هواوی پی ٣٠ پڕۆ – Huawei P30 Pro

(2 کڕیار هەڵیانسەنگاندووە)
HUAWEI
  • قەبارەی شاشە: ٦.٤٧ ئینچ، ١٠٨٠ x ٢٣٤٠ پیکسڵ
  • کامێرای دواوە: کامێرای سیانی ٤٠ و ٢٠ و ٨ مێگاپیکسڵ
  • کامێرای پێشەوە: ٣٢ مێگاپیکسڵ
  • میمۆری: ١٢٨/٥١٢/٢٥٦ گێگابایت، شوێنی میمۆری دەرەکی نییە
  • ڕام: ٦/٨ گێگابایت
  • باتری: 4200mAh
  • سیستەمی کارپێکەر: ئەندرۆید ٩ پای، ئی ئێم یو ئای ٩.١
  • بەرواری دەرچوون: مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٩
  • گەرەنتی: ١ ساڵ گەرەنتیی بریکاری باوەڕپێکراوی کۆمپانیای Huawei لە عێراق

لایەنە باشەکان

  • دیزاینێکی بێ خەوش
  • کامێرای ناوازە
  • وێنەکانی لە ڕووناکی کەمدا نایابن
  • باتریەکی  بەتوانا

لایەنە خراپەکان

  • شایەن بەوەیە زوو تووشی ڕووشان ببێت
  • ژمارەیەک ئەپی ناپێویست

هەڵسەنگاندن

دوای ئەوەی ساڵی ٢٠١٨ هواوی دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک مۆبایل و بە P20 دەستی پێکرد، وا دەردەکەوێت سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەست هێنابێت. هەرچەندە هواوی بەوە نەوەستاوە و بەردەوامە لەسەر بڵاوکردنەوەی مۆبایلە زیرەکەکانی. ئەنجارەیان P30 Pro یە. لەم هەڵسەنگاندنەدا دەبینیت کۆمپانیاکە تازەکردنەوەی لە کام بواردا کردووە و گرنگیی بە کام لایەن داوە.

دیزاین

هواوی لەم چەند ساڵەدا شتی زۆری لە ڕووکار و دیزاینی مۆبایلەکانیدا گۆڕیوە. ئەم کۆمپانیایە ئازایەتییەکی زۆری پیشانداوە بەتایبەت لەبارەی ڕەنگەوە. بەمەش لە ساڵی ٢٠١٨دا ٦٠ ملیۆن دانە لە مۆبایلەکانی Huawei P20 و P20 Pro فرۆشراوە. بڕاندەکە لەم مۆبایلەدا ڕەنگەکانی زیاتر کردووە. لێرەدا سێ شێوازی تازە هەیە. لە ڕەشی کلاسیک بۆ سپی، کریستاڵیی،  Amber Sunlight و ئەوڕۆڕا دەست پێدەکات. بەردەستبوونی ڕەنگە جیاوازەکان لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی جیاواز دەگۆڕێن. جیا لە باسی ڕەنگ، مۆبایلەکە گەورەیە. هۆکارەکەش ئەوەیە هواوی پانێلێکی ٦.٤٧ ئینچی OLED ی لەسەر جێگیر کردووە و گۆشەکانی چەماوەن. هەروەها بۆ ئەوەی شێوازێکی تەنکتر بە مۆبایلەکە ببەخشێت، گۆشەکانی سەر پشتەکەشی چەماونەتەوە. ڕەنگە تازەکان نایاب دەردەکەون. بەتایبەت ڕەنگە پرتەقاڵیی-سوورەکە. بەڕاستی دڵبەرە. جیا لە شێوە و ڕەنگیان، دیزاینەکەی زۆر سەرنجڕاکێشە. مۆبایلەکە بە کوالیتیەکی بەرز دەردەکەوێت. هەرچی دەربارەی قەبارەکەیەتی، مۆبایلەکە پانە لەبەرئەوە لە Mate 20 Pro گەورەترە. بەڵام زوو لەگەڵیدا ڕادێیت. ئەوەی شایەن بە نیگەرانییە ئەوەیە مۆبایلەکە لە هەردوو ڕووی پشتەوە و پێشەوە زوو تووشی ڕووشان دەبێت. لەبەرئەوە واباشە لەناو بەرگدا بیپارێزیت.

شاشە

هەرچی دەربارەی شاشەی مۆبایلەکەیە، هواوی تەنها +Full HD ی هەڵبژاردووە بەڵام سەرباری شاشە ٦.٤٧ ئینچیە گەورەکەی وێنەکان زۆر ڕوون دەردەکەون. تەکنەلۆجیای OLED دڵنیایی ڕەنگی تێر و ڕەنگی زۆر باشی ڕەش دەدات، کە بۆ ئەم جۆرە لە پانێل شتێکی ئاساییە. ڕووناکیی شاشەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزە و گۆشەکانی پیشاندان شایەن بە ڕەخنەکردن نین. هەروەها کەلێنی سەر شاشەکە زۆر بچووک کراوەتەوە. هۆکاری ئەمە ئەوەیە کە هواوی بڕیاری داوە ئەو کامێرایە لێرەدا دانەنێت کە بۆ ناسینەوەی دەموچاو لەسەر Mate 20 Pro داینابوو. هەروەها سپیکەری دەنگ بەرزی تەلەفون لێرەدا نییە، لەبری ئەوە هواوی شاشەکە دەلەرێنێتەوە و بەشێکی وەکو سپیکەر بەکاردەهێنێت. هواوی پانێڵی AMOLED بەکاردەهێنێت کە باشترین کوالیتی هەیە لەسەر ئەم مۆبایلە. شاشەیەکی تەواو بەهێزە. کۆنتراست و ڕەنگەکان زۆر نایابن، ڕوونییەکەی زۆر باشە و وردیی پیشاندانی لەسەرێیە. شاشە زەبەلاحەکە بۆ فیلم و گەیم زۆر نایابە. لەبارەی شاشەی ئەم مۆبایلەوە تەنها چەند شتێکی بچووک هەیە کە شایەن بە ڕەخنەلێگرتنە. ئەگەر لە ژوورێکی تەواو تاریکدابیت کەمترین ئاستی ڕووناکی شاشەکە زۆر نزم نییە و هێشتا دەکرا نزمتر بووبایەوە. چەماوەی سەر لێوارەکان دەکرێت لێرە و لەوێ کاریگەریی بخاتە سەر وێنەکان بەڵام بەشێوەیەکی گشتیی شاشەیەکی نایابە.

سۆفتوێر

کاتێک باس دێتە سەر سۆفتوێر بەزەحمەت شتی سەرسوڕهێنەر دەبینیت. هواوی ئاسایی ناوەندی خۆی واتە EMUI ی لەسەر ئەم مۆبایلە داناوە. بە ڤێرژنی 9.1 لەسەر مۆبایلەکە بەردەستە و لەسەر Android 9.1 بیناکراوە. دەکرێت بوترێت ئەم ناوەندە بە شێوەیەکی بەهێز پەنوەندیی لەگەڵ ئەندرۆید دەبەستێت. نەک هەر بەهۆی دەرکەوتەکەی بەڵکو بەهۆی زۆربەی کردارەکانییەوە ئەمە هەست پێ دەکەیت. هەرچەندە هەموو بەکارهێنەرێک پێشوازیی لە ناوەندەکە ناکات. زۆرێک لە بەکارهێنەران ڤێرژنی ئەسڵیی ئەندرۆید پەسەند دەکەن و پێیان وایە پێویست بە زۆرینەی کردارەکانی EMUI خۆی ناکات. کۆمەڵێک تایبەتمەندیی تازە هەن لە مۆبایلەکەدا کە پەیوەندییان بە تۆمارکردنی ڤیدیۆ و فیلم و نزیککردنەوەوە هەیە. لەگەڵ Version 9 هواوی بەشێوەیەکی گرنگ باسی EMUI دەکات بەوەی کە خێراتر کراوە و کارکردنی ئاسانتر و ئاسوودەبەخشترە. واتە بەبەراورد بە مۆدێلەکەی پیش و بەکارهێنانی ئاسانترە. هەروەها گونجاوییەکی زۆری هەیە و شتانێکی زۆری باش لە EMUI دا هەیە. هواوی بەردەوام پشت بە ئەپەکانی خۆی دەبەستێت بۆ بەنزیکەیی هەموو شتێک کە گووگڵ پێشکەشی دەکات لە ئەپەکانیدا بۆ ئەندرۆید. تەنانەت وێبگەڕی خۆی هەیە، هەروەها کۆگای ئەپەکانی خۆی هەیە App Store. ئەگەر بکرابایە ئەو ئەپانە ناچالاک بکرێن یان بسڕێنەوە زۆر باش دەبوو بەڵام ئەمە ناکرێت. تێگەیشتن لەم ستراتیجیەتە قوورسە و وەک شتێکی زیادە دەردەکەوێت. شتێکی تر لە EMUI دا خراپیی بەڕێوەبردنی ڕامەکەیە کە وادەکات ئەپەکان لە باگراوندا زوو دابخرێنەوە و لەوانەیە ئیتر بە گونجاویی کارنەکەن. ئەمە دەکرێت لە ڕێکخستنەکاندا چاک بکرێت. بەشێوەیەکی گشتیی ئەم سۆفتوێرە خێراترین نییە و دەکرا هواوی وانە لە OnePlus وەربگرێت.

کارکردن

مۆبایلەکە پڕۆسێسەری Kirin 980 SoC بەکاردەهێنێت، هەروەها دەبڵ NPU و Mali G76 MP10 GPU لەخۆدەگرێت ڕامەکەی ٨ گێگا بایتە و بە میمۆری ١٢٨/٢٥٦/ ٥١٢ گێگا بایت درووست کراوە. ئەگەر بتهەوێت میمۆریەکەی گەورەتر بکەیت، ئەوا پێویستە کارتی Nano SD بەکار بهێنیت، هەروەکو لە Mate 20 Pro دا وایە. بەم شێوەیە وا دیارە کارکردنی ئەم مۆبایلە هاوتای Mate 20 Pro یە. ئەگەر ئەنجامی benchmark ەکانی نێوان ئەم مۆبایلە و+Galaxy S10 بەراورد بکەیت، ئەوا دەبینیت لە زۆر ڕووەوە  Kirin 980 دەکەوێتە دوای Exynos 9820. بەڵێ، لە کارکردنی ڕاستیدا ئەم مۆبایلە تازەیەی هواوی لە زۆربەی بوارەکاندا زۆر بەباشی کاردەکات.

لە ڕاستیدا، هەموو شتێک، هەر شتێک کە لە کارکردنی ڕۆژانەدا بیری لێدەکەیتەوە لەگەڵ ئەم مۆبایلە خێرا و ئاسانە و هیچ دواکەوتن و خاوبوونەوەیەک تێیدا بەدی ناکرێت. هەر شتێک پێویست بێت دەیکات. ئەپەکان بەبێ دواکەوتن دەکرێنەوە. لەماوەی هەڵسەنگاندنی ئەم مۆبایلەدا هیچ شتێکی لە شێوەی بێزارکەر بەدی نەکراوە. گەیمەکان بەباشی کار پێدەکات. بەم مۆبایلە زیرەکەوە دەتوانیت تا چەند ساڵێک بەخۆشی کات بەسەر ببەیت. لە کاتێکدا کە کارکردنی مۆبایلە زیرەکەکە هەمیشە باشە، دەکرێت گلەیی ئەوە لە هواوی بکرێت کە تایبەتمەندیی 3D بۆ ناسینەوەی دەموچاو دانەناوە. مۆبایلەکە تەنها بەشێوەی 2D لە ڕێی کامێرای پێشەوە سکان دەکات، کە لە چاو Mate 20 Pro هەندێک کەمتر پشتپێبەستراوە و هەندێک خاوترە. لە هەلومەرجی تاریکدا و لە کاتی بەکارهێنانی چاویلکەی خۆریی-دا تایبەتمەندییەکە توانای ناسینەوەی نییە. لەجێگای ئەوە دەتوانیت سکانەری پەنجەمۆر بەکاربهێنیت.

دەنگ

کاتێک باس دێتە سەر دەنگ، هواوی دەرچەی هێدفۆنی ٣.٥ میلی مەتریی بەکارناهێنێت، لەبری ئەوە USB-C و ئەداپتەری داناوە. هەردووکیان کوالیتیان مامناوەندییە، بەڵام بوونیان شتێکی باشە. لە کاتی تەلەفوندا سپیکەری سەر شاشەکە بەبێ کێشە کاردەکات. کوالیتی دەنگ زۆر باشە. بەڵام ئەگەر بە مۆبایلە زیرەکەکەت گوێ لە میوزیک بگریت دەبێ تاکە سپیکەرەکە بەکار بهێنیت، ئێستا کەوتووەتە تەنیشت USB یەکە لەبری ئەوەی بکەوێتە ناوی. ئەمەش بۆ دەنگەکە باشە.

کامێرا

لەکاتێکدا P9 کە لە زنجیرەی پی هواوی-ە تایبەت بۆ وێنگریی دیزاین کراوە، ئەمە لەم مۆبایلەشدا ڕەنگی داوەتەوە. لێرەدا کامێرای سەرەکیی چوار ڕەهەندی وێنەگرتنی تێدایە: کامێرای Super Spectrum بە کوالیتی ٤٠ مێگا پێکسڵ، بە دوورە تیشکۆی ٢٧ میلی مەتر و کرانەوەی هاوێنەی f1.6. هەروەها تایبەتمەندیی جێگیربوونی وێنەی ئۆپتیکاڵیی هەیە. کامێرای هەرە فراوان بە کوالیتی ٢٠ مێگا پێکسڵ،  بە دوورە تیشکۆی ١٦ میلی مەتر ( زیاتر لە ١٢٠ پلەی FOV)  و کرانەوەی هاوێنەی f2.4. کامێرای نزیککردنەوە بە کوالیتی ٨ مێگا پێکسڵ (پێنچ ئەوەندە نزیککردنەوەی ئۆپتیکاڵیی و دە ئەوەندە نزیککردنەوەی هایبرد ) بە دوورە تیشکۆی ١٢٥ میلی مەتر، کرانەوەی هاوێنەی f3.4 و OIS. کامێرای ToF بۆ زانیاریی ورد

بۆئەوەی تەنها  گرنگیی بە مێگاپێکسڵ، کرانەوەی هاوێنەی گەورە و ژمارەی کامێراکان، هواوی هاتووە کەموکوڕیی کامێرا کۆنەکانی لەبەرچاوگرتووە. کامێرای تازەی Super Spectrum سێنسەرێکی ئاسایی وێنەیە بە فلتەری Bayer بەڵام بۆ زیادکردنی هەستیاریی بە ڕووناکیی پێکسڵە سەوزەکان گۆڕاون بە زەرد. دەرەنجامەکە لە نرخی ئایزۆ ISO دا دەردەکەوێت کە دەگاتە ٤٠٩٦٠٠کە هەر بۆ بەرارود P20 Pro یان تەنانەت Canon 5D Mark IV بەرزترین نرخی ISO یان دەگاتە ١٠٢٤٠٠، تەنها Sony Alpha A7S Mark II بە سێنسەری full-frame وە ئایزۆکەی دەگات بەم نرخە. بەڵام بۆچی هیچ کۆمپانیایەکی تر جا هی مۆبایل بێت یان تایبەت بە کامێرا لەبری پێکسڵی سەوز پێکسڵی زەردی بەکار نەهێناوە؟ یان بۆچی گۆڕینی فلتەری Bayer ی ئاسایی لەکاتێکدا بۆ چەندین دەیە بەسوودیی خۆی پیشان داوە؟ لەبەرئەوەی ئەرکی بەرەوپێشبردن، درووستکردن زۆر بەرز بووە بۆ دووبارە هەژمارکردنەوەی پێکهاتە سەوزەکان. بەڵام هواوی ئەو کارەی کردووە.

سێنسەرە تازە Super Spectrum کە، تاکە داهێنانە لەسەر ئەم مۆبایلە. کامێرای ٢٠مێگا پێکسڵی هەرە فراوانی سەر Mate 20 Pro لێرە دانراوەتەوە. بەهۆی ئەوەی گۆشەکانی پیشاندانی ١٢٠ پلەیە دەتوانرێت پانۆڕامای شێوە وێنە بگیرێت. هەروەها ئەم کامێرایە دەتوانێت وێنەی مایکڕۆ بگرێت ئەگەر تەنەکەی بەردەمی تەنها ٢.٥ سانتیمەتر بێت. کامێرای ToF ڕێگەت پێ دەدات وێنەی جوان بە کاریگەریی هەستکردن بە قووڵیەوە بگریت. لەگەل کامێرا تەلەفۆتۆ تازەکە شتەکان ناوازە دەردەکەون. لە کاتێکدا لێنزەکانی نزیککردنەوە لە چەند پێکهاتەیەکی نزیککردنەوە پێکهاتوون پێویست بوو هواوی دیزاینێکی نائاسایی هەڵبژێرێت. چارەسەرەکەی هواوی نزیککردنەوەی ئۆپتیکاڵیی ٥ ئەوەندە ، نزیککردنەوەی هایبردی ١٠ ئەوەندە و تەنانەت نزیککردنەوەی دیجیتاڵیی ٥٠ ئەوەندەی لەخۆگرتووە. هەروەها بۆ کەمکردنەوەی تەڵخیی تایبەتمەندیی جێگیربوونی وێنەی ئۆپتیکاڵیی هەیە. ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە کە لە ئەپی کامێراکەدا دەتوانیت بڕیار بدەیت کە ئایا وێنە بە هاوکاریی ژیریی دەستکرد دەگریت یان نا. بەسەرچوون ئەو ڕۆژانەی پێویست بوو سەر بخەیتە ناو ڕێکخستنی مۆبایلەکە بۆئەوەی AI ناکارا بکەیت.

لەبەرئەوەی سێ دوورە تیشکۆی جیاوازی هەیە، نزیککردنەوەی هایبرد و نزیککردنەوەی دیجیتاڵیی ٥٠ ئەوەندەی هەیە، کامێرای ئەم مۆبایلە بەشێوەیەکی ناوازە پێشکەوتووە. زیاد لەوەش کوالیتی وێنە نزیککراوەکان بەتایبەت بۆ ئەم ئاستەی گەورەکردن و ئەوەش کە هێشتا باس باسی مۆبایلە، زۆر باشە. وێنەگرتن بەم مۆبایلە گەلێک چێژبەخشە. هەروەها بەهۆی ئەو ڕێگایە کە هواوی گرتوویەتە بەر، حاڵەتی شەوانەی گووگڵ سەرنجڕاکێشە بەڵام هواوی دانەیەکی تری بۆ ئەم مۆبایلە زیاد کردووە. بۆیە ئەو وێنانەی لە تاریکیدا دەگیرێن تەواو جوانن. ئەم کامێرایە بازێکی گەورەی لە بواری وێنەگرتن لە ڕووناکیی کەمدا ناوە. ئەگەر شتێک لە کامێرای ئەم مۆبایلەدا شایەن بە ڕەخنەکردن بێت ئەوا بواری ڤیدیۆیە. لەم بوارەدا هێشتا بڕاندەکانی تر کاری باشتر ئەنجام دەدەن. هەرچەندە هواوی بواری جێگیربوونی وێنەکانی بەرەوپێش بردووە.

باتری

توانای باتری ئەم مۆبایلە بریتییە لە  4,200mAh بۆیە وا بە ئاسانیی بێ شەحن نابێت. ئەگەر بە کێبڵ شەحنی بکەیتەوە بە ٤٠ وات شەحن دەبێتەوە و ئەگەر بەشێوەی وایەرلێس شەحنی بکەیتەوە بە ١٥ وات شەحن دەبێتەوە. تایبەتمەندیی شەحنکردنەوەی پێچەوانە کە لە Mate 20 Pro دا دانرابوو لێرەشدا بەردەستە. بەشێوەی تیۆریی دەبێت باتری ئەم مۆبایلە ناوازە بێت لە ڕاستیشدا وایە. لە PCMark دا بە ڕووناکیی مامناوەندییەوە ١٤ کاتژمێر خۆی گردووە کە برێکی کەم نییە. بە دەگمەن مۆبایلە زیرەکەکان دەگەن بەو ئاستە. ئاسایی شەحنەکەی بەشی ٢ ڕۆژ دەکات کە زۆر باشە. تەنها بە یەک شەحنی تەواو تەمەنی باتری ئەم مۆبایلە ناوازەیە. بەتایبەت کاتێک پێشتر مۆبایلێکت بەکارهێنابێت کە لە ڕووی شەحنەوە کێشەی بۆ درووست کردبیت. تەکنەلۆجیای خێراشەحنکردنەوەی هواوی بەڕاستی خێرایە. لەلایەکی ترەوە، شەحنکردنەوەی پێچەوانە بە وایەرلێس سەرنج ڕاکێشە.

دەرەنجام

لە ڕووی کامێراوە ئەم مۆبایلە لە ئاستێکی بەرزدایە. ڕکابەرەکانی وەک Google Pixel 3 XL، Apple iPhone XS و Galaxy S10 دەبێ هەوڵێکی زۆر بدەن تا پێی بگەنەوە. لەبارەی نزیککردنەوە بێت، AI بێت، یان لەسەروی هەمووشیانەوە وێنەگرتن لە ڕووناکیی کەمدا بێت هواوی زۆر لە پێش ڕکابەرەکانیەتی. بەڵام دەبێت ئەوەش بوترێت کە لەبواری تۆمارکردنی ڤیدیۆدا دەکەوێتە دوای ئەوانە، چونکە ئێمە لێرەدا باس لە ئاستێکی زۆر بەرز دەکەین. بەڵام کامێرا هەموو شتێک نییە، مۆبایلەکە نازدارانە جوان دەردەکەوێت، ڤێرژنێکی تازەی ئەندرۆیدی هەیە، میمۆریەکەی گەورەیە و کارکردنی خێرایە. بەبەراورد بە مۆبایلە پێشڕەوەکانی تر تەمەنی باتریەکەی بێوێنەیە. تەنها سۆفتوێرەکەی کەمێک دەکەوێتە دواوەی هاردوێرەکەی بۆیە هواوی لەو بارەیەوە دەتوانێت بەرەوپیشچوونی زیاتر بکات.

ئەم مۆبایلە ١ ساڵ گەرەنتیی فرۆشیاری ڕێگەپێدراوی هواوی لە عێراقی لەگەڵدایە

guarantee warranty

کۆد: Huawei-P30-pro بەش:

دەرچوون

بەرواری ڕاگەیاندنمانگی ٣، ساڵی ٢٠١٩
بەرواری دەرچوونمانگی ٣، ساڵی ٢٠١٩

لاشە

قەبارە158 x 73.4 x 8.4 mm
کێش١٩٢ گرام
ماددەی دروستکردنبەشی پێشەوە و دواوەی لە شوشە دروستکراوە، چوارچێوەکەی ئەلەمینیۆمە
سیمکارتدەبڵ سیم (نانۆنسیم)
تایبەتمەندیی تردژە ئاو و خۆڵ IP68 (تا قووڵی ٢ مەتر بۆ ماوەی ٣٠ خولەک)

شاشە

جۆرشاشەی لەمسی OLED، ١٦ ملیۆن ڕەنگ
قەبارە٦.٤٧ ئینچ
وردیی١٠٨٠ x ٢٣٤٠ پیکسڵ، ڕێژەی ١٩.٥:٩
مەڵتی تەچبەڵێ
پارێزەر
تایبەتمەندیی تر
  • تایبەتمەندی HDR10
  • تایبىەتمەندی DCI-P3

پلاتفۆرم

سیستەمی کارپێکەرئەندرۆید ٩ پای،ئی ئێم یو ئای ٩.١
چیپسێتHisilicon Kirin 980 – 7 nm
سی پی یوOcta-core (2×2.6 GHz Cortex-A76 & 2×1.92 GHz Cortex-A76 & 4×1.8 GHz Cortex-A55)
پڕۆسێسەری گرافیکMali-G76 MP10

 

شوێنی میمۆری دەرەکینییەتی
میمۆری ناوەکی١٢٨/٢٥٦/٥١٢ گێگابایت – ٦/٨ گێگابایت ڕام

کامێرای دواوە

کامێرای سیانی
  • ٤٠ مێگاپیکسڵ، f/1.6, 27mm (wide), 1/1.7″, PDAF, OIS
  • ٢٠ مێگاپیکسڵ، f/2.2, 16mm (ultrawide), 1/2.7″, PDAF
  • ٨ مێگاپیکسڵ،f/3.4, 125mm (telephoto), 1/4″, 5x optical zoom, OIS, PDAF
    TOF 3D camera
تایبەتمەندییەکانهاوێنەی Leica، فلاشی LED، حاڵەتی HDR و پانۆراما
ڤیدیۆ[email protected], [email protected], [email protected] (gyro-EIS), [email protected]

کامێرای سێڵفی

کامێرای پێشەوە ٣٢ مێگاپیکسڵ، f/2.0, Wide
تایبەتمەندییەکانحاڵەتی HDR
ڤیدیۆ[email protected]

دەنگ

جۆری ئاگادارکەرەوەلەرینەوە؛ فایلی جۆری MP3 و WAV 
بڵندگۆ (سەماعەی خارجی)هەیەتی لەگەڵ سپیکەری ستیریۆ
شوێنی هێدفۆن (٣.٥ ملم)نییەتی
تایبەتمەندیی تر
  •  دەنگی 32bit/384kHz
  • لابردنی هاژەهاژ لەگەڵ مایک
  • دەنگی Dolby Atmos

پەیوەندی

وایەرلێسWi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac, dual-band, Wi-Fi Direct, hotspot
بلوتوزڤێرژنی ٤.٢، تایبەتمەندیی A2DP, aptX HD, LE
جی پی ئێس (GPS)هەیەتی، لەگەڵ تایبەتمەندیی dual-band A-GPS, GLONASS, BDS, GALILEO, QZSS
ئێن ئێف سی (NFC)هەیەتی
تیشکی ژێرسوور (Infrared)هەیەتی
ڕادیۆنییەتی
شوێنی ڕەبت٣.١، رەبتی Type-C 1.0 (بە هەردوو دیودا کاردەکات)

تایبەتمەندییەکان

هەستەوەرەکانهەستەوەری پەنجەمۆر (لە ژێر شاشە)، تاودانپێو، ژیرۆسکۆپ، هەستەوەری نزیکی، قیبلەنما، هەستەوەری شەبەنگی ڕەنگ
نامە
براوسەر
تایبەتمەندیی تر
  • تایبەتمەندیی شەحنکردنەوەی خێرا ٤٠ وات  (٪٧٠ لە ماوەی ٣٠ خولەکدا)
  • شەحنکردنەوەی خێرای وایەرلێسی ١٥ وات
  • توانای شەحنکردنەوەی پێچەوانەی هەیە

باتری

جۆرباتری لیثیۆم-پۆلیمەر 4200mAh، لێناکرێتەوە
ستاند-بای
کاتی قسەکردن
پەخشکردنی میوزیک

تۆڕ

تەکنۆلۆجیاGSM / HSPA / LTE
GPRSبەڵێ
EDGEبەڵێ

 

2 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

5.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
1
0
0
0
0

ڕای خۆت بنووسە

  1. Sari Rashid

    بەحقیقەت مۆبایلێکی ناوازەیە….P30 pro…حلی نیە….⁦‼️⁩???⁦?️⁩?⁦©️⁩⁦®️⁩

    Sari Rashid

  2. kaywan

    zor jwana

    kaywan