-15%

پاوەربانکی ئەنکەر – ١٣٠٠٠ میلی ئەمپێر کاتژمێر – شەحنکردنەوەی خێرا – PowerCore

Anker
  • براند: Anker، براندی ژمارە یەکی ئەمریکا بۆ پاوەربانک
  • مۆدێڵ: A1215H21
  • زنجیرە: PowerCore
  • توانا: ١٣٠٠٠ میلی ئەمپێر کاتژمێر
  • ٢ مۆبایل لە یەک کاتدا شەحن دەکاتەوە
  • تا نزیکەی ٥ جار مۆبایل شەحن دەکاتەوە (بە پێی توانای باتری مۆبایلەکە دەگۆڕێت)
  • تەکنۆلۆجیای PowerIQ بۆ شەحنکردنەوەی خێرا
  • چەند سیستمێکی سەلامتی بۆ پاراستنی ئامێرەکەت
  • توانای تێچوو: ٢ ئەمپێر
  • توانای دەرچوو: ٥ ڤۆڵت ٣ ئەمپێر
  • کێش: ٢٥٥ گرام
  • ١٨ مانگ گەرەنتیی بریکاری ئەنکەر لە عێراق

توانای هەرە بەرز

ئەوەندە توانای هەیە کە بەشی چەند ڕۆژ بکات. نزیکەی ٥ جار iPhone 6s شەحن دەکاتەوە، ٣.٥ جار Galaxy S6 شەحن دەکاتەوە و جارێک iPad Air 2 شەحن دەکاتەوە.

خێرایی بەرزی شەحنکردنەوە

تایبەتمەندی PowerIQ دڵنیایی دەدات لە شەحنکردنەوەی زۆر خێرای زیرەک بۆ هەموو ئامێرەکانت. هەروەها تایبەتمەندی VoltageBoost  ناهێڵێت بەرگریی کێبڵەکە خێرایی شەحنکردنەوەکە خاوبکاتەوە.

سیستمی فرەپاراستنی سەلامەتیی

پاراستن لە ڤۆڵتیەی بەرز، ڕێگریکردن لە شۆرتی کارەبای و خانە ئاستبەرزەکانی LG بۆ باترییەکەی بەکارهاتووە هەموو ئەمانە بۆ پاراستنی خۆت و ئامێرەکانت.

دیکۆری مات

گرتنی ئامێرەکە ئاسان دەکات و دەیپارێزێت لە پیسبوون و جێ پەنجە.

گرەتنی کۆمپانیای ئەنکەر

کۆمپانیاکە بڕوای بە بەرهەمەکانی خۆیەتی. لەبەرئەوەیە گرەنتی ١٨ مانگی هەموو بەرهەمەکانی دەکات و پشتگیریی ئاسان بەدەست و هاوڕێیانە دابین دەکات.

بۆ باشترین بەکارهێنان

  • ئەو کێبڵە بەکاربهێنە کە لەگەڵیدایە، یان کێبڵی ئەسڵیی خۆت بەکاربهێنە یان کێبڵێکی تری باوەڕپێکراو بەکاربێنە (وەکو MFi).
  • واباشترە لە شوێنی کونبڕ و داخراودا بەکاری نەهێنیت (وەکو گیرفان)
  • گونجاوە بۆ MacBook ی تازەی ١٢ ئینچ، مۆدێلی ٢٠١٥ پێویستی بە کێبڵی USB-C یە، مۆبایلە زیرەکەکانی ئەپڵ و ئەندرۆید، تابلێتەکان (بەNexus 7 وە ) و ئامێرەکانی تر کە بە USB  شەحن دەکرێنەوە. گونجاو نییە بۆ iPod nano، iPod Classic، HP TouchPad، Dell Venue 11 Pro، هەندێک لە تابلێتەکانی Asus و ئامێرەکانی GPS و بلوتوز.

تێبینی:

  • تکایە کێبڵی ئەسڵیی ئەپڵ بەکاربێنە (نەک ئەوەی لەگەڵیدایە) بۆ شەحنکردنەوەی بەرهەمەکانی ئەپڵ.
  • ئەداپتەری AC لەگەڵدا نییە

ئەم ئامێرە ١٨ مانگ گەرەنتیی بریکاری ئەنکەر لە عێراقی لەگەڵدایە

کۆد: Anker-A1215H21 بەش:
توانا13000 mAh
توانای دەرچوون5 V /3 A
توانای تێچوو5 V /2 A
کێش٢٥٥ گرام
قەبارە

0 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

0.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
0
0
0
0
0

ببە بە یەکەم کەس کە ڕای خۆی دەنووسێت دەربارەی “پاوەربانکی ئەنکەر – ١٣٠٠٠ میلی ئەمپێر کاتژمێر – شەحنکردنەوەی خێرا – PowerCore”

تا ئێستا هیچ کڕیارێک ڕای خۆی دەربارەی ئەم کاڵایە نەنووسیوە.