ئەپڵ ئایپاد ٦ – ٩.٧ ئینچ – Apple iPad 6 – 9.7″

(2 کڕیار هەڵیانسەنگاندووە)
Apple
  • قەبارەی شاشە: ٩.٧ ئینچ، ١٥٣٦ x ٢٠٤٨ پیکسڵ
  • کامێرای دواوە: ٨ مێگاپیکسڵ
  • کامێرای پێشەوە: ١.٢ مێگاپیکسڵ
  • میمۆری: ٣٢/١٢٨ گێگابایت، شوێنی میمۆری دەرەکی نییە
  • ڕام: ٢ گێگابایت
  • باتری: جۆری لیثیۆم-ئایۆن
  • سیستەمی کارپێکەر: iOS 11.3، بەرز دەکرێتەوە بۆ iOS 12.1
  • بەرواری دەرچوون: مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٨
  • گەرەنتی: ١ ساڵ گەرەنتیی فرۆشیاری باوەڕپێکراوی کۆمپانیای Apple لە عێراق

$279.50$352.50

لایەنە باشەکان

  • نرخی زۆر گونجاوە بە بەراورد بە ئایپادەکانی تری کۆمپانیای ئەپڵ
  • کوالیتی شاشەکەی بەرزە
  • کارکردنی لە چاو نرخەکەی زۆر باشە

لایەنە خراپەکان

  • دیزاینەکەی نەگۆڕاوە
  • قەڵەمەی ئەپڵی لەگەڵدا نیە و ئەگەر بتەوێت پێویستە بە جیا بیکڕیت

هەڵسەنگاندن

ئایا پێویستە ئەم ئایپادە بکڕم؟

ئەم ئایپادە جارێکی تر دیزاین نەکراوەتەوە یان بەتەواوەتی نەگۆڕاوە، بەڵکو هێشتا  کار بە فۆڕمولەکەی پیشووی دەکات، لەبەرئەوە نابێت گلەی لە ئەپڵ بکرێت بۆ دەستگرتن بەم ئایپادەوە.  ئایپادێکی تەواو نایاب نییە، بەڵام ئەزموونێکی زۆر باش پێشکەش دەکات کە زۆربەی خەڵک دەتوانن پشتی پێ ببەستن. کواڵێتییەکی باشی هەیە و دەستەیەک وردەکاری لێوەشاوەی هەیە لەوانە قەڵەمی ئەپڵی لەگەڵدایە، لەبەرئەوە ئەپڵ نرخێکی گونجاوی بۆ داناوە شاشەی چین چینی نییە و خاوەنی تازەترین پڕۆسێسەر نییە، بەڵام ئەمە بۆ زۆربەی هەرە زۆری بەکارهێنەران کێشەیەک نییە.

هەڵسەنگاندنی تەواوەتی بۆ ئەم ئایپادە

لەکاتێکدا نزیکەی هەموو ڕکابەرەکان وازیان  لەم کاتیگۆرییە هێناوە، بەڵام ئەوەتا ئایپادێکی نوێ لەبازاڕدایە، ئەپڵ بەردەوامە لە تازەکردنەوەی ئایپادە نازدارەکەی. بۆ ٢٠١٨ ئایپادەکە هەرزانترە  و قەڵەمی ئەپڵی لەگەڵدایە بۆ بەکارهێنان.هەروەکو لە درێژەی هەڵسەنگاندنەکەدا دەیخوێنیتەوە، ئایپادە نوێکە بێگومان بێ عەیب نییە بەڵام کاڵایەکی سەرنجڕاکێشە بۆ هەرکەسێک کە بەدوای ئایپادێکدا دەگەڕێت کە بۆ هەموو شتێک گونجاو بێت.بۆ ئەوەی نرخەکەی گونجاو بێت هەندێک قووربانی بە ئامێرەکە دراوە بەڵام ئەمە باڵانسێکی جوان درووست دەکات لەنێوان نرخەکەی و ئامێرەکەدا.بە درێژایی ئەم ساڵانە تێکەڵبوونێک لەنیوان ناوەکاندا ڕوویداوە بەڵام هەموو ئەوەی پێویستە بیزانیت ئەوەیە کە ئەمە ئایپادی نەوەی شەشەمە و ٩.٧ ئینچە.

دیزاین و درووستکردن

ناتوانیت زۆر لەسەر دیزاینی ئەم ئایپادە قسە بکەین. هێشتا زۆر لە  یەکەم ئایپادی ئەپڵ دەچێت،هەروەها بەبەراورد بە ئۆریجیناڵەکەی ٢٠١٠ زۆر نەگۆڕاوە. لەکاتێکدا کە بازاڕی مۆبایل بەرەو ئەوە دەچێت کە ڕووی پێشەوە بەتەواوی ببێت بە شاشە، ئەپڵ دیزاینی  iPhone X ی بۆ ئەم ئایپادە نەگواستۆتەوە- بەلایەنی کەمەوە هەتا ئێستا. با ئەوەش بوترێت بوونی لاتەنیشتی ناوازە لە ئەملاو ئەولای شاشەکە جوانی دەکەن بەڵام ئەمە زیاتر بۆ ئایپاد گونجاوە لەبەرئەوە مانای ئەوەیە تۆ دەتوانیت بە یەک دەست هەڵی بگریت بەبێ ئەوەی دەستت بەر شاشەکە بکەوێت. بەشێوەیەکی سروشتی لە خوارووی شاشەکە ئایکۆنێکی دووگمەی home هەیە، کە سکانەری پەنجە مۆری Touch ID ی لەسەرە. سپیکەرەکان ئەملاو ئەولای پێکبەستی  Lightning یان گرتووە، هەروەها بەبەراورد بە مۆدێڵی ساڵی ٢٠١٧ سویچی هەڵکردن و کوژاندنەوەی نییە. لەوانەیە ئەم ئایپادە لە  iPad Air 2 ی ٢٠١٤ قوورستربێت  بەڵام مۆدێلی ئەستوورتر لەوانەیە قبووڵکراوتربێت. بە ٤٦٩ گرام و ٧.٥ میلی مەترەوە ئەم ئایپادەی ٢٠١٨ بەهیچ شێوەیەک گەورە و قوورس دەرناکەوێت. هەمان کێشی  iPad Pro 10.5 ی هەیە. یەکێک لە گۆڕانکارییە گەورەکان کە لەم مۆدێلەدا کراوە ئەوەیە کە ڤێرژنێکی نوێی ڕەنگ ئاڵتوونی لەگەڵە. بەجۆرێک لەنێوان ڕەنگ ئاڵتوونییە کۆنەکە و ڕەنگی ئاڵتوونی ڕۆز دایە، واتە بەلای ڕەنگی قۆخدا دەچێت. هەروەها ئەم ئایپادە بە ڕەنگەکانی زیوی و خۆڵەمێشیش بەردەستە.شایەنی تێبینییە کە ئەم ئایپادە هیشتا شوێنی هیدفۆنی هەیە و کامێراکەی لە پشتییەوە دەرنەچووە کە ئەمە شتێکی ناوازەیە. گونجاوە لەگەڵ Smart Cover ی ئەپڵ بەڵام نەک  Smart Keyboardەکەی، هەرچەندە ئایپادی جۆری تر بەردەستە ئەگەر زۆر تایپی پێ بکەیت.لە خوارەوە باسی قەڵەمی ئەپڵەکە دەکەین بەڵام شوێنی نییە بۆ هەڵگرتنی قەڵەمەکە. ئەپڵ وەک فێرژنی iPad Pro ی بەرگ چەرمی درووستی نەکردووە کە شوێنی هەیە بۆ قەڵەمەکەی.

شاشە

ئەم ئایپادە نوێیەی  ٢٠١٨ شاشەی ٩.٧ ئیچی مۆدێلی پێشتری پاراستووە، کە زۆربەی خەڵک پێی دەڵێت ئایپادی “فوول-قەبارە”. لەئێستادا ئەم ئایپادە ڕێژەی مامناوەندی وەرگرتووە لەنیێوان ٧.٩ و ١٠.٥ – هەروەها ڤێرژنەکانی تری بەردەست ١٢.٩ ئینچ- هەموو ئەمانە گرانبەهاترن  و  وادەردەکەوێت هێشتا قەبارەی ٩.٧ ئینچ  بۆ هەموو جۆرە ئیشێک قەبارەیەکی جوان بێت. وردی پیشاندانی  2048×1536 مانای ئەوەیە شاشەکە هەمان چڕی پێکسڵی بەردەستی مۆدێلەکانی iPad Pro پێشکەش دەکات کە بریتییە لە 264ppi. لێرەدا شاشەکە زۆر بە نایابی ڕوونە، ڕەنگەکانی جوانن و زۆر ڕووناکە. لێرەدا چ جیاوازییەک هەیە و بۆچی ئەم ئایپادە لە ئەوانەی پێش خۆی و ئەوانەی تری ئەپڵ هەرزانترە، ئەوەیە کە شاشەکەی چین چین نییە و ڕووپۆشی دژە- ڕووناکیدانەوەی نییە. هەروەها وەکو iPad Pros کان تایبەتمەندی True Tone ی نییە، کە ئەمە چاوەڕوانکراوبوو. بەکارهێنانەکان دەریان خستووە کە نەبوونی ڕووپۆشەکە کێشەیەکی وای درووست نەکردووە، بەڵام نەبوونی شاشەی چین چین لەوانەیە کیشەداربێت. بەکورتی ئەمە مانای ئەوەیە کە بۆشاییەک لەنێوان شووشەی سەر ڕووەکەی و شاشەکەی ژێرەوەی هەیە، لەبەرئەوە کاتێک دەستی لێدەدەیت هەمان هەستی دەست لێدانت دەست ناکەوێت کە لە شاشە چین چینکراوەکاندا دەستت دەکەوێت. بەڵام واباشترە لەم حاڵەتەدا ئیهمالی بکەیت، ئەگەر ڕانەهاتبیت بە شاشەی چین چینکراو لەسەر ئایپادی تر یان ئامێری تر، هەستی پێناکەیت. کاتێک بەکاری دەهێنیت کێشەیەکی وا درووست ناکات بەڵام بۆ بەکارهێنانی قەڵەمی ئەپڵ زۆر نایاب نییە.

قەڵەمی ئەپڵ

ئەمە بۆ یەکەم جارە قەڵەمی ئەپڵ لەگەڵ ئایپادێک گونجاوە کە لەدەرەوەی مەودای iPad Pro دایە. ئەمە هەواڵێکی خۆشە کە بتەوێت بەبێ خەرجکردنی پارەیەکی زۆر ئەم قەڵەمە بەکاربهێنیت . هەرچەندە قەڵەمەکە پارەیەکی دەچێتە سەر بەڵام بەبەراورد بەوانی تر پارەیەکی زۆرت بۆ دەگەڕێنێتەوە، هەرچەندە قەڵەمی ئەپڵ زۆر ناوازەیە و ئەم ئایپادە بەردەستی دەخات بۆ زۆرێک لە خەڵک، بەڵام ئەزموونەکە لێرەدا وەکو یەک نییە. بەهۆی ئەوەی شاشەکەی چین چین نییە، بەکارهێنانی قەڵەمەکە لەسەر ئەم ئایپادە وەکو بەکارهێنانی لەسەر iPad Pro کان خێرا نییە. ئەمە وەک شتێکی بچووک دەردەکەوێت بەڵام لەو کاتەدا هەستی پێدەکەیت کە لەسەر شاشەکەی بەکاردەهێنیت و دەنگێک درووست دەکات، کە ئەم دەنگە وا دەردەکەوێت دەنگێک بێت لە شوێنێکی بۆشەوە بێت تا ئەوەی دەنگی ئاسوودەبەخش بێت لەسەر شاشەی ئایپاد. ئەو بۆشاییە مانای ئەوەیە کە گەیاندنی نیوان نووکی قەڵەمەکە و شاشەکە  زۆر باش نییە. لە ژێر فشاری زۆردا شووشەکە کەمێک دەچەمێتەوە، هەروەها نەبوونی تەکنەلۆجیای  ProMotion مانای ئەوەیە خاویی پێوە دیاردەبێت لەبەرئەوە بەبەرارود بە iPad Pro خێرا نییە. سەرەرای ئەوەی ئەزموونکردن لەگەڵ iPad Pro تەواو جیاوازترە، بەڵام بەدڵنیاییەوە ناڵێین کە ئایپادێکی خراپە. بەلەبەرچاوگرتنی نرخەکەی کە نیوەی ئەوانی ترە بۆیە ئامێرێکی باشە و بە ئیهمالکردنی جیاوازییەکان دەتوانیت لەگەڵیدا ئاسوودەبیت. ئەگەر ئەم شتە زۆر گرنگە ئەوە دەتوانیت بچیت بەلای iPad Pro دا ئەگەرنا بۆ بەکارهێنان بە شێوەیەکی گشتی و وێنەکێشان و تایبەتمەندییەکانی تری وەک دەستکاریکردن ، شتێکی باشە.

پڕۆسێسەر، ڕام و میمۆری

پڕۆسێسەری ئەم ئایپادە لە A9 وە بووە بە A10 Fusion.  ئەمە تازەترین پڕۆسێسەر نییە وەکو A10X Fusion کە iPad Pro کان بەکاری دەهێنن، بەڵام ئەگەر تۆ نرخەکەی لەبەرچاو بگریت ئەوا تێدەگەیت بۆ ئەو جیاوازییە هەیە. پڕۆسێسەری A10 Fusion زۆر بەتوانایە  و وەک هەمیشە ئەم ئایپادە ڕامەکەی بریتییە لە ٢ گێگابایت. بۆ هەر شتێک بەکاری بهێنیت بەخێرایی کاردەکات. ئەوەی پێویستە بوترێت ئەوەیە کە ئەم ئایپادە هەمان تەمەنی  مۆدێلەکانی Pro ی نییە، لەبەرئەوە لەوانەیە دوای چەند ساڵێک لەگەڵ ئیشپێکردنی هەندێک ئەپدا بکەوێتە ململانێ. بەڵام ئامێرەکە ئەوەندە هەرزانە کاتێک کە گەیشتە ئەو ئاستە دەتوانیت مۆدێلێکی تازە بکڕیت و هێشتا هەمان بڕی پارەت سەرفکردووە. هەروەکو پێشتر ئاماژەی پیدرا، بژاردەکانی میمۆری ٣٢ یان ١٢٨ گیگابایتین، شتێکی باش نییە کە بژاردەی ٢٥٦ گێگا بایتی بەردەست نییە، بەڵام بڕە گەورەکەیان دەبێ بۆ زۆر خەڵک بەس بێت. ئاگاداری ئاستی پڕکردنی میمۆرییەکەی بە چونکە لەوانەیە بە کۆمەڵێک ئەپ و و ڤیدیۆ و ڕەسم پڕ ببێت. جیا لەوە دەتوانیت ٢٠٠ گێگا بایت لە  iCloud بەبێ بەرامبەر بەدەست بێنیت.

کامێرا

لێرەدا باسی ئەوە ناکەین کە ئاخۆ وێنەگریی بە ئایپاد چۆنە، بەڵام هەندێک جاریش ئیشی باش دەکەن. کامێرای پشتەوەی لەوانەیە بەسوودبێت بۆ پۆستکردنی وێنەی ئەو شتانەی مەبەستتە بیانفرۆشیت و کامێرا ٨ مێگاپێکسڵییەکە لەم بوارەدا ئیشێکی باش دەکات. تۆ نابێ چاوەڕوانی لە کامێرای ئەم ئایپادە بکەیت وێنەی نایابی دیمەنە جیاوازەکانت بۆ بگرێت یان وێنەی پۆرترێتت بۆ بگرێت، بەڵام ئەگەر ئەو وێنانەشی پێ بگریت خراپ  نابێت ئەگەر هەلومەرجەکە گونجاوبێت. هەروەها کاتێک ئەپەکانی AR  ی پێ بەکاردەهێنیت شتێکی باش دەردەکەوێت. بۆ ئایپاد کامێرای پێشەوە زۆر بەسوودترە ، چوونکە دەکرێ بۆ ڤیدیۆ چات بەکاری بهێنیت. هەرچەندە تەنها ١.٢ مێگا پێکسڵە، بۆیە کامێراکەی وێنەی زۆر ڕوون و جوان پیشان نادات بەڵام بەباشی کار دەکات و خراپ نییە.

تەمەنی باتری

ئەپڵ بەبەردەوامی بە شان و باڵی تەمەنی ئەو باتریانە هەڵدەڵێ کە بۆ مۆدێلەکانی ئایپاد بەکاردێن. دەتوانیت تا ماوەی ١٠ کاتژمێر لە ئینتەرنێتدا گەڕانی پێ بکەیت، سەیری ڤیدیۆی پێبکەیت یان بەبەکارهێنانی Wi-Fi گوێ لە میوزیک بگریت. لە تاقیکردنەوە قورسەکاندا ئەم ئایپادە ٦ کاتژمێری تێپەڕاندووە بە پلەی چووستی  3,610. هەرچەندە ئەم تاقیکردنەوەیە تازەیە و ناتوانرێت لەگەڵ ئایپادە کۆنەکان بەراورد بکرێت بەڵام وا دەردەکەوێت باشتر بێت. هیچ کیشەیەک لە تەمەنی باترییەکەیدا بەدی نەکراوە، بۆیە دەتوانیت لە بەکارهێنانی کەمدا چاوەڕوانی ئەوە بکەیت تا چەند ڕۆژێک خۆی بگرێت.

سۆفتوێر و ئەپەکان

کاتێک دێتە سەر باسی سۆفتوێر ، بەدەگمەن  هەیە  بتوانیت زۆری لەسەر بنووسیت، چونکە iOS بەناوبانگە و زۆر بەکاردێت. زۆر گونجاوە بۆ ئەوەی لەسەر ئایپاد بەکاربهێنرێت. لەوانەیە لە ئەندرۆید باشتربێت بەڵام ئەوە ئەوشتە نییە کە لێرەدا دەمانەوێت باسی بکەین، تۆ خۆت دەزانیت کامەیان هەڵبژێریت. ئەم ئایپادە ڤێرژنی iOS 11.3 تێدا پیش-دابەزێنراوە، هەموو تازەترین تایبەتمەندییەکان و گۆڕانکارییەکانی تێدایە. ئەگەر بۆ ماوەیەک مۆدێلە مامناوەندییەکەت بەکارهێنابێت لەوانەیە هەموو تایبەتمەندییە تازەکانت بەدڵ نەبێت. بۆ نموونە لەوانەیە بەشی suggestions & recent apps لە Dock ەکەدا بێزارکەر بێت بەڵام خۆ دەتوانیت ناکارای بکەیت. لەوانەیە ژمارەیەکی زۆر ئەپی تیابێت بۆتۆ کە زۆر بەباشی لەسەر ئایپادەکە کاردەکەن- لە Netflix وە بۆ ناو بانکی ئەپەکانت. هەروەها ژمارەیەکی زۆر ئەپ هەن کە بەکارهێنانیان بە قەڵەمی ئەپڵەکە زۆر ئاسوودەبەخشە. قەڵەمەکە بەسوودە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەکارهێنان و ئەپڵ توانیویەتی ئەپەکانی iWork ی بۆ تازە بکاتەوە(پەیجەکان، ژمارەکان و Keynote  ). هەروەها هەندێک تایبەتمەندی نایاب و جوانی تازەی هەیە کە بە قەڵەمەکە کاردەکەن. دەتوانیت تێبینی بنووسیت و بە قەڵەمەکە دەستکارییان بکەیت کە شتێکی ناوازە دیارە.

ئەم تابلێتە ١ ساڵ گەرەنتیی فرۆشیاری باوەڕپێکراوەی ئەپڵ لە عێراقی لەگەڵدایە

کۆد: iPad-6 بەش:

دەرچوون

بەرواری ڕاگەیاندنمانگی ٣، ساڵی ٢٠١٨
بەرواری دەرچوونمانگی ٣، ساڵی ٢٠١٨

لاشە

قەبارە٢٤٠ x ١٦٩.٥ x ٧.٥ میلیمەتر
کێش٤٦٩ گرام
ماددەی دروستکردنبەشی پێشەوەی شوشەیە، لاشەکەی ئەلەمینیۆمە
سیمکارتنییە
تایبەتمەندیی تر– پشتیوانیی قەڵەمی Stylus دەکات

شاشە

جۆرشاشەی لەمسی LED-backlit IPS LCD، ١٦ ملیۆن ڕەنگ
قەبارە٩.٧ ئینچ
وردیی١٥٣٦ x ٢٠٤٨ پیکسڵ، ڕێژەی ٤:٣
مەڵتی تەچبەڵێ
پارێزەرشوشەی دژەڕووشان، ڕووپۆشی دژە چەوری
تایبەتمەندیی تر

پلاتفۆرم

سیستەمی کارپێکەرiOS 11.3، بەرز دەکرێتەوە بۆ iOS 12.1
چیپسێتApple A10 Fusion – 16 nm
سی پی یوQuad-core 2.34 GHz – 2x Hurricane + 2x Zephyr
پڕۆسێسەری گرافیکPowerVR Series7XT Plus

میمۆری

شوێنی میمۆری دەرەکینییەتی
میمۆری ناوەکی
  • ٣٢ گێگابایت میمۆری، ٢ گێگابایت ڕام

یان

  • ١٢٨ گێگابایت میمۆری، ٢ گێگابایت ڕام

کامێرای دواوە

کامێرای تاک٨ مێگاپیکسڵ، فۆکەسی ئۆتۆماتیک، f/2.4, 31mm (standard), 1.12µm
تایبەتمەندییەکانحاڵەتی HDR
ڤیدیۆ[email protected], [email protected], HDR, stereo sound recording

کامێرای سێڵفی

کامێرای پێشەوە١.٢ مێگاپیکسڵ، f/2.2, 31mm
تایبەتمەندییەکانناسینەوەی دەموچاو، حاڵەتی HDR
ڤیدیۆ[email protected]

دەنگ

جۆری ئاگادارکەرەوە
بڵندگۆ (سەماعەی خارجی)هەیەتی لەگەڵ سپیکەری ستیریۆ
شوێنی هێدفۆن (٣.٥ ملم)هەیەتی
تایبەتمەندیی تر– لابردنی هاژەهاژ لەگەڵ مایک

پەیوەندی

وایەرلێسWi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac, dual-band, hotspot
بلوتوزڤێرژنی ٤.٢، تایبەتمەندیی A2DP, EDR, LE
جی پی ئێس (GPS)
ئێن ئێف سی (NFC)نییەتی
تیشکی ژێرسوور (Infrared)
ڕادیۆنییەتی
شوێنی ڕەبت٢.٠، شوێنی ڕەبتی تایبەت بە ئەپڵ ( بە هەردوو دیودا کاردەکات)

تایبەتمەندییەکان

هەستەوەرەکانهەستەوەری پەنجەمۆر (لە بەشی پێشەوە)، تاودانپێو، ژیرۆسکۆپ، قیبلەنما، بارۆمەتر، هەستەوەری ڕووناکی دەورووبەر
نامە
براوسەر
تایبەتمەندیی تر– تایبەتمەندیی Siri بۆ فرمانگی دەنگی و نووسینی دەنگی

باتری

جۆرباتری لیثیۆم-ئایۆن ٣٢.٤ وات.کاتژمێر، لێناکرێتەوە
ستاند-بای
کاتی قسەکردن
پەخشکردنی میوزیک

تۆڕ

تەکنۆلۆجیا
GPRS
EDGE

2 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

5.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
1
0
0
0
0

ڕای خۆت بنووسە

  1. sharo

    Bashtren ipad bo nrxakai ?

    sharo

  2. SHAYAN

    زور جوانه

    SHAYAN