ئوتوی قژ فیلیپس – پلێتی سیرامیکی و حاڵەتپێدانی ئایۆنی – گەرمبوون بە ٦٠ چرکە HP8325

Philips

ئەم ئامێرە بەتایبەت بۆ قژی بەهێز و درێژ دیزاینکراوە. ئەم ئوتوە تازەیە کە تایبەتمەندی حاڵەتپێدانی ئایۆنیی هەیە پلێتەکانی بە ڕێژەی ٤٠% پانترن، کە ئەمەش وادەکات پڕۆسەی ئوتوکردنەکە بەکاتێکی کەمتر تەواوببێت و ببیتە خاوەنی قژێکی بریقەدار، ئەمە لەکاتێکدا بە نەرمونیانی مامەڵە لەگەڵ قژدا دەکات.

  • بۆ ئوتوکردنی قژی درێژ و بەهێز
  • پلێتی پان بەڕێژەی ٤٠%
  • بوونی ماددەی سیرامیک
  • تایبەتمەندی حاڵەتپێدانی ئایۆنیی
  • ٢ ساڵ گەرەنتی کۆمپانیای فیلیپسی لەگەڵدایە

پلێتی پان بۆ قژی بەهێز و درێژ

پلێتە ٤٠% پانترەکان دەبنەهۆی بەرکەوتنی زیاتر لەگەڵ قژەکەدا و ئەمەش یارمەتیدەرە  بۆ تەواوبوونی  پڕۆسەی ئوتوکردنەکە لە ماوەیەکی کەمدا.

گرنگیپێدانی زیاتر لەگەڵ بوونی تایبەتمەندی حاڵەتپیدانی ئایۆنیی بۆ قژێکی بریقەدار و نەئاڵۆسکاو.

لەگەڵ بوونی تایبەتمەندی حاڵەتپێدانی ئایۆنیی، قژت بەخێرایی زیاتر بڕازێنەوە. ئایۆنە سالبە بارگاوییەکان بژبوونی قژت ناهێڵن، نەرمی دەکەن و ڕووپۆشی تاڵەکانی قژ لووس دەکەن بۆئەوەی زیاتر درەوشاوە و بریقەدار دەربکەوێت. لەئەنجامدا قژێکی خاو،  نەئاڵۆسکاو و بریقەدارت دەستدەکەوێت.

پلەی گەرمیی بەرز کە دەگاتە ٢١٠ پلەی سیلیزی بۆ بەدەستهێنانی دەرەنجامی ناوازە

ئەم پلە گەرمییە بەرزە ڕێگەت پێدەدات شێوەی قژت بگۆڕیت و جۆرێک لە جوانیت پێدەبەخشێت کە خۆت مەبەستتە.

گەرمبوون بەکاتێکی کەم، لەماوەی ٦٠ چرکەدا ئامادەیە بۆ کارپێکردن

ئوتوەکە لەکاتێکی کەمدا گەرمدەبێت. لەماوەی ٦٠ چرکەدا ئامادەدەبێت بۆ کارپێکردن.

ڤۆڵتیەی جیهانیی

بە ڤۆڵتیەی جیهانی کاردەکات بۆئەوەی لەکاتی سەفەرکردندا توشی گرفت نەبیت.

قفڵی داخستن بۆ داخستنی دەسکەکەی لەپێناو هەڵگرتنی ئاسان و سەلامەت

ئوتوەکە میکانیزمی قفڵی داخستنی هەیە . قفڵەکە کەوتووەتە بنکی ئامێرەکە، پلێتەکان دادەخات و هەڵگرتنی ئوتوەکە ئاسان و خێرادەکات و یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی ئامێرەکە لە هەر زیانێکی نەخوازراو.

دوو ساڵ گەرەنتی

دوو ساڵ گەرەنتی کۆمپانیای فیلیپسی لەگەڵدایە.

ڕووپۆشی سیرامیکی بۆ خزانی قژ بەناو پلێتەکاندا بەئاسانترین شێوە

پلێتە لووسە ڕووپۆشکراوەکان بە سیرامیک لەکاتی ئوتوکردندا پارێزگاری لە قژ دەکەن و ناهێڵن توشی زیانپێگەیاندن  ببێت.

درێژی وایەری کارەباکەی ١.٨ مەترە

وایەرێکی خوولاوە بۆ ڕێگریکردن لە ئاڵۆزبوونی

وایەرەکەی تایبەتمەندی خوولانەوەی هەیە تا لە ئاڵۆزبوون بیپارێزێت.

کۆد: Philips-HP8325 بەش:

داتای تەکنیکی

کاتی پێویست بۆ گەرمبوون٦٠ چرکە
درێژی وایەری کارەباکەی١.٨ مەتر
ڕەنگڕەش و پەمەیی
ڤۆڵتییەی کارپێکردنڤۆڵتییەی جیهانی (٢٢٠ ڤۆڵت)
بەرزترین پلەی گەرمی٢١٠ پلەی سیلیزی
ڕووبەری پانی پلێتەکان٤٥ بە ٩٠ ملیمەتر

تایبەتمەندییەکان

پلەی گەرمی٢١٠ پلەی سیلیزی
تایبەتمەندی وایەری خولاوەهەیەتی
جۆری ڕووپۆشسیرامیکی
تایبەتمەندیی حاڵەتپێدانی ئایۆنیهەیەتی
تایبەتمەندیی داخستنی سویچەکانهەیەتی
ئەڵقەی هەڵواسیننییەتی
ماددەی پلێتەکانسیرامیک

خزمەتگوزاری

گەرەنتیئەم ئامێرە ٢ ساڵ گەرەنتی کۆمپانیای فیلیپسی لەگەڵدایە

0 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

0.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
0
0
0
0
0

ببە بە یەکەم کەس کە ڕای خۆی دەنووسێت دەربارەی “ئوتوی قژ فیلیپس – پلێتی سیرامیکی و حاڵەتپێدانی ئایۆنی – گەرمبوون بە ٦٠ چرکە HP8325”

تا ئێستا هیچ کڕیارێک ڕای خۆی دەربارەی ئەم کاڵایە نەنووسیوە.