لاپتۆپی گەیمینگ لینۆڤۆ Lenovo Legion Y530

Lenovo
  • مۆدێل: Y530
  • شاشە: ١٥.٦ ئینچ، FHD  IPS
  • پرۆسێسەر: Intel Core i7-8750H
  • گرافیک کارد: Nvidia Geforce GTX1050Ti
  • ڕام: DDR4 16GB
  • هارد: 1TB HDD + 128GB SSD
  • باتری: 52.5WHr
  • سیستمی کارپێکەر: Windows 10 Home

ئەم لاپتۆپە ١٥.٦ ئینجیە ڕێک ئەوەت دەداتێ کە پێویستتە بۆ ئەزموونێکی گەیمینگ کە هەریەک لە کارکردن و ئاسانیی گواستنەوە باڵانس دەکات. دیزاینە هەرە تەنکەکەی شاشەکەی سێ لاتەنیشتی هەرە باریکی هەیە بۆ ئەزموونێکی قووڵی گەیمینگ. تازەترین وردەکارییەکانی هەیە وەکو گرافیکەکانی NVIDIA GTX و پڕۆسێسی Intel Core i7 six core کە گرەنتی توانایەکی گەورەی گەیمینگ دەکات. لایەنی گەرمییەکەی ڕێکخراوە بە شێوەیەک کە لەکاتی ئیشکردندا گەرم نابێت و دەنگی نییە و دووگمەکانی کیبۆردەکەی ڕووناکی سپیان هەیە. ئەم لاپتۆپە بژاردەیەکی نایابە بۆ ئەوانەی داوای ئەزموونێکی نایابی گەیمینگ دەکەن.

شێوازێکی تازەی گەیمینگ 

لاپتۆپە کۆنە گەورەکانی گەیمینگ کاتیان بەسەر چوو، ئێستا کاتی پێشوازیکردن لە ئامێرێکە کە شایەنی تۆیە- ڕوویی دەرەوەی ستایلدار و بەهێز لە ناوەوە. بە ٢٤ میلی مەتر و ٢٣ کیلۆ گرامەوە ئەم لاپتۆپە دووبارە دیزاین کراوەتەوە تا باڵانسێکی نموونەیی لەنێوان کارکردنێکی نایابی گەیمینگ و ئاسانیی گواستنەوەدا درووست بکات.

شاشەیەکی لێوارباریکی نایاب

بە لاتەنیشتە تەنکەکانییەوە، شاشە ١٥ ئینجییە FHD یە نزیکە بێ لێوارەکەی ئەم لاپتۆپە زیاتر لە ٢ ملیۆن پێکسڵی هەیە. شاشەکەی بریتییە لە IPS Antiglare. ئەم لاپتۆپە ژیان بەبەر گەیمە دڵخوازەکانتدا دەکات تا ئەزموونی گەیمێکی نایاب بکەیت.

بۆ داهاتوو دیزاین کراوە

ئەم لاپتۆپە پڕۆسێسەری  8th Gen Intel® Core™ بەرزەکارکەری ئینتێل بەکاردەهێنێت. کارکردنی هەرە نایاب پێشکەش دەکات بە پشتگیریی تەکنەلۆجیای ™Intel® Optane کە بۆ ئەو شێوازە گەیمە ڕێکخراوە کە تۆ دەتهەوێت. هەروەها six cores و 12 threads ی هەیە لە پێناوی گەیمێکی ئاست بەرز و درووستکردنی ناوەڕۆکێکی ئاست پڕۆفێشناڵ.

گرافیکی بنەڕەتیی بۆ هەر گەیمەرێک

ئەم لاپتۆپە ئامێرێکی ڕاستەقینەی گەیمینگە کە بە™ NVIDIA® Pascal کاردەکات و ئەمیش پێشکەوتووترین GPU یە کە درووست کرابێت. ئەم GPU یە پێشکەوتووە بە ئەندازەیەکی زۆر کارکردن بەرەوپێش دەبات و پشتگیریی تایبەتمەندییەکانی DirectX12 دەکات بۆ گەیاندنی گەیمێکی ئەوپەڕی خێرا، بێ کێشە و بەهێز. تەنانەت خاوەنی تەکنەلۆجیای داهێنەرانەی زیاتری NVIDIA® game-ready یە کە ڕێگەت پێ دەدات ئەزموونی تازەترین ناونیشەکانەکان بکەیت.

توانای زیاتر لە قەبارەیەکی بچووکتردا

بە شێوەیەکی زۆر وەستایانە درووست کراوە کە نیشانی دەدات هەزاران سەعات کاری ئەندازیارانەی تێدا کراوە تا ببێتە لاپتۆپێک کە هەم بەهێزبێت و هەم تەنک بێت. ڕامی DDR4 بەکاردەهێنێت، میمۆری PCIe SSD بەکاردەهێنێت. لەوەش زیاتر، ئەندازیارانی کۆمپانیاکە هەوڵی تەواویان لەگەڵ باتریەکەی، I/O placement، گەرمبوون و دیزاینی مەزەربۆردەکەی داوە بۆ ئەوەی باشترین هاردوێر لە لاپتۆپەکەدا کۆبکەنەوە.

 

دووگمەی وردکار بۆ کاری ورد

لە ماوەی گەیمێکی قوورسدا کیبۆردەکەت یەکەم و کۆتا شتە کە دەستی لێ دەدەیت، لەبەرئەوە وردەکارییەکانی گرنگن. ئەم کۆمپیوتەرە کیبۆردێکی تەواو ، ڕووناککراو بە ڕەنگی سپی، خێرا وەڵامدەرەوە و پادی ژمارەی ١.٧ میلی مەتر پێشکەش دەکات بۆ باشترین ئەزموونی جوان و ئاسان و ئاسوودەبەخشی گەیمینگ.

ئیشکردنی بێ دەنگ و سارد

گەرمیی کە دوژمنی کارکردنی گەیمینگە لەگەڵ ئەم لاپتۆپە کێشەیەک نییە. سیستمێکی گەرمیی دەبڵ چەناڵی هەیە کە چەندین قازانجی هەیە؛ ساردکردنەوەی CPU بۆ ساکردنەەوەی پلەی گەرمیی سیستمەکە، بۆ دەرچوونی هەوای گەرم، بۆ بەرەوپێشچوونی هەواگۆڕکێ، هەروەها هەبوونی ٧٠ تاک پانکە بۆ هەر چەناڵێک بۆ کەمکردنەوەی ژاوەژاوی سیستمەکە.

شادیی زیاتر بەدەست بهێنە

بوونی Dolby Audio™ Premium بە دەنگێکی بەرز و دەوڵەمەند شادیی تۆ زیاتر دەکات. بە شێوەیەکی داینەمیکی دەنگەکە ڕێکدەخات بۆ ئەوەی بتوانێت شانۆیەک لە دەنگی نایاب درووست بکات و شادیی زیاترت بداتێ. بەرەوپێشبردنی باس و دەوڵەمەندکردنی دەنگ وادەکات دەنگێکی تەواو نایاب و بەرز درووست بکات.

بەستنی تەواوەتیی

زنجیرەیەک لە دەرچە و بەستەری گونجاوی هەیە، دەتوانیت ئامێر یان کەلوپەلێکی دەرەکی ببەستیت یان بە ئاسانیی لاپتۆپەکەت بەم دەرچانەی خوارەوە شەحن بکەی یان بپارێزیت:

  • USB Type-C port
  • Mini DP port
  • USB 3.0 port
  • HDMI port
  • RJ-45 port
  • AC adaptor port
  • Kensington Lock slot

کۆد: Lenovo-Legion-Y530 بەش:

گشتی

براندLenovo
مۆدێلLegion Y530
کێش٢.٣ کیلۆگرام

تایبەتمەندییەکان

شاشە15.6″ FHD (1920×1080), IPS
پرۆسێسەرIntel® Core™ i7-8750H
کارتی شاشەNVIDIA® GeForce® GTX 1050 Ti
ڕامDDR4 16GB
هارد1TB HDD + 128GB SSD
باتری52.5WHr
سیستمی کارپێکەرWindows 10 Home
دەرچەکان
  • ١ دەرچەی TYPE-C USB3.1
  • ٣ دەرچەی TYPE-A USB3.1
  • ١ دەرچەی Mini DisplayPort 1.4
  • ١ دەرچەی HDMI
  • ١ دەرچەی RJ45
  • ١ دەرچەی هێدفۆن و مایک (کۆمبۆ)
  • ١ دەرچەی NOVO
پەیوەندی
  • WiFi 2×2 AC
  • Bluetooth® 4.2
تایبەتمەندیی تر
  • ڕووناکیی ژێر کیبۆرد

 

0 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

0.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
0
0
0
0
0

ببە بە یەکەم کەس کە ڕای خۆی دەنووسێت دەربارەی “لاپتۆپی گەیمینگ لینۆڤۆ Lenovo Legion Y530”

تا ئێستا هیچ کڕیارێک ڕای خۆی دەربارەی ئەم کاڵایە نەنووسیوە.