هواوی وای ٧ پڕایم – ٢٠١٩ – Huawei Y7 Prime 2019

(1 کڕیار هەڵیسەنگاندووە)
HUAWEI
  • قەبارەی شاشە: ٦.٢٦ ئینچ، ٧٢٠ x ١٥٢٠ پیکسڵ
  • کامێرای دواوە: دەبڵ کامێرای ١٣ و ٢ مێگاپیکسڵ
  • کامێرای پێشەوە: ١٦ مێگاپیکسڵ
  • میمۆری: ٣٢ گێگابایت، شوێنی میمۆری دەرەکی هەیە
  • ڕام: ٣ گێگابایت
  • باتری: 4000mAh
  • سیستەمی کارپێکەر: ئەندرۆید ٨.١ ئۆریۆ ڕووکاری EMUI ڤێرژنی ٨.٢
  • بەرواری دەرچوون: مانگی ١ی ساڵی ٢٠١٩
  • گەرەنتی: ١ ساڵ گەرەنتیی بریکاری باوەڕپێکراوی کۆمپانیای Huawei لە عێراق
حاڵەتی کاڵا:

بەردەست نییە

لایەنە باشەکان

  • باتری نایاب
  • نرخی گونجاو
  • دیزاینی جوان
  • لێواری شاشەکەی جوانن

لایەنە خراپەکان

  • شاشەکەی لەبەر ڕووناکی خۆردا زۆر ڕووناک نییە
  • بۆ گەیمە قوورسەکان گونجاو نییە
  • تایبەتمەندیی خێرا شەحنکردنەوەی نییە

هەڵسەنگاندن

دیزاین

هواوی، لە کۆکردنەوەی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلە پێشرەوەکان لە ناو مۆبایلێکی مامناوەندیدا کارێکی ناوازەی کردووە و ئەم مۆبایلەش یەکێکە لەو مۆبایلە مامناوەندییانە. ئەگەر سەیری دیزاینەکەی بکەیت، زۆر ناوازە دەردەکەوێت. هەرچەندە مۆبایلی Vivo Y91 بە نزیکەیی هەمان نرخی هەیە، بەڵام ئەم مۆبایلە لە باری دیزایندا دەکەوێتە پێش ئەوەوە. دوورییەکانی مۆبایلەکە بریتیین لە ١٥٨.٩ بە ٧٦.٩ بە ٨.١ میلی مەتر و کیشی نزیەکی ١٦٨ گرامە کە بۆ کەسێک کە دەستی بچووک بێت کەمێک قوورس دەردەکەوێت. بەڵام دیزاینە ڕێکوپێکەکەی یارمەتیدەرە لەوەی لە ناو دەستدا ئاسوودەبەخش دەربکەوێت. لەسەر پشتەکەی، ڕەنگێکی گۆڕاوی هەیە کە لە سەوزەوە بۆ شین دەڕوات و زۆر ناوازە دەردەکەوێت. هواوی بەوە ناسراوە کە ڕەنگی جیاواز تاقی دەکاتەوە. مۆبایلە مامناوەندییەکانی وەکو Huawei Nova 3i لەبەرچاو بگریت یان پێشڕەوەکانی وەکو Huawei Mate 20 pro، هەموو مۆبایلەکان ڕەنگێکی جیاوازیان بۆخۆیان وەرگرتووە. دەبڵ کامێرا بە شێوەی ستوونیی لەسەر بەشی سەرەوەی لای چەپ دانراوە، لە کاتێکدا لەسەر بەشی خوارەوەی لای چەپ لۆگۆی کۆمپانیاکە هەیە. سکانەری پەنجەمۆر لە ناوەڕاستەوە قەراری گرتووە. لەسەر لای ڕاست، دووگمەی داگیرساندن/کوژاندنەوە و دووگمەی دەنگ هەن. هەردوو دووگمەکە لە شوێنێکی تەواو گونجاودا دانراون کە پەنجە بە ئاسانیی دەیانگاتێ. لەسەر لای چەپ تەنها شوێنی دەبڵ سیمکارت هەیە. ئەوەش مانای ئەوەیە کە دەتوانیت ٢ سیمکارت یان سیمکارتێک و میمۆری دەرەکیی بەکار بهێنیت.

لەسەر لێواری خوارەوە، دەرچەی micro USB و شەبەکەی سپیکەر هەیە، ڕاستە دوو شەبەکە هەیە بەڵام تەنها دانەیەکیان وەکو سپیکەر کاردەکات ئەوەی تریان وەکو مایکڕۆفۆن کاردەکات. لەسەر لێواری سەرەوە دەرچەی هێدفۆن و مایکی دژە-ژاوەژاو هەیە. هەرچەندە لاشەی مۆبایلەکە لە پلاستیکە و چوارچێوەکەشی لە پلاستیکە، جوانیەکی سەرنجڕاکێشی هەیە. تاوەکو مۆبایلەکە نەگریت بەدەستەوە نازانی ئایا لا پلاستیک یان شووشە درووست کراوە. گرنتی مۆبایلەکە بەدەستەوە نایابە بەڵام بۆ کەسێک دەستی بچووک بێت لەوانەیە قوورس دەربکەوێت.

شاشە

پانێڵێکی IPS LCD ی ٦.٢٦ ئینچی هەیە. کەلێنێکی شێوە دڵۆپ لەسەر ڕووی سەرەوەی هەیە. وردیی پیشاندانی بریتییە لە 720 x 1520 و ڕێژەی ڕووکارەکەی ١٩:٩ یە. هەروەها چڕیی پێکسڵەکانی  269ppi ە. بەم شێوەیە ڕێژەی شاشە بۆ لاشەکەی یەکسانە بە ٨٠%. شاشە گەورەکە بۆ بەکارهێنانی ڤیدیۆ و وێنە گونجاوە. ڕەنگەکانی سەر شاشەکە بەرەو ڕەنگی شین ڕۆشتوون بەڵام ئەمە شتێکە لەسەر زۆربەی مۆبایلەکانی هواوی بەدی دەکرێت و لەسەر مۆدێلەکەی پێش خۆی واتە Hauwei Y7 Prime 2018 هەبوو. هەروەها مۆبایلەکانی تری وەک Honor 7C و Huawei Y5 Prime 2018. جیا لەوە شاشەکە تەواو ڕوونە و درووستکردنەوەی ڕەنگەکان وردە. ڕەنگەکان نە ژوورتێرن نە کاڵن. لەگەڵ ئەوەشدا ناکرێت بوترێت لە هەموو ڕوویەکەوە باشە، کاتێک لە دەرەوە بەکاری دەهێنیت وەکو شاشەی مۆبایلە هاوتاکانی نییە ئەگەر خراپتر نەبێت. ئەم حاڵەتە کۆسپ دەخاتە بەر بینینێکی ڕوون لەبەر تیشکی خۆردا. هەرچەندە Honor 9 Lite هەمان نرخی هەیە، کەچی کوالیتی شاشەکەی زۆر باشترە. تەنانەت Xiaomi Redmi Note 6 Pro کوالیتی شاشەکەی باشترە. بۆیە ناکریت بەهۆی نرخەکەیەوە بیانوو بۆ شاشەکەی بهێنرێتەوە.

سۆفتوێر

مۆبایلەکە ڕووی EMUI 8.2 ی هواوی خۆی بەکاردەهێنێت کە لەسەر Android Oreo 8.1 بینا کراوە. چەند بژاردەیەکی ناوازەت دەخاتە بەردەست کە ناکرێت ئاماژەیان پێ نەدرێت. هەر لە بژاردەی کۆگای ئەپەکانی سەر شاشەکەوە بگرە تا دەگاتە سەر ڕێکخستنی ڕەنگەکان. هواوی هەمیشە EMUI بەرەو پێش دەبات. خۆ ئەگەر بەکەسیکردنەکەی ئەوەندە قوورس نەبووایە، ئەوا پرۆسێسی مۆبایلەکە زۆر ئاسانتر دەبوو. هەرچەندە زۆربەی مۆبایلە چین-یەکانی وەک Oppo و Vivo و ئەوانی تر کۆگای ئەپەکانیان نییە، بەڵام EMUI لەوان باشترە و هەروەها گەڕان بەناو سیستمی ڕێکخستنەکانیدا ئاسانتر و سادەترە. هەروەها simple mode هەیە کە دەتوانیت لە ڕێخستنەکانەوە بچیت بۆ سیستم و بدیۆزیتەوە. تێیدا ئایکۆنەکان و فۆنتەکە گەورە دەکات و هەرکاتێک دەست بدەیت لە شاشەکە دەنگێک درووست دەکات. ئەم حاڵەتە بۆ ئەو کەسانە باشە کە بیناییان لاوازە. لە لایەکی ترەوە، چونکە مۆبایلەکە Oreo بەکاردەهێنێت. پێڕاگەیشتن و بێدەنگکردنی ئاگادارکردنەوەکان ئاسانترە. هەموو ئەوەی پێویستە بیکەیت ئەوەیە بۆ ماوەیەک دەست لەسەر ئاگادارکردنەوەیەک دابنێت تا بژاردەکانت بێنە بەردەست. هەروەها چەند ڕێگایەک هەیە لێیانەوە بەناو مۆبایلەکەدا گەڕان ئەنجام بدەیت. دەتوانیت ڕێگا ئاساییەکە بەکاربهێنیت یان ڕێگای جووڵەکان بەکار بهێنیت ئەویش لەم ڕێگایەوە بۆی دەڕۆیت: ڕێکخستنەکان-سیستم- سیستمی هاتوچۆ بەناو مۆبایلەکەدا.

کارکردن و باتری

پڕۆسێسەری  Snapdragon 450 بەکاردەهێنێت، ڕامەکەی ٣ گێگا بایتە و میمۆریەکەی ٣٢ گێگا بایتە. پێشتر Oppo A7 هەبوو کە هەمان پڕۆسێسەری بەکاردەهێنا بەڵام ڕامەکەی ٤ گێگا بوو بەڵام ئەم مۆبایلە بە شێوەیەکی ناوازە هەمان ئەو کارکردنە دەستەبەر دەکات کە Oppo A7 پێشکەشی کردووە، هەرچەندە ڕامەکەی کەمترە. ئەوەی پەیوەندیی بە کارکردنی benchmark ەکانەوە هەیە، هەر وەکو چاوەڕوانی دەکرێت لە ئاستێکی مامناوەندیدایە. بەڵام وەکو پێشتر ئاماژەی پێدرا ڕکابەریی Oppo A7 دەکات هەرچەندە ڕامەکەی کەمترە. دەکرێ مۆبایلەکە بە خێرا دابنرێت. لە کاری ڕۆژانەدا بەباشی کاردەکات. لە تاقیکردنەوەکانی هەمبەر کارکردنی ڕاستەقینەدا، لەکاتی گەڕان بەناو مۆبایلەکەدا، بەکارهێنانی ئینتەرنێت، تۆڕی کۆمەڵایەتیی، نامە و تەلەفوندا هەست بە هیچ کۆسپ و دواکەوتنێک نەکراوە. هەموویان بە باشیی کاریان کردووە. لە ڕاستییدا تێبینی ئەوە بکە کە کارکردنی مامناوەندیی هەرگیز بۆ مۆبایلە مامناوەندییەکان نەبووە بە کێشە. ئەوە بەکارهێنانە قوورسەکانە کە داوای زیاتر لە مۆبایلەکە دەکەن و لە ئەنجامی ئەوەشدا ئەو مۆبایلانەی وردەکارییەکانیان لە ئاستێکی نزمدایە کارکردنیان باش نابێت. لەگەڵ ئەوەشدا لەم مۆبایلەدا، هەرچەندە پڕۆسێسەرێکی ئاست بەرز بەکارناهێنێت، بەڵام کارکردنێکی تەواو مامناوەندیی پێشکەش دەکات. بەڵام کاتێک کار و ئەپە قوورسەکان بەکاربهێنیت ئەوا هەست بە خاویی دەکەیت. مایەی سەرسوڕمانە کە دەبینیت مۆبایلەکە دەتوانێت گەیمە قوورسەکانی وەک Deer Hunter و Real Racing کارپێبکات، ئەمە لە کاتێکدا چەندین ئەپ لە باگراوندیشدا کراونەتەوە. بەڵام ئەم گەیمانە تەواو بێ کێشە کاریان نەکردووە، جاروبار هەست بە خاویی و دواکەوتن کراوە.

هەرچی پەیوەندی بە باتریەوە هەیە، توانای باتریەکەی بریتییە لە 4000mAh کارکردنەکەی یەکێکە لە باشترینەکان. لە تاقیکردنەوەدا لە دوای Vivo Y91 و Vivo Y95 پلەی سێهەمی بەدەست هێناوە. لە بەکارهێنانی مامناوەندیدا، بۆ یەک کاتژمێر ١٢% دادەبەزێت، ئەمە لە کاتێکدا لە کارکردنی قوورسدا ١٥% دابەزیوە. ئەمەش مانای وایە تەمەنی باتریەکە ناوازەیە.

کامێرا

دەبڵ کامێرا لەسەر پشتەکەی هەیە. یەکێکیان بە کوالیتی ١٣ مێگا پێکسڵ و کرانەوەی هاوێنەی f/1.8، ئەوەی تریان ٢ مێگا پێکسڵ بۆ هەستکردن بە قووڵیی تا باگراوندی تەڵخ بدات بە وێنەکانت. بەپێی پێویستییەکانی وێنەکەت چەندین حاڵەت هەیە دەتوانیت بەکاریان بهێنیت. کامێراکە خۆی حاڵەتی پۆترێتی نییە بەڵام بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکیی دەموچاو لەناو وێنەکەدا دەناسێتەوە و ڕێکخستنەکە دەکات بە پۆرترێت. هەرچی پەیوەندیی بە کارکردنی کامێراکەوە هەیە، ئەوا کارکردنێکی باشی هەیە. بەڵام خۆ ناکرێت چاوەڕوانی ئەوەی لێ بکەیت وەک مۆبایلێکی پێشڕەو کاربکات. لەگەڵ ئەوەشدا کامێراکە تەواو باشە و وردیاتی جوان دەگرێت. لە Auto mode دا درووستکردنەوەی ڕەنگەکان تەواو باشە و HDR بەباشی گۆشە تاریکەکانی وێنەکە ڕووناک دەکاتەوە. بەڵام کاتێک AI کارا دەکەیت ڕەنگەکان ژوورتێر دەبن و ناسروشتیی دەردەکەون. کاتێک تەنەکان تەواو ڕووناکن کامێراکە نایاب کاردەکات. لە ڕووناکیی کەمدا، هەست بە نۆیز دەکرێت بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی نرخەکەی نابێتە جێی گلەیی. حاڵەتی کرانەوەی فراوان، نایابانە لە مۆبایلە گرانترەکانی هواوی باشترە. کامێراکە تەنەکە دەناسێتەوە و باگراوندەکەی تەڵخ دەکات بەبێ ئەوەی کاربکاتە سەر تەنەکە. لەسەر ڕووی پێشەوە کامێرایەکی ١٦ مێگا پێکسڵ هەیە. بەڵام ئەوەی کە دەبینیت ژمارەی مێگا پێکسڵەکە بەرزە کارکردنی بەو شێوەیە بەرز نییە. وێنە سێلفیەکان زۆر سروشتیی دەرناکەون. ئەمە جیا کەوەی تایبەتمەندیی پۆرترێتی نییە. بە شێوەیەکی گشتیی، کامێرایەکی نایابی هەیە کە پێش ڕکابەرەکانی دەداتەوە.

دەرەنجام

یەکێک لە خاڵە دیارەکانی ئەوەیە کە نرخی هەرزانە. لەم نرخەدا کۆمەڵیک شتی نایابت پێشکەش دەکات. دیزاین و کوالیتی درووستکردنی ناوازەیە، جگە لەوەی کە کەمێک گەورە دەردەکەوێت بەڵام ئەمە شایەن بە پشتگوێخستنە. هەرچەندە پڕۆسێسەرەکەی ئاست بەرز نییە بەڵام باڵانسێکی باشی لەنێوان نرخەکەی و کارکردندا ڕاگرتووە. پێشتر سۆفتوێری هواوی باش نەبوو بەڵام ئێستا تازە و پوخت دەکرێتەوە. لەبارەی کامێراوە هاوتای ڕکابەرەکانیەتی کەچی نرخی ئەوان گرانترە. باتری دیارترین تایبەتمەندیی ناوازەیە لە مۆبایلەکەدا.

ئەم مۆبایلە ١ ساڵ گەرەنتیی فرۆشیاری ڕێگەپێدراوی هواوی لە عێراقی لەگەڵدایە

guarantee warranty

کۆد: Huawei-Y7Prime-2019 بەش:

دەرچوون

بەرواری ڕاگەیاندنمانگی ١، ساڵی ٢٠١٩
بەرواری دەرچوونمانگی ١، ساڵی ٢٠١٩

لاشە

قەبارە١٥٨.٩ x ٧٦.٩ x ٨.١ میلیمەتر
کێش١٦٨ گرام
ماددەی دروستکردن
سیمکارتدەبڵ سیم (هایبرد)
تایبەتمەندی تر

شاشە

جۆرشاشەی لەمسی IPS LCD، ١٦ ملیۆن ڕەنگ
قەبارە٦.٢٦ ئینچ
وردیی٧٢٠ x ١٥٢٠ پیکسڵ، ڕێژەی ١٩:٩
مەڵتی تەچبەڵێ
پارێزەر
تایبەتمەندیی ترEMUI 8.2

پلاتفۆرم

سیستەمی کارپێکەرئەندرۆید ٨.١ ئۆریۆ
چیپسێتQualcomm SDM450 Snapdragon 450 14 nm
سی پی یوOcta-core 1.8 GHz Cortex-A53
پڕۆسێسەری گرافیکAdreno 506

میمۆری

شوێنی میمۆری دەرەکیهەیەتی (microSD)، تا ٥١٢ گێگابایت، شوێنی سیمی دووەم دەگرێت
میمۆری ناوەکی٣٢ گێگابایت – ٣ گێگابایت ڕام

کامێرای سەرەکی

کامێرای دەبڵ
  •  ١٣ مێگاپیکسڵ، f/1.8،PDAF
  • ٢ مێگاپیکسڵ، هەستەوری قوڵیی
تایبەتمەندییەکانفلاشی LED، حاڵەتی HDR و پانۆراما
ڤیدیۆ[email protected]

کامێرای سێڵفی

کامێرای پێشەوە 
  • ١٦ مێگاپیکسڵ
تایبەتمەندییەکانحاڵەتی HDR
ڤیدیۆ[email protected]

دەنگ

جۆری ئاگادارکەرەوە
بڵندگۆ (سەماعەی خارجی)هەیەتی
شوێنی هێدفۆن (٣.٥ ملم)هەیەتی
تایبەتمەندیی ترلابردنی ژاوەژاو لەگەڵ مایک

پەیوەندی

وایەرلێسWi-Fi 802.11 b/g/n, Wi-Fi Direct, hotspot
بلوتوزڤێرژنی ٤.٢، تایبەتمەندیی A2DP, LE
جی پی ئێس (GPS)هەیەتی، لەگەڵ تایبەتمەندیی  A-GPS, GLONASS, BDS
ئێن ئێف سی (NFC)
ڕادیۆڕادیۆی FM
شوێنی ڕەبتmicroUSB 2.0

تایبەتمەندییەکان

هەستەوەرەکانهەستەوەریی پەنجەمۆر(لە بەشی پشتەوە) تاودانپێو، هەستەوەری نزیکیی، قیبلەنما
نامە
براوسەر
تایبەتمەندیی تر

باتری

جۆرباتری لیثیۆم-ئایۆن 4000mAh، لێناکرێتەوە
ستاند-بای
کاتی قسەکردن
پەخشکردنی میوزیک

تۆڕ

تەکنۆلۆجیاGSM / HSPA / LTE
GPRSبەڵێ
EDGEبەڵێ

 

1 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

5.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
1
0
0
0
0

ڕای خۆت بنووسە

  1. Aram (ئەم کڕیارە کاڵاکەی کڕیوە)

    نرخ و كوالیتی و تایبەتمەندێتی بەرزە

    Aram