هواوی وای ٥ – ٢٠١٩ – Huawei Y5 2019

HUAWEI
  • قەبارەی شاشە: ٥.٧١ ئینچ، ٧٢٠ x ١٥٢٠ پیکسڵ
  • کامێرای دواوە: ١٣ مێگاپیکسڵ
  • کامێرای پێشەوە: ٥ مێگاپیکسڵ
  • میمۆری: ١٦/٣٢ گێگابایت، شوێنی میمۆری دەرەکی هەیە
  • ڕام: ٢ گێگابایت
  • باتری: 3020mAh
  • سیستەمی کارپێکەر: ئەندرۆید ٩.٠ پای
  • بەرواری دەرچوون: مانگی ٥ی ساڵی ٢٠١٩
  • گەرەنتی: ١ ساڵ گەرەنتیی بریکاری باوەڕپێکراوی کۆمپانیای Huawei لە عێراق

$93.00

لایەنە باشەکان

  • دیکۆری شێوە چەرمیی
  • تەمەنی باتری
  • شاشەی ڕووناک
  • دەنگی لێوەشاوە
  • وێنەی سێڵفی قبووڵکراو

لایەنە خراپەکان

  • بچووکیی ڕام
  • نەبوونی سکانەری پەنجەمۆر

هەڵسەنگاندن

دیزاین و درووستکردن

بە مۆبایلێکی سەرەتایی ناسراوە بەڵام هەموو شتێکە ئەوە نییە. ڕووپۆشەکەی کە لە چەرمی دەستکردە وا لە مۆبایلەکە دەکات هەندێک لە ڕیزی مۆبایلە پێشڕەوەکان دەربکەوێت. پێکهاتەی درووستکردنەکەی لاواز نییە. کاتێک لەناو دەستتدا دەیگریت خۆگر دەردەکەوێت بەڵام بەشێوەیەکی سەرسوڕهێن سووکە. گۆشە خڕەکان وایان کردووە جێگای مۆبایلەکە لەناو دەستدا ئاسوودەبەخش بێت. لاتەنیشتەکانی دەوری شاشەکەی ئەستوورن، هەرچەندە ئەمە لە زۆربەی مۆبایلە هەرزانەکاندا شتێکی چاوەڕوانکراوە. لاتەنیشتی خوارەوەی گەورەیە و لۆگۆی هواوی بەسەرەوەیە. بەڵام لاتەنیشتی سەرەوەی باریکترە و کەلێنێکی شێوە دڵۆپی هەیە بۆ کامێرای سێڵفی. هەر یەکە لە شوێنی دەبڵ سیمکارت و شوێنی میمۆری دەرەکی کەوتوونەتە سەر لای چەپ. ئەوەی کە شوێنی تایبەتی هەیە بۆ سیمکارت و میمۆری شتێکی باشە و پێویست ناکات یەکێک لە سیمکارتەکان بکەیتە قوربانی میمۆری. لە سەر لای ڕاست هەریەک لە دووگمەی دەنگ و دووگمەی کوژاندنەوە/داگیرساندن هەن. داگرتن و دەستگەیشتن پێیان ئاسانە. لەسەر لای سەرەوەی شوێنی هێدفۆنی ٣.٥ میلی مەتری هەیە. ئەمە لە کاتێکدا لەسەر لاکەی تر مایکڕۆفۆن، سپیکەر و دەرچەی micro USB بۆ شەحن هەیە. شتێکی نایاب دەبوو ئەگەر هواوی دەرچەی USB-C دابنایە. بەڵام لەبەرئەوەی مۆبایلەکە هەرزانە ئەوە دانراوە.

شاشە و مەڵتی میدیا

قەبارەی شاشەکەی بریتییە لە ٥.٧١ ئینچ و وردیی پیشاندانەکەی بریتییە لە 1520×720. بەهۆی وردیی پیشاندانەکەی تەنها دەتوانێت ڤیدیۆ بە کوالیتی 720p پیشان بدات. لە مۆبایلێکی هەرزانیش هەر ئەوە چاوەڕێ دەکرێت بەڵام هێشتا سەیرکردنی ڤیدیۆ لەسەر مۆبایکەکە باشە و ڕەنگەکان وردن و زیندوون. شتێکی باشە کە شاشەکەی گەلێک ڕووناکە. تەنانەت لە ٪٤٠ دا دەتوانیت بەبێ کێشە مۆبایلەکە لەبەر ڕووناکیی ڕاستەوخۆی خۆردا بەکاربهێنیت. هەروەها لە ڕێکخستنەکاندا دەتوانیت گۆڕانکاری لە بڕی ڕەنگەکانی شاشەکەیدا بکەیت. دەتوانیت ئاستە بنەڕەتییەکە بگۆڕیت بۆ ڕەنگی تۆخ یان کاڵتر. هەرچی پەیوەندی بە کوالیتی دەنگەوە هەیە، تاکە سپیکەرەکەی دەنگێکی باش درووست دەکات، هەرچەندە هەندێک جار تۆنە نزمەکان ون دەبن. شتێکی نایابە کە تا ئاستێکی باش دەنگەکە بەرزە و لە هەمان کاتیشدا لە بەرزترین ئاستدا دەنگەکە تێکنادات.

کامێرا

کاتێک دێتە سەر باسی کامێرا، کامێرایەکی ٥ مێگا پێکسڵ لەسەر ڕووی پێشەوەی دانراوە، لە هەمان کاتدا کامێرایەکی ١٣مێگا پێکسڵ لەسەر ڕووی دواوەی هەیە. لە خوار کامێرای دواوە فلاشی LED هەیە. هەردووکیان بە یەکەیەکی ستوونی بەیەکەوە دانراون و چوارچێوەیەکی ئاڵتوونیان هەیە. با زیاتر لە کوالیتی کامیراکان بڕوانین. لە ڕووناکی زۆردا وێنە سێڵفیەکان باشن و گونجاون بۆ ئەوەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا بڵاوبکرێنەوە. بەڵام لە ڕووناکی کەمدا، وا دەردەکەوێت بڕێکی بەرچاو لە نۆیز هەبێت و تەنەکان لە کەمترین جووڵاندا تەڵخ دەبن. حاڵەتی جوانکاریی هەیە و دەتوانیت تا بەرزترین ئاست بەرزی بکەیتەوە. بەڵام لەم حاڵەتەدا وادەردەکەوێت وێنە سێڵفیەکان زۆر دەستکاری کرابن. تەنانەت کاتێک پێش وێنەگرتنەکە دەستکاری ئێکسپۆژەرەکەی بکەیت.

ئەو وێنانەی بە کامێرای دواوە دەگیرێن وا دەردەکەون ڕووناکیان زۆربێت. ئەو وێنانەی لە ژوورەوە بە ڕووناکی باشەوە دەگیرێن باش دەردەکەون و کەمترین نۆیزیان هەیە. مۆبایلەکە حاڵەتی تایبەت بە شەوانەی نییە، کاتێک وێنە لە ڕووناکی کەمدا دەگریت پڕ نۆیزن. هەرچی ڤیدیۆیە، دەتوانێت ڤیدیۆ بە کوالیتی 1080p بە فۆڕماتی 3GP تۆمار بکات. ڕەنگەکان تەواو باشن، وردەکارییەکان لێوەشاوەن. هەرچەندە تایبەتمەندیی جێگیربوونی ڤیدیۆی نییە لەبەرئەوە هەندێک جار لەرزی تێدەکەوێت.

سۆفتوێر

سۆفتوێری Android 9 Pie بەکاردەهێنێت بە ڕووی EMUI 9 وە. کاتێک بۆ یەکەم جار بەکاری دەهێنیت ناوەندی بەکارهێنانی مۆبایلەکە شێوازی ستانداردی  home screen ی هەیە، بەڵام دەتوانیت لە ڕێکخستنەکانەوە بیگۆڕیت بۆ شێوازی کۆگای ئەپەکان. هەروەها ڕێکخستن هەیە بۆ دەستکاریکردنی کەلێنەکە و بیشاریتەوە. هەرچەندە بە شاردنەوەی کەلێنەکە لاتەنیشتی سەرەوەی مۆبایلەکە گەورەتر دەبێت. جیا لە ئەپە پێش-دابەزێنراوە ئاساییەکانی گووگڵ، هەندێک تووڵی پێش-دابەزێنراوی تریشی هەن وەکو HiCare، Huawei App Gallery، Phone Clone، Backup، Sim Toolkit، Party Mode و Ride Mode. هەروەها هەریەک لە ئەپەکانی وەک فەیسبووک، مەسنجەر، نێتفلێکس و Booking.com لەناویدا هەن. هەروەها لەگەڵ بەکارهێنانی Agoda هەیە.

بە دوو شێوازی جیاواز لە میمۆری هەیە، واتە ١٦ گێگا بایت و ٣٢ گێگا بایت. لە ٣٢ گێگا بایتەکەدا ٢٥ گێگا بایت بۆ بەکارهێنەر دەمێنێتەوە. دەتوانیت بەهۆی میمۆری دەرەکییەوە بۆ ٥١٢ گێگا بایت بەرزی بکەیتەوە. تایبەتمەندیی face unlock و passcode ی هەیە بۆ کردنەوەی مۆبایلەکە. تایبەتمەندیی face unlock چەند چرکەیەک دەخایەنێت تا دەیکاتەوە، بەتایبەت ئەگەر ڕووناکی کەم بێت. هەندێک کات ئەگەر مۆبایلەکە ڕاستەوخۆ بەرامبەر دەموچاوت نەبێت سەرکەوتوو نابێت لە ناسینەوە و دەبێت دووبارەی بکەیتەوە. بەڵام بەشێوەیەکی گشتی کارەکەی خۆی دەکات.

کارکردن

پڕۆسێسەری MediaTek Helio A22 بەکاردەهێنێت و بە PowerVR GE8320 GPU هاوەڵیی دەکرێت. هەروەها ڕامێکی ٢ گێگا بایتی هەیە. نەتوانراوە ئامێرەکە بە benchmark ەکانی AnTuTu تاقی بکرێتەوە چونکە لە کاتی تاقیکردنەوەدا تووشی وەستان بووە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە ئەوانی ترەوە توانراوە دەرەنجام بەدەست بێت. بەم شێوەیە؛ لە تاقیکردنەوەی Geekbench دا بە Single-core توانیویەتی ٧٥٦ خاڵ و بە Multi-core توانیویەتی ٢٤٣٤ خاڵ بەدەست بهێنێت. لە 3D Mark دا بە SSE – OpenGL ES 3.1 توانیویەتی ٢٣٩ خاڵ بەدەست بهێنێت و بە SSE – Vulkan توانیویەتی ٢٦٧ خاڵ بەدەست بهێنێت. لە PC Mark دا توانیویەتی ٤٢٣٢ خاڵ بەدەست بهێنێت. لە AndroBench بە 278.69 MB/s و بە 113.31 MB/s کاری کردووە.

دەتوانیت کاری سادەی پێ ئەنجام بدەیت، کردنی چەند کارێک بەیەکەوە شیاوە بەڵام دەبێت تێبینی ئەوە بکەیت کە ڕامەکەی ٢ گێگا بایتە بۆیە کاتێک ئەپی زۆر بەکاردەهێنیت تووشی خاوبوونەوە دەبێت. یاریە گرافیک بەرزەکانی وەک Asphalt 9 و PUBG تاقی کراونەتەوە، لە ڕێکخستنی نزمدا کاریان کردووە بەڵام بێ کێشە نەبوون.

تۆڕ و باتری

تایبەتمەندییە بنچینەییەکانی تۆڕی هەیە لەوانە Wi-Fi، LTE و Bluetooth. کرداری gyroscope ی نییە بۆیە گەیم و ئەپەکانی AR بۆ ئەم مۆبایلە ناشێن. دیاریکردنی شوێن لەسەر نەخشە وردە. توانای باترییەکەی بریتییە لە 3,020mAh. لە تاقیکردنەوەی PC Mark ی تایبەت بە مۆبایلدا توانیویەتی ١٢ کاتژمێر و ٦ خوولەک خۆی بگرێت. هەرچی تاقیکردنەوەی لووپی ڤیدیۆیە بە کوالیتی 1080p و بە ڕووناکی ٥٠% و دەنگی ٥٠%، بە بەکارهێنانی هێدفۆن و لەسەر حاڵەتی airplane توانیویەتی ١٣ کاتژمێر و ١٢ خوولەک خۆی بگرێت. لە ماوەی ٢ کاتژمێردا لە سفرەوە پڕدەبێت.

دەرەنجام

مۆبایلەکە خاڵی ئەرێنی خۆی هەیە و دیزاینێکی تاقانەی هەیە، شاشەیەکی ڕووناکی هەیە و پێکهاتەکانی کارکردنی باشن. هەروەها تەمەنی باتریەکەی مامناوەندییە. لە هەمان کاتیشدا لایەنی نەرێنی هەیە وەکو ڕامەکەی و کاتی کردنەوەی مۆبایلەکە بەهۆی تایبەتمەندیی face unlock وە، کوالیتی وێنە و نەبوونی سکانەری پەنجەمۆر. لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر تۆ بەدوای مۆبایلێکی سەرنجڕاکێشدا دەگەڕێیت بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییە بنچینەییەکانت ئەوا لەوانەیە بژاردەیەکی باش بێت.

ئەم مۆبایلە ١ ساڵ گەرەنتیی فرۆشیاری ڕێگەپێدراوی هواوی لە عێراقی لەگەڵدایە

guarantee warranty

کۆد: Huawei-Y5-2019 بەش:

دەرچوون

بەرواری ڕاگەیاندنمانگی ٤، ساڵی ٢٠١٩
بەرواری دەرچوونمانگی ٥، ساڵی ٢٠١٩

لاشە

قەبارە١٤٧.١ x ٧٠.٨ x ٨.٥ میلیمەتر
کێش١٤٦ گرام
ماددەی دروستکردن
سیمکارتدەبڵ سیم (نانۆسیم)
تایبەتمەندیی تر

شاشە

جۆرشاشەی لەمسی IPS LCD، ١٦ ملیۆن ڕەنگ
قەبارە٥.٧١ ئینچ
وردیی٧٢٠ x ١٥٢٠ پیکسڵ، ڕێژەی ١٩:٩
مەڵتی تەچبەڵێ
پارێزەر
تایبەتمەندیی تر

پلاتفۆرم

سیستەمی کارپێکەرئەندرۆید ٩.٠ پای، EMUI 9
چیپسێتMediatek MT6761 Helio A22 – 12 nm
سی پی یوQuad-core 2.0 GHz Cortex-A53
پڕۆسێسەری گرافیکPowerVR GE8320

میمۆری

شوێنی میمۆری دەرەکیهەیەتی (microSD)، تا ١ تێرابایت (شوێنی تایبەت بە میمۆری)
میمۆری ناوەکی
  • ١٦ گێگابایت – ٢ گێگابایت ڕام
  • ٣٢ گێگابایت – ٢ گێگابایت ڕام

کامێرای دواوە

کامێرای تاک١٣ مێگاپیکسڵ، فۆکەسی ئۆتۆماتیک، f/1.8
تایبەتمەندییەکانفلاشی LED، حاڵەتی HDR و پانۆراما
ڤیدیۆ[email protected]

کامێرای سێڵفی

کامێرای پێشەوە-٥ مێگاپیکسڵ، f/2.2
تایبەتمەندییەکان
ڤیدیۆ

دەنگ

جۆری ئاگادارکەرەوە
بڵندگۆ (سەماعەی خارجی)هەیەتی
شوێنی هێدفۆن (٣.٥ ملم)هەیەتی
تایبەتمەندیی تر-لابردنی ژاوەژاو لەگەڵ مایک

پەیوەندی

وایەرلێسWi-Fi 802.11 b/g/n, Wi-Fi Direct, hotspot
بلوتوزڤێرژنی ٥.٠، تایبەتمەندیی A2DP, LE
جی پی ئێس (GPS)هەیەتی، لەگەڵ تایبەتمەندیی A-GPS, GLONASS, BDS
ئێن ئێف سی (NFC)
ڕادیۆڕادیۆی FM
شوێنی ڕەبتمایکرۆ USB 2.0

تایبەتمەندییەکان

هەستەوەرەکانتاودانپێو، هەستەوەری نزیکیی
نامە
براوسەر
تایبەتمەندیی تر

باتری

جۆرباتری لیثیۆم-ئایۆن 3020mAh، لێناکرێتەوە
ستاند-بای
کاتی قسەکردن
پەخشکردنی میوزیک

تۆڕ

تەکنۆلۆجیاGSM / HSPA / LTE
GPRS
EDGE

0 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

0.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
0
0
0
0
0

ببە بە یەکەم کەس کە ڕای خۆی دەنووسێت دەربارەی “هواوی وای ٥ – ٢٠١٩ – Huawei Y5 2019”

تا ئێستا هیچ کڕیارێک ڕای خۆی دەربارەی ئەم کاڵایە نەنووسیوە.