ئامێری وشککردنەوەی کیراتینی و جوانکردنی قژ فیلیپس – ٣ پارچە – ٨٠٠ وات – ئایۆنی – HP8668

Philips

ئەم ئامێرە تایبەتمەندی خوولانەوەی ئۆتۆماتیکی هەیە. دەمێکی ناوازەی لەگەڵدایە بۆ لوولکردن کە قژێکی لووکراوی نەرم و شەپۆلدارت پێدەبەخشێت. هەروەها شانەیەکی لەگەڵدایە بۆ درووستکردنی ئەڵقەی گەورە لە قژتدا، لەگەڵ دەمێک بۆ وشککردنەوەی نەرمونیان. لەگەڵ ئەم ئامێرە ئەزموونی وشککردنەوە و جوانکردنی قژت بکە بە پارێزراوی.

  • ڕووپۆشی کیراتینی سیرامیکی هەیە
  • تایبەتمەندی حاڵەتپێدانی ئایۆنیی هەیە
  • توانای کارەباکەی ٨٠٠ واتە
  • ٣ پارچەی لاوەکی لەگەڵدایە
  • ٢ ساڵ گەرەنتیی کۆمپانیای فیلیپسی لەگەڵدایە

دەمێکی ئۆتۆماتیکی بۆ لوولکردنی قژ کە قژێکی لوول و شەپۆلدارت پێدەبەخشێت

کاتێک بە ڕێژەی ٪٨٠  قژت وشککردەوە، گورزەیەک لە قژت بخەرە ناو دەمە ئۆتۆماتیکییەکە، دوای داگیرساندن گورزە قژەکە  دەچێتە ناو دەمە ئۆتۆماتیکییەکەوە و دیار نامێنێ، دەستدەکات بە وشککردنەوە و لوولکردنی. لەئەنجامدا قژێکی لوولی شانەکراوی جوانت دەستدەکەوێت و شێوەیەکی سروشتی و زۆر جوانی پێدەبەخشێت.

شانەیەک کە نیوەتیرەکەی ٥٠ ملیمەترە، بۆ زیادکردنی جووڵە و قەبارە

شانەیەکی ٥٠ملیمەتری گەرمیی  باشترین ڕێگایە  بۆ زیاکردنی قەبارە، شێوە و بریقەداریی  بۆ قژت. ئەم شانەیە بەکاربێنە کاتێک قژت بەنزیکەیی وشکبووەتەوە لە ماڵەوە چێژ لە قژێکی جوان و بریقەدار وەربگرە.

ڕێگری لە بژبوون بۆ قژێکی نەرم، بریقەدار و نەئاڵۆسکاو

ئایۆنە سالبە بارگاوییەکان بژبوونی قژت ناهێڵن، نەرمی دەکەن و ڕووپۆشی تاڵەکانی قژ لووس دەکەن بۆئەوەی زیاتر درەوشاوە و بریقەدار دەربکەوێت. لەئەنجامدا قژێکی خاو،  نەئاڵۆسکاو و بریقەدارت دەستدەکەوێت.

ڕووپۆشی سیرامیکیی پارێزەر و بوونی ماددەی کیراتین

ڕووپۆشی سیرامیکی پارێزەر و ماددەی کیراتین بۆ پاراستنی زیاتری قژت.

دەمێکی هەواکۆکەرەوەی تەسک بۆ ئاڕاستەکردنی هەواکە بۆ شوێنی مەبەست

هەواکۆکەرەوەکی ئامێرەکە هەواکە لە دەمی ئامێرەکەوە بۆ شوێنی مەبەست ئاڕاستەدەکات  بەمەش ئەزموونی وشکردنەوەیەکی نەرمونیان دەکەی. بۆ ئەوە دروستکراوە کە پێشوەخت قژەکەی پێ وشک بکەیتەوە و ئامادەی بکەیت بۆ جوانکاری.

توانای کارەبایی ٨٠٠ وات بۆ بەدەستهێنانی دەرەنجامی ناوازە

ئەم ئامێرەی جوانکاریی قژ کە توانای کارەباییەکەی ٨٠٠ وات-ە بۆ بەدەستهێنانی بەهێزترین گورزەی هەوا و وشککردنەوەیەکی نەرمونیانە هەموو ڕۆژێک دەرەنجامی نایاب بەدەستبهێنیت.

تایبەتمەندیی CoolShot بۆ ڕاگرتنی ستایلی قژت

تایبەتمەندیی CoolShot بۆ ڕاگرتنی ستایلەکەت  یان قژت بە پلەیەکی گەرمی نزم و بۆ ڕێگریکردن لە زیان گەیاندن پێی.

ئامێرەکە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بەهەردوو ئاڕاستەدا دەخوولیتەوە

ئامێرەکە دەتوانرێ بەهەردوو ئاڕاستەدا بخوولێنرێتەوە، ئەمەش هەڵگرتنی ئاساندەکات و ڕێگەت پیدەدات جوانکاری و ڕێکخستنی جۆراوجۆر لە قژتدا بکەیت.

وایەرێکی خوولاوە بۆ ڕێگریکردن لە ئاڵۆزبوونی

وایەرەکەی تایبەتمەندی خوولانەوەی هەیە تا لە ئاڵۆزبوون بیپارێزێت.

وایەرێکی کارەبایی ١.٨م بۆ ئاسانکاری زیاتر

ئامێرەکە بچوک و توندوتۆڵە و پڕبەدەستت درووستکراوە

بەهۆی دیزاینێکی کارامە و و بچووکی قەبارەی دەسکەکەی، ئەم ئامێرە ئەزموونێکی ئاسوودەبەخش و ئاسانت پێدەبەخشێت لەکاتی بەکارهێنان.

کۆد: Philips-HP8668 بەش:

پارچەکان

شانەیەکی لوولی ٥٠ ملیمەتربۆ گەورەکردنی قەبارە و نەرم و بریقەدارکردنی قژ
دەمی کۆکردنەوەی و ئاڕاستەکردنی هەوا لەگەڵیدایە
دەمێکی نایاب بۆ لوولکردنی قژلەگەڵیدایە و شەپۆل و ئەڵقەی نەرمونیانی پێ دروستدەکرێت

توانای کارەبایی

ڤۆڵتییەی کارپێکردن٢٢٠ – ٢٤٠ ڤۆڵت
توانای کارەبایی٨٠٠ وات

تەکنۆلۆجیای پاراستن

تایبەتمەندیی کیراتینی سیرامیکیهەیەتی
تەکنۆلۆجیای حاڵەتپێدانی ئایۆنیهەیەتی

ئاسانکاری بۆ بەرکارهێنان

ئەڵقەی هەڵواسینهەیەتی
تایبەتمەندیی وایەری خولاوەهەیەتی

خزمەتگوزاری

گەرەنتیئەم ئامێرە ٢ ساڵ گەرەنتی کۆمپانیای فیلیپسی لەگەڵدایە

0 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

0.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
0
0
0
0
0

ببە بە یەکەم کەس کە ڕای خۆی دەنووسێت دەربارەی “ئامێری وشککردنەوەی کیراتینی و جوانکردنی قژ فیلیپس – ٣ پارچە – ٨٠٠ وات – ئایۆنی – HP8668”

تا ئێستا هیچ کڕیارێک ڕای خۆی دەربارەی ئەم کاڵایە نەنووسیوە.