ئامێری لابردنی موو بە یەکجاری (لەیزەر) فیلیپس لومیای پێشکەوتوو بۆ جەستە و دەموچاو + ٢ دەم + ئامێری موولابردن BRI921/60

Philips

ئەم ئامێرە کاردەکات بۆ ڕێگریکردن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی مووی جەستە و دەموچاو. کاتێک بەبەردەوامی بەکاردەهێنرێت، پرتە نەرمونیانەکانی تیشک  هەموو ڕۆژێک پێست بە ساف ولووسی دەهێڵنەوە.

  • بۆ جەستە و دەموچاو بەکاردەهێنرێت
  • هەستەوەری دیاریکردنی ڕەنگی پێستی لەگەڵدایە
  • ١٥ خوولەک بۆ بەکارهێنان لەسەر بەشی خوارەوەی قاچەکان
  •  قەڵەمی مووکورتکەرەوەی Satin Compact ی لەگەڵدایە
  • ٢ ساڵ گەرەنتیی کۆمپانیای فیلیپسی لەگەڵدایە

تەکنەلۆجیای بەتوانای IPL لەناو ماڵەکەی خۆتدا بەکاربێنە، کە بەهاوکاری پسپۆڕانی پێست پەرەی پیدراوە

IPL واتە تیشکی توندی بە پرتە.  ئەم ئامێرە پرتەی نەرمونیانی تیشک بۆ ڕەگەکانی قژ بەکاردەهێنێت، سەلکی مووەکە دەخاتە دۆخی وەستاوییەوە. لەئەنجامدا بڕی گەشەی مووەکانی سەر جەستەت  وردە وردە کەمدەبێتەوە. بە دووبارەکردنەوەی بەکارهێنانەکە بەبەردەوامی دەبیتە خاوەن پێستێکی بێ موو و ساف. بەکارهێنانی ئەم ئامێرە بۆ ڕێگریکردن لە گەشەکردنی مووەکان سەلامەت و نەرمونیانە، تەنانەت لەسەر ناوچە هەستیارەکانی جەستەش. ئەم ئامێرە لەڕووی تەندرووستییەوە تاقیکراوەتەوە و بە هاوکاری  پسپۆڕانی پێست پەرەی پێدراوە، تاوەکو لە ماڵەکەی خۆتدا بە ئاسوودەی بەکارهێنانەکەی ئاسان و کاریگەربێت.

سەلمێنراوە کە ئەم بەکارهێنانە سەلامەت و کاریگەرە

لێکۆڵینەوە بابەتییەکان پیشانیان داوە کە لە دوای سێ جار بەکارهێنان ڕێژەی کەمبوونەوەی مووەکان دەگاتە ٪٨٥ . پێویستە لە چوار جار بەکارهێنانی سەرەتادا ماوەی نێوان هەر بەکارهێنانێک دوو هەفتە بێت، دوای ئەم کاتە پێویستە گەیشتبیت بە دەرەنجامی دڵخوازی خۆت. بۆ هیشتنەوەی ئەم دەرەنجامە هەر چوار هەفتە جارێک بەکارهێنانەکە دووبارەبکەرەوە. دوای تەنها هەشت دووبارە بەکارهێنانەوە بۆ ماوەی سێ مانگ دەبیتە خاوەنی پێستێکی ساف و بێ موو- بۆ گەورەکردنی ئەم وێنەیە تکایە کلیک لەسەر وێنەکە بکە لە ئەلبوومی وێنەکان لە بەشی سەرەوەی لاپەڕەکە.

بۆ ژمارەیەکی زۆر لە جۆرەکانی پێست و موو گونجاوە

ئەم ئامێرە کاریگەرانە، بەسەلامەتی و بە ئاسانی لەسەر ژمارەیەکی زۆر لە جۆرەکانی پێست و موو کاردەکات. لەسەر مووی زەردی تێر، قاوەیی و ڕەش کاردەکات (پێویستە مووەکان ڕەنگی سروشتی خۆیان بێت). هەروەها بۆ ڕەنگەکانی پێست لەسەر سپی تەواوەوە تاکو قاوەیی تێر کاردەکات. هەروەکو پڕۆسەکانی تری لابردنی موو کە بە تیشک دەکرێن ئەم ئامێرە بۆ قژی جۆری سوور، زەردی کاڵ یان قژی سپی/خۆڵەمێشی بەکارنایەت. هەروەها ئەم ئامێرە بۆ پێستی ڕەش گونجاونییە. ئەمەش لەبەر ئەو جیاوازییە زۆرەی کە پێویستە لە نیوان ڕێژەی ڕەنگ لەناو مووەکە و جۆری پێستەکەدا هەبێت.

هەستەوەرێک بۆ دیاریکردنی ڕەنگی پێست

بۆ سەلامەتی، هەستەوەرەکە لەسەرەتای هەر بەکارهێنانێکدا و هەندێک جاریش لە ماوەی  بەکارهێنانەکەدا پێوان بۆ ڕەنگ و شێوەی پێستەکە دەکات. ئەگەر دەریخست کە ئەم پێستە بۆ ئەم ئامێرە زۆر تاریک یان ڕەشە ئەوا بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەرپەڕاندنی پرتەکانی تیشک دەوەستێنێت.

ئەم ئامێرە تەنانەت لەسەر ناوچە هەستیارەکانیش سەلامەت و کاریگەرە

بە متمانەوە ئەم ئامێرە بەکاربێنە بۆ لابردنی مووەکانی دەموچاو (سمێڵ، چەناگە و لاجانگ) هەروەها بۆ بەشەکانی جەستە وەکو قاچەکان،بنباڵ، ناوچە هەستیارەکان، سک و قٶڵەکان.

دەرچەی دەمی ئامێرەکە گەورەیە  بۆ خێراکردنی پڕۆسەکە

دەرچەی دەمی ئامێرەکە گەورەیە بۆ خێراکردنی پڕۆسەکە لەسەر ناوچە گەورەکانی وەک قاچەکان.

دەمێکی وردکاری لەگەڵدایە بۆ زۆرترین سەلامەتی لەکاتی بەکارهێنانی لەسەر دەموچاو

لەگەڵ ئەم فلتەرە زیادەیە بۆ تیشک دەتوانی پڕۆسەیەکی موولابردنی سەلامەت ئەنجام بدەیت  لەسەر ناوچەکانی دەموچاوت  وەکو سمێڵ، چەناگە، ڕوومەت و ناوچە هەستیارەکانی تر.

ئەپی بێ بەرامبەری ئامێرەکانی Lumea IPL بۆ ڕاهێنانی کەسیی تەنها بە پەنجەکانی خۆت

ئەم ئامێرە ئەپی هەیە و دابەزاندنی بێ بەرامبەرە، ئەزموونێکی بێ هاوتا و کەسیی ئامێرەکانی Lumea IPL پیشکەش دەکات- تەنها بۆ تۆ. ئەمە ڕاهێنانی کەسی تایبەت بە خۆتە دڵنیات دەکات کە تۆ زۆرترین زانیاری لەسەر ئامێرەکەت بەدەست دەهێنیت و بە درووستی بەکاری دەهێنیت بۆ بەدەست هێنانی باشترین دەرەنجام. ئەم ئەپە یارمەتیت دەدات لە درووستکردنی جەدوەلی بەکارهێنانی کەسیی خۆت بۆ هەر ناوچەیەکی جەستەت، کە لە ماوەی هەر بەکارهێنانێکدا ڕێنمایی و زانیاریت دەداتێ. هەموو ئەوەی پێویستە بیکەیت سەردانکردنی ئەپەکەیە بەبەردەوامی بۆ ئەوەی ئاگاداری ئەو ئاگادارکردنەوە و بیرهێنانەوانە بیت کە لە ئەپەکەوە پێت دەگەن.

بۆ جوانکاریی تایبەت قەڵەمی مووکورتکەرەوەی Satin Compact ی لەگەڵدایە

ئەم کورتکەرەوەیە بە ئاسانی دەگوازرێتەوە و هاتوچۆی پێ دەکرێت و توڵێکی سەربەخۆی جوانکارییە کە وادەکات زۆر بە خێرایی و ئاسانیی وردترین مووەکانی دەموچاو لابەریت.

شوێنی بەکارهێنان

ناوچەکانی جەستە
  • قۆڵەکان
  • قاچەکان
  • سک
  • ناوچەی هەستیار
  • بنباڵ
ناوچەکانی دەموچاو
  • چەناگە
  • سمێڵ
  • لاجانگ

کاتی پێویست بۆ بەکارهێنان

بەشی خوارەوەی قاچ١٥ خولەک
بنباڵ٢.٥ خولەک
ناوچەی هەستیار٤ خولەک
ناوچەی دەموچاو٢ خولەک

توانا

ڤۆڵتییە١٠٠ – ٢٤٠ ڤۆڵت
شێوازی کارکردنبە کارەبا کار دەکات و شەحن نییە

قەڵەمی کورتکردنەوەی موو

ئاسانی لە بەکارهێناندەسکی ئاسوودە
پارچەکان
  • شانەی برۆ
  • فڵچەی پاککردنەوە
سەرچاوەی وزەباتری جۆری AAA

دەمەکانی ئامێرەکە

دەمی دەموچاو (٢ سانتیمەتر دووجا)بۆ بەکارهێنانێکی سەلامەت لە خوار چاوەوە
دەمی جەستە (٤ سانتیمەتر دووجا)بۆ بەکارهێنانی سەلامەت لەسەر جەستە (لە خوار ملەوە)

شێوازی بەکارهێنان

حاڵەتی Slide and Flashبۆ کارپێکردنی خێرای ئامێرەکە
شێوازی بەکارهێنانتەنها بە کارەبا کار دەکات و شەحن نییە
حاڵەتی Stamp and Flashبۆ ناوچە چەماوەکانی لەش

ڕێکخستن و سەلامەتیی

فیلتەری تیشکی سەرووبنەوشەییبۆ پاراستنی پێست لە تیشکی سەرووبنەوشەیی
پێنج ڕێکخستن بۆ وزەی تیشکەکەیبە پێی ڕەنگی پێست ڕێکخستنی بۆ دەکەیت
بوونی سیستمی سەلامەتیبۆ ڕێگریکردن لە تیشکی ناپێویست
هەستەوەری ڕەنگی پێستڕەنگی پێستت دیاریدەکات

کەلوپەلی لاوەکی

ڕێنمایی بەکارهێنانلەگەڵیدایە
جانتالەگەڵیدایە
ئەداپتەر٢٤ ڤۆلت / ١٥٠٠ ملی ئەمپێر
پەڕۆی پاککردنەوەلەگەڵیدایە

خزمەتگوزاری

گەرەنتیئەم ئامێرە ٢ ساڵ گەرەنتیی کۆمپانیای فیلیپسی لەگەڵدایە

0 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

0.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
0
0
0
0
0

ببە بە یەکەم کەس کە ڕای خۆی دەنووسێت دەربارەی “ئامێری لابردنی موو بە یەکجاری (لەیزەر) فیلیپس لومیای پێشکەوتوو بۆ جەستە و دەموچاو + ٢ دەم + ئامێری موولابردن BRI921/60”

تا ئێستا هیچ کڕیارێک ڕای خۆی دەربارەی ئەم کاڵایە نەنووسیوە.