ئامێری لێکردنەوەی موو فیلیپس لەگەڵ ٩ پارچە – شەحن – دژەئاو – دەمی مەساج، تاشین، کورتکردنەوە، فڵچەی پاککردنەوەی پێست – تایبەتمەندیی دەمی سیرامیک – BRE650

Philips

خێراترین ئامێری لێکردنەوەی مووی کۆمپانیای فیلیپس. دەمەکەی سیرامیکە و بە خێڕایییەکی زیاتر لە هەموو ئامێرەکانی تر دەسوڕێتەوە، دەسکەکەی ناخلیسکێت لە دەست، هەروەها مووە هەرە وردەکان لێدەکاتەوە. ئێستا دەتوانیت بەو پارچە زیادانەی کە لەگەڵ ئەم ئامێرەن، پێستی سەرجەم بەشەکانی لەشت پێش و دوای لێکردنەوەی مووەکان، ساف و جوان بکەیت.

  • بۆ قاچ، لەش و دەموچاو بەکاردێت
  • دەمی سیرامیک بۆ باشتر گرتنی مووەکان
  • شەحن دەکرێتەوە و بە بێ کارەبا کار دەکات
  • دەسکی شێوە پیتی S
  • بەکارهێنانی وشک و تەڕ
  • ٤ کاری تایبەت بە پاراستنی پێستی پێ ئەنجام ئەدرێت
  • دوو ساڵ گەرەنتی کۆمپانیای فیلیپس

٩ پارچەی لاوەکی لەگەڵدایە:

  • دەمی تاشین
  • شانەی کورتکردنەوە بۆ دەمی تاشین
  • فڵچەی لێکردنەوەی خانە مردووەکانی پێست
  • دەمی مەساجی لەش
  • کەپی مەساج
  • کەپی تایبەت بە دەموچاو
  • کەپی تایبەت بە ناوچە هەستیارەکان
  • کەپی ڕاکێشانی پێست
  • فڵچەی پاککردنەوە
  • جانتای هەڵگرتن

دەمی ئامێرەکە لە ماددەی سیرامیک دروستکراوە بۆ باشترگرتنی مووەکان

دەمی ئەم ئامێرە تایبەتمەندە بەوەی کە لە سیرامیک دروستکراوە و بە نەرم و نیانی مووە هەرە وردەکان لێدەکاتەوە. ئەو مووانەی ئەم ئامێرە لێیاندەکاتەوە، ٤ ئەوەندەی ئەو مووانە وردن کە واکس توانای لێکردنەوەی هەیە. کرداری لێکردنەوەی مووەکانیش زۆر خێڕایە بەوەی کە دەمەکەی لە هەر خولەکێکدا ٢٢٠٠ خول دەخوات.

دەمی هەرە فراوان

دەمە هەرە فراوانەکەی ئامێڕەکە، لەگەڵ هەموو بەرکەوتنێک بە پێست، مەودایەکی زۆرتر دادەپۆشێت و بڕێکی زیاتر موو لێدەکاتەوە.

براوەی خەڵاتی دیزاین

براوەی خەڵاتی دیزاینی ئامێری لێکردنەوەی موو IF Design Award.

بەکارهێنانی وشك و تەڕ لە کاتی حەمامکردندا

بۆ بەکارهێنانێکی نەرم و نیان و ئاسوودە لە کاتی حەمامکردندا، دەسکی ئامێرەکە دژە خلیسکە هەم بۆ حاڵەتی وشك و هەم حاڵەتی تەڕ. دەتوانیت بە بێ کارەبا کاری پێ بکەیت بۆ ئاسانی کارپێکردن.

لایتێکی تایبەت، بۆ ئەوەی وردترین مووەکانیش ببینیت و لە دەستت دەرنەچن

لایتێک بە دەمی ئامێرەکەوەیە بۆ ئەوەی مووە هەرە وردەکانیش ببینیت و لە هەر شوێنێکی لەشت بوون لە دەستت دەرنەچن.

فڵچەی پاککردنەوەی پێست بۆ لابردنی خانە مردووەکان

ئامێرەکە دەمێکی فڵچەی لەگەڵدایە کە خانە مردووکانی پێست لێدەکاتەوە و یارمەتیدەر دەبێت لەوەی کە مووەکان لە ژێر پێستەکە نەڕوێنەوە و قەتیس نەبن. تاڵە دژە هەستیارییەکانی فڵچەکە کە ژمارەیان ٤٨٢٠٠ دانەیە، بە نەرمی پاڵ بە خانە مردووەکانەوە دەنێن و یارمەتی دوبارە دروستبوونەوەی ڕووی پێست دەدەن. ئەم ئامێرە زۆر باشتر لە چارەسەرەکانی تر یارمەتیدەر دەبێت لە لابردنی خانە مردووەکانی پێست.

دەمی تایبەت بە مەساجی لەش بۆ ئاسوودەیی و پێستێکی بە ڕەونەق

دەمی مەساجی ئامێرەکە، چارەسەرێکی ئاسوودەبەخشە بۆ پێستێکی بەڕەونەق و جوان.

دەمی تاشین و کورتکردنەوە

دەمی تاشینەکە، تاشینێکی ورد و نەرمت بۆ دابین دەکات لە بەشە جیاوازەکانی لەشت. هەروەها شانەیەکی لەگەڵە کە دەکرێت بەسەریدا و دەتوانیت بۆ کورتکردنەوەی مووی ناوچە هەستیارەکانی لەشت بەکاری بهێنیت.

کەپی تایبەت بە دەموچاو و شوێنە ناسکەکان بۆ لێکردنەوەی مووی زیادە و نەخوازراو

بۆ نەرمیی زیاتری سەرجەم بەشە جیاوازەکانی لەشت، ئامێرەکە کەپێکی لەگەڵدایە بۆ ئەوەی بە ئاسانی بتوانیت مووی زیادە و نەخوازراوی دەموچاو و بەشە ناسکەکانی لەشت وەک بن باڵ و ناوچە هەستیارەکان لێبکەیتەوە.

کەپی مەساجی لەگەڵدایە

کەپێکی مەساجی لەگەڵدایە کە هەستی کرداری لێکردنەوەی مووەکان ساناتر دەکات.

کەپی ڕاکێشانی پێستی لەگەڵدایە

کەپی تایبەت بە ڕاکێشانی پێست کە پێستت فراوان و توند دەکات لە کاتی لێکردنەوەی مووەکان.

یەکەم ئامێری لێکردنەوەی موو کە دەسکەکەی شێوە S ە

دەسەکەکەی شێوەی پیتی S ی هەیە کە جووڵەپێکردن و گرتنی ئامێرەکە ئاسان و خۆشتر دەکات و دەتوانیت بە وردی لەسەر هەموو بەشەکانی لەشت کاری پێبکەیت.

کۆد: Philips-BRE650 بەش:

کەلوپەلی لاوەکی

دەمی مەساجی لەشلەگەڵیدایە
فڵچەی لێکردنەوەی خانە مردووەکانی پێستلەگەڵیدایە
کەپی دەموچاولەگەڵیدایە
کەپی ناوچە هەستیارەکانلەگەڵیدایە
کەپی مەساجلەگەڵیدایە
کەپی ڕاکێشانی پێستلەگەڵیدایە
جانتالەگەڵیدایە
فڵچەی پاککردنەوەلەگەڵیدایە
دەمی تاشینلەگەڵیدایە
شانەی کورتکردنەوەلەگەڵیدایە

سەرچاوەی وزە

جۆری باتریلیثیۆم-ئایۆن
کاتی بەکارهێنان بە یەک شەحنی تەواو٤٠ خولەک
کاتی شەحنبوونەوە
  • تایبەتمەندی شەحنبوونەوەی خێڕا بە ٥ خولەک
  • کاتی پێویست بۆ شەحنبوونەوەی تەواو: ١.٥ کاتژمێر

ئاسانی لە بەکارهێنان

شێوازی بەکارهێنانبەکارهێنانی وشک و تەڕ
لایتی داخلیهەیەتی
شێوازی کارکردنشەحنە و بە بێ کارەبا کار دەکات
دەسکدەسکی شێوە پیتی S

تایبەتمەندیی کارپێکردن

تایبەتمەندیی دەمی لێکردنەوەی مووسیرامیک
سیستمی لێکردنەوەی مووسیستمی تایبەتی دروستکراوی فیلیپس
دەمی لێکردنەوەی موو
  • ٣٠ ملم
  • دەمی هەرەفراوان

تایبەتمەندیی ئامێرەکە

ڕێکخستنی خێرایی٢ خێرایی جیاواز

داتای تەکنیکی

ژمارەی خاڵەکانی لێکردنەوەی موو٣٢ دانە
ژمارەی دەمەکانی لێکردنەوەی موو١٧ دانە
ڕاکێشانی موو لە خولەکێکدا بە خێرایی یەکەم٦٤٠٠٠ جار
ڕاکێشانی موو لە خولەکێکدا بە خێرایی دووەم٧٠٤٠٠ جار
ڤۆڵتییەی کارکردن  ١٥ ڤۆڵت / ٥.٤ وات

خزمەتگوزاری

گەرەنتیئەم ئامێرە ٢ ساڵ گەرەنتی کۆمپانیای فیلیپسی لەگەڵدایە

0 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

0.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
0
0
0
0
0

ببە بە یەکەم کەس کە ڕای خۆی دەنووسێت دەربارەی “ئامێری لێکردنەوەی موو فیلیپس لەگەڵ ٩ پارچە – شەحن – دژەئاو – دەمی مەساج، تاشین، کورتکردنەوە، فڵچەی پاککردنەوەی پێست – تایبەتمەندیی دەمی سیرامیک – BRE650”

تا ئێستا هیچ کڕیارێک ڕای خۆی دەربارەی ئەم کاڵایە نەنووسیوە.