پاوەربانکی ڕیماکس ٢٠٠٠٠ میلی ئەمپێر کاتژمێر RPP-73

(2 کڕیار هەڵیانسەنگاندووە)
Remax
  • براند: Remax
  • زنجیرە: Linon Pro
  • مۆدێل: RPP-73
  • تواناکەی ٢٠ هەزار میلی ئەمپێر بۆ کاتژمێرە
  • بە مایکرۆ USB و هەروەها بە USB-C شەحن دەکرێتەوە
  • دوو شوێنی ڕەبتی هەیە بۆ ئەوەی بە ئاسانی دوو ئامێر لە یەک کاتدا شەحن بکاتەوە
  • شاشەکەی ڕێژەی سەدیی شەحنی ماوەی ناو پاوەربانکەکە نیشان دەدات بە پەنجەنان بە دوگمەی لاتەنیشتەکەی
  • پارێزگاری هەیە لە دژی تەزووی بەرز، ڤۆڵتییەی بەرز، زیاد لە پێویست شەحنبوونەوە و هەروەها پاراستنی شۆرتی سووڕی کارەبایی

$19.50

پاوەربانکی ڕیماکس ٢٠٠٠٠ میلی ئەمێر کاتژمێر بە دوو پێکبەستی گونجاوی شەحنکردنەوەوە. بە چووستیی بەرزی گواستنەوە و باتری ناوک پۆلیمەری کواڵتی بەرز. دیزاینێکی خنجیلانە و بەقەبارەی iPhone 6 plus دەبێتە سەرچاوەی توانای ئامێرەکەت لە هەر کاتێکدا.

سەرچاوەیەکی نایاب بۆ وزە و تایبەتمەندیی بەسوود

ئەم پاوەربانکە تازەیە دیزاینێکی تەواو تازەی هەیە و توانایەکی زۆری هەیە. ناوکی باترییەکەی پۆلیمەرە و توانای باترییەکەی بریتییە لە 20,000mAh. ئەم توانا بەرزە ڕێگە بە ئامێرەکەت دەدات کە بەبەردەوامی بە شەحنی پڕەوە کاری خۆی بکات.  تاقیکراوەتەوە کە لەماوەی ١٠-١٢ کاتژمێردا باترییەکەی پڕ دەبێتەوە. بێگومان بنەما لەسەر جۆری باتریەکە کاتی پڕبوون دەگۆڕێت. دوو پێکبەستی هەیە بە بەرزترین تەزووی دەرچووەوە بۆ هەر پێکبەستێک: یەکەم ١ ئەمپێر و دووەم ٢.١ ئەمپێر. لەتوانای دایە لە هەمان کاتدا دوو ئامێر شەحن بکاتەوە. ئەوەی بەتایبەت لێرەدا سەرنجڕاکێشە ئەوەیە کە باترییەکە دوو پێکبەستی گونجاوی هەیە: micro usb و type-c کە وادەکات شەحنکردنەوەی باترییەکە لە هەرکوێیەک بە هەر کێبڵێک ئەنجام بدرێت. بۆئەوەی  یارمەتیت بدات کە چەندێک لە شەحن ماوەتەوە، پاوەربانکەکە شاشەیەکی بچووکی LCD هەیە و پاڕامیتەری لە ٠-١٠٠% ی لەسەرە. بەمەوە دەزانیت کەی باترییەکە بەتاڵە و خێرا شەحنی بکەیتەوە. بەتایبەت دیزاینی شاشە LED سپییەکە توانای باترییەکە بەفیڕۆ نادات. زۆربەی پاوەربانکەکانی ڕیماکس ئەم تایبەتمەندییەیان هەیە. ئەم پاوەربانکە چەندین تایبەتمەندیی پاراستنی هەیە لەوانە دژە-شۆرت، شکان، پلەی گەرمی جێگیر و دژە- تەقینەوە. ئەمە وادەکات ئامێرەکە توشی زیان نەبێت و کێشەی نەبێت.

دیزاینی مۆدێرن و مادەی کوالێتی بەرز

ئەم پاوەربانکە لە هەردوو باری دیزاینی نایاب و تایبەتمەندیی زیرەکەوە بەرز نرخێنراوە. ڕووی باترییەکە بە وردەکارییەکان و تێبینیەکانی هەڵگرتن داپۆشراوە ئەمەش یارمەتی بەکارهێنەر دەدات لە کاتی بەکارهێنانیدا بەئاسانی دەستی بگات بە زانیارییەکان. لە مادەی ABS + PC دیزاین کراوە، پلاستیکی کواڵتی بەرزی تێدا بەکار هاتووە ئەمەش وای کردووە پاوەربانکەکە سووک بێت و زۆر خنجیلانەتر بێت لەو پاوەربانکە ئاساییانەی لە کانزا درووست کراون. خۆگرییەکی باشی هەیە کاتێک زەبری بەردەکەوێت ناشکێت. لەکاتی پڕبوونی باترییەکەدا تایبەتمەندیی دژە تەقینەوە و زەبری هەیە. بەم شێوەیە سەلامەتە بۆ بەکارهێنەر.  تایبەتمەندییەکی نایابی تر ئەوەیە کە فلاش لایتێکی هەیە بۆئەوەی بتوانیت لەکاتی پێویستدا ڕێگای پێ ڕووناک بکەیتەوە.  بە دوو ڕەنگی بنچینەیی هەیە و بەکارهێنەر دەتوانێت بەپێی خواستی خۆی هەڵبژاردن بکات: ڕەشی قەتران و سپی.

 

کۆد: Remax-RPP-73 بەش:

2 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

5.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
2
0
0
0
0

ڕای خۆت بنووسە

  1. سةردار

    دو سالة بکاری ئةهینم باشترینن پاوربانکة

    سةردار

  2. Shakew kamaran

    Zor shaza

    Shakew kamaran