نیکۆن دی ٧٥٠ – Nikon D750

Nikon
  • مۆدێل: D750
  • وردی هەستەوەر: ٢٤ مێگاپیکسڵ
  • جۆری هەستەوەر: CMOS
  • قەبارەی هەستەوەر: Full frame
  • ئایزۆی بنەڕەتی: 100 – 12800
  • شاشە: ٣.٢ ئینچ، لاربووەوە
  • چرکاندنی بەردەوام: ٦.٥ وێنە لە چرکەیەکدا
  • وردیی ڤیدیۆ: 1080 Full HD
  • وایەرلێس:
  • جی پی ئێس: بۆی زیاد دەکرێت
  • کێش: ٨٤٠ گرام
  • مۆدێلی پێشوو: Nikon D700
  • مۆدێلی دواتر:

لایەنە باشەکان

  • تایبەتمەنیی بەستنی لەڕێی وایەرلێسەوە هەیە
  • شاشەکەی جووڵاوە
  • وردیی تۆمارکردنی ڤیدیۆ: ١٠٨٠
  • بوونی ڤیوفایندەری ئۆپتیکاڵیی
  • بوونی فۆکەسی ناسینەوەی ڕووخسار
  • بەرزیی ئاستی وێنەگرتن بە ڕوونیی ٢٤ مێگاپێکسڵ
  • ئایزۆی بەرز بە ڕێژەی ١٢٨٠٠
  • ٥١ خاڵی فۆکەسی هەیە
  • شاشەی گەورە: ٣.٢ ئینچ
  • شاشەی ڕوونی بەرزی ١.٢٢٩ ملیۆن لەجۆری LCD
  • بوونی فۆکەسی ئۆتۆماتیکیی لە f8 بە بەکارهێنانی ١١ خاڵی فۆکەس
  • پشتگیریی لە میمۆری جۆری UHS-I دەکات
  • خێرایی وێنەگرتنی بەردەوام بە بڕی ٦.٥ وێنە لە چرکەیەکدا
  • توانای بەرزی  باتری چونکە بە یەکجار بارگاویکردنەوە توانای گرتنی ١٢٣٠ وێنەی هەیە
  • بوونی دەرچە بۆ مایکڕۆفۆن
  • بوونی دەرچە بۆ هێدفۆن
  • بەرگەی دۆخی سەخت دەگرێت
  • تۆمارکردنی Timelapse
  • ئایزۆی باش لە ڕووناکیی کەمدا: ٢٩٥٦
  • ١٥ خاڵی فۆکەس لە جۆری Cross
  • دوو شوێنی هەیە بۆ میمۆری
  • بوونی شاشەی دووەمی لەسەرەوەی کامێراکە
  • بوونی دەرچە بۆ بەستنی فلاشی دەرەکیی
  • بوونی فۆکەسی ئۆتۆماتیکیی لە حاڵەتی مایکڕۆ
  • بەرزیی توانای شەتەر تاکو ١٥٠ هەزار خوول
  • بە مۆبایل کۆنتڕۆڵ دەکرێت
  • توانای فۆکەسکردن لە EV -3
  • پارچەکانی بۆدییەکەی لە داڕشتەی مەگنیسیۆم و فایبەری کاربۆن درووست کراون

لایەنە خراپەکان

  • نەبوونی لابەری لەرزین (ستابلایزەر)
  • شاشەکەی لەمس نییە
  • بۆدییەکەی قوورسە: ٨٤٠ گرام

کامێرایەکی تایبەت بە فۆتۆگرافیی. تەواو گونجاوە بۆ گرتنی وێنە و تۆمارکردنی ڤیدیۆ. وردیی هەستەوەرەکەی ٢٤ مێگا پێکسڵە، جۆری هەستەوەرەکەی CMOS ە پڕۆسێسەری جۆری EXPEED 4 بەکاردەهێنێت. ئەم ئامێرە بەتوانایە بۆ درووستکردنی وێنەی وردیی پیشاندانی بەرز لەگەڵ ڕەنگی تەواو ڕێک و جوان، نۆیزی کەم و هەستیاریی بۆ ئایزۆی ١٢٨٠٠ کە شایەن بە فراوانکردنە. توانای گرتنی ٦.٥ وێنەی بەردەوامی لە چرکەیەکدا هەیە. هەرچی پەیوەندیی بە ڤیدیۆوە هەیە ئەوا دەتوانێت بە کوالیتی Full HD 1080p/60 ڤیدیۆ تۆمار بکات. هەروەها دەتوانێت ڤیدیۆ بە کوالیتی بنەڕەتی لەسەر میمۆری دەرەکیی تۆمار بکات. بەهۆی ئەوەی خاوەنی شاشەی LCD یە کە ٣.٢ ئینچی لاربووەوەیە و وردیی پیشاندانی بریتییە لە ١.٢٢٩ ملیۆن خاڵ، دەتوانێت لە گۆشە نزم و بەرزەکاندا کاربکات. هەروەها تایبەتمەندیی Wi-Fi هەیە بۆ بەستن بە ئامێرەکانی ترەوە. بۆ فۆتۆگرافەرە مۆدێرنەکان دیزاین کراوە. دیزاین کراوە تا فۆتۆگرافەر و ڤیدیۆگرافەرەکان ببنە خاوەنی کامێرایەک کە لە هەموو هەلومەرجێکدا بەبەرهەم بێت و کارکردنی لە ئاستێکی بەرزدا بێت.

بۆ سوود وەرگرتن لە توانا فۆتۆگرافییەکانی ئەم کامێرایە، هەریەک لە سیستمی AF ی ٥١ خاڵ و ١٥ خاڵی جۆری cross هەن. هەروەها دەتوانرێت وای لێبکرێت سوود لە پێنج خاڵی AF وەربگرێت بۆ یەک تاکە خاڵی فۆکەس لە ڕێکخستنی Group Area AF دا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ناسینەوەی تەنەکان. سیستمی 3D Color Matrix Metering III ی هەیە لەگەڵ هەستەوەری 91,000-pixel RGB کە بە هەمان شێوە توانای فۆکەس زیاد دەکەن و پێوانەکارییەکی وردی ئێکسپۆژەر دابین دەکات تا لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە تەن و هەلومەرجی جیاواز بگونجێت. زیاد لەوەش، بەکارهێنانی داهێنەرانەی هەیە، لەوانە پشتگیریی درووستکردنی ڤیدیۆی time-lapse لەناو کامێراکەدا دەکات لەگەڵ ڕێککردنی ئێکسپۆژەر بەشیوەیەکی خۆکرد. دەتوانیت ژمارەیەک لە پڕۆفایلی کۆنتڕۆڵی وێنە بەکاربهێنیت بۆ بەرەوپێشبردنی ڕەنگەکانی وێنەکان.

ڤیدیۆی فەرمی کامێراکە لەلایەن کۆمپانیای نیکۆنەوە:

گونجاویی ئەم کامێرایە بۆ جۆرە جیاوازەکانی فۆتۆگرافی:

فۆتۆی پۆرترەیت: نایاب 81%
فۆتۆی ئازاد: باش 69%
فۆتۆی وەرزشی: نایاب 92%
فۆتۆی ڕۆژانە: باش 79%
فۆتۆی سروشت: باش 70%
کۆد: nikon-d750 بەش: تاگەکان: ,

گشتی

مۆدێلNikon D750
بەرواری دەرچوون١٢-٩-٢٠١٤
جۆری لاشەMid-size SLR

هەستەوەر

جۆری هەستەوەرCMOS
قەبارەی هەستەوەرFullframe
وردیی هەستەوەر٢٤ مێگاپیکسڵ
ئایزۆی بنەڕەتی100 – 12800
ئایزۆی بەرزکراوە100 – 51200
پشتگیریی فایلی RAW

لێنز

فۆکەسی مانوێڵ
جۆری بەستەری لێنزNikon F

فۆکەسی ئۆتۆماتیک

ژمارەی خاڵی فۆکەس٥١
ژمارەی خاڵی فۆکەس (جۆری Cross)١٥

شاشە

جۆری شاشەدەسووڕێت
قەبارەی شاشە٣.٢ ئینچ
شاشەی لەمس

ڤیوفایندەر (Viewfinder)

جۆری ڤیوفایندەرئۆپتیکاڵ (پێنتاپریزم)
مەودای نیشاندان٪١٠٠

تایبەتمەندییەکانی فۆتۆ

کەمترین خێرایی شەتەر٣٠ چرکە
ئەوپەڕی خێرایی شەتەر١/٤٠٠٠ چرکە
چرکاندنی بەردەوام٦.٥ فرەیم لە چرکەیەکدا
ڕێکخستنی مانوێڵی Exposure 
فلاشی سەر کامێرا
دەرچەی فلاشی دەرەکی

تایبەتمەندییەکانی ڤیدیۆ

وردیی ڤیدیۆ1920 x 1080 (60p, 50p, 30p, 25p, 24p), 1280 x 720 (60p, 50p)
جۆری ڤیدیۆMPEG-4, H.264
دەرچەی مایکرۆفۆن
دەرچەری هێدفۆن

پەیوەندی

وایەرلێس
دەرچەی HDMI
جۆری USBUSB 3.0

تایبەتمەندییەکانی لاشە

دژەئاو
دژەخۆڵ
دژەزەبر
دژەبەستن
کێش٨٤٠ گرام
توانای باتری١٢٣٠ وێنە
مۆدێلی باتریEN-EL15

تایبەتمەندی تر

تایمەر
تۆمارکردنی Timelapse
GPSدەتوانرێ بۆی زیاد بکرێ
جۆری میمۆریSD/SDHC/SDXC
شوێنی میمۆری2

1 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

0.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
0
0
0
0
0

ڕای خۆت بنووسە

  1. sirwan

    كاميرايكي زورچاكه من كاري پيده كه م

    sirwan