مەکینەی کورتکردنەوەی ڕیش فیلیپس – شەحنکردنەوە بە USB – دەمی پۆڵای دژەژەنگ – QT3310

Philips

ئەم ئامێرە وا دیزاینکراوە کە بە هەموو جۆرەکانی کێبڵی مایکڕۆ USB شەحن دەکرێتەوە. کاتی پێویست بۆ شەحنکردنەوەی ٨ کاتژمێرە و دوای یەک شەحنکردنەوەی تەواو بۆ ماوەی ٣٠ خوولەک کاردەکات. دەمە پۆڵایینەکانی، کە ژەنگ ناگرن،  خۆیان خۆیان تیژ دەکەنەوە، بۆیە هەمیشە هەروەکو  یەکەم ڕۆژ ئەزموونێکی ئاسوودەبەخشت دەداتێ.

  • ڕێکخستنەکانی وردن و ١ میلی مەترین
  • دەمەکانی پۆڵایینن و ژەنگ ناگرن
  • دوای ٨ کاتژمێر شەحنکردنەوە بۆ ماوەی ٣٠ خوولەک کاردەکات
  • بە USB شەحندەکرێتەوە
  • ٢ ساڵ گەرەنتی کۆمپانیای فیلیپس
حاڵەتی کاڵا:

بەردەست نییە

دەمەکانی لەپۆڵا درووستکراون و ژەنگ ناهێنن بۆئەوەی تا ماوەیەکی زۆر بە تیژی بمێننەوە

کات دوای کات ببە خاوەنی  ڕیشێکی کورتکراوەی  نایاب بەڵام پارێزراو. دەمە پۆڵایینەکانی ئامێرەکە بە نزیک یەکترەوە و  بەپیچەوانەی یەکەوە شانە دەکەن، بۆیە کاتێک ڕیشت کورت دەکەنەوە یەکتری تیژدەکەنەوە، بۆیە هەروەکو سەرەتا بە تیژی دەمێننەوە.

١٠ ڕێکخستنی ورد بۆ درێژیی ڕیش، مەودای هەر ڕێکخستنێک ١میلی مەترە

بەهۆی ئەم ڕێکخستنەوە کە هەر هەنگاوێکی ١ میلی مەترە، ببە خاوەنی ڕیشێکی ٣ ڕۆژەی ١ میلی مەتری یان ڕیشێکی پڕی ١٠ میلی مەتری، یان شانەی دەمی ئامێرەکە لابدە و ببە خاوەنی ڕیشێکی سفری ٠.٥ میلی مەتری.

دوای شەحنکردنەوەی  بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر بەهۆی USB، بۆ ماوەی ٣٠ خوولەک کاردەکات

بە هەر کێبڵێکی مایکڕۆ USB  کە خۆت ئەتەوێ ئامێرەکەت بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر شەحن بکەرەوە، بۆ ئەوەی بتوانی ٣٠ خوولەک بەبێ کارەبا بەکاری بهێنیت. دەتوانی بە لاپتۆپەکەت شەحنی بکەیتەوە یان ئەداپتەرەکە بەکاربهێنیت.

دەمی نەرمونیان بۆ پێست بۆ بەدەست هێنانی ڕیشێکی سفرکراو

کات دوای کات ببە خاوەنی  ڕیشێکی کورتکراوەی  نایاب بەڵام پارێزراو. هەروەها دانەکان و شانەکان شێوەیان خڕە بۆئەوەی پێست توشی ناڕەحەتی نەکەن.

بۆ ئاسان خاوێنکردنەوە دەمەکەی لێدەکرێتەوە

دەمەکەی لێبکەرەوە و بیشۆ ئەمەش وادەکات خاوێنکردنەوەی ئاسان بێت. پێش ئەوەی بیخەیتەوە سەر ئامێرەکە وشکی بکەرەوە.

دیزاینی سووک و ئاسان بۆ ئاسان هەڵگرتن

ئاسانە بۆ هەڵگرتن و بەکارهێنان. وا دیزاین کراوە تا بتوانی بە ئاسانی مووی ئەو ناوچانە کورتبکەیتەوە کە دەست پێگەیشتنیان ئاسان نییە.

دوو ساڵ گەرەنتی، کارکردن بە ڤۆڵتیەی جیهانی و پێویستی بە ڕۆن نییە

هەموو ئامێرەکانی کورتکردنەوەی فیلیپس وا درووستکراون تەمەنیان درێژبێت. گرەنتی ٢ ساڵی کۆمپانیای فیلیپس-یان لەگەڵدایە، بە ڤۆڵتیەی جیهانی کاردەکەن (٢٢٠ ڤۆڵت) و پیویستیان بە چەورکردن نییە.

کۆد: Philips-QT3310 بەش:

سیستمی بڕین

پانی دەمی بڕین٣٢ میلیمەتر
ماددەی دەمی ئامێرەکەپۆڵای ژەنگ نەهێن
وردی (مەودای هەر ڕێکخستنێک)١ میلی مەتر
مەودای هەموو ڕێکخستنەکان١ – ١٠  میلی مەتر
ددانی دژە ڕووشانبۆ ئاسوودەی زیاتر

دیزاین

دەسکدەسکی ئاسان بۆ گرتن

توانای بەکارهێنان

جۆری باتریNiMH
کاتی ئیشکردن بە یەک شەحنی تەواو٣٠ خولەک
کاتی شەحنبوونەوەی تەواو
  • ٨ کاتژمێر بۆ شەحنکردنەوەی تەواو
  • بە USB شەحندەکرێتەوە
ڤۆڵتیەی ئۆتۆماتیکی کارپێکردن١٠٠ – ٢٤٠ ڤۆڵت

ڕێکخستن

ژمارەی ڕێکخستنەکان بۆ کورتکردنەوەی ڕیش١٠

کەلوپەلی لاوەکی

شانەشانەی دەمی مەکینەکە بۆ دانانی تەنکە ڕیش
فڵچەی پاککردنەوەلەگەڵیدایە

توانای بەکارهێنان

ویلی گۆڕینی دەرەجەی مەکینەکەبەئاسانی ڕێکخستنی درێژییەکان دەگونجێنێ
ئاماژەدەری شەحنکردنەوەهەیەتی
خاوێنکردنەوەدەمەکەی دەشۆردرێت
شێوازی بەکارهێنانتەنها بە بێ کارەبا کار دەکات

خزمەتگوزاری

گەرەنتیئەم ئامێرە دوو ساڵ گەرەنتیی کۆمپانیای فیلیپسی لەگەڵدایە

0 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

0.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
0
0
0
0
0

ببە بە یەکەم کەس کە ڕای خۆی دەنووسێت دەربارەی “مەکینەی کورتکردنەوەی ڕیش فیلیپس – شەحنکردنەوە بە USB – دەمی پۆڵای دژەژەنگ – QT3310”

تا ئێستا هیچ کڕیارێک ڕای خۆی دەربارەی ئەم کاڵایە نەنووسیوە.