فێیو جی ٦ پڵەس – Feiyu G6 Plus

FeiyuTech
  • براند : Feiyu-Tech 
  • مۆدێل : G6 Plus
  • توانای ڕاگرتنی مۆبایل و ئەکشن کامێرای تا کێشی  ٨٠٠ گرام هەیە
  • بەستەری ئەکشن کامێرای لەگەڵدایە
  • پشتگیری بەستنی مۆبایل دەدات لە ڕێی بەستەرێک کە بە ئارەزوومەندانە دەیکڕیت
  • توانای سوڕانەوەی بێسنووری هەیە بە دەوری خۆیدا 
  • شاشەی زانیارییەکانی لە جۆری ئۆلێدە
  • دژە پرژەی ئاوە
  • توانای کارکردنی هەیە بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر

هەڵسەنگاندن

بۆ کامێرا و لێنزە خنجیلانەکان درووست کراوە، لەوانەش Sony a6500 بە لێنزی Sony 16-50mm E-mount وە. یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی ئەوەیە کە ڕێگە بە تۆمارکردنی ڕاستەوخۆ دەدات لە باری دەستپێکردن/ وەستاندن، وێنەگرتن، نزیککردنەوە و فۆکەسکردن لەگەڵ ئەو کامێرایانەی ئەم جێگیرکەرە بەکاردەهێنن. ئەم ئامێرە ڕێگەت پێدەدات بە یەک شەحنی تەواو بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر کامێراکەت بەرز و نزم بکەیتەوە ، بۆ لای ڕاست و چەپ بیجووڵێنیت و لاری بکەیتەوە، هەروەها ڤیدیۆی ڕێک، جێگیر و شێوە سینەمایی تۆمار بکەیت. لە سەروی ئەمەشەوە، تۆمارکردنەکەت زیاتر جێگیر دەبێت بەوەی کە دەتوانێت تۆماربکات/نزیکبکاتەوە/ فۆکەس بکات بەبێ ئەوەی پێویست بکات دەست لە کامێراکە بدەیت. وا دەکات کارکردنەکەت زۆر ئاسانتر بێت و پێویست ناکات دووبارە باڵانسی بکەیتەوە. هەر لەگەڵ داگرتنی دووگمەی تۆمارکردن یان کۆنتڕۆڵەکانی تری کامێراکە باڵانسەکە جێگیر دەکات.

سەرەتا بەهۆی ئەپی Feiyu ON، کە بۆ ئەندرۆید و iOS بەردەستە و دەتوانیت بە بێ بەرامبەر داونلۆدی بکەیت، دەتوانیت جێگیرکەرەکە و کامێراکە یەکبخەیت و بەم شێوەیە دامەزراندنی سەرەتاییت بۆ کۆنتڕۆڵی تۆمارکردن/ نزیککردنەوە/ فۆکەس ئەنجام داوە. هەروەها ئەپەکە ڕێگەت پێدەدات گۆڕانکاریی لە چەند ڕێکخستنێکدا بکەیت و چەندین کرداری تری کۆنتڕۆڵکردن لە دوورەوە دابین دەکات. ئەگەر مۆبایلێکی زیرەک بەکاربهێنیت (بە بەکارهێنانی ئەداپتەرێکی ئۆپتیکاڵیی)، دەتوانیت بەبێ بەرامبەر ئەپی Feiyu Vicool بەکاربهێنیت کە تایبەتمەندیی و کرداری تایبەت بە خۆی بۆ مۆبایلە زیرەکەکان دابین دەکات. پشتگیریی ئەو کامێرایانە دەکات کە بەرزییان دەگاتە ٢.٧٥ ئینچ (لەوانەیە کامێرای لەوە گەورەتر نەشیاوبێت)، هەروەها ئەوانەی کێشیان دەگاتە ٧٩٣.٧ گرام. هەروەها ئەداپتەرێکی ڕاگیرکردنی کامێرای ئەکشنی لەگەڵدایە لەبەرئەوە دەتوانیت GoPro کەت یان هەر کامێرایەکی تری ئەکشنی لێ ببەستیت.

هەروەها بەرگیریی هەیە بۆ تێچوونی ئاو و دەتوانیت لە هەلومەرجی وا ناهەمواردا بەکاری بهێنیت کە وێنەگرتن تێیدا ئەستەمە وەکو ژێر باران. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئامێرەکە بەرگریی تەواوەتیی نییە بۆ تێچوونی ئاو بۆیە ناکرێت لە ژێر ئاودا بەکاربهێنرێت و بەرگر نییە بۆ ئاوی سوێر، تەنانەت ئەو بەرگرییەی کە هەیەتی لە کاتی شەحنکردنەوەدا دەکریت کاریگەریی لێ بکرێت.

کۆد: Feiyu G6 Plus بەش:

جیمباڵ

ژمارەی تەوەرەکان٣ تەوەرە (Pitch, Roll, Yaw)
مەودای سوڕانەوە
  • سوڕانەوە بۆ ڕاست و چەپ: ٢٦٠ پلە
  • سوڕانەوە بۆ پێشەوە  و دواوە : ٣٢٠ پلە
  • سوڕانەوە بە دەوری خۆیدا: ٣٦٠ پلە
خێرایی سوڕانەوە
توانای هەڵگرتن٠.٨ کیلۆگرام

پەیوەندی

دەرچەدەرچەی USB، جۆرەکەی دیاری نەکراوە
فریکوێنسی وایەرلێس
پڕۆتۆکۆڵی وایەرلێس

پاتری

جۆری پاتری یەک پاتری لە جۆری 26650
توانای پاتری بە (mAh)5000 mAh
توانای پاتری بە (Wh)
کاتی کارکردنی پاتری١٢ کاتژمێر
ماددەی پاتری

ووزە

ووزەی کارکردن

کەش

توانای کارکردن لە پلەی گەرمی

گشتی

بەستەرەکاندوو بەستەری 1/4
قەبارە
کێش٦٦٣ گرام، بەبێ پاتری

زانیاری پاکێج

کێشی گشتی (بە کارتۆنەوە)١.٢٤ کیلۆگرام
قەبارەی پاکێج٣٥.٥ x ١٨.٨ x ٧.٤  سانتیمەتر

0 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

0.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
0
0
0
0
0

ببە بە یەکەم کەس کە ڕای خۆی دەنووسێت دەربارەی “فێیو جی ٦ پڵەس – Feiyu G6 Plus”

تا ئێستا هیچ کڕیارێک ڕای خۆی دەربارەی ئەم کاڵایە نەنووسیوە.