردەوام نوێ دەکرێتەوە

چۆن پارەی کاڵاکان بدەم؟ ئایا پێویستم بە کارتە؟

کڕین لە وێبسایتی شتومەک پێویستی بە هیچ جۆرە کارتێکی پارەدان یاخود حیسابی بانکی نییە. کڕیار لە کاتی وەرگرتنی کاڵاکەی لە بەردەرگای ماڵی خۆی پارەی کاڵاکە دەدات.

چۆن کاڵایەک داوا بکەم؟

شێوازی کڕین زۆر سادەیە و چەند هەنگاوێکی ئاسانە و چەند چرکەیەکی پێدەچێت. کاڵاکەت هەڵبژێرە و تایبەتمەندییەکانی دیاری بکە پاشان پەنجە بنێ بە دوگمەی ‘کڕین’ و پاشان هەنگاو بە هەنگاو ڕێنماییەکان دەبینیت و دەتوانیت داواکارییەکت بنێریت بە چەند هەنگاوێکی سادە کە تەنها پێویستی بە ژمارەی مۆبایلە.
کلیک لەم نووسینە بکە بۆ بینینی وردەکاری هەنگاو بە هەنگاوی چۆنێتی داواکردنی کاڵایەک.
ئەگەر کێشەیەکت هەبوو دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت:

07705054777 – 07505454777

هەموو ڕۆژەکانی هەفتە –  کاتژمێر ٨ی بەیانی بۆ ١٢ی شەو


0533202003

شەممە تا ٥ شەممە –  کاتژمێر ٨ی بەیانی بۆ ٥ی ئێوارە

چ شتێک پێویستە بۆ خۆتۆمارکردن؟ ئایا دروستکردنی ئەکاونت خۆڕاییە؟

خۆتۆمارکردن یاخود دروستکردنی ئەکاونت (هەژمار)ی تایبەت بە خۆت وەکوو کڕیار تەنها پێویستی بە ناو و ژمارەی مۆبایلەکەتە. بۆ دروستکردنی ئەکاونت تەنها بە پەنجە بنێ بە دوگمەی ‘خۆتۆمارکردن’ لە بەشی سەرەوەی ئەم پەڕەیە و زانیارییەکانت بنووسە. خۆتۆمارکردن بەخۆڕاییە و کڕیار تەنها ١ جار خۆی تۆمار دەکات و ئەکاونتەکەی بۆ هەمیشەیە.

شوێنتان هەیە وەکوو دوکان یان پیشانگا؟

شتومەک هاوشێوەی وێبسایتە جیهانییە پێشەنگەکانی وەک Amazon، Aliexpress، Digikala و … تەنها بە شێوەی ئۆنڵاین کاڵاکانی بۆ کڕیار دەخاتە ڕوو و هیچ دوکان یان پیشانگایەکی لە هیچ شوێنێکی هەرێمی کوردستان نییە. کڕیار بە شێوەی ئۆنڵاین داوای کاڵاکەی دەکات و لە ڕێگەی کۆمپانیایەکی گەیاندنەوە دەگەیەندرێتە دەستی کڕیارەکە.

پەیوەندیم کرد بەڵام وەڵامتان نەبوو، کاتەکانی کارکردنتان کەیە؟

کڕیار دەتوانێت هەر ٧ ڕۆژی هەفتە و بە شێوەی ٢٤ کاتژمێر لە هەر کاتێکدا بیەوێت داواکاری بنێرێت بۆ کڕینی کاڵایەک لە وێبسایتی شتومەک-دا. کاتی وەڵامدانەوەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانتان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

07705054777 – 07505454777

هەموو ڕۆژەکانی هەفتە –  کاتژمێر ٨ی بەیانی بۆ ١٢ی شەو


0533202003

شەممە تا ٥ شەممە –  کاتژمێر ٨ی بەیانی بۆ ٥ی ئێوارە

چی بکەم ئەگەر کاڵاکەم کێشەی هەبوو؟

لەسەر کڕیار پێویستە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێر دوای بە دەست گەیشتنی کاڵاکە ئەگەر کێشەیەکی هەبوو پەیوەندیمان پێوە بکات و ئەگەر توانی وێنەی کێشەکە لە ڕێگەی viber بۆ 07705054777 یاخود لە ڕێگەی ئیمەیڵ بۆ [email protected] بنێرێت. مەرجەکانی گەرەنتی و ڕێنماییەکانی لە پەڕەی گەرەنتی-دا بە وردی ئاماژەی پێ کراوە.

ئایا دەتوانم پاشگەز ببمەوە لە داواکارییەکەم؟

کڕیار لە چەند کاتژمێری سەرەتای داواکردنەکەیدا و پێش ئەوەی پەیوەندی پێوە بکرێتەوە بۆ دڵنیابوون لە ناردنی کاڵاکەی دەتوانێت پاشگەز ببێتەوە لە داواکارییەکەی. پێویستە لەسەر کڕیار لە کاتی بڕیاردان لە پاشگەزبوونەوەی لە کاڵاکە لە بەشی داواکارییەکانی ئەکاونتەکەی ژمارەی داواکارییەکە بزانێت و پاشان پەیوەندی بە یەکێک لەم ژمارانەوە بکات:

07705054777 – 07505454777

هەموو ڕۆژەکانی هەفتە –  کاتژمێر ٨ی بەیانی بۆ ١٢ی شەو


0533202003

شەممە تا ٥ شەممە –  کاتژمێر ٨ی بەیانی بۆ ٥ی ئێوارە