وشککەرەوەی قژ فیلیپس – ٢٢٠٠ وات – ئایۆنی – ٢ دەم – دەمی بڵاوکردنەوەی هەوا BHD176

Philips

ئەم وشککەرەوەیە ماتۆڕێکی پێشکەوتووی جۆری AC  هەیە، کە خێرایی هەواکەی دەگاتە  ٩٥کم/١کاتژمێر، بەمەش  دەرەنجامی پیشکەوتوو و خێرا دەدات بەدەستەوە. لەبەر کەمی کیشەکەی ئاسانە بۆ هەڵگرتن و دەبێتە هۆی ئەوەی پڕۆسەی وشککردنەوەی قژ بە ئاسوودەیی تێپەڕێت.

  • توانای کارەباکەی ٢٢٠٠ واتە
  • ماتۆڕەکەی جۆری AC یە
  • خێرای هەواکەی دەگاتە  ٩٥کم/١کاتژمێر
  • ٢ ساڵ گەرەنتیی کۆمپانیای فیلیپیسی لەگەڵدایە

$63.99

گرنگیپێدانی زیاتر لەگەڵ بوونی تایبەتمەندیی حاڵەتپیدانی ئایۆنیی بۆ قژێکی بریقەدار و نەئاڵۆسکاو.

لەگەڵ بوونی تایبەتمەندیی حاڵەتپێدانی ئایۆنیی، قژت بەخێرایی زیاتر بڕازێنەوە. ئایۆنە سالبە بارگاوییەکان بژبوونی قژت ناهێڵن، نەرمی دەکەن و ڕووپۆشی تاڵەکانی قژ لووس دەکەن بۆئەوەی زیاتر درەوشاوە و بریقەدار دەربکەوێت. لەئەنجامدا قژێکی خاو، نەئاڵۆسکاو و بریقەدارت دەستدەکەوێت.

کێشی کەم

ئەم ئامێرە  دیزاینێکی بچوک و توندوتۆڵی هەیە ئەمەش وادەکات بەکارهێنانی ئاسوودەبەخش بێت. دەسکەکەی دیزاینێکی لەباری هەیە  بۆیە گرتن وهەڵگرتنی ئاسودەبەخشە.

تایبەتمەندیی  CoolShot بۆ ڕاگرتنی ستایلی قژت

تایبەتمەندیی CoolShot پێویستییەکە کە دەبێت لە ئامێری وشککەرەوەی قژەکەتدا هەبێت. ئەم تایبەتمەندییە گوورزەیەک لە هەوای سارد دەردەپەرێنێت کە دەتوانی دوای جوانکردنی قژت بەکاریبهێنیت بۆ تەواوکردن و ڕاگرتنی ستایلی قژت.

ماتۆڕێکی بەهێزی جۆری  AC بۆ وشککردنەوەی قژ بە خێرایی

ئەم ئامێرە ماتۆڕێکی جۆری AC هەیە کە لە کارکردندا ناوازەیە، بۆ بەکارهێنەری ئاستبەرز پەرەی پێدراوە. خێرایی هەواکەی دەگاتە  ٩٥کم/١کاتژمێر بۆئەوەی دەرەنجامی خێرا و کاریگەر بدات بەدەستەوە.

دەمی بڵاوکەرەوەی هەوا  diffuser بۆ زیادکردنی قەبارەی قژ،هەروەها  بۆ درووستکردنی ستایلی لوول و ئەڵقەدار بۆ قژ

ئەم بڵاوکەرەوەیە هەواکە بەناو قژدا بڵاودەکاتەوە. لەکاتی وشککردنەوەکەدا قەبارەی قژ گەورە و لوول دەکات. بۆ ئەوەی باشترین ئەنجامت دەستبکەوێت، دەمی بڵاوکەرەوەکە لە نزیک تاڵەکانی کۆتایی قژ و ناو قژت بگرە. دەمە نایاب درووستکراوەکانی بڵاوکەرەوەکە قەبارە و ئەستووری قژ زیاددەکەن و  قژ لوول و ئەڵقەدار دەکەن.

توانای کارەبایی  ئەم ئامێرە خێرا و توانا بەرزە ٢٢٠٠ واتە

ئەم ئامێرە، کە توانای کارەباییەکەی ٢٢٠٠ وات-ە، گورزە هەوایەکی خێرا و توانا بەرزی هەیە بەمەش دەرەنجامێکی  نایاب لە وشککردنەوە و جوانکردنی قژدا دەدات بەدەستەوە.

تایبەتمەندیی ڕێکخستنی گەرمی  ThermoProtect temperature

ئەم تایبەتمەندییە گونجاوترین پلەی گەرمی بۆ وشککردنەوەی قژ دابیندەکات، لەهەمانکاتیشدا پارێزگاری زیاتر لە قژ دەکات لە دژی گەرمی زیادە. بەهەمان بڕی بەهێزی لیشاوی هەوا، باشترین ئەنجام بەدەست دەهێنیت بە پاریزگارییەکی تەواوەوە.

شەش  ڕێکخستنی ئاسانی خێرایی و پلەی گەرمیی  بۆ کۆنتڕۆڵی تەواو بەسەر ئامێرەکەدا

دەتوانرێ گەرمی و خێرایی پێویست بەئاسانی بگونجێنرێ بۆ درووستکردنی باشترین ستایل بۆ قژ .  ئەم شەش ڕێکخستنە جیاوازانە دڵنیایی کۆنتڕۆڵی تەواو بەسەر ئامێرەکەدا دەدەن و  دەبنە هۆی دەستکەوتنی جوانییەکی ناوازە.

دەمێکی هەواکۆکەرەوە، کە ٧ ملیمەترە، بۆ دەسکەوتنی باشترین ستایل

دەمی هەواکۆکەرەوەکە لێشاوی هەواکە  بەرەو شوێنی مەبەست ئاڕاستەدەکات بۆ دەستکەوتنی ئەو ستایلەی خۆت مەبەستتە. باشترین ڕێگایە بۆ شانەکردنی قژ  لەکاتی وشککردنەوە و  جوانکردنیدا.

کۆد: Philips-BHD176 بەش:

داتای تەکنیکی

ڤۆڵتییەی کارپێکردن٢٢٠ – ٢٤٠ ڤۆڵت
لەرەلەری کارپێکردن٥٠ – ٦٠ هێرتز
توانای کارپێکردن٢٢٠٠ وات
توانا٢٢٠٠ وات
درێژی وایەری کارەباکەی١.٨ مەتر
جۆری ماتۆڕماتۆڕی AC

تایبەتمەندییەکان

تایبەتمەندیی چەمانەوەی دەسکنییەتی
تایبەتمەندیی CoolShotهەیەتی
تایبەتمەندیی جووت ڤۆڵتییەی کارپێکردننییەتی
تایبەتمەندیی سیرامیکینییەتی
تایبەتمەندیی حاڵەتپێدانی ئایۆنیهەیەتی
ئەڵقەی هەڵواسینهەیەتی
دەمی بڵاوکەرەوەی هەوالەگەڵیدایە
دەمی کۆکردنەوەی هەوالەگەڵیدایە
ژمارەی پارچەی لاوەکی کە لەگەڵیدایە٢
جانتای گواستنەوەلەگەڵیدا نییە

خزمەتگوزاری

گەرەنتیئەم ئامێرە ٢ ساڵ گەرەنتی کۆمپانیای فیلیپسی لەگەڵدایە

0 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

0.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
0
0
0
0
0

ببە بە یەکەم کەس کە ڕای خۆی دەنووسێت دەربارەی “وشککەرەوەی قژ فیلیپس – ٢٢٠٠ وات – ئایۆنی – ٢ دەم – دەمی بڵاوکردنەوەی هەوا BHD176”

تا ئێستا هیچ کڕیارێک ڕای خۆی دەربارەی ئەم کاڵایە نەنووسیوە.