-25%

وشککەرەوەی پرۆفێشناڵی قژ فیلیپس – ٢٣٠٠ وات – ئایۆنی HPS920

Philips

ئەم ئامێرە کە توانای کارەباییەکەی ٢٣٠٠ واتە، بە خێرایی قژ وشکدەکاتەوە و لە زیانپێگەیاندن دەیپارێزێت. بەهۆی دەمی هەوا کۆکەرەوەکەی، کە بەشێوەیەکی بێ هاوتا و داهێنەرانە درووستکراوە، قژ لە گەرمی زیادە دەپارێزێت و هەمان ستایلی نایابت پێدەبەخشێت.

  • توانای کارەباکەی ٢٣٠٠ واتە
  • ماتۆڕی کارەبایی  جۆری AC خێرایی لێشاوی هەواکەی ١٢٠کم/١ کاتژمێردا
  • تایبەتمەندی حاڵەتپێدانی ئایۆنیی هەیە
  • دەمی  هەواکۆکەرەوەکەی بۆ پاراستن و درووستکردنی ستایلە لە قژدا
  • ٢ ساڵ گەرەنتیی کۆمپانیای فیلیپسی لەگەڵدایە

دەمی هەواکۆکەرەوە بۆ پاراستنی قژ لە زیانپێگەیاندن

هەوا کۆکەرەوەکەی، کە بەشێوەیەکی بێ هاوتا و داهێنەرانە درووستکراوە  و شەش ملم ە، بەتەواوی ئەو ستایلەت پێدەبەخشێت کە خۆت مەبەستتە و لەهەمان کاتیشدا قژ لە زیانپێگەیاندن دەپارێزێت. کاتێک بەم هەواکۆکەرەوە  ستایل بە قژت دەدەیت، زۆر لە قژت نزیک دەبێتەوە و هەندێک جار بەر قژت دەکەوێت. گەیشتن بە پلەی گەرمی ١٨٠ سیلیزی دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە قژ بۆیە لەم حاڵەتەدا هەوا کۆکەرەوەکە  هێز دەخاتە سەر زمانەکە تا بکرێتەوە، بەمەش کاتێک قژ زۆر گەرمدەبێت هەوا زیادەکە ساردەبێتەوە و هێزی گەرمییەکە هاوسەنگ دەبێتەوە.

تایبەتمەندیی ThermoProtect

ئەم تایبەتمەندییە گونجاوترین پلەی گەرمی بۆ وشککردنەوەی قژ دابیندەکات، لەهەمانکاتیشدا پارێزگاری زیاتر لە قژ دەکات لە دژی گەرمی زیادە. بەهەمان بڕی بەهێزی لیشاوی هەوا، باشترین ئەنجام بەدەست دەهێنیت بە پاریزگارییەکی تەواوەوە.

توانای کارەبایی ٢٣٠٠ وات بۆ باشترین دەرەنجامی جوانکاری

ئەم ئامێرە، کە توانای کارەباییەکەی ٢٣٠٠ وات-ە، باشترین گورزەی هەوای بەهێز درووستدەکات.  لەئەنجامدا هێز و خێراییەکەی وشککردنەوە و جوانکردنی قژت ئاسانتر و خێراتر دەکات.

گرنگیپێدانی زیاتر لەگەڵ بوونی تایبەتمەندی حاڵەتپیدانی ئایۆنیی بۆ قژێکی بریقەدار و نەئاڵۆسکاو

لەگەڵ بوونی تایبەتمەندی حاڵەتپێدانی ئایۆنیی، قژت بەخێرایی زیاتر بڕازێنەوە. ئایۆنە سالبە بارگاوییەکان بژبوونی قژت ناهێڵن، نەرمی دەکەن و ڕووپۆشی تاڵەکانی قژ لووس دەکەن بۆئەوەی زیاتر درەوشاوە و بریقەدار دەربکەوێت. لەئەنجامدا قژێکی خاو،  نەئاڵۆسکاو و بریقەدارت دەستدەکەوێت.

پارێزگاری زیاتر بەهۆی تەکنەلۆجیای سیرامیکیی کە گەرمی ئەوپەڕی ژێرسوور دابیندەکات Far infrared heat

توخمی سیرامیک گەرمی ئەوپەڕی ژێرسوور دابیندەکات، کە گەرمییەکی نەرمونیانی هەیە وادەکات قژت لەناوەوە وشکببێتەوە و لە زیادوشکبوونەوە دەیپارێزێت ، بێ ئەوەی کاریگەری بکاتە سەر کات و کاریگەریی وشکبوونەوەکە.

ماتۆڕی پێشکەوتووی جۆری AC بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی ئامێرەکە بەڕێژەی ٪٥٠

ئەم ماتۆڕە تایبەت بۆ بەکارهێنانی پێشکەوتوو پەرەی پێدراوە و کۆمەڵێک سوودی هەیە. لە هەموویان گرنگتر ئەوەیە کە تەمەنی زیاترە لەچاو ماتۆڕە ئاساییەکانی تر بەمەش تەمەنی ئامێرەکەت بەڕێژەی ٪٥٠ درێژتردەبێتەوە. لەسەروی ئەمەشەوە، لێشاوی هەواکەی بەهێزترینە، کە ڕێگەدەدات بەم ئامێرە بەڕێژەی ٪٥٠ خێراتر لە  ئامێری HP4997 کە  جۆری ماتۆڕەکەی ئاساییە، قژ وشکبکاتەوە.

خێرای وشککردنەوەی ١٢٠کیلۆمەتر/١ کاتژمێر

خێرایی وشککردنەوەی ئەم ئامێرە دەگاتە ١٢٠کیلۆمەتر/١ کاتژمێر، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی خێرایی وشککردنەوەکەی ٪٥٠ خێراتربێت لە چاو ئامێری HP4997.

وایەری کارەباکەی ٣مەتر درێژە

وایەرە درێژە سێ مەترییەکەی دەبێتە هۆی ئاسوودەبەخشی و ئاسان بەکارهێنان، لەبەرئەوە دەتوانی لەهەرکوێیەک کە مەبەستتە بەکاری بهێنیت.

دوو ساڵ گرەنتی کۆمپانیای فیلیپس

ئەم ئامێرە ٢ ساڵ گەرەنتیی کۆمپانیای فیلیپسی لەگەڵدایە

شەش  ڕێکخستنی ئاسانی خێرایی و پلەی گەرمیی  بۆ کۆنتڕۆڵی تەواو بەسەر ئامێرەکەدا

دەتوانرێ گەرمی و خێرایی پێویست بەئاسانی بگونجێنرێ بۆ درووستکردنی باشترین ستایل بۆ قژ .  ئەم شەش ڕێکخستنە جیاوازانە دڵنیای کۆنتڕۆڵی تەواو بەسەر ئامێرەکەدا دەدەن و  دەبنە هۆی دەستکەوتنی جوانییەکی ناوازە.

تایبەتمەندیی Cold Shot بۆ ڕاگرتنی ستایلی قژت

تایبەتمەندیی Cold Shot تایبەتمەندییەکی پێشکەوتووە کە پێویستە لە ئامێڕی وشککەرەوەکەتدا هەبێت . ئەم تایبەتمەندییە گورزەیەک لە هەوای سارد دەردەپەرێنێت کە دەتوانی دوای جوانکردنی قژت بەکاریبهێنیت بۆ تەواوکردن و ڕاگرتنی ستایلی قژت.

دوو دەمی هەواکۆکەرەوەی  تەسک (٦ملم و ٨ملم ) بۆ دەسکەوتنی باشترین ستایل

لەگەڵ ئەم هەواکۆکەرەوانە چ جۆرە ستایلێکت پیویستە بەدەستی بهێنە. دەمی ٦ ملم بۆ جوانترین ستایل وباشترین پاراستن، هەروەها دەمی ٨ ملم بۆ باشترین شانەکردن و جوانکردنی قژ.

کۆد: Philips-HPS920 بەش:

توانای کارەبایی

ڤۆڵتییەی کارپێکردن٢٢٠ – ٢٤٠ ڤۆڵت
توانای کارەبایی٢٣٠٠ وات
درێژی وایەری کارەباکەی٣ مەتر
جۆری ماتۆڕAC
خێڕایی وشککردنەوە١٢٠ کیلۆمەتر / ١ کاتژمێر
تایبەتمەندیی جووت ڤۆڵتییەی کارپێکردننییەتی

تەکنۆلۆجیای پاراستن

هەواکۆکەرەوەی تایبەت بە پاراستن و ستایلی قژهەیەتی
تایبەتمەندیی پاراستن لە گەرمیهەیەتی
تەکنۆلۆجیای حاڵەتپێدانی ئایۆنیهەیەتی
تایبەتمەندیی سیرامیکیهەیەتی

خزمەتگوزاری

گەرەنتیئەم ئامێرە ٢ ساڵ گەرەنتی کۆمپانیای فیلیپسی لەگەڵدایە

0 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

0.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
0
0
0
0
0

ببە بە یەکەم کەس کە ڕای خۆی دەنووسێت دەربارەی “وشککەرەوەی پرۆفێشناڵی قژ فیلیپس – ٢٣٠٠ وات – ئایۆنی HPS920”

تا ئێستا هیچ کڕیارێک ڕای خۆی دەربارەی ئەم کاڵایە نەنووسیوە.