ئامێری لابردنی موو بە یەکجاری (لەیزەر) فیلیپس لومیا بۆ هەموو جەستە + ٤ دەم BRI956

Philips

ئەم ئامێرە بەهێزترین ئامێری کۆمپانیای فیلیپسە بۆ لابردنی مووی کە تاوەکو ئێستا دیزاین کرابێت بۆ ناوچە چەماوەکانی جەستەت و دەتوانی لەماڵەوە لەگەڵ ئەم ئامێرەدا ئاسانترین ئەزموونی لابردنی موو بکەیت. ئەو پارچانەی لەگەڵیدایە بەشێوەیەکی بێ هاوتا چەماوە و زیرەکن، بۆیە بەشێوەیەکی نایاب گونجاون بۆ ناوچە چەماوەکانی جەستەت، هەروەها پڕۆسەی بەکارهێنانەکە لەسەر هەموو ناوچەکانی لەش دەگونجێنن.

  • چوار پارچەی زیرەکی لەگەڵدایە
  • بۆ ناوچە هەستیارەکان، جەستە و دەموچاو بەکاردەهێنرێت
  • هەستەوەری SmartSkin ی  هەیە
  • بە کارەبا و بێ کارەبا کار دەکات
  • ٢ ساڵ گەرەنتی کۆمپانیای فیلیپسی لەگەڵدایە

تەکنەلۆجیای بەتوانای IPL لەناو ماڵەکەی خۆتدا بەکاربێنە، کە بەهاوکاری پسپۆڕانی پێست پەرەی پیدراوە

IPL واتە تیشکی توندی بە پرتە.  ئەم ئامێرە پرتەی نەرمونیانی تیشک بۆ ڕەگەکانی موو بەکاردەهێنێت، سەلکی مووەکە دەخاتە دۆخی وەستاوییەوە. لەئەنجامدا بڕی گەشەی مووەکانی سەر جەستەت  وردە وردە کەمدەبێتەوە. بە دووبارەکردنەوەی بەکارهێنانەکە بەبەردەوامی دەبیتە خاوەن پێستێکی بێ موو و ساف. بەکارهێنانی ئەم ئامێرە بۆ ڕێگریکردن لە گەشەکردنی مووەکان سەلامەت و نەرمونیانە، تەنانەت لەسەر ناوچە هەستیارەکانی جەستەش. ئەم ئامێرە لەڕووی تەندرووستییەوە تاقیکراوەتەوە و بە هاوکاری  پسپۆڕانی پێست پەرەی پێدراوە، تاوەکو لە ماڵەکەی خۆتدا بە ئاسوودەی بەکارهێنانەکەی ئاسان و کاریگەربێت.

سەلمێنراوە کە ئەم  بەکارهێنانە سەلامەت و کاریگەرە

لێکۆڵینەوە بابەتییەکان پیشانیان داوە کە لە دوای سێ جار بەکارهێنان ڕێژەی کەمبوونەوەی مووەکان دەگاتە ٪٩٢. پێویستە لە چوار جار بەکارهێنانی سەرەتادا ماوەی نێوان هەر بەکارهێنانێک دوو هەفتە بێت،  دوای ئەم کاتە پێویستە گەیشتبیت بە دەرەنجامی دڵخوازی خۆت. بۆ هیشتنەوەی ئەم دەرەنجامە هەر چوار هەفتە جارێک بەکارهێنانەکە دووبارەبکەرەوە. دوای تەنها هەشت دووبارە بەکارهێنانەوە بۆ ماوەی شەش مانگ دەبیتە خاوەنی پێستێکی ساف و بێ موو- بۆ گەورەکردنی ئەم وێنەیە تکایە کلیک لەسەر وێنەکە بکە.

بۆ ژمارەیەکی زۆر لە جۆرەکانی پێست و موو گونجاوە

ئەم ئامێرە کاریگەرانە، بەسەلامەتی و بە ئاسانی لەسەر ژمارەیەکی زۆر لە جۆرەکانی پێست و  موو کاردەکات. لەسەر مووی زەردی تێر، قاوەیی و ڕەش کاردەکات (پێویستە مووەکان ڕەنگی سروشتی خۆیان بێت). هەروەها بۆ ڕەنگەکانی پێست لەسەر سپی تەواوەوە تاکو قاوەیی تێر کاردەکات. هەروەکو پڕۆسەکانی تری لابردنی موو کە بە تیشک دەکرێن ئەم ئامێرە بۆ موو جۆری سوور، زەردی کاڵ یان مووی سپی/خۆڵەمێشی بەکارنایەت. هەروەها ئەم ئامێرە بۆ پێستی ڕەش گونجاونییە. ئەمەش لەبەر ئەو جیاوازییە زۆرەی کە پێویستە لە نیوان ڕێژەی ڕەنگ لەناو  مووەکە و جۆری پێستەکەدا هەبێت. لە وێنەکەدا ئەو ڕەنگانەی پێست و موو کە ئەم ئامێرە بۆیان گونجاوە یان گونجاو نییە دیاریکراون.

پارچە (دەمە) زیرەکەکان وا دەکەن بەکارهێنانی بۆ هەموو ناوچەکانی جەستە بگونجێت

جۆری مووەکانت و جۆری چەماوەکانی سەر جەستەت لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەگۆڕێن. بۆیە بۆ گەیشتن بە باشترین دەرەنجام هەر ناوچەیەک پیویستە بە ڕێگایەکی جیاواز مامەڵەی لەگەڵ بکرێت. ئەم ئامێرە پارچەی بێ هاوتا چەماوە و زیرەکی بۆ هەموو جەستە (قاچەکان، قۆڵەکان و سک) و  بۆ دەموچاو (سمێڵ و چەناگە)هەیە. هەریەک لە پارچە زیرەکەکان بە کۆی شێوە، قەبارەی پەنجەرەکەی و فلتەرەکەی جیادەکرێتەوە، هەروەها کاتێک دەخرێت بە ئامێرەکەوە تیشکلێدانێکی پڕۆگرامکراوی تایبەت بۆ شوێنێکی تایبەتی جەستە ئاڕاستەدەکات. ئەم ئاوێتەیەی نێوان دیزاینێکی لەبەرچاوگیراو وبەکارهێنانێکی پێشوەخت بەرنامە بۆ داڕێژراو دەبێتە هۆی ئەوەی پڕۆسەی بەکارهێنانەکە سەلامەت و کاریگەربێت تەنانەت لەسەر  ناوچە هەستیارەکانیش.

پارچەیەکی(دەمێکی) قەبارە مامناوەند بۆ بنباڵ، کە دیزاینی چەماوەکەی قۆقزە

ئەم پارچەیە شێوەیەکی تایبەتی چەماوەی هەیە، دیزاین کراوە بۆ مووی بنباڵ کە دەست پێگەیشتنیان ئاسان نییە، ڕووبەری پەنجەرەکەی ٣ سانتیمەتر دووجایە. کاتێک ئەم پارچە زیرەکە دەخرێت بە ئامێرەکەوە بەکارهێنانێکی پڕۆگرامکراوی تایبەت بە بنباڵ ئاڕاستەدەکات. ٪٨٦ ژنان  ڕازین لە بڕی کەمبوونەوەی مووی بنباڵیان.

پارچەی (دەمی) چەماوەی شوێنە هەستیارەکان لەگەڵ فلتەرێکی زیادە

ئەم پارچەیە چەماوەیە و ڕووبەری پەنجەرەکەی ٣ سانتیمەتر دووجایە. ئەمە جگە لەوەی فلتەرێکی زیادەی شەفافی لەگەڵدایە. کاتێک ئەم پارچە زیرەکە دەخرێت بە ئامێرەکەوە تیشکی بەکارهێنراو بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لەگەڵ شوێنە هەستیارەکان دەگونجێنرێت. ٪٧٨ ی ژنان لە بڕی کەمبوونەوەی مووی ناوچە هەستیارەکانیان ڕازین.

پارچەیەک (دەمێک) بۆ جەستە، کە دیزاینی چەماوەکەی ڕووچاڵە

ئەم پارچەیەی کە بۆ جەستەیە گەورەترین دەرچەی هەیە (٤.١ سانتیمەتر دووجا) بۆیە نایابە بۆ بەکارهێنانێکی خێرا لەسەر ناوچە گەورەکانی جەستە وەکو قاچەکان، قۆڵەکان و سک. ئەم پارچەیە کە دیزاینی چەماوەکەی ڕووچاڵە بۆئەوەی باشترین بەرکەوتنی لەگەڵ جەستەدا هەبێت زۆر بە گونجاوی لەگەڵ پێکهاتەی جەستە دیزاین کراوە. کاتێک ئەم پارچە زیرەکە دەخرێت بە ئامێرەکەوە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بەکارهێنانێکی پڕۆگرامکراوی تایبەت بەو ناوچانەی لەش ئاڕاستە دەکات. ٪٨٣ ی خانمان لە بڕی کەمبوونەوەی مووی قاچەکانیان ڕازین.

پارچەیەکی وردکار بۆ دەموچاو لەگەڵ فلتەرێکی زیادە

بۆ بەکارهێنانێکی نەرمونیان و کاریگەر لەسەر مووەکانی دەموچاوت، ئەم پارچەیە بەوریاییەوە دیزاین کراوە و دەرچەکەی ٢ سانتیمەتر دووجایە، هەروەها شێوەکەی تەختە بۆ بەکارهێنانی ورد لەسەر سمێڵ، چەناگە و لاجانگ. زیاد لەوەش، فلتەرێکی زیادەی هەیە، کاتێک ئەم پارچەیە دەخرێت بە ئامێرەکەوە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی تیشکی بەکارهێنراو لەگەڵ دەموچاوت دەگونجێنێت. ٪٨٤ خانمان لە بڕی کەمبوونەوەی مووی دەموچاویان ڕازین.

هەستەوەری SmartSkin ی هەیە

ئەم ئامێرە پێنج ڕێکخستنی بۆ وزەکەی هەیە، بەهۆی هەستەوەری SmartSkin هەڵبژاردنی وزەی گونجاو بۆ پێستت ئاسانە. هەستەوەری SmartSkin پێشنیاری گونجاوترین جۆری وزە بۆ پێستت دەکات لە هەرکاتێکدا کە مەبەستت بێت.

بە کارەبا و بەبێ کارەبا ئیش دەکات (شەحن دەکرێتەوە)

دەتوانرێت ئەم ئامێرە بە کارەبا و بەبێ کارەبا ئیشی پێبکرێت. بۆ ناوچە گەورەکانی وەکو قاچەکان واباشترە بەکارەباوە ئیشی پێبکرێت  بۆ ئەوەی بەکارهێنانەکە بەخێرایی و بەیەکجار کۆتایی پێبێت. بۆ ناوچە بچووکەکان یان ئەو ناوچانەی دەست گەیشتن پێیان ئاسان نییە وەکو دەموچاو، بنباڵ و ناوچە هەستیارەکان، بۆ ئەوەی بە ئازادیی بتوانیت چۆن بتهەوێت ئامێرەکە بە ئاسانی بجووڵێنیت ئەوا بەبێ کارەبا بەکاری بهێنە.

پێویستی بە هیچ جۆرە پارچەیەکی زیادە یان یارمەتیدەرێک نییە، واتە پێویست ناکات پارەی زیادەی تێدا سەرفبکەیت

ئەم ئامێرە چارەسەرێکی تەواوەتییە  و لەگەڵ دەرهێنانی لە کارتۆنەکەی ئامادەیە بۆ ئیشکردن. لەوەش گرنگتر، پێویستی بە دوو بارە پڕکردنەوە و جێڵ نییە.

ئەپی بێ بەرامبەری ئامێرەکانی Lumea IPL بۆ ڕاهێنانی کەسیی لەبەردەستدا

ئەم ئامێرە ئەپی هەیە و دابەزاندنی بێ بەرامبەرە، ئەزموونێکی بێ هاوتا و کەسیی ئامێرەکانی Lumea IPL پیشکەش دەکات- تەنها بۆ تۆ.  ئەمە ڕاهێنانی کەسی تایبەت بە خۆتە دڵنیات دەکات کە تۆ زۆرترین زانیاری لەسەر ئامێرەکەت بەدەست دەهێنیت و بە درووستی بەکاری دەهێنیت بۆ بەدەست هێنانی باشترین دەرەنجام. ئەم ئەپە یارمەتیت دەدات لە درووستکردنی جەدوەلی بەکارهێنانی کەسیی خۆت بۆ هەر ناوچەیەکی جەستەت، کە لە ماوەی هەر بەکارهێنانێکدا ڕێنمایی و زانیاریت دەداتێ. هەموو ئەوەی پێویستە بیکەیت سەردانکردنی ئەپەکەیە بەبەردەوامی بۆ ئەوەی ئاگاداری ئەو ئاگادارکردنەوە و بیرهێنانەوانە بیت کە لە ئەپەکەوە پێت دەگەن.

شوێنی بەکارهێنان

ناوچەکانی جەستە
  • قۆڵەکان
  • قاچەکان
  • سک
ناوچەکانی دەموچاو
  • چەناگە
  • سمێڵ
  • لاجانگ
ناوچە هەستیارەکان
  • بنباڵ
  • ناوچە هەستیارەکان

شێوازی بەکارهێنان

حاڵەتی Slide and Flashبۆ کارپێکردنی خێرای ئامێرەکە
حاڵەتی Stamp and Flashبۆ بەکارهێنانی ئامێرەکە لەسەر ناوچە بچووکەکانی لەش
شێوازی ئیشپێکردنبە کارەبا و بێ کارەبا ئیش دەکات (شەحن دەکرێتەوە)

کاتی پێویست بۆ بەکارهێنان

بەشی خوارەوەی قاچ٨.٥ خولەک
بنباڵ٢.٥ خولەک
ناوچەی هەستیار٢ خولەک
ناوچەی دەموچاو١.٥ خولەک

توانا

ڤۆڵتییە١٠٠ – ٢٤٠ ڤۆڵت

پارچەکان

دەمی جەستە
  • شێوە: چەماوەی ڕووچاڵ
  • ڕووبەری دەرچەکەی: ٤.١ سانتیمەتر دووجا
  • دیزاینکراوە تایبەت بە جەستە
دەمی دەموچاو
  • شێوە: تەخت
  • ڕووبەری دەرچەکەی: ٢ سانتیمەتر دووجا لەگەڵ فیلتەرێکی زیادە
  • دیزاینکراوە تایبەت بە دەموچاو
دەمی بنباڵ
  • شێوە: چەماوەی قۆقز
  • ڕووبەری دەرچەکەی: ٣ سانتیمەتر دووجا
  • دیزاینکراو تایبەت بە بنباڵ
دەمی ناوچەی هەستیار
  • شێوە: چەماوەی قۆقز
  • ڕووبەری دەرچەکەی: ٣ سانتیمەتر دووجا
  • دیزاینکراوە تایبەت بە ناوچە هەستیارەکان

ڕێکخستن و سەلامەتیی

فیلتەری تیشکی سەرووبنەوشەییبۆ پاراستنی پێست لە تیشکی سەرووبنەوشەیی
پێنج ڕێکخستن بۆ وزەی تیشکەکەیبۆ گونجاندن لەگەڵ ڕەنگی پێست
بوونی سیستمی سەلامەتیبۆ ڕێگریکردن لە تیشکی ناپێویست
هەستەوەری ڕەنگی پێستڕەنگی پێستت دیاریدەکات
هەستەوەری SmartSkinئەو ڕێکخستنەت دەداتێ کە پێستت داوای دەکات

داتای تەکنیکی

ژمارەی تیشکەکانی گڵۆپی توانا بەرز٢٥٠ هەزار تیشک

کەلوپەلی لاوەکی

جانتالەگەڵیدایە
ڕێنمایی بەکارهێنانلەگەڵیدایە
ئەداپتەر١٩.٥ ڤۆڵت / ٤٠٠٠ میلی ئەمپێر

0 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

0.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
0
0
0
0
0

ببە بە یەکەم کەس کە ڕای خۆی دەنووسێت دەربارەی “ئامێری لابردنی موو بە یەکجاری (لەیزەر) فیلیپس لومیا بۆ هەموو جەستە + ٤ دەم BRI956”

تا ئێستا هیچ کڕیارێک ڕای خۆی دەربارەی ئەم کاڵایە نەنووسیوە.