سیگەیت ئێس ئێس ئـێچ دی ١ و ٢ تێرابایت – Seagate FireCuda SSHD 1Tb & 2TB

Seagate
  • براند: Seagate
  • مۆدێل: ST2000DX002 و ST1000DX002
  • دەسپێکردنی سیستم و ناردن و وەرگرتنی فایلەکان بە خێرایی
  • پێنج هێندە خێراتر لە هاردە 7200 rpm ــەکان
  • توانای خەزکردنی ٤٠ یاری ٢٥ گێگابایتی هەیە(بۆ ٢ تێرابایت)
  • سیستمی Windows 8 لە کەمتر لە ١٠ چرکەدا لۆد دەکات
  • جۆری بەستەر SATA 6Gb/s
  • فۆڕم فاکتەر : ٣.٥ ئینج

خێرا، گەورە و خۆگر

خێرا دەکەوێتە کار، زیرەکانەتر کاردەکات. دڕایڤەکانی ™FireCuda تازەترین تەکنەلۆجیای فلاش NAND ڕادەگەیەنێت لەگەڵ هارد دڕایڤێکی تڕادیشناڵ بۆ تێکەڵەیەکی خنجیلانە لە توانا. خێراییەکەی پێنج ئەوەدە زیاترە لە هارد دڕایڤە ئاساییەکان.

کارکردن لە ئاستێکی بەرزدا

بیزاری لەوەی چاوەڕوان بیت تا گەیمەکەت یان بەرنامەکەت دەکرێتەوە؟ بە بەراورد بە هارد دڕایڤە ستانداردەکان ئەم ئامێرە کارکردنێکی ئاست بەرز پێشکەش دەکات. ئەمە لە کاتێکدا ئەو بژاردە توانا بەرزە دایبن دەکات کە تۆ لە چارسەرێکی هارد دڕایڤدا چاوەڕوانی دەکەیت. بۆ گەیمەرەکان، داهێنەرە پڕۆفێشناڵەکان و هۆگرانی PC تازەکردنەوەیەکی نایابە.

ئەزموونێکی دەوڵەمەندتری گەیمینگ

بۆ کارکردن و کرانەوەیەکی بێ وەستان ئامێرەکە بە خێرایی زیاتر بەرنامەکان دەکاتەوە. لەگەڵ ئەم دڕایڤە کات گلدەرەوە چونکە لە ماوەی چرکەدا بووت دەبێت نەک خوولەک. بە خێرای پێنج ئەوەندەی هارد دڕایڤە کۆنەکان گەیم ئەنجام بدە.

میمۆری زۆر گەورە

گەیمەکان باشتر دەبن و ڤیدیۆکان ڕوونتر دەبن. بە میمۆریی تا ٢ تێڕا بایت، وا دەکات ئیتر پێویست نەکات فایلەکانت و گەیمەکانت بسڕیتەوە. نایابە بۆ گەیمەرەکان و داهێنەرە پڕۆفێشناڵەکان.

  • لەسەر HDD ەکان بە ٢.٥ و ٣.٥ ئینچەوە، چێژ لە میمۆری تا ٢ تێڕا بایت وەرگرە
  • ئیتر پێویست ناکات لەبەر کەمی شوێن گەیمەکانت بسڕیتەوە
  • لەگەڵ ئەم ئامێرە ٢ تێڕا بایتە، بۆ هەر ١ تێڕا بایت ٤٠ گەیم خەزن بکە (ئەگەر هەر گەیمێک ٢٥ گێگا بایت بێت)

چوستیی لە پاراستنی ووزە

لەگەڵ FireCuda بەشێوەی شاراوە تێچووەکەت کەمبکەرەوە و تواناکەت زیاد بکە. هارد دڕایڤەکانی flash-accelerated ی ٢.٥ ئینچ-ی FireCuda کارکردنیان وا ڕێکخراوە تا لە چاو ڕکابەرەکانیان کەمتر توانا سەرف بکەن. کەمکردنەوەی سەرفکردنی توانا و درووستکردنی گەرمیی یارمەتی زیادبوونی کارکردنی سیستمەکە دەدات و خۆگرییەکەی بەرەوپێش دەبات. بەتایبەت کاتێک گەیمەکان ئەنجام دەدەیت و چەند بەرنامەیەک کارپێدەکەیت.

  • تەکنەلۆجیای Flash-accelerated HDD ڕێگە بە هارد دڕایڤەکە دەدات  drive access سنووردار بکات و وزە خەزن بکات.
  • پێکهاتە توانا نزمەکان گەرمیی کەمتر درووست دەکەن- ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی لەرەلەریان باشتر بێت و کارکردنی کۆمپوتەرەکە باشتر بێت.

کۆد: Seagate-FireCuda-SSHD بەش:

0 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

0.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
0
0
0
0
0

ببە بە یەکەم کەس کە ڕای خۆی دەنووسێت دەربارەی “سیگەیت ئێس ئێس ئـێچ دی ١ و ٢ تێرابایت – Seagate FireCuda SSHD 1Tb & 2TB”

تا ئێستا هیچ کڕیارێک ڕای خۆی دەربارەی ئەم کاڵایە نەنووسیوە.