ئامێری وشککردنەوە و جوانکردنی قژ فیلیپس – ٤ پارچە – ٨٠٠ وات – ئایۆنی – پاراستنی قژ – HP8663

Philips

لەگەڵ ئەم ئامێرەدا لە یەک کاتدا قژت وشک بکەرەوە و جوانکاری بۆبکە. ئەم ئامێرە ڕێگەت پێدەدات لەیەک کاتدا قژت وشکبکەیتەوە و جوانکاریشی بۆ بکەیت، ئەمە لەکاتێکدا باشترین پارێزگاری لە قژت دەکات. چوار پارچەی لەگەڵدایە کە بەشێوەیەکی نایاب کاردەکەن و درووستکردنی ستایلێکی سروشتی بۆ قژت ئاسان دەکەن.

  • پارێزگاریی بنچینەیی لە قژ
  • تایبەتمەندی حاڵەتپێدانی ئایۆنیی هەیە
  • توانای کارەباکەی ٨٠٠ واتە
  • ٤ پارچەی لەگەڵدایە
  • ٢ ساڵ گەرەنتیی کۆمپانیای فیلیپسی لەگەڵدایە

وایەری کارەباکەی ١.٨م بۆ ئاسانکاری زیاتر

وایەری کارەباکەی ١.٨م بۆ ئاسانکاری زیاتر.

دوو ساڵ گرەنتی

دوو ساڵ گرەنتی کۆمپانیای فیلیپسی لەگەڵدایە.

شانەی گەرمیی بۆ زیاتر ساف و لووسکردنی قژت، کە نیوەتیرەکەی ٣٨ ملیمەترە

ئەم شانە گەرمییە پانییەکی زۆری هەیە کە ٣٨ ملیمەترە. پانی لوولەکەکەی کردوویەتی بە تووڵێکی جوانکاری نایاب بۆ جوانکردنی قژ و درووستکردنی شەپۆلی ساف و لووس لە قژتدا.

توانای کارەبایی ٨٠٠ وات بۆ بەدەستهێنانی دەرەنجامی ناوازە

ئەم ئامێرەی جوانکردنی قژ کە توانای کارەباییەکەی ٨٠٠ وات-ە باشترین گورزەی هەوا بەرهەمدەهێنێت بۆئەوەی توانای کارەبایی وشککردنەوەکە نەرمونیان بێت. ئەوەش یارمەتیت دەدات هەموو ڕۆژێک دەرەنجامی نایاب بەدەستبهێنیت.

ڕێکخستنی ساردکردنەوەی هەوا  بۆ وشککردنەوەی قژ بە نەرمونیانییەکی زۆرەوە

ڕێکخستنێک بۆ ساردکردنەوەی هەوا ڕێگەت پێدەدات قژت بە پلەیەکی گەرمی نزم وشکبکەیتەوە بۆ ڕێگریکردن لە زیانگەیاندن بەقژت. ئەم تایبەتمەندییە گونجاوە بۆ قژی  کورت، وشک و زیانپێکەوتوو. هەروەها تایبەتمەندییەکی ناوازەیە بۆ وەرزی گەرمی هاوین.

ئەڵقەی هەڵواسینی ئاسان  بۆ پاراستنی ئامێرەکە بەگونجاوی

ئەڵقەیەکی لاستیکی لە بنکی دەسکەکەی جێگیرکراوە، ئەمەش بژاردەیەکی تر بۆ پاراستنی ئامێرەکە دەخاتە بەردەست، بەتایبەت گونجاوە بۆ بەکارهێنانی لە ماڵ یان لە هۆتێلدا.

دەمێکی هەواکۆکەرەوەی تەسک بۆ ئاڕاستەکردنی هەواکە بۆ شوێنی مەبەست

هەواکۆکەرەوەی ئامێرەکە هەواکە لە دەمی ئامێرەکەوە بۆ شوێنی مەبەست ئاڕاستەدەکات، ئەم تایبەتمەندییە  دەبێتەهۆی جوانکارییەکی تەواو نایاب، هەروەها بۆ ڕێککردنەوەی خێرا و تەواوکردنی جوانکردنی قژ نایابە.

شانەیەکی ئوتوکردنی شێوە سەوڵ بۆ ئەوەی قژت بەشێوەیەکی سروشتی دەربکەوێت

لەگەڵ ئەم شانە نایابە، کە بەدەسکەکەیەوە دەخرێت، دەتوانی قژێکی ئوتوکراوی سروشتی جوان دەستبخەیت، بەبێ زیان پێگەیاندن.

شانەیەکی داندار، کە ددانەکانی دەچنەوە ناوەوە، بۆ لوولکردنی قژ بەئاسانی

ئەم شانە بەکارهێنانی ئاسانە و لەیەککاتدا شانەی جوانکردنە و هەم شانەی لوولکردن. دەتوانی دانەکانی شانەکە بە دوگمەیەک بخەیتەوە ناو شانەکە، بەمەش دەتوانی بەئاسانی قژت لە ئامێرەکە جیابکەیتەوە. ئەوەی ماوەتەوە قژێکی لوولی ئەڵقەدارە.

وایەرێکی خوولاوە بۆ ڕێگریکردن لە ئاڵۆزبوونی

وایەرەکەی تایبەتمەندی خوولانەوەی هەیە تا لە ئاڵۆزبوون بیپارێزێت.

وشککردنەوەی قژ بە گونجاوترین پلەی گەرمیی و پاراستنی لە گەرمی زیادە بەهۆی تایبەتمەندیی ThermoProtect

ئەم تایبەتمەندییە  گونجاوترین پلەی گەرمی بۆ وشککردنەوەی قژ دابیندەکات، لەهەمانکاتیشدا پارێزگاری زیاتر لە قژ دەکات لە دژی گەرمی زیادە. بەهەمان بڕی بەهێزی لیشاوی هەوا، باشترین ئەنجام بەدەست دەهێنیت بە پاریزگارییەکی تەواوەوە.

گرنگیپێدانی زیاتر لەگەڵ بوونی تایبەتمەندی حاڵەتپیدانی ئایۆنیی بۆ قژێکی بریقەدار و نەئاڵۆسکاو.

لەگەڵ بوونی تایبەتمەندی حاڵەتپێدانی ئایۆنیی، قژت بەخێرایی زیاتر بڕازێنەوە. ئایۆنە سالبە بارگاوییەکان بژبوونی قژت ناهێڵن، نەرمی دەکەن و ڕووپۆشی تاڵەکانی قژ لووس دەکەن بۆئەوەی زیاتر درەوشاوە و بریقەدار دەربکەوێت. لەئەنجامدا قژێکی خاو، نەئاڵۆسکاو و بریقەدارت دەستدەکەوێت.

سێ  ڕێکخستنی ئاسانی خێرایی و گەرمیی بۆ کۆنتڕۆڵی زیاتر لەسەر ئامێرەکە

لەپێناوی گەیشتن بە دەرەنجامی  نایاب  بەهۆی ئەم تایبەتمەندییەوە دەتوانرێ گەرمی و خێرایی پێویست بەئاسانی بگونجێنرێ لەگەڵ جۆری قژتدا .  ئەم سێ ڕێکخستنە نایابە  دەبنە هۆی دەستکەوتنی جوانییەکی ناوازە.

کۆد: Philips-HP8663 بەش:

تەکنۆلۆجیای پاراستن

تەکنۆلۆجیای حاڵەتپێدانی ئایۆنیهەیەتی
تایبەتمەندیی پاراستن لە گەرمیهەیەتی

توانای کارەبایی

ڤۆڵتییەی کارپێکردن٢٢٠ – ٢٤٠ ڤۆڵت
توانای کارەبایی٨٠٠ وات

ئاسانکاری بۆ بەرکارهێنان

ئەڵقەی هەڵواسینهەیەتی
تایبەتمەندیی وایەری خولاوەهەیەتی

پارچەکان

شانەیەکی گەرمیی ٣٨ ملیمەترلەگەڵیدایە بۆ نەرمکردن و شەپۆلدارکردنی قژ
دەمی کۆکردنەوەی هەوا لەگەڵیدایە
شانەیەکی ئوتوکردنی شێوە سەوڵبۆ پێدانی شێوەی سروشتی بە قژ
شانەیەکی دداندار، کە ددانەکانی دەچنەوە ناوەوەبۆ شەپۆل درووستکردن و زیادکردنی قەباری قژ لە ڕەگەوە

خزمەتگوزاری

گەرەنتیئەم ئامێرە ٢ ساڵ گەرەنتی کۆمپانیای فیلیپسی لەگەڵدایە

0 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

0.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
0
0
0
0
0

ببە بە یەکەم کەس کە ڕای خۆی دەنووسێت دەربارەی “ئامێری وشککردنەوە و جوانکردنی قژ فیلیپس – ٤ پارچە – ٨٠٠ وات – ئایۆنی – پاراستنی قژ – HP8663”

تا ئێستا هیچ کڕیارێک ڕای خۆی دەربارەی ئەم کاڵایە نەنووسیوە.