چاویلکەی سێ دووریی پڕۆجێکتەر مارکەی جمگۆ- JMGO Active Shutter 3D Glasses

JMGO
  • وێنەیەکی 3D ڕووناک، ڕوونت پێشکەش دەکات
  • سیستمی پاراستنی چاوی هەیە کە فلتەری فرە-چین و دژە- ڕووناکیدانەوەی هەیە
  • یەکەیەکی پەیوەندیی دژە-جامبوونی تێدایە
  • بە ٢ کاتژمێر شەحن دەبێتەوە
  • دەتوانرێت بۆ ٤٠ کاتژمێر بەکاربهێنرێت

کێشی سووک، ئاسوودەبەخش و ستایلدار

لێنزێکی LCD کە کۆنتراستی بەرزە و بە ئەندازەیەکی بەرز تیشکی پێدا تێپەڕ دەبێت لەگەڵ بوارێکی فراوانی پیشاندان، بەم شێوەیە وێنەیەکی 3D  ڕووناک، ڕوون و شەفافت پێشکەش دەکات.

ئایا بەکارهێنانی  چاویلکەی 3D بۆ فیلم ناڕەحەتکەر و گێژکەرە؟

پێویستت بە پارێزەری دژە-ڕووناکیی شین و دژە ڕووناکیدانەوەیە. سیستمی پاراستنی چاوی هەیە کە فلتەری فرە-چین و دژە- ڕووناکیدانەوەی هەیە. پارێزەری بیناییە لەبەرئەوە دەتوانیت بۆ ماوەیەکی درێژ تەماشا بکەیت بەبێ ئەوەی شەکەت ببیت.

سیگناڵی جێگیر پیشاندانێکی ڕەوان بۆتۆ دابین دەکات

یەکەیەکی پەیوەندیی دژە-جامبوونی تێدایە لەبەرئەوە ناهێلێت سیگناڵی تر کاربکەنە سەر بەستنەکە و پیشندانێکی بێ کیشە و بەردەوام دابین دەکات.

شەحنکردنەوەی خێرا و تەمەنی درێژ

دەرچەی micro-USB بۆ شەحنکردنەوە. بە نزیکەی ٢ کاتژمێر بەتەواویی شەحن دەبێتەوە. دەتوانرێت بۆ ٤٠ کاتژمێر بەکاربهێنرێت. لە کاتی شەحنکردنەوەدا ڕووناکی ئاماژەدەرەکە ڕەنگی سوورە.

سویچی زیرەک، پاراستنی توانا و زۆر گونجاو بۆ بەکارهێنان

هەر لەگەڵ هەستکردن بە سیگناڵی DLP-LINK بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکیی چاویلکەکە دەست دەکات بە کارکردن. دوای ٥ چرکە لە پچڕانی سیگناڵەکە هێشتا چاویلکەکان کاردەکەن. کاتێک لە ٥ چرکە زیاتر بوو ئەوا بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکیی دەچێتە حاڵەتی ستاندبای. ئەگەر لە ماوەی ٥ خوولەکدا کە لە حاڵەتی ستاندبای دایە چاویلکەکە جارێکی تر هەستی بە سیگناڵەکە کردەوە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکیی دەچێتەوە حاڵەتی ئیشکردنەوە. ئەگەر زیاتر بوو لە ٥ خوولەک ئەوە بەشێوەی ئۆتۆماتیکیی دەکوژێتەوە ئەمەش وزە دەپارێزێت.

ئاماژەدەری LED

  • کاتێک ئاماژەدەرەکە سوورە ئەوا شەحن دەکاتەوە. کاتێک ئاماژەدەرە سوورەکە نەما ئەوا بەتەواویی شەحن بووەتەوە.
  • ئەگەر بە ڕەنگی شین لێبدات ئەوا مانای ئەوەیە شەحنی کەمە.
  • دوای سێ جار لە لێدانی بەردەوام بە ڕەنگی شین دەکوژێتەوە.
  • دوای جارێک لە لێدان بە ڕەنگی شین دادەگیرسێت.

کۆد: Jmgo-3D-Glasses بەش:

0 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

0.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
0
0
0
0
0

ببە بە یەکەم کەس کە ڕای خۆی دەنووسێت دەربارەی “چاویلکەی سێ دووریی پڕۆجێکتەر مارکەی جمگۆ- JMGO Active Shutter 3D Glasses”

تا ئێستا هیچ کڕیارێک ڕای خۆی دەربارەی ئەم کاڵایە نەنووسیوە.