هواوی مەیت ٢٠ – Huawei Mate 20

(1 کڕیار هەڵیسەنگاندووە)
HUAWEI
  • قەبارەی شاشە: ٦.٥٣ ئینچ، ١٠٨٠ x ٢٢٤٤ پیکسڵ
  • کامێرای سەرەکی: کامێرای سیانی ١٢ و ١٦ و ٨ مێگاپیکسڵ
  • کامێرای سێڵفی: ٢٤ مێگاپیکسڵ
  • میمۆری: ١٢٨ گێگابایت، شوێنی میمۆری نانۆی هەیە
  • ڕام: ٦ گێگابایت
  • باتری: 4000mAh
  • سیستەمی کارپێکەر: ئەندرۆید ٩ پای
  • بەرواری دەرچوون: مانگی ١١ی ساڵی ٢٠١٨
  • گەرەنتی: ١ ساڵ گەرەنتیی بریکاری باوەڕپێکراوی کۆمپانیای Huawei لە عێراق

$475.00

لایەنە باشەکان

  • شاشەیەکی گەورە و ناوازە
  • دیزاینێکی قەشەنگ
  • کارکردنی خێرا
  • کامێرای نایاب
  • پشتگیری دەبڵ سیمکارت دەکات
  • شوێنی هێدفۆنی ٣.٥ میلی مەتریی هەیە

لایەنە خراپەکان

  • حاڵەتی شەوانەی کامێرا دیمەنەکان تێکدەدات
  • بۆ میمۆری دەرەکیی پشتگیریی میمۆری نانۆ دەکات کە درووستکراوی کۆمپانیاکە خۆیەتی

هەڵسەنگاندن

شاشەیەکی ناوازەی Dewdrop بەکاردەهێنێت. وردەکارییە ناوەکییەکانی خێران و یەکەیەکی کامێرای ناوازەی هەیە. ئەم مۆبایلە بژاردەیەکی نایابە. لێرەدا لەبارەی مۆبایلەکەوە بخوێنەرەوە.

ئایا پێویستە ئەم مۆبایلە بکڕم؟

هەرچەندە هەموو تایبەتمەندییە سەرنجڕاکێشەکانی مۆبایلی Mate 20 Pro ی نییە. ئەم مۆبایلە لەخۆیدا مۆبایلێکی زیرەکی ناوازەیە. شاشەیەکی ناوازەی Dewdrop بەکاردەهێنێت و سێ کامێرای سەرنجڕاکێش لەسەر پشتەکەیەتی کە بە AI پشتگیری دەکرێت بۆ درووستکردنی وێنەی ناوازەی پڕ لە وردیی و ڕووناک، هەروەها پڕۆسێسەری بەناوبانگی جیهانیی ٧ نانۆمەتریی Kirin 980 بەکاردەهێنێت.

هەڵسەنگاندنی گشتیی

لە ١٦ ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٨ دا بەڕێوبەری هواوی Richard Yu لەسەر ستەیجی ExCel لە لەندەن مۆبایلەکانی زنجیرەی Mate 20 ی ئاشکرا کرد کە هەریەک لە مۆبایلەکانی Huawei Mate 20، Mate 20 Pro و Mate 20 X ی گرتەوە. ئەم مۆبایلە شاشەیەکی قەشەنگی Dewdrop لەخۆی دەگرێت و سێ کامێرای ناوازەی لەسەر پشتەکەی هەیە لەو کاتەدا وادەردەکەوت باشترین و بەهێزترین مۆبایلی زیرەک بێت لە بازاڕدا.

شاشەیەکی گەورە و دیزاینێکی قەشەنگ

یەکەم شت کە لەم مۆبایلەدا سەرنجت ڕادەکێشێت بریتییە لە شاشە قەشەنگە Dewdrop یەکەی. ڕێژەی شاشە بۆ لاشەکەی سەرنجڕاکێشە و کەڵێنێکی بچووک و جوان لەسەر ڕووی سەرەوەیەتی کە هەریەک لە کامێرای پێشەوە، LED یەک بۆ ئاگادارکردنەوەکان و بیستەکێک بۆ تەلەفۆن لەخۆی دەگرێت. لە قەشەنگییەکەیدا کەموکوڕی نییە و لەو کاتەدا ئەمە باشترین کۆکراوەیەک بووە کە دەبوو لە کەلێنەکەدا هەبێت- هەرچەندە تەنانەت تایبەتمەندی ناسینەوەی دەموچاوەکەی  وەک Mate 20 Pro نییە.

شاشەکەی ٦.٥٣ ئینچی RGBW HDR یە و ڕێژەی شاشە بۆ لاشەکەی بریتییە لە ١٨:٧:٩ بۆئەوەی یارمەتی مۆبایلە زیرەکەکە بدات ئاسایی دەربکەوێت. با قەبارەکەی پەشیمانت نەکاتتەوە، بەهۆی ئەوەی دیزاینی شاشەکەی بەنزیکەیی بێ لاتەنیشتە وەکو فابلێتەکانی چەند ساڵی پێشتر گەورە نییە.

لە ڕاستییدا، لەقەبارەدا وەکو Sony Xperia XZ3 وایە، کە قەبارەکەی بریتییە لە ١٥٨.٢ بە ٧٧.٢ بە ٨.٣ میلی مەتر، ئەمە لەکاتێکدا بڕێکی زیاتر لە شاشەت بۆ دەستەبەر دەکات. وردی پیشاندانەکەی بەرەپێشبراوە و ڕوونە کە بریتییە لە 1080x 2244 ، بەم شێوەیە چڕی پێکسڵەکانی دەکاتە ٣٨١ پێکسڵ لە ئینچ-ێکدا. هەروەها تەکنەلۆجیای وردیی پیشاندانی زیرەکی هەیە کە دەتوانێت زیرەکانە وردی پیشاندانەکە بگونجێنێت بۆ پاراستنی تەمەنی باترییەکەی- ئایا حەز بەوە ناکەیت؟

شاشە قەشەنگەکە لەناو کۆکراوەیەکی نازداری شووشە و ئەلەمنیۆمدایە و لە خوار، سەرو، چەپ و ڕاستی پشتەکەی شووشەی چەماوە هەیە بۆئەوەی وابکات هەڵگرتنی مۆبایلەکە بۆ کاتێکی زۆر  زۆر ئاسوودەبەخشتربێت، خاڵی سەرەکیی و دیاری دیزاینەکەی بریتییە لە یەکەی سێ کامێراکەی سەر پشتەکەی کە شێوەی یەکەکە چوارگۆشەییە. بەپێی هواوی شێوەی ئەم یەکەیە لە گڵۆپەکانی پێشەوەی سەیارە سپۆرتە پێشەنگەکان دەچێت. ئەمە شێوەیەکی تازە و ڕێکوپێکە بۆ زنجیرەی Mate 20. باشتر وابوو یەکەی سێ کامێرا ستوونییەکەی مۆبایلی P20 Pro بەو شێوەیە بوایە.

ئەمە تاکە لایەنی تازەی دیزاینی ئەم مۆبایلە نییە، مۆبایلە زیرەکەکە، هاوشان لەگەڵ Mate 20 Pro، یەکەمین مۆبایلی هواوی-ن کە دیکۆری پاتێرنی بەرزە ئۆپتیکاڵیان هەیە. لەکاتێکدا لەکاتی دەست لێداندا سافە، ئەگەر نینۆکت بەسەر پشتەکەیدا بخشێنیت هەمان ئەو کاریگەرییە درووست دەکات کە لەکاتی ڕووشاندنی ڤەینەڵ-دا درووست دەبێت. ئەم بەرهەمەی کۆتایی دیکۆرێکە کە نەک هەر تاقانەیە (وە بەشێوەیەکی نامۆ ناڕووشێت) بەڵکو یارمەتیدەرە بۆئەوەی باشتر مۆبایلەکە بگریت و پیسیی و جێ پەنجە دەشارێتەوە.

پاتێرنە بەرزە ئۆپتیکاڵییەکە لەسەر ڕەنگی شینی تۆخ هەیە بەڵام ئەگەر حەزت لەوە نییە ئەوا دەتوانیت بە دیکۆری ڕەنگی Twilight  و ڕەشی هواوی دەستی بخەیت کە دەرکەوتەیەکی زیاتر سافولووس و جوانی هەیە. کۆکراوەی شاشە جوانەکەی، دیزاینە ناوازەکەی و دیکۆرە دڵگیرەکەی وادەکات ئەم مۆبایلە یەکێک لە جوانترین مۆبایلەکانی ٢٠١٨ بێت. ئەوەش بزانە کە هێشتا ئاماژە بە باشترین تایبەتمەندییەکانی نەدراوە.

پڕۆسێسەر، ڕام و میمۆری

لەناو ئەم مۆبایلەدا تازەترین پڕۆسێسەری هواوی هەیە کە بریتییە لە Kirin 980، یەکەمین چیپی ٧ نانۆ مەتری لەناو مۆبایلی زیرەکدا. بەبەراورد بە مۆدێلی پێشتری پڕۆسێسەری Kirin نەک هەر لەباری خێراییدا بەرەوپێش براوە چووستی تواناکەی و کارکردنیشی بەرەوپێش براوە. بە تازەترین Mali G76 GPU و ٦ گێگابایت ڕام هاوڕێیەتی دەکرێت بۆ دابینکردنی کارکردنێکی پێشڕەوانە کە گەڕانێکی زۆر ئاسان و خێرا بەناو تویتەردا دابین دەکات و کارکردنی PUBG Mobile زۆر نایابە و لەباری AI دا بەرەوپێش براوە.

لەباری میمۆرییەوە، یەک بژاردە هەیە: ١٢٨ گێگا بایت. ئەمە دەبێت بۆ زۆرینەی بەکارهێنەران لە پێویستیی زیاتربێت. بەڵام ئەوانەی هەندێک زیاتریان پێویستە بۆ خەزنکردنی هەموو یارییەکان و وێنە سێڵفییەکان مۆبایلەکە پشتگیری میمۆری دەرەکی نوێی هواوی دەکات کە بریتییە لە نانۆکارد. قەبارەکەی وەکو نانۆسیم وایە و بۆ شوێنی سیمکارتی دووەم گونجاوە. ئەمەش ٢٥٦ گێگا بایتی زیادە پیشکەش دەکات و میمۆریی گشتیی دەکات بە ٣٨٤ گێگا بایت.

چەندین تاقیکردنەوەی benchmark کەکان ئەنجام دراوە تا بزانرێت پڕۆسێسەری Kirin 980 ی ناو ئەم مۆبایلە چۆن کاردەکات و بەبەراورد بە مۆبایلە پێشڕەوەکانی ٢٠١٨ وەکو Samsung Galaxy S9، OnePlus 6 و iPhone XS چۆنە. لە تاقیکردنەوەی Geekbench 4 دا بە multi-core توانیویەتی ٩٧١٢ خاڵی بەدەست بهێنێت، بەمەش ئەم مۆبایلە پێشی هەموو مۆبایلەکانی ئەندرۆید دەداتەوە و تەنها دەکەوێتە دوای  A12 Bionic ی ئەپڵ کە لەناو iPhone XS دایە.

بەهەمان شێوە لە تاقیکردنەوەکانی گرافیکدا خاڵی ناوازەی بەدەست هێناوە، لە GFXBench Manhattan 3.1 دا بە 48fps و لە Car Chase ی ئاست بەرزدا بە 27fps کاری کردووە. ئەمە زیاترە لەو خاڵانەی مۆبایلە زیرەکەکانی تایبەت بە گەیمینگ لە benchmark ەکاندا بەدەستی دەهێنن!  خاڵی ٩١.٧ ی JetStream دوو ئەوەندەی دەکات و دەردەکەوێت کە تۆ مۆبایلێکی زیرەکت بەدەست هێناوە کە هەر شتێک ئیش پێ دەکات کە دەتهەوێت.

هەروەها پڕۆسێسەرەکە Master AI 2.0 ی هەیە کە کارکردنی کامێراکە بەرەوپیش دەبات و یارمەتی مۆبایلەکە دەدات باشترین ئەو وێنانە بگرێت کە بە مۆبایلی زیرەک گیراون و تا ئێستا بینراون. بەدڵتە؟ پێویستە بەدڵت بێت.

کامێرا

دەکرێت بوترێت کە یەکەی سێ کامێرای Leica ی سەر پشتەکەی  وەکو 7nm Kirin 980 سەرنجڕاکێشە. هواوی وازی لەو کامێرا مۆنۆکڕۆمە هێناوە کە لەسەر مۆبایلەکانی تر داینابوو لەبری ئەوە کامێرایەکی گۆشەفراوانی ١٢ مێگا پێکسڵی بە کرانەوەی هاوێنەی f/1.8 هەڵبژاردووە. هەروەها کامێرایەکی گۆشە هەرە فراوانی ١٦ مێگا پێکسڵ بە کرانەوەی هاوێنەی f/2.2 و کامێرایەکی تەلەفۆتۆی ٨ مێگا پێکسڵ بە کرانەوەی هاوێنەی f/2.4 و دوو ئەوەندە نزیککردنەوەی هەیە. ئەمە جیا لەوەی فلاشێکی دەبڵ-تۆنی هەیە بۆئەوەی یارمەتیت بدات باشترین وێنە بگریت بەبێ ئەوەی هەلومەرجەکە لەبەرچاو بگریت.

ئەو وێنانەی بە یەکەی سێ کامێرای پشتەوە گیراون بەڕاستی پڕ وردیی بوون و زۆر بە نایابی وێنەکە دەگرن، ئەمە بەشێکی بەهۆی Master AI 2.0 وەیە کە پڕۆسێسەرە تازەکە دابینی کردووە. ئەو AI ەی تێیدایە دەتوانێت نزیکەی ١٥٠٠ دیمەن بناسێتەوە و ڕێکخستنی کامێراکە بگونجێنێت بۆئەوەی بەباشترین شێوە وێنەکە بگرێت، جا بەرزکردنەوەی تێریی ڕەنگەکان بێت لە شیرینیی ڕەنگاوڕەنگدا یان کاراکردنی حاڵەتی پۆرترێت بێت کاتێک هەست بە دەموچاوێک دەکات. هەرچەندە کارەکەی تەنها جوانکردنی وێنەکان نییە و زیاترە. تایبەتمەندیی Master AI 2.0 لە هەردوو حاڵەتی وێنەگرتن و تۆمارکردنی ڤیدیۆدا تەنەکە لەکاتی ڕاستەقینەدا دەناسێتەوە، ڕێگا بە مۆبایلەکە دەدات بەبەردەوامی فۆکەس لەسەر تەنەکە بکات لەکاتی جووڵاندا. ئەمە فۆکەس لەسەر وێنەی منداڵ و ئاژەڵ و هەر شتێک کە جێگیر نییە، ئاسان دەکات.

هەروەها  ئەم مۆبایلە Night mode ی هەیە کە AI دابینی کردووە. مۆبایلەکە پێنج چرکە دەبات تا وێنەکە دەگرێت بۆ بەدەست هێنانی زۆرترین ڕووناکیی و وردیی و AI بەکاردەهێنێت بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو تەڵخییانەی بەهۆی لەرزینی دەستەوە درووست دەبن. دەرەنجامی کۆتایی تەواو ناوازەیە و زیاتر لە چاوی خۆمان لە ژینگەیەکی دیاریکراودا ڕووناکی دابین دەکات. هەروەها AI حاڵەتێکی تایبەتی تۆماکردنی ڤیدیۆ دابین دەکات کە ڕێگەت پێدەدات ڤیدیۆی ڕەش و سپی تەنێک بگریت کە خۆی لە حاڵەتی ملەوەندایە، لەکاتێکدا ئەمە سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت بەڵام لە تاقیکردنەوەکاندا دەرکەوتووە کە هەندێک جار سەرکەوتووە و هەندێک جار نا. کاتێک کاردەکات ناوازە دەردەکەوێت بەڵام لەوانەیە نەتوانیت کلیپێکی تەواو بەو شێوەیە و بە نایابی تۆماربکەیت.

یەکەی دواوەی کامێراکان دەتوانێت بە کواڵتی [email protected], [email protected] و [email protected] (بە EIS وە ) ڤیدیۆ بگرێت، هەروەها ئەوانەی حەزیان لە ڤیدیۆی هێواشە ئەوا دەتوانێت بە کواڵتی [email protected] ڤیدیۆی هێواش تۆمار بکات. ئەم تۆمارکردنەی ڤیدیۆی هێواش باشترە لە هی هەموو مۆبایلە زیرەکەکانی تر کە تا ئێستا بەردەستن. مۆبایلەکە AI بەکاردەهێنێت بۆ هەستکردن بە جووڵە لە ناو دیمەنەکەدا و بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەست دەکات بە تۆمارکردن بۆئەوەی باشترین ساتەکان تۆماربکات. ئەمە زۆر ئاسانترە لەوەی بۆخۆت هەوڵ بدەیت بەتەواوی خۆت ڕێکی بخەیت، لە ئەنجامدا ڤیدیۆیەکی هەرە هێواشی تەواو ڕێکخراوت دەست دەکەوێت.

لەکاتێکدا کە یەکەی سیانە کامێرای دواوە سەرنجڕاکێشە، هواوی کامێرای پێشەوەی لەیاد نەکردووە. کامێرای پێشەوە گۆشەفراوانی ٢٤ مێگا پێکسڵە کە وێنەی ناوازە دەگرێت، بەڵام هەمیشە وانییە، وادەردەکەوێت کامێرای پێشەوە تایبەتمەندیی Master AI 2.0 بەکارنەهێنێت. لەم کامێرایەشدا حاڵەتی پۆرترێت، کاریگەرییەکانی جوانکرایی و HDR بەدەست دەهێنیت و دەتوانێت ڤیدیۆ بە کواڵتی [email protected] تۆماربکات. بەدڵنیاییەوە بۆ وێنەی سێڵفی و ڤیدیۆ چات لە پێویستی زیاترە.

وردەکاریی تر

وردەکاری تری مۆبایلەکە وەکو پشتگیریکردنی CAT21، پیشکەشکردنی خێرایی گواستنەوەی 1.4GBPS Wi-Fi، بوونی Bluetooth 5، دەبڵ باند Wi-Fi، بوونی NFC و توانای بەرەوپێشبراوی GPS. بەهۆی بوونی A-GPS، GLONASS، BDS، GALILEO و QZSS دەتوانیت زۆر وردتر GPS بەکاربهێنیت. نایابە بۆ ئەو کەسانەی وەرزشی ڕاکردن ئەنجام دەدەن یان پاسکیلسواریی دەکەن.

هەروەها توانای باترییەکەی ناوازەیە و بریتییە لە 4,000mAh. بە گەیمینگ، گەڕان بەناو ئینتەرنێتدا و وێنەگرتن توانیویەتی ڕۆژێکی تەواو بخایەنێت و بەدڵنیاییەوە ئەوانەی کەمتر مۆبایلەکەیان بەکاردەهێنن بە یەک شەحنی تەواو  ڕۆژ و نیوێک بەڕێ دەکەن. کاتێک پێویستی بە شەحنکردنەوەیە بە 22.5W SuperCharger بەنزیکەیی لە ٣٠ خوولەکدا ٥٧% ی مۆبایلەکە پڕدەبێتەوە. ناوازەیە بۆ ئەوانەی لەکاتی کارکردندا لەسەر کورسی دانانیشن. هەرچەندە تاکە گلەیی کە هەبێت لەم بارەوە ئەوەیە کە تایبەتمەندیی شەحنکردنەوە بە وایەرلێسی نییە.

بۆ سەلامەتیی تەواو سکانەری پەنجەمۆرەکەی لەسەر پشتەکەی جێگیرکراوە، بەڵام مۆبایلەکە بەهەمان شێوە تایبەتمەندی ناسینەوەی دەموچاو-یش پێشکەش دەکات. هەمان تایبەتمەندیی Mate 20 Pro بەکارناهێنێت لەبەرئەوە وەکو ئەو سەلامەت نییە، بەڵام ئەگەر لە ژینگەیەکی ڕووناکدابیت ئەوا خێرا و ئاسوودەبەخشە.

بۆ شەحنکردنەوە و گواستنەوەی داتا پێکبەستی USB-C بەکاردەهێنێت و بەکارهێنەران خۆشحاڵ دەبن بەوەی کە مۆبایلەکە شوێنی هێدفۆنی ٣.٥ میلی مەتریی هەیە. هێشتا کاتی ئەوە نەهاتووە واز لە هێدفۆنە بەوایەرەکانت بهێنیت. هەروەها لەبەشی سەرەوەی IR Blaster ێکی ئاسانی هەیە کە دەکرێت بەکاربهێنرێت بۆ کۆنتڕۆڵی TV یەکان، یەکەکانی Air Con و شتی تر. هەرچەندە ئەمە تایبەتمەندییەکە کە خەڵک زۆر بەکاری ناهێنێت، شتێکی باشە کە مۆبایلەکە ئەزموونێکی تەواو و ڕێکوپێک پێشکەش دەکات.

سۆفتوێر

مۆبایلەکە سۆفتوێری EMUI 9.0 ی کۆمپانیاکە خۆی بەکاردەهێنێت کە لەسەر Android 9.0 Pie بیناکراوە. لەچاو ڤێرژنەکانی پێشووی EMUI لە هەردوو بواری ناوەندی بەکارهێنانUI و کارکردن هەندێک بەرەوپێشچوونی تێداکراوە. مینووی ڕێکخستنەکان تازەکراوەتەوە بۆئەوەی زۆر سادە بێت. ئەو ڕێکخستنانە ئاسان و بەردەستە کە مۆبایلە زیرەکەکە پێی وایە بەکارهێنەر زۆر بەکاریان دەهێنێت. هەروەها هواوی دەڵێت کە ئەپەکان بەڕێژەی ٥١% خێراتر دەکرێنەوە و بەبەراورد بە مۆبایلە زیرەکە کۆنترەکانی تری هواوی بەڕێژەی ٤٢% خێراتر کاردەکەن ئەمەش شتێکە کە هەڵسەنگێنەراون پشتڕاستی دەکەنەوە. مۆبایلە زیرەکەکە خێرایە، تەنانەت کاتێک بەخێرایی بەناو فەیسبووک و تویتەردا هاتوچۆ دەکەیت وەک ئەو ئەزموونە هەڵبەزودابەزە نییە کە لەسەر هەندێک مۆبایلی زیرەکی تر هەیە.

ئەو تایبەتمەندییەی کە هەڵسەنگێنەران بەدڵیانە بریتییە لە بەکارهێنانی جووڵەکان لە شاشەی پڕدا لە مۆبایلی iPhone XS دا. هەروەکو ئایفۆن، بۆ دەستکەوتنی شاشەی سەرەکیی لە خواری شاشەکەوە بۆ سەرەوە ڕاماڵین ئەنجام دەدەیت. هەمان ڕاماڵین ئەنجام دەدەیت بەڵام ئەمجارە پەنجەت لەسەر شاشەکە دەهێڵیتەوە بۆ دەستکەوتنی مینوی فرەکارە. هەرچەندە هواوی بەرەوپێشچوونی زیاتری ئەنجامداوە و بە ڕاماڵین لە لایەکی شاشەکەوە بۆ ناوەوە دووگمەی گەڕانەوەت دەست دەکەوێت. ئەمەش وادەکات بەکارهێنان بەیەک دەست گەلێک ئاسانتر بێت و نایابانە ئاسانە بۆ بەکارهێنان. دەتوانیت لە هەریەک لە گۆشەکانی خوارەوە وە بەرەو سەر ڕاماڵین ئەنجام بدەیت بۆ بەدەستهێنانی Google Assistant.

هەروەها هواوی دەڵێت کە تەنانەت دوای ١٨ مانگ-یش کارکردنی مۆبایکەکە لەئاستێکی بەرزدا دەمێنێتەوە. بەپێی ئەو توێژینەوانەی لەلایەن لایەنی ترەوە کراون لەدوای ١٨ مانگ ئەم مۆبایلە بەڕێژەی ٥% خاودەبێتەوە، ئەمە لەکاتێکدا مۆبایلی Samsung Galaxy Note 9 ڕێژەکەی بریتییە لە ٢٨%.

لە EMUI 9 دا هواوی تیشکی خستووەتە سەر HiVision و HiTouch. یارمەتیدەرەکە لەبنەڕەتدا جێگرەوەی Google Lens ە و ئەو توانایەی دەداتێ کە نەک هەر تەنەکان بناسێتەوە، زانیاری و وێنەی پەیوەندیدار دابین بکات بەڵکو دەتنێرێت بۆ زیاتر لە ٢٠ شوێنی فرۆشنی ئۆنلاین بۆئەوەی بیکڕیت. ئەمە شتێکی نایابە ئەگەر شتێکت بینیبێت و بتهەوێت بیکڕیت بەڵام دڵنیا نیت لەکوێ بیکڕیت. بێگومان ئەمە بەشێوەی تیۆرییە و بەشێوەی پڕاکتیکی هێندە سەرکەوتوو نییە. بەڵام بەرەوپێشچوونی تێداکراوە و دەکرێت.

دەرەنجام

هەڵسەنگێنەران بەتەواوی سەرسامی خۆیان بەرامبەر بەم مۆبایلە دەربڕیوە. هەرچەندە تەواوی تایبەتمەندییە سەرنجڕاکێشەکانی Mate 20 Pro ی تێدا نییە، ئەم مۆبایلە لەخۆیدا مۆبایلێکی زیرەکی ناوازەیە. وردەکارییەکانی ناوەوەی سەرنجڕاکێشن و بێ گوێدانە کارەکە کارکردن و خێراییەکی نایاب پێشکەش دەکات، هەروەها یەکەی سێ کامێرای سەر پشتەکەی وێنەی قەشەنگی پڕوردیی و ڕووناک دەگرێت. تایبەتمەندیی Master AI 2.0 نەک هەر ڕێکخستنی کامێراکە دەگۆڕێت بۆ بەدەست هێنانی باشترین وێنە، دەتوانێت تەنەکان بدۆزێتەوە بۆئەوەی دڵنیایی بدات کە فۆکەسەکە هەمیشە تەواوە.

شاشەکەی ڕووناکە، ڕوونە و هەڵسەنگێنەران زۆر ڕایان لە دیزاینی Dewdrop ە، کە پێشکەشی دەکات. دیکۆری پاتێرنی بەرزە ئۆپتیکاڵیی باشتریشی دەکات. ئەمەش وایکردووە بە کڕینی ئەم مۆبایلە ببیت بە خاوەنی یەکێک لە جوانترین و خێراترین مۆبایلە زیرەکەکان کە لەبازاڕدا هەیە.

ئەم مۆبایلە ١ ساڵ گەرەنتیی فرۆشیاری ڕێگەپێدراوی هواوی لە عێراقی لەگەڵدایە

guarantee warranty

کۆد: Huawei-Mate-20 بەش:

دەرچوون

بەرواری ڕاگەیاندنمانگی ١٠، ساڵی ٢٠١٨
بەرواری دەرچوونمانگی ١١، ساڵی ٢٠١٨

لاشە

قەبارە١٥٨.٢ x ٧٧.٢ x ٨.٣ میلیمەتر
کێش١٨٨ گرام
ماددەی دروستکردنبەشی پێشەوە و دواوەی لە شوشە دروستکراوە، چوارچێوەکەی ئەلەمینیۆمە
سیمکارت دەبڵ،(هایبێرد سیم)
تایبەتمەندیی تردژە خۆڵ و پرژەی ئاو IP53

شاشە

جۆرشاشەی لەمسی IPS LCD، ١٦ ملیۆن ڕەنگ
قەبارە٦.٥٣ ئینچ
وردیی١٠٨٠ x ٢٢٤٤ پیکسڵ، ڕێژەی ١٨.٧:٩
مەڵتی تەچبەڵێ
پارێزەرگۆرێلا گڵاس (نەوەکەی دییاری نەکراوە)
تایبەتمەندیی تر

پلاتفۆرم

سیستەمی کارپێکەرئەندرۆید ٩ پای، EMUI 9
چیپسێتHisilicon Kirin 980 – 7 nm
سی پی یوOcta-core 2×2.6 GHz Cortex-A76 & 2×1.92 GHz Cortex-A76
پڕۆسێسەری گرافیکMali-G72 MP10

میمۆری

شوێنی میمۆری دەرەکینانۆ میمۆری،(تا ٢٥٦ گێگابایت)
میمۆری ناوەکی١٢٨ گێگابایت – ٤/٦ گێگابایت ڕام

کامێرای سەرەکی

کامێرای سیانی
  • ١٢ مێگاپیکسڵ،  f/1.8, 27mm (wide), 
  • ١٦ مێگاپیکسڵ،  f/2.2, 17mm (ultrawide)
  • ٨ مێگاپیکسڵ،  f/2.4, 52mm (telephoto)
تایبەتمەندییەکانهاوێنەی Leica، دەبڵ فلاشی LED، حاڵەتی HDR و پانۆراما
ڤیدیۆ[email protected], [email protected], [email protected] (gyro-EIS), [email protected]

کامێرای سێڵفی

کامێرای پێشەوە (دەبڵ) ٢٤ مێگاپیکسڵ، f/2.0, 26mm
تایبەتمەندییەکانHDR
ڤیدیۆ[email protected]

دەنگ

جۆری ئاگادارکەرەوە
بڵندگۆ (سەماعەی خارجی)هەیەتی لەگەڵ سپیکەری ستیریۆ
شوێنی هێدفۆن (٣.٥ ملم)هەیەتی
تایبەتمەندیی تر– دەنگی 32bit/384kHz

-لابردنی هاژەهاژ لەگەڵ مایک

پەیوەندی

وایەرلێس802.11 a/b/g/n/ac, dual-band, DLNA, Wi-Fi Direct, hotspot
بلوتوزڤێرژنی ٥، تایبەتمەندیی A2DP, aptX HD, LE
جی پی ئێس (GPS)هەیەتی، لەگەڵ تایبەتمەندیی A-GPS, GLONASS, GALILEO
ئێن ئێف سی (NFC)هەیەتی
 تیشکی ژێر سور(Infrared)هەیەتی
ڕادیۆهەیەتی، FM radio
شوێنی ڕەبت٣.١، رەبتی Type-C 1.0 (بە هەردوو دیودا کاردەکات)

تایبەتمەندییەکان

هەستەوەرەکانهەستەوەری پەنجەمۆر (لە بەشی پشتەوە)، بارۆ مەتر، تاودانپێو، جایرۆ، هەستەوەری نزیکی، قیبلەنما، هەستەوەری شەبەنگی ڕەنگ، هەستەوەری Hall، هەستەوەری ڕووناکیی دەورووبەر
نامە
براوسەر
تایبەتمەندیی ترتایبەتمەندیی شەحنکردنەوەی خێرا ٤.٥ ڤۆڵت/٥ ئەمپێر (٪٥٨ لە ماوەی ٣٠ خولەکدا)

باتری

جۆرباتری لیثیۆم-پۆلیمەر 4000mAh، لێناکرێتەوە
ستاند-بای
کاتی قسەکردن
پەخشکردنی میوزیک

تۆڕ

تەکنۆلۆجیاGSM / HSPA / LTE
GPRSبەڵێ
EDGEبەڵێ

 

1 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

5.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
1
0
0
0
0

ڕای خۆت بنووسە

  1. بهمن محمود

    سڵاو پێشنیار دەكەم كە شێوازی فرۆشتن بكەنە قیست بەڵام بە ڕێنماییەكی پلان داڕێژراو كە گرەنتی پاراستنی پارەكە لە هەبێت بۆ نمونە من. زۆر حەزم لێیە موچەكەشم خراپ نیە بەڵام ناتوانم بیكرم تەنیا بە قیست نەبێت …..سوپاس

    بهمن محمود

    • Shtumak.com

      سڵاو و ڕێز کاک بەهمەن،
      بە داوای لێبوردنەوە لە بەڕێزت لە ئێستادا ناتوانین کارێکی ئەو جۆرە ئەنجام بدەین سەرەڕای ئەوەی کە ئامانجمان ئەوەیە زۆرترین خزمەتی کڕیار بکەین، هیوادارین بمانبوریت.
      سوپاس بۆ سەرنجەکەت

      Shtumak.com