بەخێربێیت بۆ وێبسایتی شتومەک

شێوازی کڕینی کاڵا لە وێبسایتی شتومەک چەند هەنگاوێکی سادەیە کە لە خوارەوە ڕوون کراوەتەوە. ئەگەر بە هەر هۆکارێک ناتوانیت ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکەیت دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت بۆ ئەوەی کارمەندی ئێمە لە دروستکردنی ئەکاونت و کڕینەکەت یارمەتیت بدات:

 


07705054777 – 07505454777

(سەرجەم ڕۆژەکانی هەفتە – کاتژمێر ٨ی بەیانی بۆ ١٢ی شەو)


0533202003

(شەممە تا ٥ شەممە – کاتژمێر ٨ی بەیانی بۆ ٥ی ئێوارە)


شێوازی کڕینی کاڵا لە وێبسایتی شتومەک

شێوازی کڕین

دوای دیاریکردنی ئەو کاڵایەی دەتەوێت بیکڕیت، ئەگەر تایبەتمەندیی وەکوو ڕەنگ یان هەر شتێکی تری هەبوو هەڵیانبژێرە و پاشان کلیک بکە لە دوگمەی ‘کڕین.  بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیک دەچیتە پەڕەی سەبەتەی کڕینەکەت.

لەم پەڕەیەدا هەموو ئەو کاڵایانە دەبینیت کە لە سەبەتەی کڕینەکەتدان. لە بەشی خوارەوەش نرخی گەیاندن نووسراوە. ‘ناوچەی گەیاندنەکەت’ هەڵبژێرە و پەنجە بنێ بە دوگمەی ‘بچۆرە پەڕەی کڕین و حیسابات’.

  • ئەگەر کڕیاری نوێیت پێویستە پەنجە بنێیت بە دوگمەی ‘خۆتۆمارکردن’. پاش خۆتۆمارکردن پەنجە بنێ بە دوگمەی ‘هەنگاوی دواتر’.
  • ئەگەر کڕیاری پێشتریت و پێشتر ئەکاونتت دروست کردووە پەنجە بنێ بە دوگمەی ‘چوونەژوورەوە’ ژمارەی مۆبایلەکەت و پاسۆردەکەت بنووسە پاشان پەنجە بنێ بە دوگمەی ‘هەنگاوی دواتر’.

ئەم هەنگاوە بۆ کڕیاری نوێیە کە لە هەنگاوی پێشتردا پەنجەی ناوە بە دووگمەی ‘خۆتۆمارکردن’.

  • لەم هەنگاوەدا ناو و ژمارەی مۆبایلەکەت بنووسە و پاسۆردێک بۆ ئەکاونتەکەت دابنێ و پاشان پەنجە بنێ بە دوگمەی ‘خۆتۆمارکردن’. پەڕەیەک دەکرێتەوە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ژمارەکەت کە ژمارەی مۆبایلەکەتی تێدا نووسراوە. دەتوانیت لە نێوان کورتەنامە (SMS) یان واتساپ (WhatsApp) یەکێکیان هەڵبژێریت بۆ ئەوەی کۆدێکت پێ بگات. پاش هەڵبژاردنی یەکێکیان ڕاستەوخۆ کۆدێکت پێدەگات بە شێوەی کورتەنامە یاخود لە واتساپ. کۆدەکە لە بۆشاییەکەدا بنووسە و پەنجە بنێ بە دوگمەی Continue. پاشان پەنجە بنێ بە دوگمەی ‘هەنگاوی دواتر’.

لەم هەنگاوەدا ناونیشانەکەت بە درووستی بنووسە. کاڵاکەت دەنێردرێت بۆ ئەم ناونیشانەی لێرەدا دەینووسیت. ئەگەر ئیمەیڵت نییە پێویست ناکات بینووسیت بەڵام ئەگەر بینووسیت زانیارییەکانی داواکردنەکەت و دۆخی کاڵاکەت لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە پێدەگات. پاش نووسینی ناونیشانەکەت پەنجە بنێ بە دووگمەی ‘هەنگاوی دواتر’.

لەم هەنگاوەدا تەنها پەنجە بنێ بە دووگمەی ‘ناردنی داواکاری’. ئەگەر هەنگاوەکانی پێشترت بە درووستی پڕ کردبێتەوە داواکارییەکەت بە سەرکەوتوویی دەنێردرێت. ئەگەر هەر کێشەیەکت هەیە پەیوەندیمان پێوە بکە:

0533202003