ئوتوی هەڵمی فیلیپس – ٢٦٠٠ وات – پلێتی ئایۆنی – دژەکلس – کوژانەوەی ئۆتۆماتیک – GC4914

Philips

لەگەڵ ئەم ئوتوە بەبێ ڕێکخستنی پلەی گەرمییەکەی هەموو ئەو جۆرە پۆشاکانە ئوتوبکە کە ئوتودەکرێن، هەر لە ئاوریشم بۆ کەتان، بۆ لۆکە تا دەگاتە کشمیر. ئەم ئامێرە بەبێ ئەوەی پۆشاکەکان بستووتێنی یان هەڵقرچێنێ  باشترین دەرەنجام دەدات بەدەستەوە. لەگەڵ ئەم ئامێرە ئوتوکردن زۆر لە جاران ئاسانترە.

  • هەڵمی ئاسایی ٥٠ گرام/ ١ خوولەک، ئەوپەڕی هەڵم ١٩٠ گرام
  • تایبەتمەندی T-ionicGlide بۆ پلێتەکەی
  • کوژانەوەی ئۆتۆماتیکی بۆ سەلامەتی و تایبەتمەندی دژە بەڵخ
  • هەموو ئەو جۆرە پۆشاکانە ئوتودەکات کە بۆ ئوتوکردن شیاون
  • ٢ ساڵ گەرەنتی کۆمپانیای فیلیپس

تەکنەلۆجیای OptimalTemp: سیستمێکی نایابی پلەی گەرمی

تازەترین شۆڕش لەبواری ئوتوکردندا بۆ دابینکردنی باشترین کۆکراوەی هەڵم و پلەی گەرمی. بۆیە درووستکراوە تا دڵنیایی ئوتوکردنێکی خیرا، دەرەنجامی نایاب لەسەر چرچولۆچە بەهێزەکان، پێویستنەبوون بە هیچ جۆرە ڕێکخستنێک و ئوتوکردنی هەموو جۆرە پۆشاکێک بدات. کۆکراوەیەکی نایابی هەڵم و پلەی گەرمی هەیە چونکە؛ ١- پڕۆسێسەری Smart Control پلەی گەرمییەکە ڕێکدەخات. ٢- تەکنەلۆجیای HeatFlow  باڵانسێکی هاوچەشن لەنێوان هەڵم و پلەی گەرمییەکەدا درووست دەکات.

٪١٠٠ سەلامەتە بۆ هەموو ئەو پۆشاکانەی ئوتودەکرێن

٪١٠٠ سەلامەتە بۆ هەموو ئەو پۆشاکانەی ئوتودەکرێن تەنانەت ناسکرترین پۆشاکەکانی وەک ئاوریشم، کشمیر، خووری و پۆلیستەر. دامەزراوە سەربەخۆکانی تاقیکردنەوەی ئوتوکردن ئەم ئامێرەیان لەسەر هەستیارترین ئەو پۆشاکانە بەکارهێناوە کە ئوتودەکرێن و باشترین دەرەنجامی ئوتوکردنیان پشتڕاست کردۆتەوە.

٪١٠٠ ئاسانە بۆ بەکارهێنان، هیچ جۆرە ڕێکخستنێکی پێویست نییە

٪١٠٠ ئاسانە بۆ بەکارهێنان، هیچ جۆرە ڕێکخستنێکی پێویست نییە. ئێستا دەتوانیت یەک لە دوای یەک هەموو ئەو جۆرە پۆشاکانە ئوتویبکەیت کە ئوتودەکرێن بەبێ ئەوەی چاوەڕێبکەیت یان پلەی گەرمییەکەی ڕێکبخەیت.

لەلایەن شارەزایانی سەربەخۆی قوماشەوە تاقیکراوەتەوە و قبووڵکراوە

ئەم ئوتوە لەلایەن شارەزایانی سەربەخۆی قوماشەوە لە دامەزراوەکانی وەک DWI،  IWTOو  Woolmark  تاقیکراوەتەوە و لەهەمبەر کارکردنە نایابەکەی لەبواری ئوتوکردندا  قبووڵکراوە. پڕۆگرامی چاودێری پۆشاکی سەربە کۆمپانیای Woolmark یارمەتی بەکارهێنەران دەدات لە هەڵبژاردنی ئەو ئامێرانەی ئوتوکردن کە لەلایەن کۆمپانیاکەوە قبووڵکراون بۆ بەکارهێنانیان لەسەر پۆشاکە خوورییەکان. کۆمپانیای فیلیپس لەگەڵ تەکنەلۆجیای تایبەتی OptimalTEMP  هەتا ئێستا تاکە بڕاند بووە کە  لەلایەن کۆمپانیای  Woolmark وە بە ستانداریدی زێڕین دانراوە. دەتوانیت دڵنیابیت کە  ئەو بەرهەمانەی لەلایەن پڕۆگرامی چاودێری پۆشاکی سەربە کۆمپانیای Woolmark قبووڵکراون بۆ هەموو جۆرە پۆشاکێکی خووری گونجاون.

تایبەتمەندی : T-ionicGlide باشترین تەختی ئوتوی فیلیپس کە لەلایەن بەکارهێنەرانەوە پێنج ئەستێرەی پێدراوە

تەختی T-ionicGlide باشترینی فیلیپسە. ستانداردێکی نوێ بۆ خزان و دژە ڕووشان پێشکەشی ئەو ئوتوانە دەکات کە تایبەتمەندی OptimalTemp یان هەیە. ڕووپۆشە نوێیەکەی تایبەت بە فیلیپس دڵنیایی باشترین دەرەنجام دەدات. دیزاینە زیرەکانەکەی شێوەکەی و کونەکانی دەرچوونی هەڵم دەبێتەهۆی دابەشکردنی هەڵمەکە بە هاوچەشنی  تاوەکو لەگەڵ ئەم ئوتوە چرچولۆچەکان بەئاسانی لاببرێن.

بە ئاوی ئاسایی ماڵان ئیشدەکات و سیستمی دەبڵ چالاکی دژە بەڵخی هەیە

ئەم ئوتوە دیزاینکراوە بۆئەوەی بە ئاوی ئاسایی ماڵان ئیشبکات. تایبەتمەندی دەبڵ چالاکی دژە بەڵخی هەیە: کۆکراوەی زیرەکی پێکهاتەی دژە بەڵخ و تایبەتمەندی خۆخاوێنکردنەوەی ئاسایی بڕی درووستبوونی بەلخ کەمدەکەنەوە. بۆ دەستکەوتنی دەرەنجامی باشتر واباشترە ئاوی دڵۆپێنراو بەکاربهێنیت. ئەمە دڵنیایی دەردانی هەڵمێکی ڕێکوپێک لە ئوتوەکەتەوە دەدات.

کاتێک بەبەکارنەهێنراوی بەجێهێڵرا بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەکوژێتەوە

ئوتوەکە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەکوژێتەوە کاتێک بەبەکارنەهێنراوی بەجێهێڵرا. ئەگەر لەسەر بنکەکەی بەجێهێڵرا دوای سێ خوولەک دەکوژێتەوە، خۆ ئەگەر لەسەر تەختەکەی بەجێهێڵرا ئەوا دوای دوو خوولەک دەکوژێتەوە.

لەپێناو ئاسان دەستگەیشتن بەو شوێنانەی دەست گەیشتن پێیان ئاسان نییە دەمەکەی بە چوار شێوە وردکارە

دەمی ئەم ئامێرە بە چوار شێوە وردکارە بەمەش لەکاتی ئوتوکردندا ڕێگەت پێدەدات کە دەستت بگات بەو شوێنانەی کەدەستگەیشتن پێیان قورسە. بەهۆی کەلێنی تایبەت بە قۆپچەکانەوە دەوری قۆپچەکان ئوتوبکە؛ بۆ باشتر بینین  دیزاینی شێوەکەی بەشێوەیەکە کە خێرا دەجووڵێت؛ شوێنی دەردانی ئەوپەڕی هەڵمەکەی وردکارە بۆئەوەی هەڵم بدەیت لە ناوچەیەکی دیاریکراو و لەسەر دەمەکەی درزێک هەیە بۆ ئوتوکردنێکی هەستیار.

لەگەڵ ئاماژەدەرێکی زیرەک  کرداری ئوتوکردنەکەت ئەنجامبدە

ئاماژەدەرە زیرەکەکە حاڵەتی ئوتوەکەت پێدەڵێت لەهەر کاتێکدا.

توانای کارەبایی ٢٦٠٠ وات بۆ گەرمبوونێکی خێرا و کارکردنێکی نایاب

توانای کارەبایی ٢٦٠٠ وات بۆ گەرمبوونێکی خێرا و کارکردنێکی نایاب لەسەر هەموو ئەو پۆشاکانەی ئوتودەکرێن.

بۆ باشتر لابردنی چرچولۆچەکان ڕێژەی هەڵمەکەی ٥٠ گرامە/١ خوولەک

٥٠ گرام/ ١ خوولەک هەڵمی بەردەوام بڕێکی نایابی هەڵمت پێدەدات بۆ لابردنی هەموو چرچولۆچەکان بەشێوەیەکی کاریگەر.

١٩٠ گرام  ئەوپەڕی هەڵم

ئەم تایبەتمەندییە دەتوانرێ بەکاربهێنرێت بۆ ئوتوکردنی ستوونیی و لابردنی چرچولۆچە بەهیزەکان.

٪١٠٠ خێرایە لەسەر هەموو جۆرەکانی پۆشاک، هیچ ئوتویەکی تر ئەوەندە خێرانییە

٪١٠٠ خێرایە لە ئوتوکردن، هیچ ڕێکخستنێکی پێویست نییە. لەگەڵ ئەم ئامێرە هەموو پۆشاکەکانت بە هەڵمێکی زۆر کاریگەرتر ئوتوبکە.

کۆد: Philips-GC4914 بەش:

وردەکاری ئیشکردن

تایبەتمەندی  T-ionicGlideبۆ پلێتەکەیهەیەتی
تەکنەلۆجیای OptimalTEMPهەیەتی
هەڵمی بەردەوام دەردراو٥٠ گرام/ ١ خوولەک
ئەوپەڕی هەڵم١٩٠ گرام
توانای کارەبایی٢٦٠٠ وات
تایبەتمەندی ئاوپڕژاندنهەیەتی

بەفیڕۆنەدانی وزە

پاراستنی وزە٪١٠ بە فیڕۆدانی وزە کەمدەکاتەوە

تایبەتمەندی دژە بەڵخ

جۆری ئەو ئاوەی ئیشی پێدەکاتئاوی ئاسایی
سیستمی دەبڵ چالاکی دژە بەڵخهەیەتی

ئاسوودەیی لەبەکارهێنان

درێژی وایەری کارەبا٢.٥ مەتر

ئاسانی لەبەکارهێنان

قەبارەی تانکی ئاو٣٥٠ میلی لیتر
تایبەتمەندی دژە دڵۆپەکردنهەیەتی
تایبەتمەندی کوژانەوەی ئۆتۆماتیکیهەیەتی
شوێنی کۆکردنەوەی وایەرەی کارەباهەیەتی
وایەری خوولاوەوایەرەکەی بە پلەی ١٨٠ دەخوولێتەوە
تایبەتمەندی پڕکردنەوەی ئاسان و خێراهەیەتی
درێژی وایەری کارەبا٢.٥ مەتر

داتای تەکنیکی

کێشی ئامێرەکە١.٧٥ کیلۆگرام

خزمەتگوزاری

گەرەنتیئەم ئامێرە ٢ ساڵ گەرەنتیی کۆمپانیای فیلیپسی لەگەڵدایە

0 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

0.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
0
0
0
0
0

ببە بە یەکەم کەس کە ڕای خۆی دەنووسێت دەربارەی “ئوتوی هەڵمی فیلیپس – ٢٦٠٠ وات – پلێتی ئایۆنی – دژەکلس – کوژانەوەی ئۆتۆماتیک – GC4914”

تا ئێستا هیچ کڕیارێک ڕای خۆی دەربارەی ئەم کاڵایە نەنووسیوە.