شەحنکەرەوەی دیوار مارکەی ئەنکەر – Anker PowerPort II with USB-C

(1 کڕیار هەڵیسەنگاندووە)
Anker
  • براند: Anker، ئەمریکی
  • مۆدێڵ:A2321k21
  • تەکنەلۆجیای خێرا بارگاویکرنەوەی Qualcomm Quick Charge 3.0 لە خۆ دەگرێت
  • تەکنەلۆجیای خێرا بارگاویکرنەوەی PowerIQ 2.0 لە خۆ دەگرێت
  • تەکنەلۆجیای MultiProtect تێدایە کە سەلامەتیی تەواوەتی بۆخۆت و ئامێرەکانت دابین دەکات
  • قەبارەیەکی بچووکی هەیە و گواستنەوەی ئاسانە و زۆر جیگا ناگرێ
  • پاراستن لە ڤۆڵتیەی بەرز و کۆنتڕۆڵی پلەی گەرمیی سەلامەتی خۆت و ئامێرەکەت دەپارێزن
  • ١٨ مانگ گەرەنتیی بریکاری ئەنکەر لە عێراق

$34.00

دوو پێکبەستی توانا لەگەڵ Power Delivery

  • USB-C و  USB ئۆریجیناڵ
  • شەحنکردنەوەی زۆر خێرا
  • خنجیلانە و شایەن بە گواستنەوە

شەحنکردنەوەی ئاسان

ئیتر پێویست ناکات چەند ئەداپتەرێک لەگەڵ خۆتدا بۆ هەموو شوێنێک ببەیت. لەگەڵ یەک پێکبەستی تایبەتی USB-C Power Delivery و پێکبەستێک کە تەکنەلۆجیای PowerIQ 2.0 ی  بەناوبانگی ئەنکەری هەیە، دەتوانیت بەنزیکەیی هەر ئامێرێک بتهەوێت شەحنی بکەیتەوە- هەموو ئەمانە بە یەک شەحنکەرەوە.

شەحنکردنەوەی خێرا

لەگەڵ PowerIQ 2.0، تەکنەلۆجیای بڕاندی ئەنکەر، هەر ئامێرێکی ستانداردی USB بە خێراییەکی زۆر شەحن دەکاتەوە. لە پێکبەستێکی تایبەتی Power Delivery وە ئامێرەکانی USB-C بە ٣٠ وات زۆر بە خێرایی شەحن دەبنەوە.

شایان بە گواستنەوە

درووستکردنێکی بەهێز و ڕەختە، لە پێکهاتە ئاست بەرزەکان درووست کراوە و دڵنیایی دەدات بۆ هەر کوێیەک تۆ بڕۆیت دەتوانیت لەگەڵ خۆتدا بیبەیت. تەکنەلۆجیای فرە-پاراستنی MultiProtect تێدایە کە سەلامەتیی تەواوەتی بۆخۆت و ئامێرەکانت لە کاتی شەحنکردنەوەدا دابین دەکات. ئەمە جیا لەوەی ئاماژەدەرێکی LED هەیە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش حاڵەتی داگیرسانی پیشان دەدات.

تێبینی

Nintendo Switch شەحن دەکاتەوە بەڵام پشتگیری کارکردن لە کاتی شەحنکردنەوەکەدا ناکات.

دوای بەستنی ( iPhone (8/8 Plus/X، بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی خێرا شەحنکردنەوەی ٩ ڤۆڵت کارا دەبێت بەبێ ئەوەی پەیوەندی بەوە هەبێت کە تۆ یەک ئاماژەی شەحنکردنەوە ببیستیت یان دووان.

بۆ شەحنکردنەوەی ئایفۆن، بەهۆی کێبڵی USB-C بۆ Lightning بیبەستە لە پێکبەستی PD.

ئەم ئامێرە ١٨ مانگ گەرەنتیی بریکاری ئەنکەر لە عێراقی لەگەڵدایە

کۆد: Anker-A2321K21 بەش:

1 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

5.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
1
0
0
0
0

ڕای خۆت بنووسە

  1. سەردار

    بێگومان شتەکانی ئەنکەر لە ئاست بەرزیدا وەسف ناکرێن. هەمیشە سەرسام بووم بە بەرهەمەکانیان. پرسیار ئەوەیە، ئایا ئەگەر بمەوێت ئایفۆنەکەمی پێ خێرا بارگاوی بکەمەوە دەبێت کەیبڵی یو ئێس بی تایپ سی بۆ لایتنینگ بکڕم؟ یان بە ئاساییەکەش هەر خێرا بارگاوی دەکاتەوە؟

    سەردار

    • Shtumak.com

      سڵاو و ڕێز کاک سەردار،
      بە پێی زانیارییەکانی کۆمپانیای ئەنکەر بێت لە پەڕەی سەرەکییاندا جگە لە دەرچەی PD، دەرچەی ئاسایی ئەم بارگاویکەرەوەیەش هەر توانای بارگاویکردنەوەی خێرای هەیە بە سیستمی PowerIQ. پێدەچێت دەرچەی PD بە تایبەت بۆ ئەو ئامێرانە بێت کە توانایەکی زۆری وەک ٣٠ واتیان پێویستە بۆ شەحنبوونەوە، بۆ نمونە ماکبوک.

      Shtumak.com