هواوی پی ٣٠ ڵایت – Huawei P30 Lite

(1 کڕیار هەڵیسەنگاندووە)
HUAWEI
  • قەبارەی شاشە: ٦.١٥ ئینچ، ١٠٨٠ x ٢٣١٢ پیکسڵ
  • کامێرای دواوە: کامێرای سیانی ٢٤ و ٨ و٢ مێگاپیکسڵ
  • کامێرای پێشەوە: ٣٢ مێگاپیکسڵ
  • میمۆری: ١٢٨ گێگابایت، شوێنی میمۆری دەرەکی هەیە
  • ڕام: ٤ گێگابایت
  • باتری: 3340mAh
  • سیستەمی کارپێکەر: ئەندرۆید ٩ پای، ئی ئێم یو ئای ٩
  • بەرواری دەرچوون: مانگی ٤ــی ساڵی ٢٠١٩
  • گەرەنتی: ١ ساڵ گەرەنتیی بریکاری باوەڕپێکراوی کۆمپانیای Huawei لە عێراق

لایەنە باشەکان

  • دیزاینی نایاب
  • شاشەی +FHD
  • دەرچەی هێدفۆنی ٣.٥ میلی مەتریی
  • بوونی کامێرای گۆشە فراوان
  • کامێرای سێلفی باشە

لایەنە خراپەکان

  • شایەن بەوەیە بە جێ پەنجە پیس ببێت
  • کوالیتی دەنگی زۆر بەرز نییە
  • حاڵەتی شەوانەی کامێراکەی زۆر سەرنجڕاکێش نییە

هەڵسەنگاندن

لەناو مۆبایلە پێشڕەوەکانی زنجیرەی P30، ئەم مۆبایلە ئاست مامناوەندییە ڕاگەیەنراوە، کە پێی دەوترێت Nova 4e ی هواوی. لێرەدا لەبارەی ئەم مۆبایلە ئاست بەرز بەڵام هەرزانە بخوێنەوە.

دیزاین و درووستکردن

بەشێوەیەکی زیرەکانە دیزاین کراوە. دیزاینەکەی زۆر دوور نییە لە هی مۆبایلی پێشڕەوی P30. هەرچەندە لەوانەیە شاشەکەی هەندێک گەورەتربێت لە هی P30، بەڵام لاتەنیشتەکانی شاشەی ئەم مۆبایلە دیارترن و هەندێک ئەستوورترن، بەتایبەت لەسەر لای خوارەوە. لە بەشی سەرەوەی شاشەکە کەلێنێکی بچووک هەیە، کە کامێرای سێڵفی تێدا جێگیر کراوە. لە سەروی ئەمیشەوە بیستەک و ئاماژەدەری LED بۆ ئاگادارکردنەوەکان هەیە. لەسەر لای ڕاست هەریەک لە دووگمەی دەنگ و دووگمەی داگیرساندن/کوژاندنەوە هەیە. ئەمە لە کاتێکدا مایکڕۆفۆن و شوێنی دەبڵ سیمکارت لەسەر لای سەرەوەن. لەسەر لای خوارەوە دەرچەی هێدفۆنی ٣.٥ میلی مەتریی، مایکڕۆفۆنی سەرەکیی، سپیکەر و دەرچەی USB Type-C هەن. ئەگەر سەیری پشتەکەی بکەیت، هەریەک لە سکانەری پەنجەمۆر و سێ کامێرا هەن. یەکەی کامێراکان کەمێک لە لاشەی مۆبایلەکە جیابوونەتەوە. کامێرای سەرەکیی ٢٤ مێگا پێکسڵ، کامێرایەکی ٨ مێگا پێکسڵی هەرە فراوان و کامێرایەکی ٢ مێگا پێکسڵ بۆ هەستکردن بە قووڵیی. لەسەر پشتەکەی شووشەی 3D چەماوە هەیە، لەکاتێکدا هەڵگرتن و دەرکەوتەی جوانە، بەڵام بە جێ پەنجە پیس دەبێت. لەبەرئەوە ئەگەر ئەمە بەلاتەوە گرنگە ئەوا دەکرێت ئەو بەرگە بەکاربهێنیت کە لەگەڵیدا دانراوە.

شاشە و مەڵتی میدیا

مۆبایلەکە شاشەیەکی ٦.١٥ ئینچی+FHD هەیە، کە وردیی پیشاندانی بریتییە لە 2312x 1080. جارێکی تر دەبینیت کە لە کاتی تەماشاکردنی ڤیدیۆدا بە شاشەی پڕەوە، کەلێنەکە هەندێک بێزارکەرە. بەڵام ئێستا کەلێنەکە گەورە بێت یان بچووک بۆ مۆبایلە زیرەکەکان بووەتە شتێکی ئاسایی. کۆنتراستی شاشەکە باشە. ئەمە لە کاتێکدا ڕەنگە ڕووناکەکان زۆر باشن و ڕەنگی ڕەش زۆر بە باشی دەردەکەوێت. هەروەها بەهۆی ئەوەی شاشەکەی بریتییە لە +FHD وردییەکی زۆر لە پیشاندانی شتەکاندا هەیە. کاتێک باس دێتە سەر سپیکەرەکان، دەنگیان زۆر سافە، بەڵام لەوانەیە دەنگیان لە ئاست چاوەڕوانیی تۆدا بەرز نەبێت. هەندێک جار هەست بەوە دەکەیت تۆنە نزمەکان دەرناکەون.

کامێرا

وەکو ئاماژەی پێدرا، مۆبایلەکە سێ کامێرای لەسەر پشتەکەی هەیە. کامێرای سەرەکیی ٢٤ مێگا پێکسڵ، کامێرایەکی ٨ مێگا پێکسڵی هەرە فراوان و کامێرایەکی ٢ مێگا پێکسڵ بۆ هەستکردن بە قووڵیی. ئەمە جیا لەوەی کامێرایەکی ٣٢ مێگا پێکسڵ لەسەر ڕووی پێشەوەی هەیە بۆ وێنەی سێڵفی. با سەرەتا باسێک لە کامێرای سێڵفی بکەین. ئەو وێنانەی بە کامێرای پێشەوە دەگیرێن تەواو نایابن. جا حاڵەتی جوانکردنی AI بەکاربهێنیت یان نا. هەرچەندە وەک لە مۆبایلەکانی هواویدا وایە، ئاستی دەستکاریکردنی وێنەکان لەوانەیە بۆ هەندێک کەس زۆر بێت. هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە بژاردە هەیە بۆ کاریگەریی bokeh ئەگەر بتهەوێت باگراوندی وێنەکەت تەڵخ بکەیت.

هەرچی کامێرا سەرەکییە ٢٤ مێگا پێکسڵەکەیە، کوالیتی و وردەکاریی ئەو وێنانەی پێی دەگیرێن تەواو سەرنجڕاکێشن. کاتێک دەبینیت کە چۆن لە هەلومەرجی ڕووناکیی باشدا ڕەنگەکان دەردەکەون سەرسام دەبیت. لەگەڵ ئەوەشدا، کاتێک لە ڕووناکیی کەمدا وێنەکان دەگریت چیرۆکەکە هەندێک گۆڕانکاریی بەسەردا دێت، چونکە وردەکارییەکان نۆیزیان بۆ زیاد دەبێت و کاڵ دەبنەوە. دەکرێ زیاتر پشت بە کامێرا هەرە فراوانەکە ببەستیت. لەوانەیە هێندەی ئەوانەی سەر مۆبایلە پێشڕەوەکانی تری زنجیرەی P30 سەرنجڕاکێش نەبێت بەڵام هێشتا وێنەکان نایابن، هێشتا ڕوون و پڕ وردەکاریین و تەنانەت ئەگەر مەودایەکی فراوانی پێ گیرابێت هێشتا وردیی تێدا دەردەکەوێت.

حاڵەتی شەوانەی مۆبایلەکە، شتێکی وا نییە لەسەری بنووسرێت. کاتێک بەم حاڵەتە وێنە دەگریت، چەند چرکەیەکی دەوێت تا وێنەکە پڕۆسێس دەکات. پێویستە دڵنیابیتەوە لەوەی کە شانت یان دەستت جێگیرن چونکە هەر لەرزینێک دەبێتە هۆی ئەوەی وێنەکە تەڵخ بێت. هەروەها ئەو وێنانەی بە حاڵەتی شەوانە Night Mode دەگیرێن نۆیزیان تێدا بەدی دەکرێت و وێنەکان سپیاوەش دەردەکەون. ئەوەی پەیوەندیی بە تۆمارکردنی ڤیدیۆوە هەیە، ئامێرەکە دەتوانێت لە 60fps دا ڤیدیۆ تۆماربکات. تایبەتمەندیی جێگیربوونی نییە بۆیە یان دەبێت دەستت جێگیر بێت یان سێپا بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی بتوانیت ڤیدیۆی لێوەشاوە تۆمار بکەیت.

سۆفتوێر

هەروەکو مۆبایلە ئاست بەرزەکانی زنجیرەی P30 ئەم مۆبایلەش EMUI 9.0.1 بەکاردەهێنێت کە لەسەر android 9.0 Pie بینا کراوە. بە شێوەی بنەڕەتیی، ئەپەکان لەناو چەند ڕووپەڕێکی شاشەدا ڕیزکراون. بەڵام تۆ دەتوانیت لە ڕێکخستنەکانەوە بژاردەی کۆگای ئەپەکان چالاک بکەیت. هەرچی پەیوەندیی بە گەڕان بەناو بەرنامەکاندا هەیە، بۆ ئەمەش لە ڕێکخستنەکانەوە بژاردە هەیە بۆ ئەوەی بەشێوەی کۆن سێ دووگمە بەکار بهێنیت یان جووڵەکان لە شاشەی پڕدا بەکاربهێنیت. ئەو ئەپانەی کە لەسەر ئەم مۆبایلە پێش-دابەزێنراون بریتین لە Health app، HiCare و Phone Clone app کە زۆر بەسوودە کاتێک دەتهەوێت فایلەکانت لە مۆبایلە کۆنە هواوی-یەکەتەوە بۆ ئەم مۆبایلە بگوازیتەوە. تایبەتمەندییەکانی تر وەکو TwinApp ، Private Space، Huawei Share، Wireless Projection و Smart Assistance. وەکو هەمیشە ئەپەکانی گووگڵ-یش پێش-دابەزێنراون. میمۆریەکەی ١٢٨ گێگا بایتە، بۆیە بوونی ئەو ئەپە پێش-دابەزێنراوانە کێشەیەک درووست ناکات. هێشتا شوێنی زۆر هەیە بۆ دابەزندنی ئەو ئەپانەی کە خۆت دەتهەوێت دایان بەزێنیت. هەرکاتێکیش میمۆریەکەی پڕ بوو، دەتوانیت میمۆری دەرەکیی بەکاربهێنیت.

کارکردن و Benchmark ـەکان

ئەم مۆبایلە پڕۆسێسەری Kirin 710 ی هواوی خۆی بەکاردەهێنێت و بە Mali-G51 GPU هاوەڵیی دەکرێت. ڕامەکەی ٤ گێگا بایتە و میمۆرییەکەی ١٢٨ گێگا بایتە. دەتوانیت بۆ ٥١٢ گێگا بایت بەرزی بکەیتەوە. تایبەتمەندیی ناسینەوەی دەموچاوی هەیە و سکانەری پەنجەمۆرەکەی خێرا و وردکارە. کارەکانی وەک گەڕان بەناو ئینتەرنێتدا، گواستنەوەی فایل، بەخشکردنی ڤیدیۆ و هەموو ئەو جۆرە کارانە زۆر خێران.  دەرەنجامەکانی benchmark ەکان بۆ ئەم مۆبایلە بەم شێوەیەن: لە AnTuTu دا ١٠١١١٢ خاڵی بەدەست هێناوە. لە Geekbench دا بە Single-Core توانیویەتی ١٥١٨ خاڵ و بە Multi-Core توانیویەتی ٥٠٨٤ خاڵ و بە RenderScript توانیویەتی ٢٦١١ خاڵ بەدەست بهێنێت. لە PC Mark دا ٥٤٣٣ خاڵی بەدەست هێناوە. لە AndroBench دا بە ( 285.15 MB/s (Read و بە ( 154.03 MB/s (Write) کاری کردووە. لە کاتێکدا وەکو مۆبایلێکی مامناوەندیی ناسێنراوە، بەڵام ڕێگای بە خۆی نەداوە لە پێشبڕکێکە دوابکەوێت. گەیمەکانی وەکو PUBG، Asphalt 8، Honkai Impact و ئەو جۆرانەی لەسەر تاقی کراوەتەوە و زۆر بەباشی کاریان کردووە.

تۆڕ و تەمەنی باتری

تایبەتمەندییە ئاساییەکانی سەبارەت بە تۆڕی هەیە وەکو WiFi، 4G LTE، Bluetooth و GPS. بەهۆی هەستەوەری Gyroscope مۆبایلەکە توانای AR ی هەیە. ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە کامێراکەی 3D Qmojis درووست بکەن و گەیمە AR ەکانی وەک Pokemon Go کار پێبکەن. توانای باتریەکەی بریتییە لە 3,340mAh. لە تاقیکردنەوەی PC Mark دا ١٣ کاتژمێر و ٣٠ خوولەکی خەیاندووە. لە تاقیکردنەوەی لووپی ڤیدیۆدا ١٣ کاتژمێر و ٧ خوولەک خۆی گرتووە. بە ماوەی نزیکەی ٢ کاتژمێر پڕ شەحن دەبێت.

دەرەنجام

لە کاتێکدا ئەم مۆبایلە ڕێک Nova 4e یە لە ژێر ناوێکی جیاوازدا. بەڵام هێشتا شایەن بەوەیە بە مۆبایلێکی هەرزان دابنرێت لە زنجیرەی P30 دا. دیزاینێکی نایابی هەیە و کارکردنی تەواو لێوەشاوەیە. ئەگەر فۆتۆگرافیی لایەنی زۆر سەرەکیی تۆ نییە بەڵام هێشتا دەتهەوێت مۆبایلێکت دەست بکەوێت وێنەی باشت پێشکەش بکات، ئەوا لەوانەیە بژاردەیەکی باش بێت بۆتۆ.

ئەم مۆبایلە ١ ساڵ گەرەنتیی فرۆشیاری ڕێگەپێدراوی هواوی لە عێراقی لەگەڵدایە

guarantee warranty

کۆد: Huawei-P30-Lite بەش:

دەرچوون

بەرواری ڕاگەیاندنمانگی ٣، ساڵی ٢٠١٩
بەرواری دەرچوونمانگی ٤، ساڵی ٢٠١٩

لاشە

قەبارە152.9 x 72.7 x 7.4 mm
کێش١٥٩ گرام
ماددەی دروستکردن
سیمکارتدەبڵ سیم (نانۆنسیم)
تایبەتمەندیی تر

شاشە

جۆرشاشەی لەمسی IPS LCD، ١٦ ملیۆن ڕەنگ
قەبارە٦.١٥ ئینچ
وردیی١٠٨٠ x ٢٣١٢ پیکسڵ
مەڵتی تەچبەڵێ
پارێزەر
تایبەتمەندیی تر

پلاتفۆرم

سیستەمی کارپێکەرئەندرۆید ٩ پای،ئی ئێم یو ئای ٩
چیپسێتHisilicon Kirin 710 (12 nm)
سی پی یوOcta-core (4×2.2 GHz Cortex-A73 & 4×1.7 GHz Cortex-A53)
پڕۆسێسەری گرافیکMali-G51 MP4

 

شوێنی میمۆری دەرەکیهەیەتی، تا ٥١٢ گێگابایت
میمۆری ناوەکی١٢٨ گێگابایت – ٤ گێگابایت ڕام

کامێرای دواوە

کامێرای سیانی
  • ٢٤ مێگاپیکسڵ، f/1.8, (wide), PDAF
  • ٨ مێگاپیکسڵ، 13mm ultrawide
  • ٢ مێگاپیکسڵ،f/2.4 هەستەوەری قوڵیی
تایبەتمەندییەکان فلاشی LED، حاڵەتی HDR و پانۆراما
ڤیدیۆ[email protected] (gyro-EIS)

کامێرای سێڵفی

کامێرای پێشەوە  ٣٢ مێگاپیکسڵ، f/2.0
تایبەتمەندییەکانحاڵەتی HDR
ڤیدیۆ[email protected]

دەنگ

جۆری ئاگادارکەرەوە
بڵندگۆ (سەماعەی خارجی)هەیەتی
شوێنی هێدفۆن (٣.٥ ملم)هەیەتی
تایبەتمەندیی ترلابردنی ژاوەژاو لەگەڵ مایک

پەیوەندی

وایەرلێسWi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac, dual-band, WiFi Direct, hotspot
بلوتوزڤێرژنی ٤.٢، تایبەتمەندیی A2DP, LE, aptX HD
جی پی ئێس (GPS)هەیەتی، لەگەڵ تایبەتمەندیی GPS Yes, with A-GPS, GLONASS, BDS
ئێن ئێف سی (NFC)هەیەتی
تیشکی ژێرسوور (Infrared)
ڕادیۆنییەتی
شوێنی ڕەبت٢.٠، رەبتی Type-C 1.0 (بە هەردوو دیودا کاردەکات)

تایبەتمەندییەکان

هەستەوەرەکانهەستەوەری پەنجەمۆر (لە پشتەوە)، تاودانپێو، ژیرۆسکۆپ، هەستەوەری نزیکی، قیبلەنما
نامە
براوسەر
تایبەتمەندیی تر
  • تایبەتمەندیی شەحنکردنەوەی خێرا ١٨ وات

باتری

جۆرباتری لیثیۆم-پۆلیمەر 3340mAh، لێناکرێتەوە
ستاند-بای
کاتی قسەکردن
پەخشکردنی میوزیک

تۆڕ

تەکنۆلۆجیاGSM / HSPA / LTE
GPRSبەڵێ
EDGEبەڵێ

 

1 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

5.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
1
0
0
0
0

ڕای خۆت بنووسە

  1. Wlat

    بەڕاستی مۆبایلێکی بێوێنەیە سەرکەوتو بن ??

    Wlat