مەکینەی کورتکردنەوەی ڕیش فیلیپس – دەمی ستیلی دژەژەنگ – BT1214

Philips

ئەم مەکینەیە دیزاینکراوە تا بە کێبڵی USB شەحن بکرێتەوە. لەماوەی ٨ کاتژمێردا بەتەواوی شەحن دەبێتەوە و بۆ ماوەی ٦٠ خوولەک کاردەکات. دەمە پۆڵایینە ژەنگ نەهێنەکانی خۆیان خۆیان تیژ دەکەنەوە. کورتکردنەوەیەکی بێ کێشەت پێشکەش دەکات و ڕیشت وەکو ڕۆژی یەکەمی تاشین کورت دەکاتەوە.

  • دەمی پۆڵاینی ژەنگ نەهێن
  • ٦٠ خوولەک بەکارهێنانی بێ کارەبا / ٨ کاتژمێر شەحنکردنەوە
  • شەحنکردنەوە بە USB
  • ٤ شانە بۆ ڕیش و تەنکەڕیش
  • ٢ ساڵ گەرەنتی کۆمپانیای فیلیپس

دەمی پۆڵاینی ژەنگ نەهێن بۆ ئەوەی تا ماوەیەکی زۆر بە تیژی بمێننەوە

دوای هەر جارێک بەکارهێنان کورتکردنەوەیەکی نایاب و بەرەوپێشچوو بەدەست بهێنە. دەمە پۆڵاینەکانی مەکینەکە بە نەرمی لەیەک دەخشێن، بۆیە لە کاتی کورتکردنەوەدا یەکتر تیژدەکەنەوە بۆیە هەر وەکو ڕۆژی یەکەم هەمیشە بە تەواو تیژی و کارامەیی دەمێننەوە.

دوای ٨ کاتژمێر شەحنکردنەوە تا ٦٠ خوولەک بەبێ کارەبا کاردەکات

بە کێبڵە USB یەکەت بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر شەحنی بکەوە بۆئەوەی بتوانیت بۆ ماوەی ٦٠ خوولەک بەبێ کارەبا بەکاری بهێنیت.

شەحنکردنەوە بە USB لەپێناو بەکارهێنانێکی گونجاو

ئەم مەکینەیە کیبڵێکی USB لەگەڵدایە بۆ ئەوەی بە کەلەی شەحنی USB یان هەر شتێکی تر شەحنی بکەیتەوە. (کەلەی شەحنی لەگەڵدا نییە)

درێژیی ڕیشت لە نێوان ١-٣-٥-٧ میلی مەتردا هەڵبژێرە یان بژاردەی شێوە سفرکردن هەڵبژێرە

دەتوانیت شانە بۆ تەنکەڕیشی ١ میلی مەتر هەڵبژێریت یان شانەی ڕیشی ٣ میلی مەتر، ٥ میلی مەتر یان ٧ میلی مەتر هەڵبژێریت. واتە دەوانیت ئەو درێژییە بەدەست بهێنیت کە دەتهەوێت. یان دەتوانیت بەبێ شانە بەکاری بهێنیت و ڕیشت تا ٠.٥ میلی مەتر کورت بکەیتەوە.

ئاماژەدەری ڕووناکی بۆ کەمبوونی ئاستی باتریەکە و شەحنکردنەوە

ئاماژەدەرەکە ڕێگەت پێدەدات  حاڵەتی باتریەکەت بزانیت: بۆ هەردوو حاڵەتی کەمبوونی شەحن و حاڵەتی شەحنکردنەوە. بەم شێوەیە دەتوانیت لە کاتی خۆیدا مەکینەکەت شەحن بکەیتەوە و لە ناوەڕاستی کورتکردنەوەی ڕیشتدا بێ شەحن نەبیت.

دەمەکانی هاوڕێی پێستن بۆ پێستێکی ساف

دەمەکان سەری خڕیان هەیە بۆئەوەی بەشێوەیەکی نەرم بەریەکەوتن لەگەڵ پێستدا ڕووبدات لە پێناو ڕێگریکردن لە ڕووشان و هەستیاریی.

قفڵی سەفەر ڕێگە دەگرێت لەوەی مەکینەکە بەبێ ئاگایی دابگیرسێت

قفڵی سەفەر لەسەر دووگمەی داگیرساندن/کوژاندنەوە ڕێگریی دەکات لەوەی ئامێرەکە بەبێ ئاگایی دابگیرسێت.

دەمەکەی لێدەکرێتەوە لە پێناو خاوێنکردنەوەی ئاساندا

دەمەکەی لێبکەرەوە و ئەو فڵچەیە بەکاربهێنە کە لەگەڵیدایە بۆ لابردنی مووەکان و خاوێنکردنەوەیەکی ئاسان. پێویستی بە چەورکردن نییە.

دیزاینی ئاسان و ئاسوودەبەخش لەپێناو هەڵگرتنی ئاسانتر

بەکارهێنان و هەڵگرتنی ئاسانە. دیزاینکراوە تا بتوانیت مووی ئەو شوێنانە کورت بکەیتەوە کە دەست گەیشتن پێیان ئاسان نییە.

دوو ساڵ گرەنتیی، بە ڤۆڵتیەی جیهانیی کاردەکات و پێویستی بە چەورکردن نییە

کۆمپانیای فیلیپس گرەنتی دوو ساڵی ئەم مەکینەیە دەکات. ئامێرەکانی کورتکردنەوەی مووی فیلیپس وا درووستکراون بۆئەوەی تەمەن درێژبن. پارچەکانی ئەم مەکینەیە هەرگیز پێویستیان بە چەورکردن نییە و بەهەموو جۆرە ڤۆڵتییەیەکی جیهانیی کاردەکات.

کۆد: Philips-BT1214 بەش:

دیارترین تایبەتمەندییەکان

وردی(مەودای هەر ڕێکخستنێک)١ میلیمەتر
ماددەی دەمی ئامێرەکەستیلی دژە ژەنگ
کاتی کارکردن٦٠ خوولەک
خاوێنکردنەوەخاوێنکردنەوەی وشک لەڕێی فڵچە

سیستمی بڕین

وردی(مەودای هەر ڕێکخستنێک)١ میلیمەتر
پانی دەمی بڕین٣٢ میلیمەتر
مادەی دەمی بڕینستیلی دژە ژەنگ
ددانی دژە شوختبۆ گونجاوییەکی زیاتر

کەلوپەلی لاوەکی

دەمی کورتکردنەوە
  • ١ دەمی (١ میلیمەتر)
  • ٣ دەمی (٣،٥،٧ میلیمەتر)
فڵچەی پاکردنەوەلەگەڵیدایە

توانا

کاتی کارکردن٦٠ خولەک
 شەحنکردنەوە
  • لەڕێی USB
  • بە ٨ کاتژمێر بە تەواوی بارگاوی دەبێتەوە
جۆری پاتریNiMH
ڤۆڵتییەی ئۆتۆماتیکی١٠٠-٢٤٠ ڤؤڵت
ئەداپتەرلەگەڵیدا نیە

ئاسان لە بەکارهێنان

شاشە
  •  گڵۆپی نیشاندەری لاوازیی پاتری
  • گڵۆپی نیشاندەری شەحنکردنەوە
خاوێنکردنەوەخاوێنکردنەوەی وشک بە فڵچە
کارکردنبەبێ کارەبا کاردەکات
قفڵ کردن بۆ کاتی گەشتبەڵێ

دیزاین

دەسک

دەسکی ئاسان بۆ گرتن

خزمەتگوزاری

گەرەنتی ٢ ساڵبەڵێ
پێویستی بە چەورکردن نیە بەڵێ

0 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

0.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
0
0
0
0
0

ببە بە یەکەم کەس کە ڕای خۆی دەنووسێت دەربارەی “مەکینەی کورتکردنەوەی ڕیش فیلیپس – دەمی ستیلی دژەژەنگ – BT1214”

تا ئێستا هیچ کڕیارێک ڕای خۆی دەربارەی ئەم کاڵایە نەنووسیوە.