دی جەی ئای ڕۆنین ئێم – DJI Ronin M

dji
  • براند : DJI
  • مۆدێل : Ronin M
  • توانای هەڵگرتنی کامێرای هەیە تا ٣.٦ کیلۆگرامی هەیە
  • پشتگیری لە کۆنتڕۆڵکردن دەکات لە ڕێی ئەپێکی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێسەوە
  • دەرچەکانی USB و D-Tap هەیە
  • زۆر بەهێز درووست کراوە و خۆڕاگرە
حاڵەتی کاڵا:

بەردەست نییە

هەڵسەنگاندن

ئەم ئامێرە دەستییە سیستمێکی جێگیرکردنی کامێرایە کە ڕێگە بە بەکارهێنەرەکەی دەدات بەنزیکەیی بەبێ کۆسپ و بە ئاسادیی کارەکەی بکات و لە هەمان کاتدا دەستی نەلەرزێت. گونجاوە لەگەڵ زۆربەی جۆرەکانی کامێرا و پەیکەربەندەکان تا کێشی ٨ پاوەند. ماتۆڕی بێ بەرکەوتنی فیزیکی بەکاردەهێنێت کە لەسەر سێ تەوەرە کار دەکەن: یەکێک خوولانەوە (بە جێگیربوونی ئاستی ئاسۆیی)، یەکێک بۆ لاربوونەوە و یەکێک بۆ فراوانیی. سیستمەکە بە پڕۆگرام کراوە و مەودای لاربوونەوەی ١٠٥ پلە بۆ سەرەوە/ ١٦٥ پلە بۆ خوارەوە یە و جووڵەی خوولانەوەی ١١٠ پلە بۆلای ڕاست و ١١٠ پلە بۆلای چەپە. زیاد لەوەش، سیستمەکە وردیی کۆنتڕۆڵەکەی بریتییە لە °0.02 ±، ڕێگە بە کامێراکە دەدات زۆر بە وردیی بجووڵێت و زۆر بە وردیی جێگیر بکرێت و جووڵەکەی بە درووستیی جێگیر بکرێتەوە. جیا لە وێنەگرتن و تۆمارکردن بە دەست، دەتوانرێت لەسەر ئامێری جووڵاو دابنرێت یان هەر جۆرە ناوەندێکی تر کە لەرەلەر و جووڵەی لەناکاو وا لە سێپا و سیستمە ڕەقەکانی کامێراکان دەکات ناجێگیربن.

ئامێرەکە پشتگیریی تۆمارکردن بە دوو ئۆپەرەیتەر دەکات، زیاتر وەکو کارکردن بە چارۆکەیەکی سێگۆشە کە فراوانیی/لاربوونەوە ی ماتۆڕدار بێت. لەم حاڵەتەدا، ئۆپەرەتیەری دووەم ترانزمیتەری ئامێرەکە (کۆنتڕۆڵکەری ڕایدیۆیی)بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی بەشێوەی دەستیی فراوانیی و لاربوونەوەی کامێراکە کۆنتڕۆڵ بکات بەبێ پشتبەستن بەوەی ئامێرەکە خۆی بە کام ئاڕاستەدا دەجووڵێت. سیستمی ترانزمیتەر/ ڕسیڤەر (نێرەر/وەرگر) لەسەر  2.4GHz کاردەکات کە زۆرە. ئەگەر پێت باشە ترانزمیتەرێکی تر بەکاربهێنیت ئەوا دەرچەی D-Bus هەیە بۆئەوەی ڕسیفەری خۆت دابمەزرێنیت. هەروەک ستایلی ئەو ستابڵایزەرانەی کە دەخلیسکێن یان دەبەسترێن بە ناوقەدەوە، سیستمەکانی گیمباڵی ماتۆڕداریش پێویستیان بە باڵانسە پێش بەکارهێنان. کاتێک باڵانس کرا، دەتوانیت بە بەکارهێنانی Assistant Software  کە گونجاوە لەگەڵ iOS و کۆمپیوتەر و لەڕێی بلوتوزەوە دەبەستریت لەگەڵ پێکهاتەی کامێراکەی خۆت ڕێکی بخەیت. لەبەرئەوەی هەر کامێرا و لێزێک دابەشبوونی بارستایی و کێشیان جیاوازە، پڕۆسیجەری ( ATS (Auto Tune Stability هەیە  کە تێیدا هەر تەوەرەیەک بە تەنیا ڕێکدەخرێت. پڕۆسەکە بۆ هەرسێ تەوەرەکە دووبارە بکەرەوە. ستاندێکی لەگەڵدایە بۆیە پێویست ناکات تەواوی کاتەکە بیگریت بە دەستتەوە.

باتریەکەی لە جۆری 4S lithium-ion polymer ە و بەشی ٦ کاتژمێر دەکات. باتریەکی زیرەکە، واتە ڕێکخستنی توانا و پاراستن لە شۆرتی هەیە. هەروەها شەحنکەرەوەیەکی لەگەڵدایە، گرنگە کە هەموو کات ئەو شەحنکەرەوانە بەکاربهێنیت کە بۆ ئەم ئامێرە دیزاین کراون لەبەر زیرەکیەکە. دوو دەرچەی 12 VDC D-Tap ی هەیە و یەک دەرچەی USB ی توانا لەسەر بنکەی کامێراکە هەیە کە ڕێگەت پێدەدات لە باتری کامێراکەوە  کەلوپەلەکانی کامێرا شەحن بکەیتەوە، ئەمە بۆ کار ئاسانییە.

بینەری ڤیدیۆی فەرمیی ناساندنی ئەم جیمباڵە بن:

کۆد: DJI Ronin-M بەش:
براند

جیمباڵ

ژمارەی تەوەرەکان٣ تەوەرەیی
مەودای سوڕانەوە
  • سوڕانەوە بۆ ڕاست و چەپ: ٣٦٠ پلە
  • سوڕانەوە بۆ پێشەوە  و دواوە : -١٦٥ تا ١٠٥ پلە
  • سوڕانەوە بە دەوری خۆیدا: -١١٠ تا ١١٠ پلە
خێرایی سوڕانەوە
توانای هەڵگرتن٨ پاوەند / ٣.٦ کیلۆگرام

پەیوەندی

دەرچە
  • یەک دەرچەی D-Bus
  • دوو دەرچەی D-Tap
  • یەک دەرچەی USB(جۆرەکەی دیاری نەکراوە)
  • یەک دەرچەی DJI Lightbridge
فریکوێنسی وایەرلێس٢.٤ گێگاهێرتز
پڕۆتۆکۆڵی وایەرلێسBluetooth 4.0

پاتری

جۆری پاتری Ronin-M
توانای پاتری بە (mAh)
توانای پاتری بە (Wh)
کاتی کارکردنی پاتری –
ماددەی پاتری

ووزە

ووزەی کارکردن14.8 VDC

کەش

توانای کارکردن لە پلەی گەرمی پلەی گەرمی -١٥ تا ٥٠ پلەی سەدی

گشتی

بەستەرەکان
قەبارە

٥٠٠ x ٢١٠ x ٤٢٠  ملیمەتر

کێش ٢.٣ کیلۆگرام

زانیاری پاکێج

کێشی گشتی (بە کارتۆنەوە)٦.٣ کیلۆگرام
قەبارەی پاکێج٤٧٧.٥ x ٦٤٧.٧ x ٢٩٢  ملیمەتر

0 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

0.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
0
0
0
0
0

ببە بە یەکەم کەس کە ڕای خۆی دەنووسێت دەربارەی “دی جەی ئای ڕۆنین ئێم – DJI Ronin M”

تا ئێستا هیچ کڕیارێک ڕای خۆی دەربارەی ئەم کاڵایە نەنووسیوە.