,

خەڵاتەی فیلیپس لەگەڵ وردکەرێکی بچوک – ٤٠٠ وات – ١.٥ لیتر – HR2102

Philips

لەپێناو دەرەنجامێکی  نایاب بۆ ئامادەکردنی خواردنەکەت و دەستکەوتنی تێکەڵەیەکی شل، ئەم خەڵاتەیە توانای کارەبایی ماتۆڕەکەی ٤٠٠ واتە، قەبارەی سوراحییەکەی ١.٥ لیترە  و دەمی بڕینەکانی لەشێوەی ئەستێرەیەکی چوار سووچ درووستکراوە. ئەم ئامێرە پڕۆسەیەکی قورسی تێکەڵاوکردن ئاساندەکاتەوە.

  • توانای کارەبایی: ٤٠٠ وات
  • قەبارەی سوراحی: ١.٥ لیتر
  • وردکەرێکی بچوکی لەگەڵدایە
  • دەمی بڕینەکانی شێوەی ئەستێرەیەکی چوار سووچە
  • ٢ ساڵ گەرەنتیی کۆمپانیای فیلیپس

ماتۆڕێکی بەهێزی ٤٠٠ وات

ماتۆڕێکی بەهیزی ٤٠٠ واتی هەیە بۆ تێکەڵکردنێکی ئاسان.

دەمی بڕینەکان شێوە ئەستێرەی چوار سووچی بۆ تێکەڵاوکردن و تێکدانێکی کاریگەر

دیزاینە نوێیەکەی دەمی بڕینەکەی ماددەکان بەشێوەیەکی کاریگەرانە دەبڕێت و تێکەڵدەکات و تێکەڵەیەکی تەواو شل بۆ خۆت و خێزانەکەت درووست دەکات.

وردکەرێکی بچوکی لەگەڵدایە بۆ وردکردنی خواردنە نەرمەکان

وردکەرە بچوکەکە بەکاربهێنە بۆ وردکردنی هەر خواردنێکی نەرمی وەکوو گژوگیا، بیبەری تیژ، پیاز و گۆشت.

خێرایی جیاواز بۆ ماددەی نەرم و ڕەق

بەهۆی ڕێکخستنی جیاواز بۆ پلە و خێراییەکەی دەتوانیت بەخێرایی جیاواز ماددەکان وردبکەیت.

دووگمەی ئەوپەڕی خێرایی بۆ باشتر  تێکەڵکردن

دەتوانیت حالەتی ئەوپەڕی خێرایی بەکاربهێنیت بۆئەوەی بەکاتێکی کەم بەئەندازەیەکی باش ماددەکان تێکەڵاوبکەیت. لەکاتی داگرتنی ئەم دووگمەیە ئامێرەکە بەوپەڕی خێرایی ئیشدەکات و کاتێک دەست لەسەر دووگمەکە لادەدەیت دەگەڕێتەوە حاڵەتی ئاسایی خۆی.

نیشاندەری قفڵبوونی ئامێرەکە بۆ ئەوەی دەست بکەیت بە کارکردن پێی

ئەم نیشاندەرە سادە و ئاسانە، وا دەکات بە ئاسانی بزانیت کە ئامێرەکە ئامادەیە بۆ کارپێکردن بۆ ئەوەی بە سەلامەتی کاری پێ بکەیت.

دیزاینی نوێی دەرچەکەی

دیزاینی نوێی دەرچەکەی بۆ ڕێگریکردن لە دڵۆپەکردن کاتێک تێکەڵەکە دەکرێتە ناو پەرداخەوە.

دەسکێکی ئاسوودە و ئاسان بۆ گرتن بە دەست

دەسکە نوێیەکەی ئەم ئامێرە، شوێنێکی لەباری هەیە بۆ پەنجە، بۆ ئەوەی بە ئاسانی بیگریت و بیگوازیتەوە.

شوێنی کۆکردنەوەی وایەری کارەبا

لە ژێرییەوە شوێنێکی تایبەت هەیە بۆ کۆکردنەوەی وایەری کارەباکەی، ئەمەش وادەکات شوێنی زیاترت بۆ بگەڕێتەوە.

پارچەکانی لە قاپشۆردا دەشۆردرێن

هەموو ئەو  پارچەکانەی لێدەکرێنەوە لە ئامێری قاپشۆردا بە بێ کێشە دەشۆردرێن.

٢ ساڵ گەرەنتی

ئەم ئامێرە ٢ ساڵ گەرەنتیی کۆمپانیای فیلیپسی لەگەڵدایە.

سوراحییەکەی کوالیتی بەرزە و خۆگرە بۆ شکان

سوراحییەکی پلاستیکیی کوالیتی بەرز بۆ ڕێگریکردن لە ڕووشان و بۆن.

کۆد: Philips-HR2102 بەشەکان: ,

کەلوپەلی لاوەکی

وردکەری بچوکلەگەڵیدایە

وردەکاریی گشتی

ڕێکخستنی خێرایی٢ دانە لەگەڵ حاڵەتی ئەوپەڕی خێرایی
شوێنی پێچانەوەی وایەری کارەباهەیەتی
قاچی دژە خزانهەیەتی

دیکۆر

ڕەنگسپی و بێجی
ئەو ماددەیەی سوراحییەکەی لێ درووستکراوەSAN
ئەو ماددەیەی لاشە سەرەکییەکەی لێ درووستکراوەPP
ئەو ماددەیەی دەمی بڕینەکانی لێ درووستکراوەپۆڵای دژەژەنگ

داتای تەکنیکی

توانای کارەبایی٤٠٠ وات
ڤۆڵتیەی کارپێکردن٢٢٠-٢٤٠ ڤۆڵت
لەرەلەر٥٠/٦٠ هێرتز
قەبارەی سوراحی١.٥ لیتر
قەبارەی بەکاری سوراحییەکە١.٢٥ لیتر
قەبارەی وردکەرە بچوکەکە١٢٠ میلی لیتر
درێژی وایەری کارەباکەی٠.٨٥ مەتر

خزمەتگوزاری

گەرەنتیئەم ئامێرە ٢ ساڵ گەرەنتیی کۆمپانیای فیلیپسی لەگەڵدایە

0 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

0.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
0
0
0
0
0

ببە بە یەکەم کەس کە ڕای خۆی دەنووسێت دەربارەی “خەڵاتەی فیلیپس لەگەڵ وردکەرێکی بچوک – ٤٠٠ وات – ١.٥ لیتر – HR2102”

تا ئێستا هیچ کڕیارێک ڕای خۆی دەربارەی ئەم کاڵایە نەنووسیوە.