سامسۆنگ گالاکسی ئەی ٧٠ – Samsung Galaxy A70

(1 کڕیار هەڵیسەنگاندووە)
Samsung
  • قەبارەی شاشە: ٦.٧ ئینچ، ١٠٨٠ x ٢٤٠٠ پیکسڵ
  • کامێرای دواوە: ٣٢ و ٨ و ٥ مێگاپیکسڵ
  • کامێرای پێشەوە: ٣٢ مێگاپیکسڵ
  • میمۆری: ١٢٨ گێگابایت، شوێنی میمۆری دەرەکی هەیە
  • ڕام: ٨/٦ گێگابایت
  • باتری: 4500mAh
  • سیستەمی کارپێکەر: ئەندرۆید ٩ پای و ڕووکاری One UI
  • بەرواری دەرچوون: مانگی ٤ی ساڵی ٢٠١٩
  • گەرەنتی: ١ ساڵ گەرەنتیی بریکاری باوەڕپێکراوی کۆمپانیای Samsung لە عێراق
حاڵەتی کاڵا:

بەردەست نییە

لایەنە باشەکان

  • شاشەی گەورە و نایاب
  • وردەکاریی بەهێز
  • کامێرای سەرنجڕاکێش لە دواوە و لە پێشەوە
  • تەمەنی نایابی باتری

لایەنە خراپەکان

  • دیزاینی خلیسک
  • هەندێک دواکەوتنی کەم لە UI دا

هەڵسەنگاندن

وا دەردەکەوێت کۆمپانیای سامسونگ لەم ساڵدا بە مۆبایلە نایابەکانی بازاڕ پڕ بکات. ئەم زەبەلاحە کۆرییە بۆ ساڵی ٢٠١٩ باش خۆی نمایش دەکات. یەکێک لە مۆبایلە تازەکانی بریتییە لە A 70 کە نەک هەر شاشەکەی زۆر گەورەیە، ٦.٧ ئینچ، بەڵکو وردەکارییەکانیشی بەهێزن. لەم نرخەدا ڕکابەریی مۆبایلەکانی وەک Vivo V15 Pro و Nokia 8.1 دەکات. کەواتە ئایا مۆبایلەکە دەتوانێت درێژە بە ڕکابەریی بدات؟ لێرەدا زیاتر لەسەری بخوێنەوە.

دیزاین و شاشە

کۆمپانیاکە ئێستا شاشە بە شێوازی جیاواز جیاواز درووست دەکات لەوانەیە Infinity U، Infinity V و Infinity O. ڕێژەی ڕووکاری ١٩:٩ پێشکەش دەکات. ئەم شاشانە یان کەلێنیان لەسەرە یان کوندارن بۆ کامێرای سێڵفی. بەڵام ئەم مۆبایلە هەنگاوێک زیاتر ڕۆشتووە. شاشەیەکی Infinity-V بەکاردەهێنێت بە ڕێژەی ڕووکاری درێژتر لە ئاسایی. واتە ٢٠:٩. قەبارەی شاشەکەی بریتییە لە ٦.٧ ئینچ، ئەمەش کردوویە بە گەورەترین مۆبایلی سامسونگ تا ئێستا، تەنانەت گەورەتر لە مۆبایلەکانی گالاکسی نۆت. بەهۆی ئەوەی لاتەنیشتەکانی شاشەکەی باریکن، مۆبایلەکە ئەزموونێکی پیشاندانی نایاب پێشکەش دەکات بە ڕێژەیەکی نایابی شاشە بۆ لاشە کە بریتییە لە ٩٣.٤%. ئەمانە لەگەڵ پانێڵی Super AMOLED بە وردیی پیشاندانی+full HD وە  بۆخۆی ناوەندێکە بۆ فیلم کە خستووتەتە گیرفانتەوە. لە ڕاستیدا کاتێک لەسەر ئەم شاشەیە سەیری زنجیرە دراما دەکەیت هەست ناکەیت پێویستت بە شاشەیەکی گەورەتر هەیە. هەرچەندە وا دەردەکەوێت شاشەکە لە دەرەوە ڕووناکی بداتەوە، ڕێژەی ڕووناکییەکەی زۆر باشە و ناتوانیت لە گۆشەکانی پیشاندان گلەیت هەبێت. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە پانێڵەکەی بریتییە لە AMOLED ئەوا تایبەتمەندیی هەمیشە-کارای-شاشە بەدەست دەهێنیت.

هەروەکو هاوەڵەکانی وەکو A30 و A50 پانێڵی دواوەی مۆبایلەکە بریقەدار و بریسکاوەیە. هەرچەندە وا هەست بکەیت کە لە شووشە درووست کراوە بەڵام لە ڕاستیدا لە پۆلی کاربۆنایتە کە وایکردووە هەندێک ڕەختەتر بێت. بەڵام مانای ئەوە نییە کە بە جێ پەنجە پیس نەبێت و کاتێک دەستت ئارەقیان کردووە لە دەستت نەخلیسکێت. لەگەڵ ئەوەشدا، پشتە دەبڵ-چەماوەکەی گرتنی ئاسانتر کردووە و ئەوەی کە کێشی مۆبایلەکە ١٨٣ گرامە باشتر لەناو دەستدا گیر دەردەکەوێت. زیاد لەوەش، بەرگێکی ڕوون لەناو کارتۆنەکەیدایە بۆ زیاتر پارێزگاریی. کاتێک باس دێتە سەر شوێنی دووگمەکانی و دەرچەکانی ئەوا مۆبایلەکە زۆر جیاواز نییە لە هاوەڵەکانی. شەبەکەی سپیکەر لەسەر لێواری خوارەوەیە. ئەمەش مانای ئەوەیە کە دەکرێ لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایلەکە لەسەر لا دەستت سپیکەرەکە داپۆشێت.

کامێرا

هەروەکو هاوەڵە گەنجترەکەی، A50، ئەم مۆبایلەش ٣ کامێرا لەسەر پشتەکەی هەیە. هەرچەندە کامێرا سەرەکییەکە تازەکراوەتەوە و کراوە بە ٣٢ مێگا پێکسڵ بە کرانەوەی هاوێنەی f/1.7. ئەمە لە کاتێکدا کامێرای دووەم و سێهەم وەکو خۆیان ماونەتەوە و بریتین لە گۆشەفراوانی ٨ مێگا پێکسڵ و ٥ مێگا پێکسڵ بۆ هەستکردن بە قووڵی. ئەوانەی ئاشقی وێنەی سێڵفین دڵخۆش دەبن بە بینینی کامێرایەکی ٣٢ مێگا پێکسڵ لەسەر ڕووی پێشەوە. هەرکەسێک بەم دواییانە مۆبایلی زیرەکی سامسونگی بەکارهێنابێت ئەوا ئەپی کامێراکە بۆی ئاشنایە. کاتێک دەیکەیتەوە، دەبینیت دووگمەی وێنەگرتنەکە کەوتووەتە ناوەڕاستی بەشی خوارەوە. کەوتووەتە نێوان شوێنی دەستگەیشتن بە وێنەکانی پێشتر و شوێنی گۆڕین بۆ کامێرای پێشەوە. لە سەرو ئەمیشەوە حاڵەتە ئاساییەکانی شێوازی وێنەگرتن هەن، وێنە، ڤیدیۆ، جووڵەی هێواش، جووڵەی ئەوپەڕی هێواش، live focus، پڕۆفێشناڵ و پانۆڕاما. هەروەها دەتوانیت تەنها بە یەک دەست لێدان کامێرا گۆشە فراوانەکە بکەیتەوە. لەسەر لای سەرەوە شوێنی ڕێکخستنەکان، فلاش، کات دانان و توانای گۆڕینی ڕێژەی ڕووکار هەیە. هەروەها فلتەرەکان و ئیفێکتەکانی جوانکاریی هەن.

کامێراکانی بەتوانان، هەموو ئەو دیمەنانەی دەیانگرێت باشن. ئەو وێنانەی سروشت کە دەیانگرێت وردییەکی زۆریان تێدایە و تەواو پڕڕەنگن. هەروەها وێنە نزیکەکان سەرنجڕاکێشن بەوەی کە کامێرا سەرەکییەکە کاریگەریی faux-bokeh پێشکەش دەکات.هەروەها کامێرا گۆشە فراوانەکە بە هەمان شێوە بەتوانایە. بێگومان دەتوانیت حاڵەتی Live Focus کارا بکەیت بۆ بەکارهێنانی کامێرا ٥ مێگا پێکسڵییەکە کە کارێکی ناوازە دەکات لە جیاکردنەوەی باگراوند لە تەنەکە. هەرچەندە ئەگەر بەباشی سەیری بکەیت پشکنینی لێوارەکان نایاب نییە. بەهۆی کرانەوەی هاوێنەی فراوانەوە کارکردنی کامێراکە لە ڕووناکی کەمدا تەواو باشە. هەرچی ڤیدیۆیە، دەتوانێت ڤیدیۆ بە کوالیتی 4k تۆمار بکات. ئەمە لە کاتێکدا جووڵەی ئەوپەڕی هێواش بە کوالیتی 720p تۆمار بکات. لە کاتێکدا ڤیدیۆکان خراپ نین، بەڵام نەبوونی OIS مانای ئەوەیە کە پێویستە دەستت جێگیر بێت بۆ ئەوەی دەرەنجامێکی باشت دەست بکەوێت. وێنە سێڵفییەکان لەم مۆبایلەدا لایەنێکی گرنگ و دیارن و پر لە وردیین ئەمە لە کاتێکدا دڵنیایی ئەوە دەدات وێنەکان زۆر دەستکرد دەرناکەون.

هاردوێر و سۆفتوێر

بەڵێ جارێکی تریش لێرەدا مۆبایلەکە نزیکە لە Vivo V15 Pro وە. پڕۆسێسەری 11nm Snapdragon 675 octa-core بەکاردەهێنێت کە دوو Kryo 460 core ی هەیە و لە 2GHz و 1.7GHz دا کاردەکەن. SD675 کە تایبەت بە گەیمەرانە و 612GPU بەکاردەهێنێت و تووڵەکانی گونجاندنی گەیم دانراون بۆ گەیمێکی بێ کێشە. بێگومان مۆبایلە زیرەکەکە لەم لایەنەوە بێ کێشەیە. یاریەکانی وەکو PUBG و Unkilled تاقیکراونەتەوە، هیچ خاوییەک بەدی نەکراوە و مۆبایلەکە کۆنتڕۆڵی گەرمبوونی کردووە. ڕامێکی ٦ گێگا بایت بەکاردەهێنێت، بەمەش دەتوانێت بەبێ کێشە کار بکات. تەنانەت ئەگەر چەند ئەپێک لە باگراوندا کرابنەوە، مۆبایلەکە لەتوانایدایە بەبێ خاوبوونەوە کاربکات و گۆڕانکاری لەنێوان ئەپەکاندا بکات بە خێرایی. لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک جار سڕبوونی مۆبایلەکە بەدی کراوە کە پێدەچێت بەهۆی کێشەی سۆفتوێرەوە بووبێت.

میمۆری ئەم مۆبایلە ١٢٨ گێگا بایتە. بەکارهێنەران دەتوانن ١١٠ گێگا بایتی بەکاربهێنن، ئەگەر پێویست بوو، دەتوانرێت بە بەکارهێنانی میمۆری دەرەکی، بۆ ٥١٢ گێگا بەرز بکرێتەوە. ئەوەی باشە ئەوەیە کە پێویست ناکات دەستبەرداری یەکێک لە سیمکارتەکان بیت بۆ بەکارهێنانی میمۆری دەرەکیی. هەروەکو هاوەڵەکانی لە کاتی دەرهێنانی لە کارتۆنەکەی OneUI بەکاردەهێنێت کە لەسەر Android 9.0 Pie بینا کراوە. بەکارهێنەران دلخوازی ئەم ناوەندە سادە و تازەیەن. ئەوەی کە جێگای ڕەخنەیە ئەو ڕاستییەیە کە لە بەکارهێنانی سەرەتادا مۆبایلەکە پێشنیاری دابەزاندنی ئەپی ترت بۆ دەکات، بەڵام ئەوەی باشە دەتوانیت یەکدەست هەموویان تێپەڕێنیت.

باتری

کاتێک باس دێتە سەر باتری، مۆبایەلەکە بەهێزترینی زنجیرەی ئەی سامسونگە. ئەمە لەبەرئەوەی توانای باتری  مۆبایلەکە 4,500mAh ە. بەمەش دڵنیایی دەدات کە تا بەیانیی داهاتوو پێویستت بە شەحنکردنەوەی مۆبایلەکەت نییە و هەندێک جاریش دوانیوەڕۆی داهاتوو. بە شێوەیەکی گشتیی تەمەنی باتری مۆبایلەکە ناوازەیە. هەروەها یەکەمین مۆبایلی زنجیرەی ئەی سامسونگە کە شەحنکەرەوەی خێرای ٢٥ وات دابین دەکات، ئەمەش دڵنیایی پڕبوونی مۆبایلەکە بە شێوەیەکی خێرا دەدات. تاقیکراوەتەوە، مۆبایلەکە بە کەمێک زیاتر لە ٢ کاتژمێر لە ١٠% وە بووە بە ١٠٠%.

دەرەنجام

ئەمە مۆبایلێکە کە پیشانی دەدات سامسونگ بەپێی کات گۆڕانکاریی لە مۆبایلەکانیدا دەکات. نەک هەر توانای تەواوی هەیە تا ڕکابەرەکانی ببەزێنێت، بەڵکو بەهۆی بوونی شاشەیەکی ناوازە و گەورە، دیزاینی سەرنجڕاکێش، کامێرای نایاب، وردەکاریی بەهێز، دەتوانێت کڕیارانیش بەلای خۆیدا ڕابکێشێت. ئەمانە لە لایەک و باترییەکی گەورە لەلایەکی تر. بێگومان هەموو ئەمە بەس نییە بۆ ڕاکێشانی کڕیار. بەتایبەت کاتێک مۆبایلە ڕکابەرەکانی وەک POCO F1 دەبینیت. ئەم مۆبایلەی سەر بە شاومی بە پڕۆسێسەری Snapdragon 845 هاتۆتە ناو مەیدانەکەوە کە ناکرێت لەبەرچاو نەگیرێت. کاتێک بەراورد لە نێوان ئەم مۆبایلە و Nokia 8.1 دەکەیت، ئەوە دەکەوێتە سەر ئەوەی ئایا تۆ زیاتر گرنگی بە stock Android دەدەیت یان سێ کامێرا و باتری گەورە. بە شێوەیەکی گشتیی لەم نرخەدا مۆبایلەکە بژاردەیەکی بەهێزە.

ئەم مۆبایلە ١ ساڵ گەرەنتیی بریکاری فەرمی سامسۆنگ لە عێراقی لەگەڵدایە

کۆد: Samsung-Galaxy-A70 بەش:

دەرچوون

بەرواری ڕاگەیاندنمانگی ٣، ساڵی ٢٠١٩
بەرواری دەرچوونمانگی ٤، ساڵی ٢٠١٩

لاشە

قەبارە164.3 x 76.7 x 7.9 mm
کێش١٨٣ گرام
ماددەی دروستکردن
سیمکارتدەبڵ سیم (نانۆسیم)
تایبەتمەندیی تر

شاشە

جۆرشاشەی لەمسی Super AMOLED, ١٦ ملیۆن ڕەنگ
قەبارە٦.٧ ئینچ
وردیی١٠٨٠ x ٢٤٠٠ پیکسڵ
مەڵتی تەچ
پارێزەر
تایبەتمەندیی تر

پلاتفۆرم

سیستەمی کارپێکەرئەندرۆید ٩ پای ، ڕووکاری One UI
چیپسێتQualcomm SDM675 Snapdragon 675 (11 nm)
سی پی یوOcta-core (2×2.0 GHz Kryo 460 Gold & 6×1.7 GHz Kryo 460 Silver)
پڕۆسێسەری گرافیک

Adreno 612

میمۆری

شوێنی میمۆری دەرەکیهەیەتی (microSD)، تا ٥١٢ گێگابایت 
میمۆری ناوەکی١٢٨ گێگابایت – ٨/٦ گێگابایت ڕام

کامێرای دواوە

کامێرای سییانە
  • ٣٢ مێگاپیکسڵ، f/1.7,  PDAF
  • ٨ مێگاپیکسڵ، f/2.2,12mm ,ultrawide
  • ٥مێگاپێکسڵ، f/2.2 , هەستەوەری قووڵی
تایبەتمەندییەکانفلاشی LED، حاڵەتی HDR پانۆراما
ڤیدیۆ[email protected], [email protected]/240fps

کامێرای سێڵفی

کامێرای پێشەوە٣٢ مێگاپیکسڵ، f/2.0
تایبەتمەندییەکان HDR
ڤیدیۆ[email protected]

دەنگ

جۆری ئاگادارکەرەوە
بڵندگۆ (سەماعەی خارجی)✓ 
شوێنی هێدفۆن (٣.٥ ملم)
تایبەتمەندیی ترلابردنی ژاوەژاو لەگەڵ مایک

پەیوەندی

وایەرلێسWi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac, dual-band, WiFi Direct, hotspot
بلوتوزڤێرژنی ٥.٠، تایبەتمەندیی A2DP, LE
جی پی ئێس (GPS)، لەگەڵ تایبەتمەندیی A-GPS, GLONASS, GALILEO, BDS
ئێن ئێف سی (NFC)
تیشکی ژێرسوور (Infrared)
ڕادیۆلە جۆری ئیف ئێم
شوێنی ڕەبت2.0، پێکبەستیی Type-C 1.0 (بە هەردوو دیودا کار دەکات)

تایبەتمەندییەکان

هەستەوەرەکان هەستەوەری پەنجەمۆر (لە ژێر شاشە)، تاودانپێو، ژیرۆسکۆپ، هەستەوەری نزیکیی، قیبلەنما، تایبەتمەندیی +ANT
نامە
براوسەر
تایبەتمەندیی ترشەحنکردنەوەی خێرا 25W

باتری

جۆرباتری لیثیۆم-پۆلیمەر 4500mAh، لێناکرێتەوە
ستاند-بای
کاتی قسەکردن
پەخشکردنی میوزیک

تۆڕ

تەکنۆلۆجیا
GPRS
EDGE

 

1 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

5.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
1
0
0
0
0

ڕای خۆت بنووسە

  1. Yad karzan

    Zor basha

    Yad karzan