وشککەرەوەی پێشکەوتووی قژ فیلیپس – ٢٢٠٠ وات – ئایۆنی – ٢ دەم – دەمی بڵاوکردنەوەی هەوار و مەساج HP8233

Philips

ئەم ئامێرە لەگەڵ ئەوەی پارێزگاری لە قژت دەکات بەخێراییش قژت وشکدەکاتەوە. ئەم ئامێرە چەند ڕێکخستنێکی بۆ خێرایی و گەرمییەکەی هەیە. چەند تایبەتمەندییەکی هەیە لەوانە تایبەتمەندی پاراستنی گەرمی Thermoprotect بۆ وشککردنەوەیەکی خێرا لە پلەی گەرمی نەگۆڕدا. هەروەها هەریەک لە تایبەتمەندییەکانی حاڵەتپێدانی ئایۆنیی Ionic Care و تۆڕبۆبووستی TurboBoost هەیە.

  • توانای کارەباییەکەی ٢٢٠٠ واتە
  • تایبەتمەندیی ڕێکخستنی گەرمی Thermoprotect
  • دەمی بڵاوکەرەوەی هەوای لەگەڵدایە  کە تایبەتمەندی مەساجکردنی هەیە
  • تایبەتمەندی حاڵەتپێدانی ئایۆنیی هەیە
  •  ٢ ساڵ گەرەنتیی کۆمپانیای فیلیپس

دیزاینێکی قەشەنگ و خانمانە، لەهەمانکاتدا کوالێتی و کارکردنێکی نایاب

ئەم ئامێرە دیزاینێکی مۆدێرن و کارامە لەخۆدەگرێت. سافییەکەی، هێڵکارییە نیانەکەی و پارچە درێژبووەوەکانی هەموویان بەیەکەوە بەشیوەیەکی نایاب و ناسک لەپەیوەندیدان، ئەمە لەکاتێکدا وردی لە کارکردندا، کواڵێتی بەرزی ماددەکانی و ڕووپۆشەکانی  بەڵگەن لەسەر نایابی ئامێرەکە لە کارکردندا.

تایبەتمەندی ڕێکخستنی گەرمی ThermoProtect

ئەم تایبەتمەندییە گونجاوترین پلەی گەرمی بۆ وشککردنەوەی قژ دابیندەکات، لەهەمانکاتیشدا پارێزگاری زیاتر لە قژ دەکات لە دژی گەرمی زیادە. بەهەمان بڕی بەهێزی لیشاوی هەوا، باشترین ئەنجام بەدەست دەهێنیت بە پاریزگارییەکی تەواوەوە.

توانای کارەبایی ٢٢٠٠ وات بۆ جوانکاری هاوشێوەی ساڵۆنەکان

ئەم ئامێرە، کە توانای کارەباییەکەی ٢٢٠٠ وات-ە، باشترین گورزەهەوای بەهێز درووستدەکات.  لەئەنجامدا هێز و خێراییەکەی وشککردنەوە و جوانکردنی قژت ئاسانتر و خێراتر دەکات.

گرنگیپێدانی زیاتر لەگەڵ بوونی تایبەتمەندی حاڵەتپیدانی ئایۆنیی بۆ قژێکی بریقەدار و نەئاڵۆسکاو

لەگەڵ بوونی تایبەتمەندی حاڵەتپێدانی ئایۆنیی، قژت بەخێرایی زیاتر بڕازێنەوە. ئایۆنە سالبە بارگاوییەکان بژبوونی قژت ناهێڵن، نەرمی دەکەن و ڕووپۆشی تاڵەکانی قژ لووس دەکەن بۆئەوەی زیاتر درەوشاوە و بریقەدار دەربکەوێت. لەئەنجامدا قژێکی خاو،  نەئاڵۆسکاو و بریقەدارت دەستدەکەوێت.

شەش ڕێکخستنی ئاسانی خێرایی و پلەی گەرمیی  بۆ کۆنتڕۆڵی تەواو بەسەر ئامێرەکەدا

دەتوانرێ گەرمی و خێرایی پێویست بەئاسانی بگونجێنرێ بۆ درووستکردنی باشترین ستایل بۆ قژ. ئەم شەش ڕێکخستنە جیاوازانە دڵنیایی کۆنتڕۆڵی تەواو بەسەر ئامێرەکەدا دەدەن و  دەبنە هۆی دەستکەوتنی جوانییەکی ناوازە.

دەمێکی هەواکۆکەرەوەی هەرە  تەسک، کە ١١ ملیمەترە بۆ دەسکەوتنی ستایلی مەبەست

دەمە هەوا کۆکەرەوەکە کە هەرە تەسکە، لێشاوی هەواکەی بەناودا تێدەپەڕێت  بۆ ئەوەی ڕێک ئەو ستایلەت دەست بکەوێت کە خۆت مەبەستتە لە شوێنی مەبەستدا. ئەمەش تایبەتمەندییەکی ناوازەیە بۆ ڕێکخستنەوە  یان ڕاگرتنی ستایلی قژت.

تایبەتمەندی  تۆڕبۆبووست TurboBoost بۆ وشککردنەوەی قژ بە زۆرترین خێرایی

دووگمەی تۆڕبۆبووست لێشاوی هەواکە زیاددەکات، بۆ ئەوەی قژت بە ماوەیەکی کەمتر وشکبکەیتەوە.

دەمی بڵاوکەرەوەی هەوا diffuser بۆ زیادکردنی قەبارە و درووستکردنی ئەڵقە لە قژدا، ئەمە لەکاتێکدا بە نەرمونیانی مەساج بۆ پێستی سەرت دەکات

ئەم بڵاوکەرەوەیە ی هەوا کە  دەمەکانی بە ئاڕاستەی پێچەوانە دەخوولێنەوە، دیزانینێکی تاکانەی هەیە، تایبەت بۆ سەر دیزاین کراوە، بەکارهێنانی ئاسانتر و هەستپێکراوتر دەکات. هەواکە بەناو قژدا بڵاودەکاتەوە. قژەکە بە تەندرووستی وشکدەکاتەوە، قەبارەکەی گەورەدەکات و بژبوونی قژ کەمدەکاتەوە. ئەمە لەکاتێکدا تایبەیمەندی مەساجی هەیە، پێستی سەر دەبووژێنتەوە و زیندوویەتی زیاتر دەدات بە قژ. بۆ بەدەستهێنانی باشترین دەرەنجام، دەمی بڵاوکەرەوەکە لە نزیک تاڵەکانی کۆتایی قژ و ناو قژت بگرە. دەمە نایاب درووستکراو  و مەساجکەرەکانی بڵاوکەرەوەکە قەبارە و ئەستووری قژ زیاددەکەن و  قژ لوول و ئەڵقەدار دەکەن.

پارێزگاری زیاتر بەهۆی توخمە سیرامیکییەکان کە گەرمی ئەوپەڕی ژێرسوور دابیندەکەن Far infrared heat

توخمی سیرامیک گەرمی ئەوپەڕی ژێرسوور دابیندەکات، کە گەرمییەکی نەرمونیانی هەیە وادەکات قژت لەناوەوە وشکببێتەوە و لە زیادوشکبوونەوە دەیپارێزێت ، بێ ئەوەی کاریگەری بکاتە سەر کات و کاریگەریی وشکبوونەوەکە.

تایبەتمەندیی CoolShot بۆ ڕاگرتنی ستایلی قژت

تایبەتمەندیی CoolShot ڕێکخستنێکی پێشکەوتووە کە پێویستە لە ئامێری وشککردنەوەی قژەکەتدا هەبێت. ئەم تایبەتمەندییە گوورزەیەک لە هەوای سارد دەردەپەرێنێت کە دەتوانیت لە دوای جوانکردنی قژت بەکاریبهێنیت بۆ تەواوکردن و ڕاگرتنی ستایلی قژت.

وایەری کارەباکەی ١.٨مەتر درێژە

وایەرە درێژەکەی بەهۆی درێژی و بەهێزیەکەی ئاسانە بۆ بەکارهێنان.

ئەڵقەی هەڵواسینی ئاسان  بۆ پاراستنی ئامێرەکە بەگونجاوی

ئەڵقەیەکی لاستیکی لە بنکی دەسکەکەی جێگیرکراوە، ئەمەش بژاردەیەکی تر بۆ پاراستنی ئامێرەکە دەخاتە بەردەست، بەتایبەت گونجاوە بۆ بەکارهێنانی لە ماڵ یان لە هۆتێلدا.

فلتەری لێشاوی هەواکە لێدەکرێتەوە بۆ خاوێنکردنەوەی ئاسان و خێرا

فلتەرەی هەواکە لێدەکرێتەوە و مامەڵەکردن لەگەڵیدا ئاسانە. فلتەرەکە لێبکەرەوە و پاکی بکەرەوە. کردنی ئەم کارە بەبەردەوامی ڕێگەدەگرێت لە کۆبوونەوەی تەپوتۆز و موو لە ناو فلتەرەکەدا و توانای ئامێرەکە لاوازنابێت.

کۆد: Philips-HP8233 بەش:

داتای تەکنیکی

ڤۆڵتییەی کارپێکردن٢٢٠ – ٢٤٠ ڤۆڵت
لەرەلەری کارپێکردن٥٠ – ٦٠ هێرتز
توانای کارپێکردن٢٢٠٠ وات
توانا٢٢٠٠ وات
ڕەنگی ئامێرەکەڕەشی بریقەدار و دیکۆری مۆر
جۆری ماددەPC
جۆری ماتۆڕماتۆڕی DC
درێژی وایەری کارەباکەی١.٨ مەتر

تایبەتمەندییەکان

تایبەتمەندیی چەمانەوەی دەسکنییەتی
تایبەتمەندیی CoolShotهەیەتی
تایبەتمەندیی جووت ڤۆڵتییەی کارپێکردننییەتی
جانتای گواستنەوەلەگەڵیدانییە
ڕووپۆشی سیرامیکیتوخمی سیرامیکی
تایبەتمەندیی حاڵەتپێدانی ئایۆنیهەیەتی
ئەڵقەی هەڵواسینهەیەتی
دەمی بڵاوکەرەوەی هەوالەگەڵیدایە (تایبەتمەندی مەساجی هەیە)
دەمی کۆکردنەوەی هەوادەمی تەسکی ١١ ملیمەتری لەگەڵدایە
ژمارەی پارچەی لاوەکی کە لەگەڵیدایە٢
تایبەتمەندیی Turbo Boostهەیەتی

کێش و قەبارەی ئامێڕەکە

قەبارەی ئامێرەکە
  • بەرزی: ٣١ سانتیمەتر
  • درێژی: ١٠ سانتیمەتر
  • پانی: ٢٢ سانتیمەتر
کێشی ئامێرەکە٦٠٠ گرام

خزمەتگوزاری

گەرەنتیئەم ئامێرە ٢ ساڵ گەرەنتی کۆمپانیای فیلیپسی لەگەڵدایە

0 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

0.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
0
0
0
0
0

ببە بە یەکەم کەس کە ڕای خۆی دەنووسێت دەربارەی “وشککەرەوەی پێشکەوتووی قژ فیلیپس – ٢٢٠٠ وات – ئایۆنی – ٢ دەم – دەمی بڵاوکردنەوەی هەوار و مەساج HP8233”

تا ئێستا هیچ کڕیارێک ڕای خۆی دەربارەی ئەم کاڵایە نەنووسیوە.