وشککەرەوەی پێشکەوتووی قژ فیلیپس – ٢٢٠٠ وات – ئایۆنی – ٢ دەم – پاراستنی قژ – HP8232

Philips

ئەم وشککەرەوەیە لەگەڵ ئەوەی پارێزگاری لە قژت دەکات بەخێراییش قژت وشکدەکاتەوە. ئەم ئامێرە چەند ڕێکخستنێکی بۆ خێرایی و گەرمییەکەی هەیە. چەند تایبەتمەندییەکی هەیە لەوانە تایبەتمەندیی پاراستنی گەرمی Thermoprotect بۆ وشککردنەوەیەکی خێرا لە پلەی گەرمی نەگۆڕدا. هەروەها تایبەتمەندی حاڵەتپێدانی ئایۆنیی  Ionic Care بۆ قژێکی بریقەدار و نەئاڵۆسکاو.

  • تایبەتمەندیی پاراستنی قژ لە گەرمی Thermoprotect
  • توانای کارەباییەکەی ٢٢٠٠ وات-ە
  • تایبەتمەندی حاڵەتپێدانی ئایۆنیی هەیە
  • دەمی بڵاوکەرەوەی هەوای لەگەڵدایە
  • ٢ ساڵ گەرەنتیی کۆمپانیای فیلیپسی لەگەڵدایە

تایبەتمەندیی ڕێکخستنی گەرمی  ThermoProtect

ئەم تایبەتمەندییە  گونجاوترین پلەی گەرمی بۆ وشککردنەوەی قژ دابیندەکات، لەهەمانکاتیشدا پارێزگاری زیاتر لە قژ دەکات لە دژی گەرمی زیادە. بەهەمان بڕی بەهێزی لیشاوی هەوا، باشترین ئەنجام بەدەست دەهێنیت بە پاریزگارییەکی تەواوەوە.

توانای کارەبایی ٢٢٠٠ وات بۆ باشترین شێوەی جوانکاری

ئەم ئامێرە، کە توانای کارەباییەکەی ٢٢٠٠ وات-ە، گورزەیەکی هەوای بەهێز درووستدەکات.  لەئەنجامدا هێز و خێرایی ئامێرەکە وشککردنەوە و جوانکردنی قژت ئاسانتر و خێراتر دەکات.

شەش  ڕێکخستنی ئاسانی خێرایی و پلەی گەرمیی  بۆ کۆنتڕۆڵی تەواو بەسەر ئامێرەکەدا

دەتوانرێ گەرمی و خێرایی پێویست بەئاسانی بگونجێنرێ بۆ درووستکردنی باشترین ستایل بۆ قژ .  ئەم شەش ڕێکخستنە جیاوازانە دڵنیای کۆنتڕۆڵی تەواو بەسەر ئامێرەکەدا دەدەن و  دەبنە هۆی دەستکەوتنی جوانییەکی ناوازە.

گرنگیپێدانی زیاتر لەگەڵ بوونی تایبەتمەندی حاڵەتپیدانی ئایۆنیی بۆ قژێکی بریقەدار و نەئاڵۆسکاو.

لەگەڵ بوونی تایبەتمەندی حاڵەتپێدانی ئایۆنیی، قژت بەخێرایی زیاتر بڕازێنەوە. ئایۆنە سالبە بارگاوییەکان بژبوونی قژت ناهێڵن، نەرمی دەکەن و ڕووپۆشی تاڵەکانی قژ لووس دەکەن بۆئەوەی زیاتر درەوشاوە و بریقەدار دەربکەوێت. لەئەنجامدا قژێکی خاو،  نەئاڵۆسکاو و بریقەدارت دەستدەکەوێت.

تایبەتمەندیی CoolShot بۆ ڕاگرتنی ستایلی قژت

تایبەتمەندیی CoolShot  پێویستییەکە کە دەبێت لە وشککەرەوەی قژەکەتدا هەبێت. ئەم تایبەتمەندییە گوورزەیەک لە هەوای سارد دەردەپەرێنێت کە دەتوانی دوای جوانکردنی قژت بەکاریبهێنیت بۆ تەواوکردن و ڕاگرتنی ستایلی قژت.

دەمی هەواکۆکەرەوەی هەرە  تەسک، بۆ دەسکەوتنی باشترین ستایل

دەمی هەواکۆکەرەوەکە  تەسکە بۆ دەرکەوتنی قژت بە جوانترین شێوە، بە بریقەداری و دەسکەوتنی ئەو شێوازەی خۆت مەبەستتە.

وایەری کارەباکەی ١.٨مەتر درێژە

وایەرە درێژەکەی بەهۆی درێژی و بەهێزیەکەی ئاسانە بۆ بەکارهێنان.

ئەڵقەی هەڵواسینی ئاسان  بۆ پاراستنی ئامێرەکە بەگونجاوی

ئەڵقەیەکی لاستیکی لە بنکی دەسکەکەی جێگیرکراوە، ئەمەش بژاردەیەکی تر بۆ پاراستنی ئامێرەکە دەخاتە بەردەست، بەتایبەت گونجاوە بۆ بەکارهێنانی لە ماڵ یان لە هۆتێلدا.

دەمی بڵاوکەرەوەی هەوا diffuser بۆ زیادکردنی قەبارە، ئەستوورکردنی قژ و درووستکردنی ئەڵقە لە قژدا

ئەم بڵاوکەرەوەیە ی هەوا کە  دەمەکانی بە ئاڕاستەی پێچەوانە دەخوولێنەوە، دیزاینێکی تاکانەی هەیە، تایبەت بۆ سەر دیزاین کراوە، بەکارهێنانی ئاسانتر و هەستپێکراوتر دەکات. هەواکە بەناو قژدا بڵاودەکاتەوە. قژەکە بە تەندرووستی وشکدەکاتەوە، قەبارەکەی گەورەدەکات و بژبوونی قژ کەمدەکاتەوە. بۆ بەدەستهێنانی باشترین دەرەنجام، دەمی بڵاوکەرەوەکە لە نزیک تاڵەکانی کۆتایی قژ و ناو قژت بگرە. دەمە نایاب درووستکراوەکانی بڵاوکەرەوەکە قەبارە و ئەستووری قژ زیاددەکەن و  قژ لوول و ئەڵقەدار دەکەن.

فیلتەری لێشاوی هەواکە لێدەکرێتەوە بۆ خاوێنکردنەوەی ئاسان و خێرا

فلتەرەی هەواکە لێدەکرێتەوە و مامەڵەکردن لەگەڵیدا ئاسانە. فلتەرەکە لێبکەرەوە و پاکی بکەرەوە. کردنی ئەم کارە بەبەردەوامی ڕێگەدەگرێت لە کۆبوونەوەی تەپوتۆز و موو لە ناو فلتەرەکەدا و توانای ئامێرەکە لاوازنابێت.

ئەنجامی ناوازە بە بەکارهێنانی دەمی کۆکردنەوەی هەوا بۆ دانانی ستایلی دڵخوازی خۆت

ئەنجامی ناوازە بە دەست بهێنە بە بەکارهێنانی دەمی کۆکردنەوەی هەوا، بۆ ئەوەی بە ویستی خۆت ستایلی قژت بە وردی دیاریبکەیت.

کۆد: Philips-HP8232 بەش:

داتای تەکنیکی

ڤۆڵتییەی کارپێکردن٢٢٠ – ٢٤٠ ڤۆڵت
لەرەلەری کارپێکردن٥٠ – ٦٠ هێرتز
توانای کارپێکردن٢٢٠٠ وات
توانا٢٢٠٠ وات
ڕەنگی ئامێرەکەبریقەدار و سپیی مات
جۆری ماددەABS
جۆری ماتۆڕماتۆڕی DC
درێژی وایەری کارەباکەی١.٨ مەتر

تایبەتمەندییەکان

تایبەتمەندیی چەمانەوەی دەسکنییەتی
تایبەتمەندیی CoolShotهەیەتی
تایبەتمەندیی جووت ڤۆڵتییەی کارپێکردننییەتی
جانتای گواستنەوەلەگەڵیدانییە
ڕووپۆشی سیرامیکینییەتی
تایبەتمەندیی حاڵەتپێدانی ئایۆنیهەیەتی
ئەڵقەی هەڵواسینهەیەتی
دەمی بڵاوکەرەوەی هەوادەمێکی لەگەڵدایە کە دانەکانی بە ئاڕاستەی جیاواز دەخولێنەوە
دەمی کۆکردنەوەی هەوادەمی تەسکی ١٤ ملیمەتر
ژمارەی پارچەی لاوەکی کە لەگەڵیدایە٢

کێش و قەبارەی ئامێڕەکە

قەبارەی ئامێرەکە
  • بەرزی: ٣١ سانتیمەتر
  • درێژی: ١٠ سانتیمەتر
  • پانی: ٢٢ سانتیمەتر
کێشی ئامێرەکە٦٠٠ گرام

خزمەتگوزاری

گەرەنتیئەم ئامێرە ٢ ساڵ گەرەنتی کۆمپانیای فیلیپسی لەگەڵدایە

0 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

0.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
0
0
0
0
0

ببە بە یەکەم کەس کە ڕای خۆی دەنووسێت دەربارەی “وشککەرەوەی پێشکەوتووی قژ فیلیپس – ٢٢٠٠ وات – ئایۆنی – ٢ دەم – پاراستنی قژ – HP8232”

تا ئێستا هیچ کڕیارێک ڕای خۆی دەربارەی ئەم کاڵایە نەنووسیوە.