هاردی سلیکۆن پاوەر ٤ تێرابایت – Silicon Power A85 4TB

Silicon Power
  • بەهێزە و بەرگەی کەوتنە خزارەوە دەگرێت
  •  دژی ئاوە (قووڵایی ١ مەتر بۆ ماوەی ٣ خوولەک)
  • بەرگەی ٥٠٠ کیلۆگرام پەستان دەگرێت و دژە خۆڵە
  • سیستمی پێشکەوتوو بۆ هەڵگرتنی ناوەڕۆکی هارد دڕایڤەکە
  • تایبەتمەندیی هەڵگرتنی کێبڵ
  • لایتی LED بۆ ئاماژەدان بە چالاکیی گواستنەوەی داتا و باری توانا
  • بەستن و بەکارهێنانی ئاسان- پێویستی بە هیچ ئەداپتەرێکی دەرەکیی نییە
  • سۆفتوێری SP HDD Lock Utility کە بەبێ بەرامبەر داونلۆد دەکرێت بۆ پاراستنی تەواوەتی دیسکەکە
حاڵەتی کاڵا:

بەردەست نییە

هەڵسەنگاندن

تایبەتمەندییەکان

  • تێپەڕاندنی تاقیکردنەوەی سەربازیی بەردانەوە لە بەرزیی ٣ مەترەوە  (MIL-STD 810G، پڕۆسیجەری ٤، دەرچوون لە تاقیکردنەوەی بەردانەوە)
  • پێوەری IP68 بۆ دژی ئاو (قووڵایی ١ مەتر بۆ ماوەی ٣ خوولەک)
  • سیستمی پێشکەوتوو بۆ هەڵگرتنی ناوەڕۆکی هارد دڕایڤەکە
  • بەرگەی ٥٠٠ گیلۆگرام پەستان دەگرێت و دژە خۆڵە
  • دەرچەی ( SuperSpeed USB 3.1 Gen 1 (USB 3.0 بۆ گواستنەوەی خێرای داتا
  • تایبەتمەندیی هەڵگرتنی کێبڵ
  • لایتی LED بۆ ئاماژەدان بە چالاکیی گواستنەوەی داتا و باری توانا
  • بەستن و بەکارهێنانی ئاسان- پێویستی بە هیچ ئەداپتەرێکی دەرەکیی نییە
  • سۆفتوێری SP HDD Lock Utility کە بەبێ بەرامبەر داونلۆد دەکرێت بۆ پاراستنی تەواوەتی دیسکەکە (تکایە نابێت پاسوۆردەکەت لەبیر بچێتەوە ئەگەرنا دەستت ناگاتەوە بە داتاکانت)
  • سۆفتوێری SP Widget کە بەبێ بەرامبەر داونلۆد دەکرێت، کرداری بەهێز دابین دەکات وەکو گەڕاندنەوە و هێنانەوەی داتاکان، AES 256-bit encryption و cloud storage

ڕەختە و ڕەختەتر، دژە-خۆڵ، دژە-ئاو و دژە-شکان بۆ بەردانەوە لە بەرزیی ٣ مەترەوە

دەتهەوێت بۆ کوێ لەگەڵ خۆتدا بیبەیت؟ بە توانایەکی بەرزەوە لە ناو دەستەکانتدا، هیچ سنوورێک نییە. ئامێرێکی وەها بۆ ڤیدیۆ و وێنەی کوالیتی بەرزکە لە ئێستادا بووەتە شتێکی تەواو پێویست. پێویستە بۆ ئەو کەسانەی کە کاریان درووستکردنی ناوەڕۆکی وێبستایت و ماڵپەڕەکانە. لە ئێستادا وشەی “ناوەڕۆک” زۆر دەبیسترێت. ئێستا دەتوانیت لە کۆمپیوتەرەکەتەوە ڤیدیۆیەکی تایم لاپسی خۆرئاوابوونی خوولگەیی بە کوالیتی  4K ببینیت یان ڤیدیۆیەکی HD گەشتی شارێکی تر ببینیت. ئەو کەسانەی خەریکی ناوەڕۆک درووستکردنن لە هەموو شوێنێک هەن. ئەم ئامێرەش بۆ ئەوانەیە کە باشترین درووست دەکەن. فیلمسازان، وێنەگران، کەسانی بەناوبانگ، هونەرمەندان، گەشتیاران و زۆری تر. بۆ دۆزەرەوان، چیرۆک خوانان، ئەوانەی تینووی مەعریفە و ئەزموونن و ئەوانەی دەیانهەوێت هەواڵەکان لەگەڵ تەواوی جیهان هاوبەشیی پێبکەن. کەواتە پرسیارە ڕاستەقینەکە ئەوەیە، ئەو بۆ کوێت دەبات؟

ناوکی ڕەختە

ئەم ئامێرە بەرزترین ئاستی پاراستن بۆ داتاکەت دابین دەکات. بەرگەی پەستانی ٥٠٠ کیلۆگرام دەگرێت، پێوەری IP68 ی هەیە بۆ دژی ئاو و خۆڵ. خاوەنی پلەی سەربازییە بۆ دژە شکان لە بەرزیی ٣ مەترەوە. ئەم ئامێرە کە وەک قەڵایەک وایە بۆ پاراستنی داتاکان شایەن بە گواستنەوەیە و سێ چینی هەیە و سیستمی هەڵگرتنی ناوەکیی هەیە بۆ ڕێگریکردن لە بزربوونی داتاکان و زیان پێگەیاندنیان بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لەناکاو، بەربوونەوە، بەرکەوتنی زۆری ئاو، پیسیی و پەستان.

پێوەری IP68 بۆ دژی ئاو و خۆڵ

ئەم پێوەرە مانای ئەوەیە ئەم ئامێرە بەرگرە بۆ تۆز و خۆڵ و پاراستنی تەواوەتیی لە دژی تێچوونی خۆڵ پێشکەش دەکات. ئامێرەکە و داتاکەت بە هەمان شێوە پارێزراو دەبن لە تێچوونی ئاو تا قووڵایی ١ مەتر.

بەرگی ڕەختە

ئەم ئامێرە بەرگەی پەستانی ٥٠٠ کیلۆگرام دەگرێت و بەرگە ئەلەمنیۆمە بەهێزەکەی نەک هەر باش و جوان دەردەکەوێت بەڵکو دژە-پیسبوونە بۆئەوەی بەدووربێت لە ڕووشان، پیسیی و تۆزوخۆڵ. هەموو ئەو پاکێجەی سەلامەتیی بە سۆفتوێری SP HDD Lock Utility هاوەڵیی دەکرێت بۆ بەهێزکردنی سەلامەتیی داتا و پاراستن بە پاسوۆرد.

تایبەتمەندیی هەڵگرتنی کێبڵ

ئەم ئامێرە شوێنی تایبەتی هەیە بۆ هەڵگرتنی کێبڵەکەی. لەبەرئەوە لە هەر شوێنێک پێویستت بە دەستگەیشتن بە داتاکەت بوو کێبڵەکە ئامادەیە.

ئامێرێکی زیرەکتر کە قەبارەکەی هێندەی لەپی دەستە

بەهۆی سۆفتوێری HDD Lock Utility ی SP خۆی پاراستنی داتاکە بەهێز کراوە. کۆدی نهێنی سۆفتوێرەکە تایبەت بەم ئامێرە دیزاینکراوە و درووست کراوە. بۆ دەستگەیشتن بە داتاکەت پاسوۆرد پێویستە. پارێزەرەکە ناشکێت، هەر شتێکی لەناودا دابنێیت وەکو خۆی دەمێنێتەوە. زیاد لەوەش ئاماژەدەری LED هەیە ئاگادارت دەکاتەوە کاتێک کارەبای خرایە سەر یان خەریکی گواستنەوەی داتا بوو.

کۆد: Silicon Power A85 بەش:

توانا ١ تێرابایت ، ٢ تێرابایت،  ٣ تێرابایت ، ٤ تێرابایت و ٥ تێرابایت
قەبارە132.5 x 92.3 x 25.9mm
کێش٢٩٨ تا ٣٦٤ گرام
ماددەی دروستکردنئەلەمنیۆم ، لاستیک و پلاستیک
ڕەنگزیوی
بەستەر
  • کێبڵی USB 3.1
  • کێبڵی USB 3.0
  • کێبڵی USB 2.0
ئەو سیستەمانەی پشتگیری دەکەن
  • ویندۆز ١٠
  • ویندۆز ٨.١
  • ویندۆز ٨
  • ویندۆز ٧
  • ویندۆز ڤیستا
  • ویندۆز ئێکس پی
  • ماک ١٠.٥
  • لینوکس ٢.٦
ڤۆڵتییەی کارکردن٥ ڤۆڵت جۆری DC، لە ڕێی USB ــیەکەوە
بڕوانامەKCC/CE/FCC/BSMI/Green dot/WEEE/RoHS/RCM
گرەنتی٣ ساڵ گرەنتی

0 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

0.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
0
0
0
0
0

ببە بە یەکەم کەس کە ڕای خۆی دەنووسێت دەربارەی “هاردی سلیکۆن پاوەر ٤ تێرابایت – Silicon Power A85 4TB”

تا ئێستا هیچ کڕیارێک ڕای خۆی دەربارەی ئەم کاڵایە نەنووسیوە.