ئایفۆن ئێکس ئێس ماکس – iPhone XS Max

(2 کڕیار هەڵیانسەنگاندووە)
Apple
  • قەبارەی شاشە: ٦.٥ ئینچ، ١٢٤٢ x ٢٦٨٨ پیکسڵ
  • کامێرای دواوە: دەبڵ کامێرای ١٢ مێگاپیکسڵ
  • کامێرای پێشەوە: ٧ مێگاپیکسڵ
  • میمۆری: ٦٤/٢٥٦/٥١٢ گێگابایت، شوێنی میمۆری دەرەکی نییە
  • ڕام: ٤ گێگابایت
  • باتری: 3174mAh
  • سیستەمی کارپێکەر: iOS 12.0، بەرز دەکرێتەوە بۆ iOS12.1
  • بەرواری دەرچوون: مانگی ٩ی ساڵی ٢٠١٨
  • گەرەنتی: ١ ساڵ گەرەنتیی فرۆشیاری باوەڕپێکراوی کۆمپانیای Apple لە عێراق

لایەنە باشەکان

  • شاشەی ناوازە بۆ سەیری فیلم و یاریپێکردن
  • دەبڵ کامێرای ئەوپەڕی بەهێز و کوالیتی بەرز بە تایبەتمەندیی Smart HDR
  • باترییەکی بەهیزتر لە ئایفۆن XS
  • لە هەندێک بەرنامەدا شاشەکە دەبێت بە دوو بەشەوە بۆ نیشاندانی هەردووکیان
  • تایبەتمەندیی Gigabit LTE

لایەنە خراپەکان

  • گرانترین مۆبایلە تا ئێستا دروستکرابێت
  • کەلەی شەحنکردنەوەی خێرای لەگەڵدا نییە و پێویستە بە جیا بیکڕیت

هەڵسەنگاندن

ئەگەر پێت وایە مۆبایلی ئایفۆن ئێکس یان ئایفۆن ٨ پڵەس قەبارەیان گەورە نییە، ئەوا دەبێت مۆبایلی ئایفۆن ئێکس ئێس ماکسی شاشە ٦.٥ ئینچی بۆتۆ گونجاوبێت. ئەگەر دەتوانیت بیکڕیت، ئەوە مۆبایلەکەیە کە بە دوایدا دەگەڕایت. لەم هەڵسەنگاندنەدا لەسەر تایبەتمەندییەکانی بخوێنەرەوە.

کاتی خۆی لە کاتی ناساندی مۆبایلی ئایفۆن ئێکس-دا ڕاگەیەندرا کە تۆ دەبیتە خاوەنی مۆبایلێکی تەواو نوێ بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی داهێنەرانەی نوێوە لەوانەش Face ID و شاشەیەکی گەورە لە لاشەیەکی خنجیلانەی و توندوتۆڵدا. ئێستا ئەپڵ هەمان دیزاینی لە ئایفۆن ئێکس ئێس ماکس-دا دووبارە کردۆتەوە، جگە لە دیکۆرە ئاڵتوونییەکە، هیچ شتێکی نوێ لە ڕووی دەرەوەیدا بەدی ناکرێت. ئەوەی لە مۆبایلی iPhone XS Max دا تازەیە ئەوەیە کە بژاردەیەکی گەورەترت دەداتێ لە دابینکردنی شاشەیەکی گەورەتردا کە بریتییە لە ٦.٥ ئینچ. دیزاینەکەیان بەهەمان شێوەیە بە بەراورد بە iPhone XS، بەڵام ئەو ڕاستییە هەیە کە تایبەتمەندییەکانی هەردووکیان وەکو یەکە بۆیە ئەگەر بتهەوێت شاشەیەکی بچووکتر هەڵبژێریت ئەوا لەسەر تایبەتمەندییەکانی ناکەوێت و دەقاودەق هەمان مۆبایلن بەڵام قەبارەی شاشەکەیان جیاوازە.

دیزاین و کوالیتی درووستکردن

لێرەدا شتێکی زۆر نییە باسی لێوە بکەین لە کاتێکدا کە تایبەتمەندی و دیزاینی ئەم مۆبایلە وەکو هی مۆبایلی XS و تەنانەت وەکو هی X وایە. بەڵام ژمارەیەکی زۆر خەڵک هەیە کە مۆدێلی مۆبایلەکانیان بریتییە لە ئایفۆن ٦، ٧ یان ٨ و مەبەستیانە تازەی بکەنەوە، ئەوکاتە مۆدێلی XS یەکەمین مۆدێل دەبێت کە پێی دێێنە ناو جیهانی نوێی iOS کە دووگمەی home ی نییە و سکانەری پەنجەمۆری نییە. با بە ڕەنگ ئاڵتوونییەکە دەست پێبکەین، ڕەنگی ئاڵتوونی بۆ ئەپڵ ڕەنگێکی تازە نییە،بەڵام ئەم دیکۆرەیان تازەیە. لەبیرت بێت کە مۆبایلی iPhone XS چوارچێوەی ستیلی ژەنگ نەهێنە، نەک ئەلەمنیۆم، هەیە. بۆیە ڕووکار و دەست لیدانی جیاوازە لە مۆدێلەکانی پێش خۆی. ڕەنگە ئاڵتوونییەکە بەتەواوی تاریکە و تەواو جیاوازە لە شووشە ڕەنگ ڕوونەکەی پانێڵەکەی پشتی. لەڕاستییدا ڕەنگێکی ئاڵتوونیی هەستپێکراوی نییە بەڵام کاتێک لەناو دەستتدا سەروژێری پێ دەکەیت بریقەدانەوەی هەیە و ڕووناکی دەداتەوە.

هەروەها باندێکی ئاڵتوونی لەدەوری کامێراکانی هەیە، کە تەنانەت کاتێک مۆبایلەکە دەخەیتە ناو بەرگەوە هەستی پێدەکرێت. زۆربەی کات پێویستە بەرگێکی بۆ بکڕیت لەکاتێکدا ئەگەر خۆگرترین شووشەی هەبێت: بڕی تێچوون بۆ گۆڕینی شاشەیەکی شکاو زۆر زۆرە. ئەگەر بەرگێکی چەرمیی ئەپڵ بەکاربهێنیت ئەوا ئەم مۆبایلە زۆر بە نایابی دەردەکەوێت. هەم قوورسە (٢٠٨ گرام) و هەم گەورەیە. ئەگەر لەگەڵ مۆبایلێکی وەکو ئایفۆن ٧ پڵەس ڕا‌هاتبیت، ئەوا لەوانەیە زۆر هەست بە قوورسی کێشەکەی نەکەیت. بەڵام ئەگەر لە ئایفۆنێکی  ٤.٧ ئینچییەوە مۆبایلەکەت تازەکردبێتەوە، وەکو شۆک وادەبێت بۆت.

لەکاتێکدا  مۆبایلی iPhone XS قەبارەکەی گونجاوە بۆناو گیرفانت، ئەوا ئەم مۆبایلە زۆر ئاسوودەبەخش نییە لەناو گیرفاندا. ئەگەر نیەتت مۆبایلێکی شاشە گەورەبێت ئەوا لەم بارەدا دەبێت لەو نائاسوودەبەخشییە ببوریت. هەریەک لە مۆبایلەکانی iPhone XS و iPhone XS Max ئاستی بەرگری بۆ تێچوونی ئاویان لە IP67 وە بووە بە IP68، کە بەسادەیی مانای ئەوەیە تۆ بۆ ماوەی ٣٠ خوولەک دەتوانیت بۆ قووڵایی ٢ مەتر نقوومی بکەیت.

شاشە

توشی سەرسوڕمان دەبیت کاتێک بۆ یەکەم جار بەم تەنکییەوە شاشەکەی دەبینیت. ئەم شاشەیە تەواو ناوازەیە لەسەر ئایفۆن ئێکس و ئێکس ئێس تەواو ناوازەیە، بەڵام لەسەر ئەم مۆبایلە زیاتر و زیاتر ناوازەیە. وردیی پیشاندانی زیادکراوە بۆ هێشتنەوەی چڕی پێکسڵەکان بەبڕی 458ppi وەک هی هەردوو ئەو مۆبایلەی ئاماژەیان پێدرا و تەکنەلۆجیاکەی بەهەمان شێوەیە. مانای ئەوەیە کە بەرزترین ڕووناکییەکەی بریتییە لە  625nits، ڕێژەی کۆنتراستی ١ ملیۆن بۆ یەکە، هەروەها پشتگیری هەریەک لە تایبەتمەندییەکانی HDR10 و Dolby Vision دەکات. دووبارە ئەگەر لە مۆبایلێکی شاشە LCDیەوە مۆبایلەکەت تازە بکەیتەوە، جیاوازییەکان هەستپێکراون. لە ڕۆژی ڕووناکدا بینینی شاشەکەی ئاسانترە (هەرچەندە ڕووناکترین شاشەی نییە) ، وردی ڕەنگەکانی بێ هاوتایە، ئاستەکانی ڕەنگی ڕەش و گۆشەکانی پیشاندانی بە هەمان شێوە بێ هاوتان.

بەهۆی تایبەتمەندی True Tone هەرچەندە هەلومەرجی ڕووناکییەکە بگۆڕێت لە ڕۆژی ڕووناکەوە بۆ ژێر گڵۆپی ئۆفیسەکەت یان بۆ گڵۆپە LEDەکانی ماڵەوە،  ڕەنگەکان بە وردی دەمێننەوە. بێگومان شاشەی گەورە بۆ سەیرکردنی ڤیدیۆ باشترە بەڵام دەبێ تێبینی ئەوەش بکەیت کە تۆ هەمیشە لەجێگای ئایفۆنێکی شاشە بچووک مینی ئایپادێک لەناو گیرفانتایە. شتێکی باش نییە کە سوود لە تاکە پێکسڵەکانی سەر شاشەکە وەرەنەگیراوە بۆ پیشاندانی کاتژمێر، بەروار و ئاگادارکردنەوەیەکان بەبەردەوامی، لەکاتێکدا تۆ ئەم تایبەتمەندییە لەسەر شاشەی زۆربەی ئەو مۆبایلانەی ئەندرۆید دەبینیت کە شاشەی OLED یان هەیە.

پڕۆسێسەر، میمۆری و ڕام

پڕۆسێسەری A12 Bionic یەکەم پرۆسێسەرە درووست دەکرێت بە قەبارەی ٧ نانۆمەتر. لەوانەیە ئەمە زۆر مانادار نەبێت، بەڵام  ناوازەیی تەکنەلۆجیاکە نکوڵی لێ ناکرێت. بەکارهێنانی پڕۆسێسی بچووکتر مانای باشتربوونی توانای چووستییە، هۆکارەکەی ئەوەیە کە ئەپڵ دەڵێت باتری ئەم مۆبایلە ٩٠ خوولەک  زیاتر لە باتری مۆبایلی iPhone X خۆی دەگرێت. دواتر باسی باترییەکە دەکەین، ئێستا کاتی ئەوەیە باسی شێوازی کارکردنی بکەین.

ئەم مۆبایلە لە بەهێزی و خێرایی کارکردنی ڕۆژانەدا وەکو دیاردە وایە. بەرنامەکان زۆر بەخێرایی دەکرێنەوە و تەنانەت یەک دانە دواکەوتن بەدی نەکراوە لەناو تەواوی گەڕان بە ناو سیستمی iOS 12 ەکەیدا. لە هەندێک تاقیکردنەوەکاندا دەرکەوتووە کە بەرەوپێچوونی ئەم مۆبایلە لەبواری گەیمینگدا هەستپێکراوە. گرنگە ئەوەمان لەیاد بێت کە ئەم بەرەوپیشچوونانە بەراوردن بە مۆبایلە زۆر زۆر خێراکانی پیشتر، بۆیە لەوانەیە ساڵ دوای ساڵ بڕێکی زۆر بەرەوپیشچوونمان نەبێت کە پێی ڕاهاتووین بەڵام وەک دەبینین لە شێوازی کارکردندا بەرەو پێش چووە.

لەکۆتاییدا ژمارەی ناواخنەکانی تایبەتمەندی Neural Engine لە دوو دانەوە کراون بە هەشت دانە. واتە ڕێگەی پێ دەدات لەماوەی یەک چرکەدا ٥ ترلیۆن کردار ئەنجام بدات. هەروەها سوودی هەیە لە گرتنی وێنە بە شێوەیەکی خێراتر، لەبەرئەوەشە کە لەم مۆبایلەدا تۆ خاوەنی تایبەتمەندی Smart HDR یت. جیا لەوە شتەکانی تریش خێراتر دەکات، بۆنموونە لە Memoji یشدا خێراتر دەبێت.

دەنگ و تۆڕ

هەریەک لە وایفای و بلوتوز و زۆربەی تایبەتمەندییەکانی تری ئەم مۆبایلە تازەترین ڤێرژنەکانن (بەڵام بەبەراورد بە نەوەی پیشووی ئایفۆن نەگۆڕاون). هەروەها هێشتا تایبەتمەندی NFCی هەیە. ئەوەی کە تازەیە ڕیزێک ئانتێنای MIMO یە بۆ Gigabit LTE. بۆ ماوەیەک ئەو مۆبایلانەی سیستمی ئەندرۆید بەکاردەهێنن ئەم تایبەتمەندییەیان هەبوو بەڵام لە ئێستادا هیچ مۆبایلێک ناتوانێت پشتگیری ئەم خێراییە بکات هاوشێوەی ئایفۆن ئێکس ئێس ماکس. ئەمە بۆ داهاتوو شتێکی باشە بەڵام لە ئێستادا سوودێکی وەهای نییە. هەندێک خەڵکی گلەی ئەوەیان هەیە کە سیگناڵی 4G یان لە  هەریەک لە مۆبایلەکانی XS و XS Max دا لاوازە بەڵام لە تاقیکردنەوەکاندا  شتی وەها بەرچاو نەکەوتووە.

لەلاکەی تری پێکبەستی Lightningەکەی و کونەکانی سپیکەرەکەی دەردەکەوێت. ئەمە جیا لەوەی کە earpiece سپیکەرەکەی بەرەوپێش براوە. ئێستا دەنگی ستریۆی ئەم مۆبایلە لە هی iPhone X باشترە. ئەگەر لەسەر تەنیشت دایبنێیت و یاری پێبکەیت یان پێی سەیری تی ڤی و یوتیوب بکەیت، هەست بەوە دەکەیت کە چەندە دەنگی ستێریۆکەی ناوازەیە و باڵانسێکی باش لەنێوان چەناڵەکانی لای ڕاست و لای چەپ هەیە، هەروەها هیچ جیاوازییەک لە مەودای لەرەلەرەکەیدا بەدی ناکرێت. بە شێوەیەکی ئاسایی لەگەڵ ئەم جۆرە ڕێکخستنەدا، تەنها سپیکەری ژێرەوەی لەتوانایدایە لەرەلەری کەمتربێت، کە وا دەردەکەوێت باڵانس لە دەنگەکەدا نەبێت، بەڵام لەسەر ئەم مۆبایلە ئەمە بەدی ناکرێت و سپیکەرەکە بە ناوازەیی کار دەکات.

بەدڵنیاییەوە دەنگی سپیکەرەکانی هێندەش بەرز نییە، هەندێک جار وات پێ باشتر دەبێت هێدفۆن بەکاربهێنیت. ئەو هێدفۆنە Lightning انەی لەگەڵیدایە زۆر نایابن. بەڵام ئەوەی کە لەناو کارتۆنەکەیدا ئەدابتەری Lightning-to-minijack  نییە بۆ بەکارهێنانی هێدفۆنی ستاندارد، کەمێک خەرجی دەوێت(هەڵبەت ئەگەر بتەوێت هێدفۆنی ستاندارد بەکاربهێنێت نەک هێدفۆنەکەی خۆی).

کامێرا

کاتێک لەبارەیەوە دەخوێنیتەوە نابینیت تازەکردنەوە لە کامێرای ئەم مۆبایلەدا کرابێت بەبەراورد بە مۆبایلی ئایفۆن ئێکس، بەڵام کاتێک بەکاری دەهێنیت دەبینیت کە ئەم مۆبایلە وێنەی باشتر دەگرێت و ڤیدیۆی باشتر تۆمار دەکات. ئەمەش بەشێوەیەکی سەرەکی لەبەرئەوەیە کە توانای پڕۆسێسەکەی زیاترە. هەروەها لەبەرئەوەشە کە سێنسەری پێکسڵەکان لەسەر کامێرا سەرەکییە ١٢ مێگابایتییەکەی کەمێک گەورەترە.

ئەمە توانای کارکردن لە ڕووناکی کەمدا کەمێک باشتر دەکات بەڵام بەبەراورد بە وێنە و ڤیدیۆکانی HDR  جیاوازییەکی زۆری هەیە. ئێستا دەتوانیت چاوەڕوانی ئەوە لەم مۆبایلە بکەیت ئەگەر وێنەی منداڵ یان گیانەوەری پێ بگریت تەنانەت ئەگەر نەشوەستن لە جێگای خۆیان هێشتا وێنەی ڕوونتر بگرێت هەروەها لەگەڵ فراوانکردنی داینەمیکی جووڵە لە بەشی ڤیدیۆکەیدا جیاوازی ڕووناکی لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر بەدی ناکەیت. لەکۆتاییدا ئەم مۆبایلە زۆر ناوازەیە بۆ وێنەگرتن و تۆمارکردنی ڤیدیۆ. هەروەها لە تۆمارکردنی دەنگ بەشێوەی ستێریۆ زۆر ناوازەیە. تەنانەت لەکاتی بەکارهێنانی حالەتی Smart HDR دا هیچ دواکەوتنێک لە وێنەگرتن و خاوبوونەوەی پڕۆسێسەکەیدا بەدی ناکەیت. ڕێک وەکو ئەو کاتە خێرایە کە لە باری ئاساییدا وێنەی پێ دەگریت. هەروەها بەهۆی ئەوەی بەکارهێنانی ئەپەکەی ئاسانە هەموو کەس دەتوانێت وێنەی ناوازەی پێ بگرێت و ڤیدیۆی ناوازەی پێ تۆمار بکات.

شتێکی ناوازەیە کە تۆمارکردنی جووڵەی هێواش بە 240fps لە 1080p لەم مۆبایلەدا، هەروەها ڤیدیۆ بە کواڵێتی 4K  لە 30fps دا تۆمار دەکات، بەڵام دەتوانیت بڕی چوارچێوەکەی بۆ 60fps زیادبکەیت بەڵام بۆ هەر خوولەکێکی تۆمارکردنی ڤیدیۆ بەم کواڵێتییە ٤٠٠ مێگابایت لە میمۆرییەکەت بەکاردەهێنرێت. هەروەکو هەمیشە جێگیرکردن و نەهێشتنی لەرزینی دەست زۆر ناوازەیە تەنانەت لە بەرزترین پلەی وردی پیشانداندا. زۆریک لە مۆبایلەکان لە 4K دا تایبەتمەندی جێگیرکردن یاخود نەهێشتنی لەرزینی دەست دابین ناکەن یان کە دابینیش کرابێت وەکو وردیی پیشاندانی 1080p کاریگەری نییە. بەڵام بەڕاستی دەتوانیت ئەم مۆبایلە بەکاربهێنیت بۆ تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4K کە کەمترین لەرزینی تێدابێت.

یەک تایبەتمەندی تر هەیە لە بواری وێنەگرتندا ئەویش بریتییە لە Depth Control. ئەمە  بۆ ئەپڵ تازەیە. بەڵام بۆ مۆدێلی ئەندرۆید ماوەیەکە بەردەستە، کاتێک بە حاڵەتی Portrait وێنەیەک دەگریت، دەتوانیت هەر لە ئەپی کامێراکەوە دەستکاری کرانەوەی هاوێنەی کامێراکە بکەیت. سلایدێکی تازە لەبەردەمتا دەکرێتەوە کە لەنێوان f/1.4  و f/16 دا هاوتوچۆ دەکات، مانای وایە ڕێگەت پێدەدات لەنێوان ئەو دوو ژمارەدا کرانەوەی هاوێنەیی کامێرەکە هەڵبژێریت، ئەمەش وادەکات ڕوونی ئەو شوێنەی وێنەی دەگریت بگۆڕێت. هەروەها بەشێوەیەکی کاریگەرانە تەڵخی باگراوند دەگۆڕێت، ڕێک وەکو ئەوە وایە وێنەکە بە کامێرایەکی SLR بگریت بە هەمان کرانەوەی هاوێنەیی.ئەمە لەیەکچوونێکە بەهۆی کۆکردنەوەی سۆفتوێر و زانیارییە وردەکانی نێوان هەردوو کامێراکەی دواوە درووست دەبێت. بەشێوەیەکی گشتی  لە کامێرای دواوەدا زۆر بەجوانی کاردەکات بە bokeh ێکی زۆرەوە کە وێنەکە زۆر سروشتی دەردەخات (هەروەها تەلختر لە f/1.4  دا ) بەبەراورد بە ئایفۆنە کۆنەکان. هەروەها جیاکردنەوەی ئەو شتەی وێنەی دەگریت لەگەڵ باگڕاوندەکەی زۆر باشە. کامێرای پێشەوە وەکو مۆدێلەکانی پێش خۆی بریتییە لە ٧ مێگا پێکسڵ و وێنەکانیش بەهەمان شێوە لێوەشاوەن. خەڵک دەڵێت کە کامێرای سێڵفی ئەم مۆبایلە وەکو ئەوانیتر ڕەنگی پێست لە وێنەکاندا کەم دەکاتەوە. هەرچەندە لەو وێنانەی بەم مۆبایلە گیراون شتێکی وا بەرچاو نەکەوتووە. هەروەها تایبەتمەندی Depth Control بۆ وێنەی سێڵفی بەردەستە هەرچەندە یەک کامێراشی لە پێشەوە هەیە.

تەمەنی باتری

توانای باتری ئەم مۆبایلە بریتییە لە 3174mAh، کە بەبەراورد بە هەموو مۆبایلەکانی ئایفۆن گەورەترین توانای هەیە. لە قورسترین تاقیکردنەوەکاندا بەلایەنی کەمەوە ٥ کاتژمێر و ٢٣ خوولەک خۆی گرتووە. لە بەکارهێنانی ڕاستەقینەدا، زانراوەکە ئەگەر بە کەمی  بەکاری بهێنیت لە کۆتای ڕۆژەکەدا نیوەی شەحنەکەت بۆ دەمێنێتەوە. بەڵام ئەگەر زۆر کاری پێبکەیت ئەوا پێویستە هەموو شەوێک شەحنی بکەیتەوە. ئەوەی کە باش نییە ئەوەیە لە ناو کارتۆنەکەیدا شەحنێکی ٥ واتی لەگەڵدایە، دەکرێت پارەی زیاتر سەرف بکەیت و شەحنێکی USB-C بکڕیت، هەروەها کێبڵێکی Lightning-to-USB-C  ئەپڵ بکڕیت بۆ شەحنکردنەوەی خێرا. هەروەها دەتوانیت بەشێوەی وایەرلێس شەحنی بکەیتەوە، بەڵام دیسان پێویستە شەحنکەرەوەیەکی وایەرلێس بکڕیت چونکە خۆی لەگەڵیدا نییە.

سیستەمی کارپێکەر و بەرنامەکان

هەندێک تایبەتمەندی نوێ لە iOS 12 دا هەن، بەڵام بێگومان ئەمانە تایبەت نین بە ئەم مۆبایلە. لەوانە Siri shortcuts، grouped notifications  و Do Not Disturb ئەو تایبەتمەندیانەن کە تۆ ئیشت پێیان دەبێت و لەم مۆبایلەدا بەردەستن. هەرچەندە هەندێک کاتت پیویستە بۆ دەست گەیشتن بە لیستی Shortcutsەکان. Screen Time بەرنامەیەکە کە بەسوودە بۆ دوورخستنەوەی تۆ لە فەیسبووک و یارییەکان یان هەرشتتێکی تر کە کاتت زۆر دەبات. تایبەتمەندییەکی تر کە تا ئێستا ناوازە دەردەکەوێت بریتییە لە  Memojis، کە ڕێگەت پیدەدات هاوشێوەیەکی خۆت درووست بکەیت و لەناو نامەکاندا بەکاری بهێنیت (هەروەکو Animoji). هەروەها بەبەکارهێنانی کامێرای نامەکان دەتوانی هاوشێوەکەی خۆت و ستیکەرەکانی تر زیاد بکەیت بۆ وێنەکان پێش ئەوەی بیاننێریت.

هەرچەندە ئەوەی کە زۆر خۆشحاڵکەرە لە تایبەتمەندی FaceTime دایە، کە دەتوانیت Memoji یەکەت لەسەر ڤیدیۆکان بەکاربهێنیت کە وەکو تۆ قسە دەکاتەوە. وەکو فێڵ دەردەکەوێت بەڵام شتێکە دڵخۆشی تێدایە. خاڵێکی گرنگ کە لەوانەیە جێی ئاماژە بێت ئەوەیە کە ئەم مۆبایلە بۆ بەکار هێنان بە یەک دەست گونجاو نییە. بەڵێ دەتوانیت تایبەتمەندی Reachability بەکاربهێنیت بۆ هێنانە خوارەوەی شاشەکە بۆ ئاستی نیوە، بەڵام ڕاستییەکەی هەر ئەوەیە کە بەکارهێنانی ئەم مۆبایلە بەیەک دەست ئاسان نییە.

ئایا پێویستە ئەم مۆبایلە بکڕم؟

لە هەندێک ڕووەوە ئەم مۆبایلە باشترین مۆبایلە بۆتۆ. ئەم مۆبایلە شاشەیەکی گەورە بۆ ئەو کەسانە دابین دەکات کە شاشەی ٥.٨ ئینچی بە بچووک دەزانن. تازەکردنەوە لە بواری وێنەکان (Smart HDR)، ڤیدیۆکان (فراوانکردنی مەودای داینەمیکی) و دەنگ (ستریۆی باشتر) دەکات. هەرچەندە نرخەکەی گران دەردەکەوێت، بەتایبەت ئەگەر ٢٥٦ یان ٥١٢ گێگابایتییەکەی بکڕیت. تەمەنی باترییەکەی زۆر باشە و شێوازی کارکردنی زۆر نایابە. ئەگەر بەدوای مۆبایلێکی هەرزانتردا دەگەڕێیت ئەوا لەوانەیە مۆبایلی iPhone XR گونجاوتر بێت، هەروەها ئەگەر مۆبایلی ئێستات هەریەکە لە مۆبایلەکانی ئایفۆن ٦، ئایفۆن ٧ پڵەس یاخود ئایفۆن ٨ نییە ئەوا وریابە لە هەڵبژاردنی ئەم مۆبایلە چونکە رەنگە قەبارەی شاشەکەی گەورە بێت بەلاتەوە. هەڵبەت ئەگەر شەیدای شاشە گەورەکەی و تایبەتمەندییە ناوازەکانی بوویت و دەتوانیت پارەی بۆ دابین بکەیت، ئەوا بێ دوودڵی یەکێکە لە باشترین مۆبایلەکان.

ئەم مۆبایلە ١ ساڵ گەرەنتیی فرۆشیاری باوەڕپێکراوەی ئەپڵ لە عێراقی لەگەڵدایە

کۆد: iPhone-XS-Max بەش:

دەرچوون

بەرواری ڕاگەیاندنمانگی ٩، ساڵی ٢٠١٨
بەرواری دەرچوونمانگی ٩، ساڵی ٢٠١٨

لاشە

قەبارە١٥٧.٥ x ٧٧.٤ x ٧.٧ میلیمەتر
کێش٢٠٨ گرام
ماددەی دروستکردنبەشی پێشەوە و دواوەی لە شوشە دروستکراوە، چوارچێوەکەی پۆڵای ژەنگنەهێنە
سیمکارتیەک سیم (نانۆنسیم)
تایبەتمەندیی تر-دژەئاو و خۆڵ (IP68)، تا قووڵی ٢ مەتر بۆ ماوەی ٣٠ خولەک

شاشە

جۆرشاشەی لەمسی Super AMOLED، ١٦ ملیۆن ڕەنگ
قەبارە٦.٥ ئینچ
وردیی١٢٤٢ x ٢٦٨٨ پیکسڵ، ڕێژەی ١٩.٥:٩
مەڵتی تەچبەڵێ
پارێزەرشاشەی بەرگر لە ڕووشان، رووپۆشی دژە چەوری
تایبەتمەندیی تر-تایبەتمەندیی Dolby Vision/HDR10

-شاشەی مەودا فراون لە ڕووی ڕەنگەوە

-لەمسی  3D Touch بۆ شاشەکەی

-تایبەتمەندیی TrueTone بۆ شاشەکەی

-هەستەوەری لەمسی ١٢٠ هێرتز

پلاتفۆرم

سیستەمی کارپێکەرiOS 12.0، بەرز دەکرێتەوە بۆ iOS 12.1
چیپسێتApple A12 Bionic – 7 nm
سی پی یوHexa-core 2×2.5 GHz Vortex + 4×1.6 GHz Tempest
پڕۆسێسەری گرافیکApple GPU

میمۆری

شوێنی میمۆری دەرەکینییەتی
میمۆری ناوەکی٦٤/٢٥٦/٥١٢ گێگابایت – ٤ گێگابایت ڕام

کامێرای دواوە

کامێرای دەبڵ-١٢ مێگاپیکسڵ، تایبەتمەندیی نەهێشتنی ئۆپتیکاڵی لەرزینی دەست، f/1.8, 26mm (wide), 1/2.55″, 1.4µm, PDAF

-١٢ مێگاپیکسڵ، زوومی ئۆپتیکاڵی دوو ئەوەندە، تایبەتمەندیی ئۆپتیکاڵی نەهێشتنی لەرزینی دەست، f/2.4, 52mm (telephoto), 1/3.4″, 1.0µm, PDAF

تایبەتمەندییەکانچوار فلاشی LED دەبڵ ڕەنگ، حاڵەتی HDR بۆ وێنە و پانۆراما
ڤیدیۆ[email protected]/30/60fps, [email protected]/60/120/240fps، تۆمارکردنی دەنگی ستیریۆ، تایبەتمەندیی HDR

کامێرای سێڵفی

کامێرای پێشەوە٧ مێگاپیکسڵ، f/2.2, 32mm
تایبەتمەندییەکانحاڵەتی HDR
ڤیدیۆ[email protected]

دەنگ

جۆری ئاگادارکەرەوەلەرینەوە، زەنگی تەلەفۆنی تایبەت بە کۆمپانیای ئەپڵ (proprietary) 
بڵندگۆ (سەماعەی خارجی)هەیەتی لەگەڵ سپیکەری ستیریۆ
شوێنی هێدفۆن (٣.٥ ملم)نییەتی
تایبەتمەندیی تر-لابردنی ئۆتۆماتیکیی هاژەهاژ لەگەڵ مایک

پەیوەندی

وایەرلێسWi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac, dual-band, hotspot
بلوتوزڤێرژنی ٥، تایبەتمەندیی A2DP و LE
جی پی ئێس (GPS)هەیەتی، لەگەڵ تایبەتمەندیی A-GPS, GLONASS, GALILEO, QZSS
ئێن ئێف سی (NFC)هەیەتی
ڕادیۆنییەتی
شوێنی ڕەبت٢.٠، ڕەبتی تایبەت بە ئەپڵ (بە هەردوو باردا کار دەکات)

تایبەتمەندییەکان

هەستەوەرەکانتایبەتمەندیی Face ID، تاودانپێو، ژیرۆسکۆپ، هەستەوەری نزیکی، قیبلەنما، بارۆمەتر، هەستەوەری ڕووناکی دەورووبەر
نامەiMessage, SMS, MMS, Email, Push Email
براوسەرHTML5 – Safari
تایبەتمەندیی تر-تایبەتمەندیی شەحنکردنەوەی خێرا (٪٥٠ لە ٣٠ خولەکدا)

-تایبەتمەندی شەحنکردنەوەی وایەرلێس (Qi)

-Siri

-iCloud

-کارپێکەری فایلی دەنگیی MP3/WAV/AAX+/AIFF/Apple

-کارپێکەری فایلی ڤیدیۆیی MP4/H.265

-دەستکاریکردنی دەنگ، ڤیدیۆ و وێنە

-دەستکاریکردنی فایلی دۆکیۆمێنت

باتری

جۆرباتری لیثیۆم-ئایۆن 3174mAh، لێناکرێتەوە
ستاند-بای
کاتی قسەکردنتا ٢٥ کاتژمێر (3G)
پەخشکردنی میوزیکتا ٦٥ کاتژمێر

تۆڕ

تەکنۆلۆجیاGSM / CDMA / HSPA / EVDO / LTE
GPRSبەڵێ
EDGEبەڵێ

 

2 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

5.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
2
0
0
0
0

ڕای خۆت بنووسە

  1. Mohamad umed

    Nawazaya ballam nrxakay zor grana

    Mohamad umed

  2. frman mhamad

    زور شازه بەڵام

    frman mhamad