,

مەکینەی ڕیش تاشین فیلیپس – بنکەی ڕاگر – شەحن – دەمی ستایل دانان S9171

Philips

ئەم مەکینەیە پێشکەوتووترین مەکینەی ڕیش تاشینی کۆمپانیای فیلیپسە، تەکنەلۆجیای نایابی دیاریکردنی چەماوەکانی دەموچاوی هەیە، بەمەش بەشێوەیەکی باوەڕپێنەکراو سەر ڕووی چەماوەکانی دەموچاو دادەپۆشێت، هەروەها خاوەنی سیستمی V-Track  کە لەپێناو تاشینێکی وردا مووەکان بۆ باشترین ئاڕاستەی بڕین ئاڕاستەدەکات.

  • دەمەکانی تاشین سیستمی V-Track ی وردکاریان هەیە
  • دەمی گونجاو لەگەڵ چەماوەکانی دەموچاو کە بە ٨ ئاڕاستەدا دەجووڵێن
  • بەرزە سیستمی خاوێنکردنەوە SmartClean Plus
  • دەمی ستایل دانان SmartClick
  • ٢ ساڵ گەرەنتی کۆمپانیای فیلیپس

$299.99

دەمەکانی تاشین بەشێوەیەکی نایاب مووەکان بەرەو باشترین  گۆشەی تاشین ئاڕاستە دەکەن

لەگەڵ ئەم مەکینەیە ببە خاوەنی تاشینێکی تەواو ورد.  دەمەکانی تاشین کە سیستمی V-Track ی  وردکاریان هەیە بەشێوەیەکی نەرمونیان هەر موویەک بەرەو باشترین گۆشەی تاشین ئاڕاستەدەکەن، تەنانەت ئەم کردارە بۆ مووە لارەکان و زۆر درێژەکانیش ئەنجام دەدەن. لە ماوەیەکی کەمتردا بەڕێژەی ٪٣٠  وردتر مووەکان دەبڕێت بەمەش دەبیتە خاوەنی پێستێکی نایاب.

بۆ دەرەنجامێکی نایاب دەمەکان بە ٨ ئاڕاستەی جیاواز دەجووڵێن

دەمی گونجاو لەگەڵ چەماوەکانی دەموچاو کە بە ٨ ئاڕاستەدا دەجووڵێن و خۆیان لەگەڵ هەموو چەماوەکانی دەموچاو  و مل دەگونجێنن. لەگەڵ ئەم مەکینەیە لە هەر بەرکەوتنێکدا ٪٢٠ ی زیاتری مووەکان دەگریت. ئەمەش دەبێتە هۆی تاشینێکی ئەوپەڕی ورد و ساف.

لەگەڵ ڕووپۆشی بەرگر لە تێچوونی ئاودا  Aquatec Wet & Dry seal ببە خاوەنی تاشینێکی ئاسوودەبەخش لەباری وشکیدا و تاشینێکی بووژێنەرەوە لەباری تەڕیدا

چۆنیەتی تاشینی ڕیشت هەڵبژێرە. لەگەڵ ڕووپۆشی بەرگر لە تێچوونی ئاودا  Aquatec Wet & Dry seal دەتوانی لەباری وشکیدا تاشینێکی ئاسوودەبەخش و خیڕا هەڵبژێریت ، یان دەتوانیت لەباری تەڕیدا بەیارمەتی جێڵ یان کەف و تەنانەت لە حەمامدا ڕیشت بتاشیت.

مەکینەکەت هەمیشە بە تازەیی بهێڵەوە بە سیستمی SmartClean

بە هۆی تایبەتمەندیی سیستمی SmartClean PLUSەوە، تەنها بە پەنجەنان بە یەک دوگمەدا، مەکینەکەت خاوێن بکەوە، چەوری بکە، وشکی بکەوە و شەحنی بکەوە، بۆ ئەوەی هەموو ڕۆژێک بە باشترین شێوە کار بکات.

دەمێک بۆ دانانی ستایلی ڕیش کە پێنج ڕێکخستنی بۆ درێژییەکەی هەیە

لەگەڵ ئەو دەمەی بۆ جوانکردنی ڕیش لەگەڵیدایە و نەرمونیانە لەگەڵ پێست ڕووی دەموچاوت جوانتربکە. بەهۆی پێنج ڕێکخستنەوە دەتوانیت ئەو شێواز و ستایلە هەڵبژێریت بۆ ڕیشت کە خۆت مەبەستتە. دانەکان و شانەکانی مەکینەکە خڕن بۆ ڕێگریکردن لە ڕووشان و ناڕەحەتی لەسەر پێستەکە.

نیشاندەری ئامێڕەکە وا لە فرمانەکان دەکات ئاسان بن بۆ بەکارهێنان

شاشە سیمبوڵدارەکە زانیاری پەیوەندیدار پیشاندەدات، ڕێگەدەدات مەکینەی تاشینەکە بەباشترین شێوە کاربکات: ئاماژەدەری سێ ئاستی پاترییەکە و قفڵی سەفەر – ئاماژەدەری خاوێنکردنەوە – ئاماژەدەر بۆ کەمی شەحن – ئاماژەدەر بۆ گۆڕینی دەمی مەکینەکە.

١ کاتژمێر شەحنکردنەوە و ٥٠ خوولەک بەبێ کارەبا کارکردن

سیستمی شەحنکردنەوەی پیشکەوتووی  فیلیپس دوو بژاردەت دەداتێ: یەک کاتژمێر مەکینەکەت شەحنبکەرەوە و ٥٠ خوولەک بەکاری بێنە، یان سیستمی خێرا شەحنکردنەوە بەکاربێنە بۆ یەک تاشینی تەواو. هەموو مەکینەکانی جۆری 9000 Series  باترییەکی جۆری لیثیۆم- ئایۆنی تەمەن درێژیان هەیە کە بەهێزە و بەماوەیەکی کەم شەحنکردنەوە توانایەکی زۆرت دەداتێ. دیزاینکراون تا بەتەنها بەبێ کارەبا کاربکەن، بۆئەوەی دڵنیابیت لەوەی کە هەمیشە سەلامەت دەبیت ئەگەر بە تەڕی و لە حەمامیشدا بەکاری بهێنیت.

مەکینەکە دەشۆردرێت و خاوێندەکرێتەوە

بەئاسانی دەمی مەکینەکە هەڵدەرەوە و بەتەواوی بیشۆ و خاوێنی بکەرەوە.

دوو ساڵ گەرەنتی

ئەم مەکینەیە  دوو ساڵ گرەنتی لەگەڵدایە. مەکینەکانی 9000 Series وا دیزاینکراون  تا کارامە و خۆگربن، کات دوای کات تاشینی باشترت پێدەبەخشن.

شێوازی تاشین

تایبەتمەندی AquaTec Wet & Dryبۆ ئاسوودەیی پێست
دەمی تاشینی جووڵاو بە ٨ ئاراستەدابۆ گونجاویی لەگەل شێوازی دەموو چاو
سیستمی تاشین
  • سیستمی V-Track Precision بۆ تاشینی ورد
  • تایبەتمەندی پیشکەوتووی بەرزکردنەوە و بڕینی مووەکان

ئاسانی لە بەکارهێنان

شاشە :
  • ئاماژەدەر بۆ ٣ ئاستی باتریەکە
  • ئاماژەدەری خاوێنکردنەوە
  • ئاماژەدەر بۆ کەمی شەحن
  • ئاماژەدەر بۆ گۆڕینی دەمی مەکینەکە
  • ئاماژەدەر بۆ قفڵی سەفەر
خاوێنکردنەوەبەتەواوی دەشۆردرێت

کەلوپەلی لاوەکی

تایبەتمەندی SmartClean plus
  • خاوێنکردنەوە
  • وشککردنەوە
  • شەحنکردنەوە
  • چەورکردن
  • ماددەی خاوێنکردنەی لەگەڵدایە
دەمی مەکینە بە تایبەتمەندی SmartClickدەمی ستایلدانان بۆ ڕیش
جانتاجانتای هەڵگرتن بۆ کاتی سەفەری لەگەڵدایە

دیزاین

ڕەنگمۆری تاریک
دەسکدەسکی ئاسوودە و ئاسان بۆ گرتن

توانای بەکارهێنان

جۆری باتریلیثیۆم ئایۆن
کاتی ئیشکردن بە یەک شەحنی تەواو٥٠ خولەک / ١٧ جار تاشین
شەحنکردنەوە
  • یەک کاتژمێر بۆ شەحنکردنەوەی تەواو
  • شەحنکردنەوەی خێرا بۆ یەک تاشین
ڤۆڵتییەی ئۆتۆماتیک١٠٠ بۆ ٢٤٠ ڤۆڵت
ئەوپەڕی توانای بەکارهاتوو٩ وات
توانای بەکارهاتوو لە دوای داگیرسان و پێش بەکارهێنان ٠.١ وات

خزمەتگوزاری

گەرەنتیئەم ئامێرە دوو ساڵ گەرەنتیی کۆمپانیای فیلیپسی لەگەڵدایە

0 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

0.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
0
0
0
0
0

ببە بە یەکەم کەس کە ڕای خۆی دەنووسێت دەربارەی “مەکینەی ڕیش تاشین فیلیپس – بنکەی ڕاگر – شەحن – دەمی ستایل دانان S9171”

تا ئێستا هیچ کڕیارێک ڕای خۆی دەربارەی ئەم کاڵایە نەنووسیوە.