سامسۆنگ گالاکسی ئەی ٨٠ – Samsung Galaxy A80

(2 کڕیار هەڵیانسەنگاندووە)
Samsung
  • قەبارەی شاشە: ٦.٧ ئینچ، ١٠٨٠ x ٢٤٠٠ پیکسڵ
  • کامێرای سەرەکیی: ٤٨ و ٨ مێگاپیکسڵ و کامێرایەکی TOF 3D
  • کامێرای سێڵفی: هەمان کامێرای دواوەیە و هەڵدەگەڕێتەوە
  • میمۆری: ١٢٨ گێگابایت، شوێنی میمۆری دەرەکی نییە
  • ڕام: ٨ گێگابایت
  • باتری: 3700mAh
  • سیستەمی کارپێکەر: ئەندرۆید ٩ پای و ڕووکاری One UI
  • بەرواری دەرچوون: مانگی ٥ــی ساڵی ٢٠١٩
  • گەرەنتی: ١ ساڵ گەرەنتیی بریکاری باوەڕپێکراوی کۆمپانیای Samsung لە عێراق

لایەنە باشەکان

  • دیزاینێکی سەرنجڕاکێش
  • شاشەیەکی پڕ
  • تایبەتمەندیی بەسوودی سۆفتوێر

لایەنە خراپەکان

  • شوێنی میمۆری دەرەکیی نییە
  • ‌هێشتا دەرنەکەوتووە ئاخۆ سکە ئۆتۆماتیکییەکەی تا چەندێک خۆی دەگرێت

هەڵسەنگاندن

سامسونگ زنجیرەی ئەی تازە کردووەتەوە و باشترینەکەیان بریتییە لە Galaxy A80 کە خوولانەوەی کامێراکەی ئۆتۆماتیکییە و میکانیکزمێکی سکەی هەیە.

دیزاین

ئەم مۆبایلە خۆی جیاکردووەتەوە لە شێوازی مۆبایلە باوەکانی ئێستا کە شاشەی کەلێندار پێشکەش دەکەن  یان کون لەسەر شاشەکەیان هەیە بۆ کامێرای پێشەوە، بەوەی کە کامێرایەکی خوولاوە پێشکەش دەکات کە بەهۆی داگرتنی دووگمەی سێڵفی لەسەر ئەپی کامێراکە چالاک دەبێت. کامێراکە بەشێوەی سکە بەرەو سەرەوە دەڕوات و هەروەها دەخوولێتەوە بەمەش ڕێگەت پێدەدات بە هەمان سێ کامێرا کە لەسەر پشتەکەی دانراون وێنەی سێڵفی بگریت. بە پێچەوانەی Honor Magic 2 میکانیزمی سکەی ئەم مۆبایلە ئۆتۆماتیکییە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەنگێکی کەم درووت دەکات. کاتێک لە ناو دەستتدایە مۆبایلێکی ڕەختەیە و ئاست بەرز دەردەکەوێت و بە باشی درووست کراوە. پشتەکەی بە شووشە داپۆشراوە کە هۆگری جێ پەینجەیە و میکانیزمی سکەکە و کامێرا خوولاوەکە وایان کردووە شاشەکەی پڕ بێت و هیچ کەلێن و کونێکی تێدا نەبێت. کاتێک بە وردیی سەیری دەکەیت بۆت دەردەکەوێت کە سکانەری پەنجە مۆر لەسەر هیچ کوێیەکی مۆبایلەکە دانەنراوە، لە جێگای ئەوە سکانەر لە ژێر شاشەکەی جێگیر کراوە. بەم شێوەیە ڕووی پشتەوە، پێشەوە و تەنیشتەکانی مۆبایلەکە بە سافیی ماونەتەوە. هەر وەکو پێشبینیت کردووە دەرچەی USB Type-C لەسەر  بەشی خوارەوەی هەیە و دووگمەیەکی تایبەت بە Bixby لەسەر لای چەپ هەیە. ئەمە لە کاتێکدا دووگمەی دەنگ و داگیرساندن/کوژاندنەوە لەسەر لای ڕاستن. کاتێک میکانیزمی سکەکە کارا نییە یەکە ئاسۆییەکەی سێ کامێراکە داپۆشەرێکی کانزاییان هەیە کە لە شووشەکە جیای دەکاتەوە و کاتێک کارا دەبێت پانێڵێکی شووشە جێگای دەگرێتەوە کە بە نزیکەیی دیکۆرێکی ڕێکوپێک دابین دەکات.

شاشە

یەکێک لە باشترین ئەو شتانەی کە لە دیزاینی ئەم مۆبایلەدا هەیە ئەوەیە کە شاشەیەکی پڕی هەیە. نە کەلێن نە کون لەسەر شاشەکەی نییە، تەواوی ڕووی پێشەوەی شاشەی OLED یە کە سامسونگ پێی دەڵێت New Infinity Display. شاشەکە بریتییە لە ٦.٧ ئینچ، کە ڕێک هێندەی Galaxy S10 5G یە و هەروەها پانێڵە Super AMOLED ەکەی ڕەنگەکان بە ڕوونیی و زیندوویی پیشان دەدات. بە پێچەوانەی مۆبایلی پێشڕەوی S10 شاشەی ئەم مۆبایلە تەختە لەبەرئەوە نابیتە خاوەنی ئەو لێوارە چەماوە جوانانەی کە لەسەر S10 هەن. هەروەها وردیی پیشاندانەکەی لە بری +Quad HD بریتییە لە  +Full HD . هەرچەندە ئەمە لەوانەیە بۆ زۆر کەس نەبێت بە کێشە، تەنانەت مۆبالە پێشڕەوەکان لە بنەڕەتدا +Full HD ین. گۆشەکانی پیشاندانی باشن، ڕەنگەکان بێ کێشەن، ئەوەی کە نە کەلێن و کامێرای پێشەوە لەسەر شاشەکەی نییە شتێکی ناوازەیە بۆ ئەزموونی تەماشاکردن لەسەر ئەم مۆبایلە.

کامێرا

یەکەی سێ کامێراکەی پێکهاتووە لە کامێرای سەرەکیی بە وردیی پیشاندانی ٤٨ مێگا پێکسڵ بە کرانەوەی هاوێنەی f/2.0، کامێرایەکی گۆشە هەرە فراوان بە وردیی پیشاندانی ٨ مێگا پێکسڵ بە کرانەوەی هاوێنەی f/2.2 و کامێرایەکی 3D depth. هەر وەکو لە سەرەوە ئاماژەی پێدرا، کامێراکە دەخوولێتەوە، لەبەرئەوە لەبری ئەوەی وەکو مۆبایلە ئاساییەکان کامێرایەکی سێڵفی سەربەخۆی هەبێت ئەم مۆبایلە هەمان وردەکاریی بۆ کامێرای دواوە و پێشەوەی هەیە لەبەرئەوەی هەمان کامێرایە. ئەپی کامێراکە بکەرەوە، دەست بدە لە دووگمەی سێڵفی و بەهۆی سکەکەوە بەرزدەبێتەوە، کامێراکە دەخوولێتەوە و ڕووی خۆت لەسەر شاشەکە دەبینیت. دووگمەکە داگرە بۆ گەڕانەوەی کامێراکە بۆ دۆخی پیشووی بەمەش بەهۆی سکەکە دێتەوە خوارەوە و کامێراکە بەرەو دواوە دەخوولێتەوە. کامێراکە تایبەتمەندیی Super Steady ی ڤیدیۆی هەیە، بۆ کەمکردنەوەی لەرزینی دەست لە کاتی تۆمارکردندا و حاڵەتەکانی Scene Optimzer و  Flaw Detection ی هەیە. هەردوو ئەم حاڵەتانە لە مۆبایلی پێشڕەوی Galaxy S10 و مۆدێلەکانی نۆت-دا هەن.

هاردوێر و سۆفتوێر

مۆبایلەکە پڕۆسێسەرێکی Octa-core processor بەکاردەهێنێت و ڕامەکەی ٨ گێگا بایتە و میمۆرییەکەی ١٢٨ گێگا بایتە. حاڵەتێکی سەیرە بۆ سامسونگ کە دەبینیت ئەم مۆبایلە پشتگیریی میمۆری دەرەکیی ناکات. بۆیە لەباری میمۆریدا هەموو ئەوەی بەدەستی دەهێنیت ١٢٨ گێگا بایتە. توانای باترییەکەی بریتییە لە 3700mAh کە کەمێک بچووکترە لە هی مۆبایلی پێشڕەوی  +Galaxy S10. بەڵام ئەم مۆبایلە شەحنکەرەوەیەکی خێرای ٢٥ واتی لەگەڵدایە، هەروەها تایبەتمەندییەکی سۆفتوێری هەیە کە پێی دەوترێت Intelligent Performance Enhancer. ئەم تایبەتمەندییەی سۆفتوێر AI بەکاردەهێنێت بۆ فێربوونی ئەوەی ئاخۆ ڕۆژانە چەندێک مۆبایلەکە و ئەپەکان بەکاردەهێنیت، توانای مۆبایلەکەت بەهۆی ڕێکخستنی CPU، ڕام و باترییەکەوە بەرەوپێش دەبات. هەرچی دەربارەی تایبەتمەندییەکانی سۆفتوێرە، Android 9 بەکاردەهێنێت لەگەڵ ڕووی One UI ی سامسونگ. هەمان ئەزموونی مۆبایلە پێشڕەوەکانی Galaxy S10 پێشکەش دەکات. تایبەتمەندییەکانی وەکو Bixby Vision، Bixby Home، Bixby Routines و Samsung Pay و Samsung Knox پێشکەش دەکات.

دەرەنجام

دیزاینی ئەم مۆبایلە بەشێوەیەک جیاوازە کە ناچێتەوە سەر دیزاینەکانی پێشتر. کوالیتی درووستکردنی بەرزە و تایبەتمەندیی زۆر باشی تێدایە. هێشتا نازانرێت ئاخۆ میکانیزمی سکەکە تا چەند خۆی دەگرێت بەڵام بیرۆکەی خوولانەوەی کامێراکە ناوازەیە و شاشە گەورە ٦.٧ ئینچیە پڕەکەی جوانە. لەوانەیە ئەمە مۆبایلی پێشڕەوی سامسونگ نەبێت بەڵام ئەو مۆبایلەیە کە شایەن بە تاقیکردنەوەیە.

ئەم مۆبایلە ١ ساڵ گەرەنتیی بریکاری فەرمی سامسۆنگ لە عێراقی لەگەڵدایە

کۆد: samsung-galaxy-a80 بەش:

دەرچوون

بەرواری ڕاگەیاندنمانگی ٤، ساڵی ٢٠١٩
بەرواری دەرچوونمانگی ٥، ساڵی ٢٠١٩

لاشە

قەبارە165.2 x 76.5 x 9.3 mm
کێش٢٢٠ گرام
ماددەی دروستکردن
  • پێشەوە: شوشەی گۆرێلا گڵاس ٣
  • پشتەوە: شوشەی گۆرێلا گڵاس ٦
  • چوارچێوە: ئەلەمنیۆم
سیمکارتدەبڵ سیم (نانۆسیم)
تایبەتمەندیی تر

شاشە

جۆرشاشەی لەمسی Super AMOLED, ١٦ ملیۆن ڕەنگ
قەبارە٦.٧ ئینچ
وردیی١٠٨٠ x ٢٤٠٠ پیکسڵ
مەڵتی تەچ
پارێزەرGorilla Glass 3
تایبەتمەندیی تر

پلاتفۆرم

سیستەمی کارپێکەرئەندرۆید ٩ پای ، ڕووکاری One UI
چیپسێتQualcomm SDM730 Snapdragon 730 (8 nm)
سی پی یوOcta-core (2×2.2 GHz Kryo 470 Gold & 6×1.8 GHz Kryo 470 Silver)
پڕۆسێسەری گرافیکAdreno 618

میمۆری

شوێنی میمۆری دەرەکینییەتی
میمۆری ناوەکی١٢٨ گێگابایت – ٨ گێگابایت ڕام

کامێرای سەرەکی

کامێرای سییانی
  • ٤٨ مێگاپیکسڵ، f/2.0, 26mm (wide), 1/2″, 0.8µm, PDAF
  • ٨ مێگاپیکسڵ، f/2.2, 12mm (ultrawide), 1.12µm
  • کامێرای سێ دوورییTOF 3D بە تایبەتمەندیی f/1.2, 30mm
تایبەتمەندییەکانفلاشی LED، حاڵەتی HDR 
ڤیدیۆ[email protected], [email protected]/60fps (gyro-EIS)

کامێرای سێڵفی

کامێرای سێڵفیهەمان کامێرای دواوەیە و هەڵدەگەڕێتەوە
تایبەتمەندییەکانهەمان تایبەتمەندیی کامێرای دواوە
ڤیدیۆهەمان تایبەتمەندیی کامێرای دواوە

دەنگ

جۆری ئاگادارکەرەوە
بڵندگۆ (سەماعەی خارجی)✓ 
شوێنی هێدفۆن (٣.٥ ملم)نییەتی
تایبەتمەندیی تر
  • لابردنی ژاوەژاو لەگەڵ مایک
  • تایبەتمەندیی Dolby Atmos sound

پەیوەندی

وایەرلێسWi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac, dual-band, Wi-Fi Direct, hotspot
بلوتوزڤێرژنی ٥.٠، تایبەتمەندیی A2DP, LE
جی پی ئێس (GPS)، لەگەڵ تایبەتمەندیی A-GPS, GLONASS, GALILEO, BDS
ئێن ئێف سی (NFC)
تیشکی ژێرسوور (Infrared)
ڕادیۆلە جۆری ئیف ئێم
شوێنی ڕەبت2.0، پێکبەستیی Type-C 1.0 (بە هەردوو دیودا کار دەکات)

تایبەتمەندییەکان

هەستەوەرەکان هەستەوەری پەنجەمۆر (لە ژێر شاشە)، تاودانپێو، ژیرۆسکۆپ، هەستەوەری نزیکیی، قیبلەنما، تایبەتمەندیی +ANT
نامە
براوسەر
تایبەتمەندیی ترشەحنکردنەوەی خێرا 25W

باتری

جۆرباتری لیثیۆم-پۆلیمەر 3700mAh، لێناکرێتەوە
ستاند-بای
کاتی قسەکردن
پەخشکردنی میوزیک

تۆڕ

تەکنۆلۆجیا
GPRS
EDGE

 

2 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

5.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
1
0
0
0
0

ڕای خۆت بنووسە

  1. Hawre

    مؤبايلكى باشه بئ كيشه يه فوول شاشه شه زؤر سه رنج راكيشه

    Hawre

  2. Zhir

    Mobile ky zor basha

    Zhir