ئوتوی تیتانیۆمیی قژ (پرۆفێشناڵ) فیلیپس – حاڵەتپێدانی ئایۆنی – دژی دوولەتبوونی سەرتاڵەکان -گەرمبوون بە ١٠ چرکە HPS930

Philips

ئەم ئامێرە باشترین پێویستییەکانی ئوتوکردن دەخاتەبەردەست: پلێتی جووڵاوی تیتانیۆم Titanium floating plates بە باشترین گەرمی گەیاندن بۆ باشترین ئوتوکردن و ئەوپەڕی پەستان. لەپێناو ئوتوکردنێکی خێرادا ئەم ئامێرە لەماوەی ١٠ چرکەدا گەرمدەبێت. هەروەها کۆنتڕۆڵی دیجیتاڵی هەیە بۆ پلەی گەرمییەکەی.

  • پلێتی جووڵاوی دروستکراو لە تیتانیۆم
  • کۆنتڕۆڵی تەواو بەسەر پلەی گەرمییەکەیدا کە دەگاتە ٢٣٠ پلەی سیلیزی
  • تایبەتمەندی حاڵەتپێدانی ئایۆنیی
  • لەماوەی ١٠ چرکەدا گەرمدەبێت
  • ٢ ساڵ گەرەنتی کۆمپانیای فیلیپس

ڕووپۆشی پێشکەوتووی تیتانیۆم بۆ باشترین گەرمی گەیاندن

پلێتی ڕووپۆشکراو بە تیتانیۆم ، کە بەشێوەیەکی پیشکەوتوو ئامادەکراون، بەبەهێزی و خێرا گوێزەرەوەی گەرمی ناسراون، ئەمەش دەبێتە هۆی خێراکردنی ئوتوکردن. لەهەمان کاتدا تیتانیۆم بەشێوەی مایکرۆسکۆپی لووسترە لە سیرامیک، لەبەرئەوە پڕۆسەی لێخشاندن تا ئەوپەڕی کەمدەکاتەوە و کەمترین زیان بە قژ دەگەیەنێت.

بەهۆی پلێتە جووڵاوەکانەوە ڕێگریبکە لە شکان و دوولەتبوونی تاڵەکانی قژت

کاتێک پەستانی زۆر بەکارهات لەماوەی ئوتوکردندا پلێتە جووڵاوەکان دەجووڵێن. ئەم تایبەتمەندییە قژ لە زیانپێگەیاندن دەپارێزت و لەبەرئەوە ڕێگری لە شکان و دوولەتبوونی تاڵەکانی قژ دەکات.

گرنگیپێدانی زیاتر لەگەڵ بوونی تایبەتمەندی حاڵەتپیدانی ئایۆنیی بۆ قژێکی بریقەدار و نەئاڵۆسکاو

لەگەڵ بوونی تایبەتمەندی حاڵەتپێدانی ئایۆنیی، قژت بەخێرایی زیاتر بڕازێنەوە. ئایۆنە سالبە بارگاوییەکان بژبوونی قژت ناهێڵن، نەرمی دەکەن و ڕووپۆشی تاڵەکانی قژ لووس دەکەن بۆئەوەی زیاتر درەوشاوە و بریقەدار دەربکەوێت. لەئەنجامدا قژێکی خاو،  نەئاڵۆسکاو و بریقەدارت دەستدەکەوێت.

پلێتی درێژ (١١٠ملم) بۆ ئاسانکردن و خێراکردنی پڕۆسەی ئوتوکردنەکە

پلێتەکانی ئوتوکردن درێژییەکی نایابیان هەیە کە ١١٠ملم، ئەمەش پڕۆسەی ئوتوکردنەکە خێرا و ئاسان دەکات.

گەرمبوون بەکاتێکی کەم، لەماوەی ١٠ چرکەدا ئامادەیە بۆ کارپێکردن

لەگەڵ پلێتە ڕووپۆشکراوەکان بە تیتانیۆم هیتەری توانا بەرز بەکارهاتووە، ئەمەش وادەکات  لەماوەی تەنها ١٠ چرکەدا ئامادەبێت بۆ ئیشپێکردن. تەنها ئوتوەکە داگیرسێنە و ئیتر ئامادەیە بۆ کارپێکردن.

هیتەری توانا بەرز؛ خێراتر و پارێزگاری زیاتر

ئەم ئامێرە بۆ ماوەیەکی زیاتر پلەی گەرمییەکە بە نەگۆڕی دەهێڵێتەوە تا دەرەنجامی باشترت دەستبکەوێت. هیتەرە توانا بەرزەکەی پلەیەکی گەرمی باشتر دابیندەکات، ئەمە لەکاتێکدا ئەو ستایلەت پێدەبەخشێ کە خۆت مەبەستتە. لەکاتی ئوتوکردندا  پێویستت بە بەکارهێنانێکی کەمتری ئوتوەکە هەیە و پڕۆسەکە زووتر بەکۆتا دەگات.

درێژی وایەرەکەی ٢.٥ مەترە و پەسندکراوی ساڵۆنەکانە

درێژی وایەرەکەی کە ٢.٥ مەترە دەبێتە هۆی ئەوەی لەکاتی بەکارهێنان ئاسان بێت و تووشی کێشەت نەکات. لەبەرئەوە دەتوانی لەهەرکوێیەک کە مەبەستت بێت بەکاری بهێنیت.

بەهۆی بوونی تایبەتمەندی دابەشکردنی هاوچەشنی گەرمی Even Heat Distribution خاوەنی قژێکی تەندرووست و دوور لە سووتان دەبیت

تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی فیلیپس +EHD مانای ئەوەیە کە ئامێری ئوتوەکەت هەمیشە گەرمی بە هاوچەشنی دابەشدەکات،  تەنانەت لە پلەگەرمییە بەرزەکانیشدا. هەروەها ڕێگری دەکات لە سووتان و تێکچوونی هەندێک بەشی قژت. ئەم تایبەتمەندییە زیاتر قژت دەپارێزێت و بە شێوەیەکی تەندرووست و بریقەدار دەهێڵێتەوە.

ڕێکخستنی دیجیتاڵی  بۆ کۆنتڕۆلی تەواوەتی

پیوەری پلەی گەرمی ، کە لە جیهانی پێشکەوتوودا بەکاردێت،  ڕێگەدەدات بە پلەی گەرمی گونجاو بۆ هەر جۆرە قژێک. ئەمە تایبەتمەندییەکی تاکانەیە لە ڕێکخستنی پێوەری پلەی گەرمییەکەیدا، کە شاشەیەکی دیجیتاڵی و کۆنتتڕۆڵی  تەواوی  پلەیگەرمییەکەی دەخاتە بەردەست.

تایبەتمەندی پاسەوانی گەرمیی ThermoGuard هەیە

بەهۆی تایبەتمەندییەک کە پێی دەوترێت پاسەوانی گەرمی ThermoGuard ، لەسەروی ٢٠٠ پلەی سیلیزییەوە بڕی گەرمی بەشێوەی پچرپچر هەرجارەو ٥ پلە زیاد دەکات، ئەمەش وادەکات   ڕێگریبکات لە بڕی گەرمی ناپیویست.

کەپێکی بەرگر لە گەرمی Heat protection cap بۆ هەڵگرتنی ئامێرەکە بەسەلامەتی

ئەم کەپە چەند سوودێکی هەیە، گرنگترینیان ئەوەیە لە ماددەیەکی بەرگر لە گەرمی درووستکراوە. دوای بەکارهێنان، کەپەکە بخەرە سەر ئوتوەکە تاکو بتوانی بە خێرایی هەڵیبگریتەوە. ئەم کەپە پلێتەکانی ئوتوەکەش لە ڕووشان دەپارێزێت و هەروەها داشیدەخات لەماوەی ئیشپێنەکردندا.

کۆد: Philips-HPS930 بەش:

وردەکاری تەکنیکی

ڤۆڵتییەی کارپێکردن١١٠ – ٢٤٠ ڤۆڵت
جۆری هیتەرهیتەری توانا بەرز
کاتی پێویست بۆ گەرمبوون١٠ چرکە
درێژی وایەری کارەباکەی٢.٥ مەتر
بەرزترین پلەی گەرمی٢٣٠ پلەی سیلیزی

تایبەتمەندییەکان

تایبەتمەندیی خولانەوەی وایەرهەیەتی
ئەڵقەی هەڵواسینهەیەتی

تەکنەلۆجیای پاراستن

تایبەتمەندیی حاڵەتپێدانی ئایۆنی بۆ پاراستنی قژهەیەتی
تایبەتمەندیی پلێتی جووڵاوهەیەتی
تەکنەلۆجیای EHDهەیەتی

خزمەتگوزاری

گەرەنتیئەم ئامێرە ٢ ساڵ گەرەنتی کۆمپانیای فیلیپسی لەگەڵدایە

0 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

0.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
0
0
0
0
0

ببە بە یەکەم کەس کە ڕای خۆی دەنووسێت دەربارەی “ئوتوی تیتانیۆمیی قژ (پرۆفێشناڵ) فیلیپس – حاڵەتپێدانی ئایۆنی – دژی دوولەتبوونی سەرتاڵەکان -گەرمبوون بە ١٠ چرکە HPS930”

تا ئێستا هیچ کڕیارێک ڕای خۆی دەربارەی ئەم کاڵایە نەنووسیوە.