,

عەسارەی فرەکار فیلیپس – ١٥ پارچە – ٦٥٠ وات – ٢.١ لیتر – ٢ خێڕایی – HR7627

Philips

ئەم عەسارە فرەکارەیە دیزاینێکی بچووک و توندوتۆڵی  هەیە،  کاسەیەکی ٢.١ لیتریی و چەندین جۆر کەلوپەلی جۆراوجۆری لەگەڵدایە کە بەشێوەیەکی ناوازە کاردەکەن. لەگەڵ ئەم ئامێرەدا ئامادەکردنی خواردنی وا بەتام لەماڵەوە هەرگیز وا ئاسان نەبووە.

  • توانای کارەبایی: ٦٥٠ وات
  • دوو خێرایی و تایبەتمەندی ئەوپەڕی خێرایی
  • قەبارەی کاسەکەی ٢.١ لیترە
  • کۆمەڵێک کەلوپەل بۆ زیاتر لە ١٥ ئیشی جیاواز
  • ٢ ساڵ گەرەنتیی کۆمپانیای فیلیپس

دوو ڕێکخستنی خێرایی و تایبەتمەندی ئەوپەڕی خێرایی

بۆ دەستکەوتنی باشترین دەرەنجام، خێرایی یەکەم بەکاربێنە بۆ درووستکردنی کرێم، شلەقاندنی هێلکە، درووستکردنی جۆری جیاوازی هەویر و هەویری نان. خێرایی دووەم بەکاربێنە بۆ وردکردنی پیاز و گۆشت، درووستکردنی سوپ و شەربەتی میوە یان بۆ وردکردن، پارچەکردن، ڕنین و لەڕەندەدانی سەوزەکان.

تیوبی دەمەکەی ٪٤٠ گەورەترە (بەبەراورد لەگەڵ فیلیپس HR7625)

تیوبی دەمی ئەم ئامێرە ٪٤٠ گەورەترە لە مۆدێلی پیشوو؛ فیلیپس HR7625. بۆیە کاتی پارچەکردنی میوە و سەوزەکانت بۆ دەگەڕێنێتەوە.

توانای کارەبای ماتۆڕەکەی ٦٥٠ واتە بۆ  ئەنجامدانی کارەکەی بەنایابی

ئەم ئامێرە ماتۆڕێکی بەهێزی هەیە کە توانا و کۆنتڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی هەموو خواردنە دڵخوازەکانت دابیندەکات.

ئامادەکردنی ٥ قاپ خواردن بەیەک جار

کاسە پڕ بەرەکەتەکەی ٢.١ لیترە (١.٥ لیتری بەکارە) توانات دەداتێ تاوەکو ٥ قاپ سوپ بەیەک جار ئامادەبکەیت.

شۆردنی کەلوپەلەکان لە ئامێری قاپشۆردا

دەتوانرێت هەموو کەلوپەلەکانی ئەم ئامێرە بەئاسانی لە قاپشۆردا بشۆردرێن.

تووڵێک بۆ درووستکردنی گیراوەی کرێم و گیراوەی سپیەنەی هێلکە

ئەم تووڵە نایابە بۆ شلەقاندن، ڕاوەشاندن یان درووستکردنی گیراوەی هێلکە یان کرێم. بۆئەوەی لە ئەنجامدانی ئەم کارەدا قەبارەی گیراوەکەت یان کرێمەکەت زۆر و فلت بێت  خێرایی یەکەم بەکاربێنە. لەگەڵ ئەم ئامێرە درووستکردنی شیرینی و مایۆنیز هەرگیز هێندە ئاسان نەبووە.

دیسکەکانی لە پۆڵای ژەنگ نەهێن درووستکراون و لەکارکردندا نایابن

بەئاسانی ئەو دیسکە پۆڵایینە هەڵبژێرە بۆ درووستکردنی پێکهاتەی  دڵخوازی خۆت کە مەبەستتە و لە هەڵگری دیسکەکەی ببەستە. شێوازی کارکردنی  بەشێوەیەکی بەرفراوان تاقیکراوەتەوە  و دەرەنجامی ناوازەی لە پارچەکردن وردکردندا خستۆتە بەردەست.

تەکنەلۆجیای PowerChop بۆ باشترین کارکردن

تەکنەلۆجیای PowerChop کۆکراوەی شێوەی تیغەکان، گۆشەی بڕین و ناوەوەی کاسەکەیە، کە باشترین دەرەنجامی بڕین دەستەبەردەکات بۆ هەردوو جۆری پێکهاتەی ڕەق و نەرم.  هەروەها نایابە بۆ درووستکردنی مەعجوون و هەویر و تێکەڵکردنی هەویری کێک.

بەهۆی ئەوەی لوولە لەناو کاسەکەدا نییە هیچ پیسییەک لەناویدا کۆنابێتەوە

بەپێچەوانەی عەسارە هەرزانەکان، ئەم ئامێرە لوولە لەناو ناوەندی کاسەکەیدا نییە. ئەمە مانای ئەوەیە کە سوپ و شلەمەنییەکانی تر لە ناوەڕاستی کاسەکەوە دڵۆپەناکەن بەمەش هەم عەسارەکە و هەم کەوانتەری مەتبەخەکەت بە خاوێنی دەمێنێتەوە.  ئەمە تەنانەت بەستنی  دیسکەکە لە ئامێرەکە ئاسانتر دەکات- بەئاسانی تووڵ هەڵگرەکە لەشوێنی خۆی لەناو   کاسەکە ببەستە- بڕوانە شێوەی بەستننیان بەیەکەوە.

دەمی بڕینی شێوە پیتی Sی تیژ و بەهێز کە لە پۆڵای ژەنگ نەهێن درووستکراون بۆ وردکردنی ماددەکان

دەمەکانی شێوەی پیتی S یان هەیە، بەهیز و تیژن و لە پۆڵای ژەنگ نەهێن درووستکراون  لە ماوەیەکی زۆرکەمدا سەوزەکانی وەک پیاز ورد دەکات. هەروەها دەتوانرێت بۆ ماددەی تری وەک؛ چەرەسات و گۆشت و تەنانەت بۆ درووستکردنی هەوێری کولێرە بەکاربهێنرێت.

کۆد: Philips-HR7627 بەشەکان: ,

وردەکارییە گشتییەکان

شوێنی کۆکردنەوەی وایەری کارەباهەیەتی
قاچی دژە خلیسکهەیەتی
خێراییەکاندوو خێرایی و تایبەتمەندی ئەوپەڕی خێرایی
قەبارەی ئامێرەکەدرێژی: ٢٤٤ میلیمەتر، پانی: ٢٤٤ میلیمەتر و بەرزی: ٣٧٧ میلیمەتر
زۆرترین ژمارەی خوول١٩٠٠ خوول لە یەک خوولەکدا
کەمترین ژمارەی خوول١٥٠٠ خوول لە یەک خوولەکدا
زۆرترین قەبارەی بەکاری کاسە١.٥ لیتر( بۆ پێکهاتەی وشک و شلە)
قەبارەی کاسە٢.١ لیتر
زۆرترین قەبارەی بەکاری کاسە٥٠٠ گرام (ئارد)

وردەکاری دیزایین

ئەو ماددەیەی سەرقاپەکەی لێ درووستکراوەماددەی SAN
ئەو ماددەیەی لاشەکەی لێ درووستکراوەABS
ئەو ماددەیەی  تووڵی شێلانەکەی لێ درووستکراوەPP
ئەو ماددەیەی پاڵنەرەکەی لی درووستکراوەSAN
ئەو  ماددەیەی دەرەجەی گۆڕینی خێراییەکانی لێ درووستکراوەABS
ئەو ماددەیەی دیسکەکان و دەمەکانی وردکردنی لێ درووستکراوەپۆڵای ژەنگ نەهێن
ئەو ماددەیەی ڕاگری دەمەکانی لێ درووستکراوەPP

کەلوپەلی لاوەکی

دیسکی گیراوە درووستکردنلەگەڵیدایە
تووڵی شێلانلەگەڵیدایە
ژمارەی دیسکەکان٣
کاری دەمە پۆڵایینەکانی وردکردن
  • شڵەقاندن
  • وردکردن
  • هاڕین
  • بڕین
  • تێکەڵکردن
  • شێلان
  • لەقیمەدان
ئەو ماددەی ئەو دەمانەی لێ درووستکراوە کە شێوەیان وەک پیتی Sپۆڵای ژەنگ نەهێن
دەم بۆ درووستکردنی پێکهاتەی پارچە گەورەلەگەڵیدایە
دەم بۆ درووستکردنی پێکهاتەی درشتلەگەڵیدایە
دەم بۆ بڕین زۆر بە وردیلەگەڵیدایە

داتای تەکنیکی

لەرەلەر٥٠/٦٠ هێرتز
توانای کارەبایی٦٥٠ وات
سەلامەتییپشکنین بۆ سەرقاپ و کاسەکە، بەهۆی وەستانی میکانیکی بۆماوەی ١.٥ چرکە
ڤۆڵتیەی کارپێکردن٢٢٠-٢٤٠ ڤۆڵت

خزمەتگوزاری

گەرەنتیئەم ئامێرە ٢ ساڵ گەرەنتیی کۆمپانیای فیلیپسی لەگەڵدایە

0 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

0.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
0
0
0
0
0

ببە بە یەکەم کەس کە ڕای خۆی دەنووسێت دەربارەی “عەسارەی فرەکار فیلیپس – ١٥ پارچە – ٦٥٠ وات – ٢.١ لیتر – ٢ خێڕایی – HR7627”

تا ئێستا هیچ کڕیارێک ڕای خۆی دەربارەی ئەم کاڵایە نەنووسیوە.