-38%

وشککەرەوەی پاراستنی شێی قژ فیلیپس – ٢٣٠٠ وات – پاراستنی قژ – ئایۆنی HP8280

Philips

ئەم ئامێرە هەستەوەری پاراستنی شێی لەخۆگرتووە، کە تەکنەلۆجیای تیشکی ژێرسوور بەکاردەهێنێت بۆ پشکنینی قژ و پلەی گەرمییەکە دەگونجێنێت بۆ پاراستنی تەڕیی سروشتیی قژ.

  • توانای کارەباکەی ٢٣٠٠ واتە
  • هەستەوەری پاراستنی شێی هەیە
  • تایبەتمەندی حاڵەتپێدانی ئایۆنیی هەیە
  • شەش ڕێکخستنی بۆ پلەی گەرمیی و خێرایی هەیە
  • ٢ ساڵ گەرەنتیی کۆمپانیای فیلیپس

هەستەوەری پاراستنی شێی قژ

تەکنەلۆجیای پاراستنی شێ بە تیشکی ژێرسوور تەکنەلۆجیایەکی داهێنەرانەی ڕاستەقینەیە. ئەم تەکنەلۆجیایە بەبەردەوامی چاودێری پلەی گەرمی وشککردنەوەکە دەکات و دەیگونجێنێت لەگەڵ پێویستی قژت بۆ وشککردنەوە. هەستەوەرە زیرەکەکە لەهەر پڕۆسەی وشککردنەوەیەکدا ٤٠٠٠ جار پلەی گەرمی سەر ڕووی قژت دەپێوێت. بەمەش گەرمییەکە ڕێکدەخات  بۆ ڕێگریکردن لە لەدەستدانی شێ و زیانکەوتن بە کیوتیکڵی قژ. لەگەڵ پاراستنی تەواوەتی  شێ، دەبیتە خاوەن نەرمترین و بریقەدارترین قژ. دەتوانی بەپێی پێویستی خۆت  هەستەوەرەکە بەهۆی دووگمەیەکەوە بکوژێنیتەوە و دایبگیرسێنیتەوە.

باشترین پاراستنی شێ بەهۆی هەستەوەرێکی تایبەتەوە

ئەم هەستەوەرە تەکنەلۆجیای تیشکی ژێرسوور بەکاردەهێنێت بۆ پشکنینی قژت و پلەی گەرمییەکە دەگونجێنێت بۆ پارێزگاریکرن لە شێدارییە سروشتییەکەی.

پاراستن لە گەرمی زیادە

تایبەتمەندی ڕێکخستنی پلەی گەرمی گونجاوترین پلەی گەرمی بۆ وشککردنەوەی قژ دابیندەکات، لەهەمانکاتیشدا پارێزگاری زیاتر لە قژ دەکات لە دژی گەرمی زیادە. بەهەمان بڕی بەهێزی لیشاوی هەوا، باشترین ئەنجام بەدەست دەهێنیت بە پاریزگارییەکی تەواوەوە.

تایبەتمەندی حاڵەتپیدانی ئایۆنیی بۆ قژێکی بریقەدار و نەئاڵۆسکاو

ئایۆنە سالبە بارگاوییەکان بژبوونی قژت ناهێڵن، نەرمی دەکەن و ڕووپۆشی تاڵەکانی قژ لووس دەکەن بۆئەوەی زیاتر درەوشاوە و بریقەدار دەربکەوێت. لەئەنجامدا قژێکی خاو،  نەئاڵۆسکاو و بریقەدارت دەستدەکەوێت.

شەش  ڕێکخستنی ئاسانی خێرایی و پلەی گەرمیی  بۆ کۆنتڕۆڵی تەواو بەسەر ئامێرەکەدا

دەتوانرێ گەرمی و خێرایی پێویست بەئاسانی بگونجێنرێ بۆ درووستکردنی باشترین ستایل بۆ قژ .  ئەم شەش ڕێکخستنە جیاوازانە دڵنیایی کۆنتڕۆڵی تەواو بەسەر ئامێرەکەدا دەدەن و  دەبنە هۆی دەستکەوتنی جوانییەکی ناوازە.

تایبەتمەندی CoolShot بۆ ڕاگرتنی ستایلی قژت

ئەم تایبەتمەندیە گوورزەیەک لە هەوای سارد دەردەپەرێنێت کە دەتوانی دوای جوانکردنی قژت بەکاریبهێنیت بۆ تەواوکردن و ڕاگرتنی ستایلی قژت.

کۆد: Philips-HP8280 بەش:

داتای تەکنیکی

توانا٢١٠٠ – ٢٣٠٠ وات
ماتۆڕDC
درێژی وایەر٢.٥ مەتر
تایبەتمەندیی جووت ڤۆڵتییەی کارپێکردننییەتی
ڤۆڵتییەی کارپێکردن٢٢٠ – ٢٤٠ ڤۆڵت

کەلوپەلی لاوەکی

دەمی بڵاوکردنەوەی هەوالەگەڵیدایە

تایبەتمەندییەکان

تایبەتمەندیی CoolShotهەیەتی
ڕێکخستنەکانی پلەی گەرمی٦ ڕێکخستنی پلەی گەرمی

تایبەتمەندییەکان

تایبەتمەندیی حاڵەتپێدانی ئایۆنیهەیەتی
تەکنۆلۆجیای پاراستنی شێهەیەتی

خزمەتگوزاری

گەرەنتیئەم ئامێرە ٢ ساڵ گەرەنتی کۆمپانیای فیلیپسی لەگەڵدایە

0 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

0.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
0
0
0
0
0

ببە بە یەکەم کەس کە ڕای خۆی دەنووسێت دەربارەی “وشککەرەوەی پاراستنی شێی قژ فیلیپس – ٢٣٠٠ وات – پاراستنی قژ – ئایۆنی HP8280”

تا ئێستا هیچ کڕیارێک ڕای خۆی دەربارەی ئەم کاڵایە نەنووسیوە.