عەسارەی فیلیپس – ٥٠٠ وات – ١.٥ لیتر – دژەدڵۆپەکردن – HR1832

Philips

ئەو تایبەتمەندییەی تۆ چاوەڕێ دەکەیت لە عەسارەیەکدا بێت لەم عەسارە خنجیلانەدا هەیە کە قەبارەکەی نیوەیە – زۆرترین شەربەت لە  سەوزە و میوە کۆدەکاتەوە، لە ماوەی یەک خوولەکدا پاکدەبێتەوە. هەموو ڕۆژێک چیژ لە شەربەتی تەندرووست و سروشتیی وەربگرە.

  • توانای کارەبایی: ٥٠٠ وات
  • تەکنەلۆجیای خێرا خاوێنکردنەوە
  • قەبارە:  ١.٥ لیتر
  • تایبەتمەندی دژە دڵۆپەکردن
  • ٢ ساڵ گەرەنتیی کۆمپانیای فیلیپس

عەسارەیەکی خنجیلانە هەموو کات لەسەر ڕەفەی کەوانتەرەکەت بەردەستە

لەبەرئەوەی قەبارەکەی نیوەی عەسارەی ئاساییە، ئەم عەسارەیە شوێنیکی کەم دەگرێت. دەتوانیت لەسەر ڕەفەی کەوانتەرەکەت دایبنێیت یان هەڵیبگریتەوە.

ڕژانی شەربەت ڕاستەوخۆ بۆناو پەرداخەکەت

ئەم عەسارەیە ڕێگەت پێدەدات پەرداخی خۆت بەکاربهێنیت (پێویستە بەرزیەکەی ١٢ سانتیمەتر زیاتر نەبێت) . ڕاستەوخۆ پەرداخەکە لەژێر دەرچەکەی دابنێ و شەربەتەکەت ئامادەیە.

بە یەک جار ١.٥ لیتر شەربەت

بەیەکجار دەتوانیت ١.٥ لیتر شەربەت ئامادەبکەیت بەبێ ئەوەی پێویست بکات کاسەی تڵت کۆکەرەوەکە بەتاڵ بکەیت

تەکنەلۆجیای خێرا خاوێنکردنەوە

بەهۆی تەکنەلۆجیای خێرا خاوێنکردنەوەوە ئەم عەسارەیە وا دیزاینکراوە تا بەئاسانی خاوێن ببێتەوە.بەهۆی کاسی تڵت کۆکەرەوە و سافی ڕووەکانی ئامێرەکە دەتوانیت لە ماوەی یەک خوولەکدا خاوێنی بکەیتەوە.

خێرا خاوێنکردنەوەی شەبەکەکەی

ئاسایی ژمارەیەکی زۆر ڕیشاڵی تڵتەکە لەناو شەبەکەکە گیردەبن، کە وادەکات خاوێنکردنەوەی زۆر قورس بێت. بەهۆی تەکنەلۆجیای داهێنەرانەی  خێرا خاوێنکردنەوەوە، بەهۆی لووسی ڕووەکانی ئامێرەکە، دەتوانیت بە ئیسفنجێکی ئاسایی   ڕیشاڵەکان ڕابماڵیت.

هەموو تڵتەکە لە یەک شوێندا کۆدەبێتەوە بۆ ئاسان فڕێدانی

هەموو تڵتەکە  لەو شوێنەدا کۆدەبێتەوە کە پێویستە تێیدا کۆببێتەوە: کاسی تڵت کۆکەرەوەی عەسارەکە. ئەمە مانای ئەوەیە پێویست ناکات تڵت لە شوێنەکانی تری ئامێرەکە لابدەیت وەک سەرقاپەکەی یان هەر شوێنێکی تر. بەهۆی شێوە خڕەکەی و لووسی ڕووەکانی ئامێرەکەوە، واتە هیچ جۆرە نووک و درزێکی تێدا نییە، بەئاسانی دەستت دەگات بە تڵتەکە و خاوێنکردنەوەی کاسی تڵت کۆکەرەوەکەش ئاسان دەبێت.

بەهۆی ڕوونیی ڕووی کاسەی تڵت کۆکەرەوەکە چاودێریکردنی کاتی پڕبوونی کاسەکە ئاسانە

ئەزموونی پێکداکێشانی ڕاستەقینەی پارچە میوەکان بکە. ڕووی سەرقاپ و کاسەی تڵت کۆکەرەوەکە ڕوونن بۆیە دەتوانیت ببینیت کە چۆن سەوزە و میوەکان دەبن بە شەربەت. هەروەها ڕاستەوخۆ دەبینیت کاتێک کاسەکە پڕدەبێت لە تڵت،کە مانای ئەوەیە پێویستە بەتاڵ بکرێت.

دەمەوانەیەک بۆ ڕێگریکردن لە دڵۆپەکردن

کاتێک ئامێرەکە داگیرسا، دەمەوانەکە ڕێگری دەکات لە عەسارەکە بۆ دڵۆپەکردن. دەمەوانەکە زۆر ئاسان خاوێندەکرێتەوە چوونکە لێدەکرێتەوە و لە ماددەیەک درووستکراوە کە دەشۆردرێت. تەنها بە قایمکردنی دەمەوانەکە دەتوانیت ڕێگری بکەیت  لە ئامێرەکە بۆ دڵۆپەکردن و ڕەفەی کەوانتەرەکەت بە پاکی ڕابگریت.

هەموو ئەو پارچانەی لێدەکرێنەوە  لە قاپشۆردا دەشۆردرێن

بۆ خاوێنکردنەوەیەکی خێرا و ئاسان هەموو ئەو پارچانەی لێدەکرێنەوە دەتوانرێت لە قاپشۆردا بشۆردرێن.

ڕووەکانی سافن و ئاسانن بۆ خاوێنکردنەوە

ئەم ئامێرە وا دیزاینکراوە تا شێوەی بازنەیی بێت و ڕووەکانی ساف بێت بۆئەوەی خاوێنکردنەوەی ئاسان بێت.

کۆد: Philips-HR1832 بەش:

وردەکارییەکانی دیزاین

ڕەنگڕەشی مەرەکەبیی
ئەو ماددەیەی لێی درووستکراوەپلاستیکی ABS
ئەو ماددەیەی سوراحییەکەی لێ درووستکراوەپلاستیکی PP
ئەو ماددەیەی کاسەی تڵت کۆکەرەوەکە و پاڵنەرەکەی لێ درووستکراوە
  • ABS
  • SAN

داتای تەکنیکی

توانای کارەبایی٥٠٠ وات
ڤۆڵتیەی کارپێکردن٢٢٠-٢٤٠ ڤۆڵت
لەرەلەر٥٠/٦٠ هێرتز
درێژی وایەری کارەبا٠.٨ مەتر
قەبارەی کاسی تڵت کۆکەرەوە١ لیتر
نیوەتیرەی تیوبی دەمەکەی٥٥ میلی مەتر
قەبارەی سوراحییەکە٥٠٠ میلی لیتر

وردەکارییە گشتییەکان

قاچی دژە خلیسکهەیەتی
دەسکی سەلامەتیهەیەتی
شوێنی کۆکردنەوەی وایەری کارەباهەیەتی
یەک ڕێکخستنی گونجاوی خێراییبۆ هەموو جۆرە میوەیەک
تایبەتمەندی ئامێرەکەتایبەتمەندی خاوێنکردنەوەی پێشوەخت

خزمەتگوزاری

گەرەنتیئەم ئامێرە ٢ ساڵ گەرەنتیی کۆمپانیای فیلیپسی لەگەڵدایە

0 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

0.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
0
0
0
0
0

ببە بە یەکەم کەس کە ڕای خۆی دەنووسێت دەربارەی “عەسارەی فیلیپس – ٥٠٠ وات – ١.٥ لیتر – دژەدڵۆپەکردن – HR1832”

تا ئێستا هیچ کڕیارێک ڕای خۆی دەربارەی ئەم کاڵایە نەنووسیوە.