وشککەرەوەی قژ فیلیپس – ٢٣٠٠ وات – ٢ دەم – ئایۆنی -پاراستنی قژ – دەمی بڵاوکردنەوەی هەوا – HP8260

Philips

لەگەڵ تەکنەلۆجیای  پێشکەوتووی EHD ئەم ئامێرە قژ لە گەرمی زیادە دەپارێزێت. دەمەکەی بەشێوەیەکی وا تایبەت دیزاین کراوە کە بەشێوەیەکی نەرمونیانتر گەرمییەکە بەسەر قژدا بڵاودەکاتەوە و ڕێگریدەکات لەو پلە گەرمییانەی دەبنە هۆی زیانگەیاندن بە قژ و پێستی سەر.

  • تەکنەلۆجیای EHD
  • توانای کارەباییەکەی ٢٣٠٠ واتە
  • تایبەتمەندیی ڕێکخستنی گەرمی
  •  بڵاوکەرەوەی هەوای لەگەڵدایە
  • ٢ ساڵ گەرەنتیی کۆمپانیای فیلیپس

ڕێگریکردن لە گەرمی زیادە بەهۆی بوونی تایبەتمەندی دابەشکردنی هاوچەشنی گەرمی Even Heat Distribution

تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی فیلیپس EHD مانای ئەوەیە کە ئامێری وشککەرەوەکەت دەمێکی نایاب دیزاینکراو بەکاردەهێنێت تا دڵنیایی بدات کە هەمیشە گەرمی بە هاوچەشنی دابەشدەکات،  تەنانەت لە پلە گەرمییە بەرزەکانیشدا. هەروەها ڕێگری دەکات لە سووتان و تێکچوونی هەندێک بەشی قژت. ئەم تایبەتمەندییە بەتەواوی قژت دەپارێزێت لەگەرمی زیادە و بە شێوەیەکی تەندرووست و بریقەدار دەهێڵێتەوە.

تایبەتمەندی ڕێکخستنی گەرمی ThermoProtect بۆ دەسکەوتنی باشترین پلەی گەرمی

ئەم تایبەتمەندییە  گونجاوترین پلەی گەرمی بۆ وشککردنەوەی قژ دابیندەکات، لەهەمانکاتیشدا پارێزگاری زیاتر لە قژ دەکات لە دژی گەرمی زیادە. بەهەمان بڕی بەهێزی لیشاوی هەوا، باشترین ئەنجام بەدەست دەهێنیت بە پاریزگارییەکی تەواوەوە.

گرنگیپێدانی زیاتر لەگەڵ بوونی تایبەتمەندی حاڵەتپیدانی ئایۆنیی بۆ قژێکی بریقەدار و نەئاڵۆسکاو

تایبەتمەندی حاڵەتپێدانی ئایۆنیی دەبێتە هۆی وشککردنەوەیەکی دوور لە ئاڵۆسکاوی قژ. ئایۆنە سالبە بارگاوییەکان بژبوونی قژت ناهێڵن، نەرمی دەکەن و ڕووپۆشی تاڵەکانی قژ لووس دەکەن بۆئەوەی زیاتر درەوشاوە و بریقەدار دەربکەوێت. لەئەنجامدا قژێکی خاو،  نەئاڵۆسکاو و بریقەدارت دەستدەکەوێت.

پارێزگاری زیاتر بەهۆی توخمە سیرامیکییەکان کە گەرمی ئەوپەڕی ژێرسوور دابیندەکەن Far infrared heat

توخمی سیرامیک گەرمی ئەوپەڕی ژێرسوور دابیندەکات، کە گەرمییەکی لەسەرخۆی هەیە وادەکات قژت لەناوەوە وشکببێتەوە و لە زیادوشکبوونەوە دەیپارێزێت، بێ ئەوەی کاریگەری بکاتە سەر کات و کاریگەریی وشکبوونەوەکە.

دەمێکی هەواکۆکەرەوەی هەرە تەسک بۆ دەسکەوتنی باشترین ستایل

دەمی هەواکۆکەرەوەکە  تەسکە بۆ دەرکەوتنی قژت بە جوانترین شێوە، بە بریقەداری و دەسکەوتنی ئەو شێوازەی خۆت مەبەستتە.

دەمی بڵاوکەرەوەی هەوا diffuser بۆ زیادکردنی قەبارەی قژ،هەروەها  بۆ درووستکردنی ستایلی لوول و ئەڵقەدار بۆ قژ

ئەم بڵاوکەرەوەیە ی هەوا قژ بە شێوەیەکی تەندرووست وشکدەکاتەوە، بژبوونی قژ کەمدەکاتەوە و قەبارەی قژ زیاددەکات بەهۆی  بڵاوکردنەوەی لیشاوی هەواکە بەناو قژدا.  بەرزی و قەبارە بۆ قژ زیاددەکات، بەتایبەت کاتێک لەسەر ناوچەکانی ناو قژ و تاڵەکانی قژ بەکاردەهێنرێت، باشترین ڕێگایە بۆ  درووستکردنی قژێکی لوول و ئەڵقەدار.

تایبەتمەندیی CoolShot بۆ ڕاگرتنی ستایلی قژت

تایبەتمەندیی CoolShot ڕێکخستنێکی پێشکەوتووی وەهایە کە پێویستە لە ئامێری وشککردنەوەی قژەکەتدا هەبێت. ئەم تایبەتمەندییە گوورزەیەک لە هەوای سارد دەردەپەرێنێت کە دەتوانی دوای جوانکردنی قژت بەکاریبهێنیت بۆ تەواوکردن و ڕاگرتنی ستایلی قژت.

فلتەری لێشاوی هەواکە لێدەکرێتەوە بۆ ڕێگریکردن لە گیربوونی قژ لەناو وشککەرەوەکەدا

فلتەری هەواکە لە دواوەی ئامێرەکە لیدەکرێتەوە و خاوێندەکرێتەوە . هەروەها ڕێگرە لە گیربوونی قژ لەناو ئامێرەکەدا. فلتەری هەواکە لێدەکرێتەوە مامەڵەکردن لەگەڵیدا ئاسانە. فلتەرەکە لێبکەرەوە و پاکی بکەرەوە. کردنی ئەم کارە بەبەردەوامی ڕێگەدەگرێت لە کۆبوونەوەی تەپوتۆز و موو لە ناو فلتەرەکەدا.

شەش  ڕێکخستنی ئاسانی خێرایی و پلەی گەرمیی  بۆ کۆنتڕۆڵی تەواو بەسەر ئامێرەکەدا

دەتوانرێ گەرمی و خێرایی پێویست بەئاسانی بگونجێنرێ بۆ درووستکردنی باشترین ستایل بۆ قژ .  ئەم شەش ڕێکخستنە جیاوازانە دڵنیای کۆنتڕۆڵی تەواو بەسەر ئامێرەکەدا دەدەن و  دەبنە هۆی دەستکەوتنی جوانییەکی ناوازە.

کۆد: Philips-HP8260 بەش:

داتای تەکنیکی

توانا٢٣٠٠ وات
درێژی وایەر٢.٥ مەتر
ڕەنگی ئامێرەکەمۆر

تایبەتمەندییەکان

تایبەتمەندیی CoolShotهەیەتی
تایبەتمەندیی جووت ڤۆڵتییەی کارپێکردننییەتی
ڕووپۆشی سیرامیکیهەیەتی
تایبەتمەندیی حاڵەتپێدانی ئایۆنیهەیەتی
ئەڵقەی هەڵواسینهەیەتی

خزمەتگوزاری

گەرەنتیئەم ئامێرە ٢ ساڵ گەرەنتی کۆمپانیای فیلیپسی لەگەڵدایە

0 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

0.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
0
0
0
0
0

ببە بە یەکەم کەس کە ڕای خۆی دەنووسێت دەربارەی “وشککەرەوەی قژ فیلیپس – ٢٣٠٠ وات – ٢ دەم – ئایۆنی -پاراستنی قژ – دەمی بڵاوکردنەوەی هەوا – HP8260”

تا ئێستا هیچ کڕیارێک ڕای خۆی دەربارەی ئەم کاڵایە نەنووسیوە.