مەکینەی قژچاککردنی فیلیپس – شەحن – تۆربۆ – دەمی تیتانیۆم HC9450

Philips

ئەم مەکینەیە وردیی و کۆنتڕۆڵی تەواو بە پڕۆسەی چاکردنی قژت دەبەخشێت. ئەم مەکینەیە لەگەڵ تایبەتمەندیی هەڵبژاردنی دیجیتاڵی، تایبەتمەندیی شانەی جووڵاو بە ماتۆڕی سیستمی ڕێکخستنەکە، تایبەتمەندی یادگەی خەزنکردنی ڕێکخستنەکانی درێژیی  Memory function و دەمی بڕینی نایاب لەکارکردندا، تاکە ئامێرە کە ئەو  ئەنجامەت پێدەبەخشێت کە تۆ چاوەڕوانی دەکەیت.

  • دەمەکانی لە ماددەی تیتانیۆم درووستکراون
  • ٤٠٠ ڕێکخستنی درێژیی هەیە
  • دوای یەک کاتژمێر شەحنکردنەوە ١٢٠ خوولەک کاردەکات
  • ٢ ساڵ گەرەنتیی کۆمپانیای فیلیپس

ڕووکاری هەڵبژاردنی دیجیتاڵی

ڕووکاری هەڵبژاردنی دیجیتاڵی ڕاستەوخۆ ئەو درێژییەت دەداتێ کە لەسەرڕووە دیجیتاڵییەکە هەڵیدەبژێریت. شاشەی دەستلێدانەکە بەکاربێنە بۆ گەڕان بەناو زیاتر لە ٤٠٠ ڕێکخستنی درێژییدا. بەخێرایی بەناو ڕێکخستنەکاندا بازبدە یان بەهێواشی یەک بە یەکی ڕێکخستنەکان کە ٠.١ میلیمەترین بپشکنە.

ئاسانە لە هەڵبژاردن و جێگیرکردنی هەر ٤٠٠ ڕێکخستنەکەی درێژییدا: ٠.٥ بۆ ٤٢ میلیمەتر

ڕووی هەڵبژاردنە دیجیتاڵییەکە بەکاربێنە بۆ هەڵبژاردن و جێگیرکردنی ئەو درێژییەی کە خۆت مەبەستتە. ژمارەی ڕێکخستنەکان ٤٠٠ ڕێکخستنی درێژیین لە ١ ملیمەتر بۆ ٤٢ ملیمەتر کە نێوانی هەر یەکێکییان ٠.١ میلیمەترە. یان دەتوانیت مەکینەکە بەبێ شانە بەکاربهێنیت بۆ کورتکردنەوەی ڕیشت بە ئەندازەی ٠.٥ میلیمەتر.

شانەی قژ کە دەنگونجێندرێ لەگەڵ درێژی دڵخواز بۆ دەستکەوتنی باشترین ئەنجامی قژچاککردن

مەکینەکە ٣ شانەی گونجێنراوی لەگەڵدایە: ١-٧ میلیمەتر، ٧- ٢٤ میلیمەتر و ٢٤- ٤٢ میلیمەتر. تەنها یەکێک لە شانەکان بخەرە سەر دەمی مەکینەکە و ٤٠٠ ڕێکخستنی درێژی تاقیبکەرەوە کە ماوەی نیوان هەریەک لەو ڕێکخستنانە ٠.١ میلیمەترە. یان دەتوانی بۆ دەستکەوتنی کورتییەک کە ئەندازەکەی ٠.٥ میلیمەترە مەکینەکە بەبێ شانە بەکاربهێنیت.

بۆ خۆگریی زیاتر دەمەکان کە لەتیتانیۆم درووستکراون یەکتری تیژدەکەنەوە

دەمە پیشکەوتووەکانی درووستکراو لە تیتانیۆم لە پۆڵا بەهێزترن بۆئەوەی بە بەباشترین شێوە خۆگربن. زیادلەوەش، دەمەکان یەکتری تیژدەکەنەوە بۆئەوەی دڵنیایی ماوەیەکی زۆر کارکردن بدەن و کات دوای کات بڕینەکە بەوردی ئەنجامبدەن.

شانەکان بە ماتۆڕی سیستمی ڕێکخستنەکە دەجووڵێن بۆ هەڵبژاردنی  درێژییەکە بەئاسانی

سیستمی ڕێکخستنی دڕێژییەکان کە بە ماتۆڕ ئیش دەکات بەئاسانی درێژی دڵخواز هەڵدەبژێرێت و جێگیری دەکات. شانەکان بە سیستمی ماتۆڕەکە ئەجووڵێن و وادەکات هەڵبژاردنی نیوان درێژییەکان بە وردی ٠.١ میلیمەتر بەڕێوەبچێت. ئەم تەکنەلۆجیا داهێنەرانە دڵنیایی دەدات لە سەلامەتیی بڕینی مووەکان لە هەموو کاتێکدا بەو درێژییەی کە خۆت مەبەستتە و بەدەستهێنانی دەرەنجامی لەبار کات دوای کات.

سیستمەکە بۆ هەرشانەیەک ٣ ڕێکخستنی درێژیی بۆ بڕینی مووەکان وەک بیرەوەریی خەزندەکات

ئەم مەکینە زیرەکە درێژی دوایین قژچاکردنی تۆی بیردەکەوێتەوە و دەتوانی سێ ئەندازەی درێژیی تر بۆ هەر شانەیەک خەزنبکات  کە تۆ دەیخەیتە سەر مەکینەکە. درێژی دڵخوازی خۆت هەڵبژێرە و دوومگەی خەزنکردنەکە دابگرە بەم شێوەیە مەکینەکە بەخێرایی ئەو ڕێکخستنە خەزندەکات. دەتوانی بۆ سێ درێژی جیاواز ئەم کارە ئەنجامبدەیت.

تایبەتمەندی تۆڕبۆی ئۆتۆماتیکی بۆ خێراکردنی کرداری بڕین

کاتێک دەمی مەکینەکە دەگات بە مووی بەهێز و ئەستوور تایبەتمەندی تۆڕبۆکە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی خێرایی بڕینەکە زیاددەکات، ئەمەش دڵنیایی بڕینێکی نایاب و ئاسان دەدات.

دەمی دەبڵ تیژکراوەی بڕین بەخێرایی دوو ئەوەندە مووەکان دەبڕێت

لەگەڵ ئەم تەکنەلۆجیا پێشکەوتووەی جووت بڕین دەتوانی هەموو جۆرە قژێک چاک بکەیت. ئەم تەکنەلۆجیایە دوو پارچەی تیژکراوەی بڕینی هەیە لەگەڵ ئەندازەیەک کە ڕێگە بە لێخشاندنی کەم دەدات. پارچە داهێنەرانەکەی بڕین وا دیزاین کراوە تاوەکو دوو ئەوەندە خێراتر لە مەکینە ئاساییەکانی فیلیپس مووەکان ببڕێت. بۆ ئەوپەڕی خۆگریی  ستیلی بەهێز وەک بەرگریکەری زیاتر دانراوە بۆی.

یەک کاتژمێر شەحنکردنەوەی خێرا، ١٢٠ خوولەک بەبێ کارەبا کارکردن

مەکینەکە بەبێ کارەبا ئیش پێبکە بۆ ئاسوودەیی و توانای زۆر . دوای یەک کاتژمێر شەحنکردنەوە ، باترییەکەی کە لیثیۆم- ئایۆنی بەهێزە بۆ ماوەی ١٢٠ خوولەک کاردەکات. دەتوانرێ بەکارەبا و بەبێ کارەبا بەکاربهینرێت.

دوو ساڵ گەرەنتی

هەموو مەکینەکانی کورتکردنەوەی فیلیپس وا دیزاینکراون تا تەمەنیان درێژ بێت. گەرەنتی ٢ ساڵی کۆمپانیای فیلیپس-یان لەگەڵدایە، بە ڤۆڵتیەی جیهانی کاردەکەن.

کۆد: Philips-HC9450 بەش:

سیستمی بڕین

پانی دەمی مەکینەکە٤١ میلیمەتر
ماددەی دەمی بڕیندەمی درووستکراو لە تیتانیۆم
ژمارەی ڕێکخستنەکانی درێژیی٤٠٠
وردیی(ماوەی نیوان  دوو ڕێکخستنی درێژیی)٠.١ میلیمەتر
مەودای ڕێکخستنەکانی درێژییلە ٠.٥ بۆ ٤٢ میلیمەتر
هەڵبژاردنی درێژیی
  • هەڵبژاردنی دیجیتاڵیی
  • شانەکان بە ماتۆڕی سیستمی ڕێکخستنەکە دەجووڵێن

کەلوپەلی لاوەکی

پارچەکانسێ شانە بۆ دەمی کورتکردنەوەکە

ئاسانی لە بەکارهێنان

خاوێنکردنەوەدەمەکەی لیدەکرێتەوە و دەشۆردرێت
پێڕاگەیشتنپێویستی بە چەورکردن نییە
یادگەی خەزنکردنی ڕێکخستنەکانی درێژییهەیەتی

توانای بەکارهێنان

جۆری ماتۆڕتۆڕبۆی ئۆتۆماتیکی
جۆری باتریلیثیۆم- ئایۆن
شێوازی بەکارهێنانبەکارەبا و بەبێ کارەبا ئیشدەکات
کاتی ئیشپێکردن١٢٠ خوولەک
کاتی پێویست بۆ شەحنکردنەوە١ کاتژمێر

خزمەتگوزاری

گەرەنتیئەم ئامێرە دوو ساڵ گەرەنتیی کۆمپانیای فیلیپسی لەگەڵدایە

0 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

0.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
0
0
0
0
0

ببە بە یەکەم کەس کە ڕای خۆی دەنووسێت دەربارەی “مەکینەی قژچاککردنی فیلیپس – شەحن – تۆربۆ – دەمی تیتانیۆم HC9450”

تا ئێستا هیچ کڕیارێک ڕای خۆی دەربارەی ئەم کاڵایە نەنووسیوە.