سیاسەتی پاراستنی نهێنییەکان

ئێمە کێین؟

شتومەک وێبسایتێکە بۆ فرۆشتنی کەلوپەلی ڕیگەپێدراو بە پێی یاسا و گەیاندنی بۆ دەستی کڕیار لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان: https://www.shtumak.com

لە ئێستاد شتومەک تەنها یەک هەیە کە بریتیە لە ٠٧٧٠١٧٢٤٤١١ و هیچ پیشانگا یاخود دوکانێکی لە هیچ شوێنێکی هەرێمی کوردستان نییە و کارەکانی تەنها بە شێوەی ئۆنڵاین بەڕێوە دەچن.

زانیارییە تاکەکەسییەکانت (وەکوو ناو، ژمارەی مۆبایل، ئیمەیڵ، ناونیشان، …) چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و بە چ شێوەیەک بەکار دێن؟

زانیارییە تاکەکەسییەکانت وەکوو ناو و ناونیشان، ژمارەی مۆبایل و ئیمەیڵ بۆ مەبەستی جێبەجێکردنی داوکارییەکەت و گەیاندنی کاڵاکان بە دەستی تۆی کڕیار بەکاردێن. هەروەها ناو، ژمارەی مۆبایل و ناونیشانەکەت لەگەڵ کۆمپانیای پۆستە و گەیاندنەکە هاوبەشی پێ دەکرێت بۆ مەبەستی گەیاندنی کاڵاکەت لە لایەن ستافی کۆمپانیاکەوە. سەرەڕای ئەوەش لایەنی سێیەمی ئەلکترۆنی و وێبسایتە ئامارییەکان دەکرێت بەشێک لە زانیارییەکانت دەست بخەن لە ڕێگەی وێبسایتی شتومەکەوە. پاراستنی زانیارییەکانت لە دەستپێڕاگەیشتنی ڕاستەوخۆی هەر لایەنێکی سێیەم هەوڵی سەرەکی ئێمەیە.

SHOPPING CART

close