مەکینەی قژچاککردن فیلیپس – شەحن – دەمی تیتانیۆم – تۆربۆ QC5380

(1 کڕیار هەڵیسەنگاندووە)
Philips

ئەم مەکینە بەهێزەی فیلیپس بەهۆی ئەوەی دەمەکانی لە تیتانیۆم درووستکراون، تایبەتمەندی دووگمەی تۆڕبۆی  Turbo power هەیە و باترییەکەی لیثیۆم – ئایۆنی بەهێزە، تەنانەت مووە هەرە بەهێزەکانیش دەبڕێت. بە شەحنکردنەوەیەکی خێرا دەتوانیت بۆماوەی ٧٥ خوولەک بەبێ کارەبا ئیشی پێبکەیت.

  • توانای پڕۆفێشناڵ:

دووگمەی Turbo power خێرایی بڕینی مووەکان زیاتردەکات

  • شێوازی کارکردن:

مووەکان بە نایابی دەبڕێت بەهۆی دەمی ڕووپۆشکراو بە تیتانیۆم

١ کاتژمێر شەحنکردنەوەی خێرا، ٧٥ خوولەک بەکارهێنان بەبێ کارەبا

  • ئاسانی لەبەکارهێنان:

شانەیەک کە گونجاوە لەگەڵ هەموو هێڵەکانی دەموچاوت

سەرەکەی هەڵدەدرێتەوە بۆ ئاسان خاوێنکردنەوە

ئاماژەدەر بۆ پیشاندانی دۆخی باترییەکە

٢ ساڵ گەرەنتی، بەڤۆڵتیەی جیهانی کاردەکات و پێویستی بە چەورکردن نییە

١٢ ڕێکخستنی درێژیی کە لە نێوانی ٠.٥ میلیمەتر بۆ ٢١ میلیمەتر دایە

شانەیەکی تایبەت بە کورتکردنەوەی قژ بۆ ئاستی ١ میلیمەتر بە ستایلی بووز buzz style

دەمی درووستکراو لە تیتانیۆم

دەمەکانی پیشکەوتوون و لە تیتانیۆم درووستکراون بۆ ئەوەی کرداری بڕینی مووەکان بەنایابی ئەنجامبدات و بۆ ماوەیەکی درێژ بە تیژی بمینێتەوە.

وا درووستکراوە تا تەمەنی درێژبێت

هەموو مەکینەکانی کورتکردنەوەی فیلیپس  وا دیزاینکراون تا تەمەنیان درێژ بێت. گەرەنتی ٢ ساڵی کۆمپانیای فیلیپس-یان لەگەڵدایە، بە ڤۆڵتیەی جیهانی کاردەکەن.  هەروەها هەرگیز پێویستیان بە چەورکردن نییە.

٪١٠٠ بەرگرە بۆ تێچوونی ئاو

بۆ مەبەستی خاوێنکردنەوە، بەئاسانی سەرەکەی هەڵدەرەوە و بیشۆ

گونجاوە لەگەڵ هەموو چەماوەکانی سەر

لەپێناو قژچاککردنێکی خێرا، هاوچەشن و ئاسوودەبەخش، مەکینەکە گونجاوە لەگەڵ هەموو چەماوە و هێڵەکانی سەر.

شانەی ستایلی بووز buzz بە ئەندازەی ١ میلیمەتر

بۆ ستایڵێکی تەواو کورتی قژ لەگەڵ شانەی ١ میلیمەتری  بۆ ستایلی بووز  buzz وردی تەواو لە پڕۆسەکەدا بەدەستبێنە.

ئاماژەدەر بۆ دۆخی باترییەکە

کاتێک باترییەکە پڕە لە شەحن ئاماژەدەرەکە بەبەردەوامی داگیرساوە، بەڵام کاتێک بەشی ١٠ خوولەک شەحنت ماوە ئاماژەدەرەکە بەڕەنگی  پرتەقاڵیی پرتە دەکات.

١٢ ڕێکخستنی درێژیی

دوو شانەکە ڕێکخستنی درێژیی لەنێوانی١ میلیمەتر بۆ ٢١ میلیمەتر، بە وردی ٢ میلیمەتر لەنێوانی هەر  درێژییەکدا، دابین دەکەن. دەتوانی مەکینەکە لەگەڵ شانە تایبەتەکە بەکاربهێنیت بۆ درووستکردنی ستایلی بووز buzz . یان دەتوانیت بەبێ شانە بەکاری بهێنیت بۆ  کورتکردنەوەی قژت بۆ ئاستی ٠.٥ میلیمەتر.

تایبەتمەندی تۆربۆ Turbo power

دووگمەی Turbo power خێرایی بڕینی مووەکان زیاددەکات لەپێناوی بڕینێکی نایابی مووە بەهێزەکان.

باتری بەهێزی لیثیۆم- ئایۆن

بۆ ئاسانیی دەتوانی بەبێ کارەباو بەکارەباوە ئەم مەکینەیە بەکاربهێنیت. باترییە بەهێزەکەی لیثیۆم- ئایۆن  دوای ١ کاتژمێر شەحنکردنەوە، ٧٥ خوولەک بەبێ کارەبا کاردەکات. هەروەها بە شەحنکردنەوەیەکی خێرا بۆماوەی ١٠ خوولەک دەتوانی بۆ ماوەی ١٠ خوولەک بەکاری بهێنیت، بۆیە هەمیشە ئامادەیە بۆکارکردن.

کۆد: Philips-QC5380 بەش:

سیستمی بڕین

ماددەی دەمی بڕینپۆڵای ژەنگ نەهێنی ڕووپۆشکراو بە تیتانیۆم
پانی دەمی بڕین٤١ میلیمەتر
ژمارەی ڕێکخستنەکانی دڕێژیی١٢
مەودای ڕێکخستنەکانی درێژی٠.٥ بۆ ٢١ میلیمەتر
وردیی(مەودای نێوان دوو ڕێکخستنی درێژیی)٢ میلیمەتر
چەورکردنپێویستی پێی نییە

ئاسانی لە بەکارهێنان

خاوێنکردنەوە٪١٠٠ دەشۆردرێت
شانەی ١ میلیمەترشانەیەکی تایبەتمەند بۆ ستایلی بووز  buzz
ئاماژەدەرەکانئاماژەدەر بۆ شەحنکردنەوە
شانەی تایبەتمەندشانەیەکی دوو ئاڕاستەی لەگەڵدایە

توانای بەکارهێنان

دوگمەی Turbo powerهەیەتی
جۆری باتریلیثیۆم- ئایۆن
کاتی پێویست بۆ شەحنکردنەوە١ کاتژمێر
کاتی ئیشپێکردن بە یەک شەحنی تەواو٧٥ خولەک

دیزاین

دەسکلێوارەکانی دەسکەکەی ناخلیسکێت
شێوەشێوەی ئاسان و ئاسوودەبەخش

کەلوپەلی لاوەکی

فڵچەی پاککردنەوەلەگەڵیدایە

خزمەتگوزاری

گەرەنتیئەم ئامێڕە ٢ ساڵ گەرەنتیی کۆمپانیای فیلیپسی لەگەڵدایە

1 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

5.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
1
0
0
0
0

ڕای خۆت بنووسە

  1. Muhammad Abdullah

    بە بڕوای من مەکینەیەکی زۆر باشه .

    Muhammad Abdullah