شاومی می ٩ – Xiaomi Mi 9

(1 کڕیار هەڵیسەنگاندووە)
Xiaomi
  • قەبارەی شاشە: ٦.٣٩ ئینچ، ١٠٨٠ x ٢٣٤٠ پیکسڵ
  • کامێرای سەرەکی: سییانە کامێرا ٤٨ و ١٦ و ١٢ مێگاپیکسڵ
  • کامێرای سێڵفی: ٢٠ مێگاپیکسڵ
  • میمۆری: ١٢٨/٦٤ گێگابایت، شوێنی میمۆری دەرەکی نییە
  • ڕام: ٦/٨ گێگابایت
  • باتری: 3300mAh
  • سیستەمی کارپێکەر: ئەندرۆید ٩ پای، می یو ئای ڤێرژنی ١٠
  • بەرواری دەرچوون: مانگی ٣ ی ساڵی ٢٠١٩
  • گەرەنتی: ١٥ مانگ گەرەنتیی بریکاری باوەڕپێکراوی کۆمپانیای Xiaomi لە عێراق

$371.50$391.50

لایەنە باشەکان

  • نرخی باشە
  • شاشەی نایاب بە کەلێنی بچووکەوە
  • کامێرای باش
  •  توانای زۆر نایاب

لایەنە خراپەکان

  • سۆفتوێری MIUI ئەزموونێکی نایاب نییە
  • یەک سپیکەری هەیە
  • شوێنی بۆ میمۆری دەرەکیی نییە
  • پێوەری IP ی نییە بۆ دژە ئاو و خۆڵ

هەڵسەنگاندن

ئەگەر تۆ بەدوای مۆبایلێکی زیرەکی هەرزاندا دەگەڕێیت ئەوا ئەم کۆمپانیایە ئەم مۆبایلەی پیشکەش کردوویت. سامسونگ مۆبایلێکی ناوازەی هەیە، ئێس١٠ بەڵام ئەگەر لەگەڵ ئەم مۆبایلە بەراوردیان بکەیت ئەوا دەوەستیت و سەرت دەخورێنیت. هەموو ئەو تازەکردنەوە و بەرەوپێشچوونانەی کە مۆبایلە پێشڕەوەکاندا دەستت دەکەوێت، ئەگەر لە مۆبایلێکدا بەدەستی بهێنیت کە نرخەکەی نیو ئەوەندە بێت، چ بڕیارێک دەدەی؟

دیزاین

ئەگەر تۆ مۆبایلەکانی ئەم کۆمپانیایەت بینیبێت ئەوا بەم مۆبایلە سەرسام نابیت. هەندێک چەماوەکەی زیاترە بەڵام دەرکەوتەی زۆر جیاواز نییە لە Mi 8، جگە لەوەی سکانەری پەنجەمۆرەکەی لە سەر ڕووی پشتەوەوە گواستراوەتەوە بۆ ژێر شاشەکەی. ئەم گۆڕانە لە Mi 8 Pro شدا کراوە. ڕووی پشتەکەی شەفاف و ڕێک و جوانە و گونجاوە لەگەڵ ئەو ڕەنگانەی کۆمپانیاکە پێشکەشی کردووە.

مەگەر تۆ حەز بکەیت مۆبایلەکەت بخەیتە ناو بەرگەوە ئەگەرنا یەکێک لە ڤێرژنە ڕەنگاوڕەنگەکان بکڕە لەبەرئەوەی کاریگەرییە هۆڵۆگرافیکیەکەی سەریان زۆر جوان دەردەکەوێت. تێکەڵکردنی شووشە و کانزا بۆ درووستکردنی مۆبایلێک لە مۆبایلەکانی تر جیای ناکاتەوە چونکە وەکو مۆبایلێکی پێشڕەو دەردەکەوێت. شاومی تایبەتمەندیی ڕێگریکردن لە تێچوونی ئاوی دانەناوە لەبەرئەوە مۆبایلەکە خاوەنی پێوەری IP نییە. ئەمەش یەکێک لەو تایبەتمەندیانەیە کە لە مۆبایلە گرانبەهاکان جیای دەکاتەوە. هەرچی سکانەری پەنجەمۆرە کە لەسەر شاشەکەی جێگیرکراوە، ئەمەش مانای وایە گۆڕانی ئۆپتیکی ڕوویداوە و ڕووناکی بەکاردەهێنێت بۆ سکانی پەنجەمۆرەکەت ئەمەش بەهۆی پەنجەی پیس و تەڕەوە کاریگەریی دەخرێتە سەر. بەگشتی کەمێک کەمتر پشتپێبەستراوە لە مۆبایلە گرانبەهاکان بەڵام بەباشی کاردەکات.

شاشە

ئەو شاشەیەی لەسەر ئەم مۆبایلە جێگیر کراوە بەڕاستیی باشە. سەرەتا دیزاینەکەی: شاشەیەکی تەختە، چەماوە نییە، ئەمەش مانای وایە مەودایەکی فراوان و بەسوودت پێ دەبەخشێت. ئەمە جیا لەوەی کەلێنێکی بچووک لەسەر ڕووی سەرەوەی شاشەکەی هەیە. هەرچەندە وەکو کونی سەر Honor View 20 سەرنجڕاکێش نییە بەڵام زۆریش جێگای گلەیی نییە. کەلێنی سەر شاشەی Mi 8 کێشەی لەگەڵ ئەپەکان هەبوو بەڵام لێرەدا زۆر باشترە و ئەزموونێکی پێشکەوتووترە. یەکێک لەو شتانەی ڕێگەی بە شاومی داوە کەلێنەکە بە بچووکی درووست بکات ئەوەیە کە یەک کامێرای سڵێفی هەیە و شێوازی جێگیرکردنی سپیکەرەکەش کاریگەری خستووتە سەر. وەکو هەموو کۆمپانیا چین-یەکان شاومی دەڵێت شاشەی جۆری AMOLED بەکارهاتووە- شاشەی سامسونگ- کە کوالیتیەکەی بەرزە. شاشەیەکی باشە و لەکاتێکدا ئەو وریی پیشاندانانە پێشکەش ناکات کە مۆبایلە زۆر گرانبەهاترەکان پێشکەشی دەکەن، بەڵام بەباشی کاردەکات. هەروەها شاشەیەکی ڕووناکە و بڕی ڕووناکییەکەی یەکسانە بە 600nits ئەمەش لەو کاتەدا هەست پێ دەکەیت کە لە هەلومەرجی ڕووناکدا بەکاری دەهێنیت. وەکو سامسنوگ، ڕووناکیەکە لەپڕ زیاد دەبێت بۆئەوەی ڕووناکیدانەوەکان کەم بکاتەوە و بەباشی شاشەکە ببینیت. هەرچەندە ئەمە کاریگەریی دەخاتە سەر ئاستی ڕەنگەکان و وایان لێدەکات هەندێک ناسروشتیی دەربکەون. پشتگیریی  HDR دەکات بەڵام بۆ Netflix نا. تێبینی ئەوە بکە کە ئەمە تایبەتمەندییەکی مەزنە. بەشێوەیەکی گشتی شاشەیەکی باشە.

هاردوێر و کارکردن

یەکێک لەو شتانەی لەم مۆبایلەدا سەرنجڕاکێشە ئەوەیە کە Snapdragon 855 بەکار دەهێنێت کە تازەترینی Qualcomm ە. هەتا OnePlus مۆبایلە تازەکەی ڕادەگەیەنێت ئەمە هەرزانترین مۆبایلە کە ئەم پڕۆسێسەرە بەکاردەهێنێت. پڕۆسێسەرەکە بە ڕامێکی ٦ گێگا بایتی پاڵپشتی دەکرێت و توانای ئەزموونەکە لە ئاست چاوەڕوانیی تۆدایە. زۆر خێرایە و هەموو کارێک بەبێ  کێشە جێبەجێ دەکات. دەتوانیت لە بەرزترین ئاستدا گەیمەکان کار پێ بکەیت و بە خێرایی گۆڕانکاریی لەنێوان ئەپەکاندا بکەیت. لەگەڵ ئەوەشدا ئەزموونەکە زۆر جیاواز نییە لە Snapdragon 845 کە ئەویش نایابە. لەکاتێکدا benchmarks کەکان پێت دەڵێن کە لە ڕاستیدا تازەکە باشتر کاردەکات بەڵام لە کارکردنی ڕۆژانەدا هەستێکی وای پێ ناکەیت. کۆمپانیاکە بە دوو بژاردە میمۆرییەکەی درووست کردووە یان ٦٤ گێگا بایت یان ١٢٨ گێگا بایت بەڵام شوێنی بۆ میمۆری دەرەکیی نییە کە ئەمەش سنوورداریی پێوە دیارە. بۆئەوەی لە باری میمۆریدا توشی کێشە نەبیت دەتوانیت مۆدێلە ١٢٨ گێگا بایتیەکە هەڵبژێریت. هەرچی دەربارەی تەمەنی باتریە، مۆبایلەکە لە ئاستی مۆبایلە پێشڕەوەکاندایە. ئەمەش مانای ئەوەیە شەوانە پێویستی بە شەحنکردنەوە دەبێت مەگەر کەم مۆبایلەکە بەکار بهێنیت. دەکەوێتە سەر بڕی بەکارهێنان بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ڕۆژانە پێویستی بە شەحن دەبێت. باری شەحنکردنەوەی چەند لایەنەێکی باشی تێدایە لەوانە یەکەم مۆبایلە کە شەحنکردنەوەی وایەرلێسی Qualcomm Quick Charge بە ٢٠ وات پێشکەش دەکات. ئەمە جیا لەوەی شەحنکردنەوەی بەوایەرەکەی ٢٧ واتە. وەکو Oppo نابێت بەڵام خێراییەکی بەرچاوی هەیە. هەرچی دەربارەی سپیکەرە، یەک تاکە سپیکەر لەسەر لێواری خوارەوەی هەیە. بۆیە ئەگەری ئەوەی هەیە بە دەستت دایپۆشیت. بەڵام کوالیتی دەنگەکەی لەچاو مۆدێلەکانی پێشتر باشترە. شوێنی هێدفۆنی ٣.٥ میلی مەتریی نییە.

کامێرا

سێ کامێرای لەسەر پشتەکەی هەیە، کامێرای سەرەکیی ٤٨ مێگا پێکسڵە بەڵام بەشێوەیەکی ئاسایی بە کوالیتی ١٢ مێگا پێکسڵ وێنە دەگرێت. ناتوانیت وێنە بە کوالیتی ٤٨ مێگا پێسڵ بگریت تاوەکو بژاردەکە نەدۆزیتەوە و کارای نەکەیت. بەڵام بە کردنی ئەوە ناتوانیت هەندێک تایبەتمەندیی تر بەکار بهێنیت-HDR، AI، portrait و zoom- لەبەرئەوە وەکو شیرێکی دوو سەر وایە. بەڵام لەپای لەدەست دانی ئەو تایبەتمەندییانە چی بەدەست دەهێنیت؟ باشە، کامێرای ٤٨ مێگا پێکسڵ ئاستێکی زۆر لە وردییت دەداتێ. فایلێکی گەورەتر لە ١٢ مێگا پێکسڵ درووست دەکات. ئەمەش مانای ئەوەیە بواری نزییکردنەوە و بڕین زۆرترە. ئەگەر وێنەی گەورەت دەوێت ئەوا وێنەگرتن بە کوالیتی ٤٨ مێگا پێکسڵ بژاردەیەکی باشە. هەرچەندە بۆ زۆرێک لە خەڵک پشتگوێخستنی ٤٨ مێگا پێکسڵ دەرەنجامی باشتر دەدات بەدەستەوە. لەبەرئەوەی دەبیتە خاوەنی تایبەتمەندییەکانی وەکو AI و HDR. هەروەها لەباری نزیککردنەوەی ٢ ئەوەندەوە لە ئاستێکی زۆر باشدا نییە، دەتوانرێت بوترێت ئاستی نزییکردنەوەکەی کەمێک لاوازە. لە هەلومەرجی ڕووناکیی کەمدا مۆبایلەکە ڕاستەوخۆ کامێرا تایبەتەکەی نزیککردنەوە واز لێ دەهێنێت و سێنسەرە سەرەکیەکە بەکاردەهێنێت- تەنانەت کاتێک تەنها لە ناو ماڵدای.

کاتێک وێنەی پۆرترێت دەگریت کامێرای نزییکردنەوەکە بەکاردەهێنرێت. واتە دەچێتە سەر ئەو کامێرایەی کە کرانەوەی هاوێنەکەی لە هەمووان خراپترە. ژمارەیەکی زۆر هەڵبژاردنت دەداتێ لەوانە هەڵبژاردنی قووڵی، ڕووناکی ستۆدیۆ و کاریگەریی تر. بۆیە بەشێوەیەکی گشتی کامێراکانی زۆر باشن. لە زۆرێک لە هەلومەرجەکاندا کامێرا سەرەکیەکە وێنەی نایاب دەگرێت. حاڵەتی AI پێشکەش دەکات کە هەوڵدەدات ئەو دیمەنانە بناسێتەوە کە وێنەیان دەگریت. هەرچەندە وەکو ئەوەی + Galaxy S10 نییە. کامێرا گۆشە فراوانەکەی بەتایبەت زۆر باشە. هەمیشە بەکارهێنانی کامێرای گۆشە فراوان لە سەر مۆبایلەکانی LG شتێکی باشە بەڵام لێرەدا بۆ ئەم توانایە بژاردەی زیاترت هەیە. شاومی دەڵێت بۆ وێنەی ماکڕۆ نایابە. بەڵام لە فۆکەسی وێنەیەکدا کە پڕ بە چوارچێوەکە نەبێت تووشی کێشمە کێشم دەبێت. وێنەکان لە ڕووناکی کەمدا وەکو وێنەی ڕووناکی زۆر نایاب نین و وەکو وێنەکانی مۆبایلی Huawei Mate 20 Pro نابن. هەروەها وەکو Pixel 3 شەو ناکات بە ڕۆژ بەڵام ISO ی زۆر بەرزە. بەتایبەت ئەمە لەسەر کامێرای پێشەوە زۆر تێبینی کراوە کە تێیدا وێنە سێڵفیەکانی ڕووناکی کەم هەندێک تەڵخن. لە تازەکردنەوەی سۆفتوێردا Moon mode زیاد دەبێت کە دەرەنجامەکان بەرەو باشتر دەبات.

کامێرا سێڵفیەکەی کە ٢٠ مێگا پێکسڵە بژاردەی زۆرت دەداتێ. حاڵەتی portrait/bokeh  و جوانکردنی هەیە. لایەنی تۆمارکردنی ڤیدۆ لەم مۆبایلەدا زۆر باشە. دەتوانیت بە کوالیتی 4K لە 30 یان 60fps دا ڤیدیۆ تۆمار بکەیت. تایبەتمەندیی جێگیربوونی ڤیدیۆی هەیە، هەرچەندە ناگات بەوانەی سامسونگ. بەشێوەیەکی گشتی لەچاو پارەکەت شتی زۆر بەدەست دەهێنیت. مۆبایل هەن کە نرخیان کەمێک لەم مۆبایلە کەمترەو تایبەتمەندییەکانیان زۆر لە خوار تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلەوەن. زۆربەی مۆبایلەکان بەم ئاستەی فۆتۆگرافییەوە نرخیان سێ ئەوەندەیە. بۆیە لایەنی کامێرا لایەنی دیار و گرنگیەتی.

سۆفتوێر

وەک دەردەکەوێت لایەنی سۆفتوێر لەم مۆبایلەدا هەندێک لەدواوەیە. شتانێکی زۆر هەن کە دەتوانیت بیانگۆڕیت و شتەکان باشتر بکەیت. بەکارهێنانی بژاردەکانی گووگڵ خۆی ئەزموونێکی باشترت دەداتێ بە نسبەت هەژماری گووگڵەکەتەوە- گۆڕین بۆ کڕۆم و مەسنجەر… – بەڵام هێشتا شتانێکی زۆر هەن کە زیادەن و ناشسرێنەوە. ئەزموونەکە لە هی Mi 8 باشترە بەڵام هێشتا پێویستی بە پاککردنەوەیە. بەشێوەیەکی گشتیی شاومی لەگەڵ MIUI کەی پلەیەک بەرەو خوار ڕۆشتووە. هێشتا لەناو بازنەکەی خۆیدا دەسووڕێتەوە لەبری ئەوەی بەرەو ئەزموونێکی وەکو Android One بچێت. دەکرێت بوترێت هەموو ئەو گۆڕانکاریی و زیادانەی بۆی کراون شتێکی تر بۆ ئەزموونی بەکارهێنەر سەربار ناکەن. لەم نرخەدا ئەمە کێشەیەکی ئەوتۆ نییە بەڵام شتێکیش نییە پشتگوێ بخرێت. سۆفتوێری OnePlus باشترە و OnePlus 7 دەبێتە ڕکابەرێکی باش. ئەوە تەنها سۆفتوێرەکەیەتی کە ئەم مۆبایلە لە نایابیی دووردەخاتەوە، بەلام ئەگەر ئەوە بۆتۆ نابێتە کێشە ئەوا مۆبایلەکە نایابە.

دەرەنجام

ئەم مۆبایلە پشتپێبەستراوترین مۆبایلە کە شاومی تا ئێستا درووستی کردبێت. هەرچەندە دیزاینەکەی شۆڕش نییە بەسەر Mi 8 دا بەڵام دیارە کە زۆر بەرەوپێش چووە. کامێرا گۆشە فراوانەکەی نایابە. سکانەری پەنجەمۆرەکەی کە لەسەر شاشەیەکەتی مۆدێلێکی تازەیە و کەلێنی سەر شاشەکەی لەچاو پێشتر باشترە و ئەزموونەکەی لە Mi 8 Pro ئاسوودەبەخشترە. سۆفتوێرەکەی تەنها دەتوانرێت بوترێت لەچاو مۆدێلەکەی پێشوو باشترە. کاتێک باس دێتە سەر نرخ مۆبایلە بەناوبانگەکان دەخاتە ژێر پرسیارەوە. ئەوەی کە لەچاو +Samsung Galaxy S10 دا بەدەستی ناهێنیت بە پارە وەری دەگریتەوە. مۆبایلەکەی سامسونگ باشترە، بەڵام ئایا بڕی باشتریەکەی هێندە زۆرە؟ ڕکابەرە سروشتیەکانی شاومی لە بڕاندی ئۆنەر-ن، بەگشتی لە ئێستادا ئەم مۆبایلە یەکێکە لە باشترینەکان.

ئەم مۆبایلە ١٥ مانگ گەرەنتیی بریکاری شاومی لە عێراقی لەگەڵدایە

 

کۆد: Xiaomi-Mi9 بەش:

دەرچوون

بەرواری ڕاگەیاندنمانگی ٢، ساڵی ٢٠١٩
بەرواری دەرچوونمانگی ٣، ساڵی ٢٠١٩

لاشە

قەبارە157.5 x 74.7 x 7.6 mm
کێش١٧٣ گرام
ماددەی دروستکردنبەشی پشتەوە شوشەیە (گۆرێلا گڵاس ٥) ، چوارچێوەکەی ئەلەمینیۆمە (7000 series)
سیمکارتدەبڵ سیم (نانۆسیم)
تایبەتمەندیی تر

شاشە

جۆرشاشەی لەمسی Super AMOLED، ١٦ ملیۆن ڕەنگ
قەبارە٦.٣٩ ئینچ
وردیی١٠٨٠ x ٢٣٤٠ پیکسڵ، ڕێژەی ١٩.٥:٩
مەڵتی تەچبەڵێ
پارێزەرگۆرێلا گڵاس ٦
تایبەتمەندیی تر
  • تەکنەلۆژیای HDR10
  • تەکنەلۆژیای DCI-P3

پلاتفۆرم

سیستەمی کارپێکەرئەندرۆید ٩ پای،  می یو ئای ڤێرژنی ١٠
چیپسێتQualcomm SDM855 Snapdragon 855 (7 nm)
سی پی یوOcta-core (1×2.84 GHz Kryo 485 & 3×2.42 GHz Kryo 485 & 4×1.8 GHz Kryo 485)
پڕۆسێسەری گرافیکAdreno 640

میمۆری

شوێنی میمۆری دەرەکینییەتی
میمۆری ناوەکی١٢٨/٦٤ گێگابایت، ٨/٦ گێگابایت ڕام

کامێرای دواوە

کامێرای سییانی
  • ٤٨ مێگاپیکسڵ، f/1.8, 1/2″, 0.8µm, Laser/PDAF
  • ١٦ مێگاپیکسڵ، f/2.2, 13mm (ultrawide), 1/3.0″, 1.0µm, Laser/PDAF
  • ١٢ مێگاپیکسڵ، f/2.2, 54mm (telephoto), 1/3.6″, 1.0µm, Laser/PDAF, 2x optical zoom
تایبەتمەندییەکانفلاشی LED، حاڵەتی HDR و پانۆراما
ڤیدیۆ[email protected]/60fps, [email protected]/120/240fps, [email protected]

کامێرای سێڵفی

کامێرای پێشەوە
  • ٢٠ مێگاپیکسڵ f/ 2.0, 0.9µm
تایبەتمەندییەکانباری HDR
ڤیدیۆ[email protected]

دەنگ

جۆری ئاگادارکەرەوە
بڵندگۆ (سەماعەی خارجی)
شوێنی هێدفۆن (٣.٥ ملم)
تایبەتمەندیی ترلابردنی ژاوەژاو لەگەڵ مایک

پەیوەندی

وایەرلێسWi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac, dual-band, Wi-Fi Direct, DLNA, hotspot
بلوتوزڤێرژنی ٥.٠، تایبەتمەندیی A2DP, LE, aptX HD
جی پی ئێس (GPS)، لەگەڵ تایبەتمەندیی dual-band A-GPS, GLONASS, BDS, GALILEO, QZSS
ئێن ئێف سی (NFC)
تیشکی ژێرسوور (Infrared)
ڕادیۆ
شوێنی ڕەبتپێکبەستی Type-C 2.0 (بە هەردوو دیودا کار دەکات)

تایبەتمەندییەکان

هەستەوەرەکانهەستەوەری پەنجەمۆر (لە ژێر شاشە)، تاودانپێو، ژیرۆسکۆپ، هەستەوەری نزیکیی، بارۆمەتر، قیبلەنما
نامە
براوسەر
تایبەتمەندیی تر
  • بارگاویکردنەوەی خێرا ( Quick Charge 4.0 plus)
  • بارگاویکردنەوەی خێرای وایەرلێس 20W

باتری

جۆرباتری لیثیۆم-پۆلیمەر 3300mAh، لێناکرێتەوە
ستاند-بای
کاتی قسەکردن
پەخشکردنی میوزیک

تۆڕ

تەکنۆلۆجیاGSM / CDMA / HSPA / LTE
GPRSبەڵێ
EDGEبەڵێ

 

1 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

5.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
1
0
0
0
0

ڕای خۆت بنووسە

  1. مھران

    جۆری ١٢٨ گێگا لای ئێوە دەست دەکەوێت

    مھران

    • Shtumak.com

      بەداخەوە تا ئێستا نیمانە

      Shtumak.com