مەکینەی ڕیش تاشین فیلیپس – شەحن – لەگەڵ دەمی کورتکردنەوەی قەنافز S1520

Philips

ئەم ئامێرە جگە لە گونجاویی نرخەکەی، تاشینێکی ئاسان و گونجاویشت دەداتێ. هاوتا لەگەڵ بوونی سیستمی بڕینی مووەکان لە بنەوە، دەمە نەرمونیانەکانی بە چوار ئاڕاستەدا دەجووڵێن، ئەمەش گرەنتی دەدات کە دەرەنجامی تاشینەکە ساف و لووس بێت.

  • دەمی تاشین کە مووەکان لە بنەوە دەبڕن
  • دەمی نەرمونیان کە بە ٤ ئاڕاستەدا دەجووڵێن
  • دەمێکی کورتکردنەوەی موو کە  لە بەشی سەرەوەیەوە هەڵدەدرێتەوە
  • ٢ ساڵ گەرەنتیی کۆمپانیای فیلیپس

لەپێناو تاشینێکی ئاساندا، دەمەکانی ئامێرەکە خۆگرن و یەکتر تیژدەکەنەوە

لەگەڵ ئەم مەکینەیە ببە خاوەنی تاشینێکی ئاسان. کات دوای کات دەمە خۆگرەکانی مەکینەکە کە مووەکان لە بنەوە دەبڕن لە کاتی ئیشکردندا یەکتری تیژدەکەنەوە.

لەپێناو تاشینی مووی هەموو چەماوەکانی دەموچاو دەمەکانی تاشین بە چوار ئاڕاستەدا دەجووڵێن.

دەمە نەرمونیانەکانی ئامێرەکە بەشێوەی سەربەخۆ بە چوار ئاڕاستەدا دەجووڵێن بۆئەوەی بگونجێن لەگەڵ هەموو چەماوەکانی دەموچاوت، بەمەش تەنانەت لە ناوچەکانی مل و شەویلگە پڕۆسەی تاشینەکە ئاسانە.

٨ کاتژمێر شەحنکردنەوە،  زیاتر لە ٤٥ خوولەک بەبێ کارەبا کارکردن

دوای ٨ کاتژمێر شەحنکردنەوە بۆ ماوەی زیاتر لە ٤٥ خوولەک کاردەکات، کە ئەمەش بەشی ١٥ جار تاشین دەکات. ئەم مەکینەیە تەنها بەبێ کارەبا  ئیشدەکات.

تەنها بە بێ کارەبا کاردەکات

ئەم مەکینەیە وا دیزاینکراوە کە تەنها بەبێ کارەبا کاردەکات. هەمیشە پیش بەکارهێنان لە شەحنکردن دەریبێنە.

ساڵ دوای ساڵ بەبەهێزی مانەوە

لەگەڵ هەر شەحنکردنەوەیەکدا ماوەی تاشینەکە وەکو خۆی دەمێنێتەوە. بەهۆی باتری بەهێز و کاریگەری لیثیۆم-ئایۆن  ساڵ دوای ساڵ بەبەهێزی دەمێنیتەوە .

بەهۆی دووگمەیەکەوە دەمەکەی هەڵدەرەوە و بەهۆی فڵچەی پاککردەنەوەکە پاکی بکەرەوە

بەشێوەیەکی ئاسان دەمەکەی هەڵدەرەوە و بەهۆی ئەو فڵچەیەی لەگەڵیدایە ئەو مووانە پاکبکەرەوە کە لەناو دەمەکەیدا گیربوون.

نایابە بۆ کورتکردنەوەی مووی  قەنافز و سمێڵ

بەهۆی دەمی کورتکردنەوەی موو کە لەبەشی سەرەوەیەوە هەڵدەدرێتەوە  ڕێکخستن بۆ مووی دەموچاوت بکە. نایابە بۆ ڕێکخستنی سمێڵ و قەنافزەکان.

کۆد: Philips-S1520 بەش:

شێوازی تاشین

سیستمی تاشینبڕینی مووەکان لە بنەوە
دەمی نەرمونیان و جووڵاو بە چوار ئاراستەدابۆ گونجاویی لەگەل شێوازی دەموچاو

ئاسانی لە بەکارهێنان

ئاماژەدەری کەمبوونی شەحنهەیەتی
شێوازی کارکردن
  • بەبێ کارەبا ئیشدەکات
  • پێش بەکارهێنان لە کارەبا دەریبێنە

توانا

ڤۆڵتییەی ئۆتۆماتیک١٠٠ بۆ ٢٤٠ ڤۆڵت
کاتی ئیشکردن بە یەک شەحنی تەواو٤٥ خولەک / ئەوپەڕەکەی بەشی ١٥ جار تاشین
جۆری باتریلیثیۆم ئایۆن
کاتی پێویست بۆ یەک شەحنکردنەوەی تەواو٨ کاتژمێر
ئەوپەڕی توانای بەکارهاتوو٢ وات
توانای بەکارهاتوو لە دوای داگیرسان و پێش بەکارهێنانکەمتر لە ٠.١ وات

کەلوپەلی لاوەکی

دەمی کورتکردنەوەی مووی قەنافزهەیەتی
پێڕاگەیشتن
  • فڵچەی پاککردنەوەی لەگەڵدایە
  • کەپی پارێزەری لەگەڵدایە

دیزاین

دەسکدەسکی ئاسان و ئاسوودە بۆ گرتن
ڕەنگڕەشی قەتران و ڕەشی خۆڵەمێشی

خزمەتگوزاری

گەرەنتیئەم ئامێرە دوو ساڵ گەرەنتیی کۆمپانیای فیلیپسی لەگەڵدایە

0 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

0.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
0
0
0
0
0

ببە بە یەکەم کەس کە ڕای خۆی دەنووسێت دەربارەی “مەکینەی ڕیش تاشین فیلیپس – شەحن – لەگەڵ دەمی کورتکردنەوەی قەنافز S1520”

تا ئێستا هیچ کڕیارێک ڕای خۆی دەربارەی ئەم کاڵایە نەنووسیوە.