وشککەرەوەی دانانی ستایلی قژ فیلیپس – ٤ پارچە – ١٠٠٠ وات – ئایۆنی HP8655

Philips

لەگەڵ ئەم ئامێرە نوێیە لەیەککاتدا قژت وشکبکەرەوە و جوانکاری بۆ بکە. ئەم ئامێرە ڕێگەت پێدەدات ستایلی سروشتی و جوان لە قژتدا چێبکەی، ئەمە لەکاتێکدا تایبەتمەندی ئەوپەڕی پاراستنی بۆ قژت هەیە.  ئەو پارچەیەی کە بەرپرسە لە گەورەکردنی قەباری قژت کە پێی دەوترێ گەورەکەری قەبارە ی قژ Volumizer وادەکات قەبارەی قژت لەڕەگەوە گەورەتر دەربکەوێت ڕێک لەو شوێنەدا کە خۆت مەبەستتە.

  • ٤ پارچەی جوانکاری لەگەڵدایە
  • ٣ ڕێکخستنی گەرمی هەیە
  • تایبەتمەندیی حاڵەتپێدانی ئایۆنیی بۆ پاراستن
  • ٢ ساڵ گەرەنتیی کۆمپانیای فیلیپسی لەگەڵدایە

توانای کارەبایی ١٠٠٠ وات بۆ بەدەستهێنانی دەرەنجامی ناوازە

ئەم ئامێرە کە توانای کارەباییەکەی ١٠٠٠ وات-ە باشترین گورزەی هەوا بەرهەمدەهێنێت بۆ ئەوەی توانای کارەبایی وشککردنەوەکە نەرمونیان بێت. ئەوەش یارمەتیت دەدات هەموو ڕۆژێک دەرەنجامی نایاب بەدەستبهێنیت.

شانەی گەرمیی بۆ زیاتر ساف و لووسکردنی قژت، کە نیوەتیرەکەی ٣٨ملیمەترە

ئەم شانە گەرمییە پانییەکی زۆری هەیە کە ٣٨ملیمەترە. پانی لوولەکەکەی کردوویە بە تووڵێکی جوانکاری نایاب بۆ درووستکردنی جوانکاری ساف و لووس و شەپۆل.

شانەیەکی دداندار کە ددانەکانی دەچنەوە ناوەوە بۆ لوولکردنی قژ بەئاسانی

ئەم شانە بەکارهێنانی ئاسانە و لەیەککاتدا شانەی جوانکردنە و هەم شانەی لوولکردن. دەتوانی دانەکانی شانەکە بە دوگمەیەک بخەیتەوە ناو شانەکە، بەمەش دەتوانی بەئاسانی قژت لە ئامێرەکە جیابکەیتەوە. ئەوەی ماوەتەوە قژێکی لوولی ئەڵقەدارە.

دەمێکی هەواکۆکەرەوەی تەسک بۆ ئاڕاستەکردنی هەواکە بۆ شوێنی مەبەست

هەواکۆکەرەوەی ئامێرەکە هەواکە لە دەمی ئامێرەکەوە بۆ شوێنی مەبەست ئاڕاستەدەکات، ئەم تایبەتمەندییە دەبێتەهۆی جوانکارییەکی تەواو نایاب، هەروەها بۆ ڕێککردنەوەی خێرا و تەواوکردنی جوانکردنی قژ نایابە.

گەورەکەری قەبارەی قژ Volumizer بۆ بوونی قەبارەیەکی گەورەی قژ لە ڕەگەوە

ئەم پارچە  نایاب و پێشکەوتووە کە پێی دەوتری گەورەکەری قەبارەی قژ وادەکات قەبارەی قژت گەورەتر دەربکەوێت ڕێک لەو شوێنەدا کە خۆت مەبەستتە و لە ڕەگەوە .

وایەرێکی خوولاوە بۆ ڕێگریکردن لە ئاڵۆزبوونی

وایەرەکەی تایبەتمەندی خوولانەوەی هەیە تا لە ئاڵۆزبوون بیپارێزێت.

وایەری کارەباکەی ٢ مەتر درێژە بۆ ئاسانی لە بەکارهێناندا

وایەرە درێژەکەی ئەوپەڕی ئاسوودەیت پێدەبەخشێ لەکاتی بەکارهێنان.

گرنگیپێدانی زیاتر لەگەڵ بوونی تایبەتمەندی حاڵەتپیدانی ئایۆنیی بۆ قژێکی بریقەدار و نەئاڵۆسکاو

لەگەڵ بوونی تایبەتمەندی حاڵەتپێدانی ئایۆنیی، قژت بەخێرایی زیاتر بڕازێنەوە. ئایۆنە سالبە بارگاوییەکان بژبوونی قژت ناهێڵن، نەرمی دەکەن و ڕووپۆشی تاڵەکانی قژ لووس دەکەن بۆئەوەی زیاتر درەوشاوە و بریقەدار دەربکەوێت. لەئەنجامدا قژێکی خاو،  نەئاڵۆسکاو و بریقەدارت دەستدەکەوێت.

ڕێکخستنی ساردکردنەوەی هەوا  بۆ وشککردنەوەی قژ بە ئەوپەڕی نەرمونیانی

ڕێکخستنێک بۆ ساردکردنەوەی هەوا ڕێگەت پێدەدات قژت بە پلەیەکی گەرمی نزم وشکبکەیتەوە بۆ ڕێگریکردن لە زیانگەیاندن بەقژت. ئەم تایبەتمەندییە گونجاوە بۆ قژی  کورت، وشک و زیانپێکەوتوو. هەروەها تایبەتمەندییەکی ناوازەیە بۆ وەرزی گەرمی هاوین.

سێ  ڕێکخستنی ئاسانی خێرایی و گەرمیی بۆ کۆنتڕۆڵی زیاتر لەسەر ئامێرەکە

لەپێناوی گەیشتن بە دەرەنجامی  نایاب  بەهۆی ئەم تایبەتمەندییەوە دەتوانرێ گەرمی و خێرایی پێویست بەئاسانی بگونجێنرێ لەگەڵ جۆری قژتدا .  ئەم سێ ڕێکخستنە نایابە  دەبنە هۆی دەستکەوتنی جوانییەکی ناوازە.

وشککردنەوەی قژ بە گونجاوترین پلەی گەرمیی و پاراستنی لە گەرمی زیادە بەهۆی تایبەتمەندیی ThermoProtect

ئەم تایبەتمەندییە  گونجاوترین پلەی گەرمی بۆ وشککردنەوەی قژ دابیندەکات، لەهەمانکاتیشدا پارێزگاری زیاتر لە قژ دەکات لە دژی گەرمی زیادە. بەهەمان بڕی بەهێزی لیشاوی هەوا، باشترین ئەنجام بەدەست دەهێنیت بە پاریزگارییەکی تەواوەوە.

شانەی ڕووپۆشکراو بە سیرامیک بۆ پاراستنی زیاتری قژ

شانەکان ڕووپۆشی سیرامیکییان هەیە، بۆ ڕێگریکردن لە وشکبوونەوەی زۆر. بەهۆی ئەم تایبەتمەندییەوە گەرمییەکە بەیەکسانی بەسەر هەموو لایەکدا دابەش دەبێت و ڕێگری دەکات لە پەڵەی سووتاوی ناو قژ.

کۆد: Philips-HP8655 بەش:

داتای تەکنیکی

ڤۆڵتییەی کارپێکردن٢٢٠ – ٢٤٠ ڤۆڵت
توانا١٠٠٠ وات

کەلوپەلی لاوەکی

ڕووپۆشی سیرامیکی شانەکانهەیەتی
تەکنەلۆجیای پاراستنی ئایۆنیهەیەتی
تەکنەلۆجیای پاراستن لە گەرمیهەیەتی

کەلوپەلی لاوەکی

دەمی کۆکردنەوەی هەوالەگەڵیدایە بۆ ئاڕاستەکردن و کۆکردنەوەی هەوا
شانەیەکی دداندار کە ددانەکانی دەچنەوە ناوەوەبۆ شەپۆل درووستکردن و لوولکردنی قژ
شانەی گەرمیبۆ نەرمکردن و شەپۆلدارکردنی قژ
گەورەکەری قەبارەی قژبۆ گەورەکردنی قەبارەی قژ لە ڕەگەوە

ئاسانی لە بەکارهێنان

درێژی وایەر٢ مەتر
ئەڵقەی هەڵواسینهەیەتی

خزمەتگوزاری

گەرەنتیئەم ئامێرە ٢ ساڵ گەرەنتی کۆمپانیای فیلیپسی لەگەڵدایە

0 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

0.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
0
0
0
0
0

ببە بە یەکەم کەس کە ڕای خۆی دەنووسێت دەربارەی “وشککەرەوەی دانانی ستایلی قژ فیلیپس – ٤ پارچە – ١٠٠٠ وات – ئایۆنی HP8655”

تا ئێستا هیچ کڕیارێک ڕای خۆی دەربارەی ئەم کاڵایە نەنووسیوە.